• جارێك
شێخولیسلامی
باوكی هێمن
له ڕاو بووه،
كه‌روێشكێك
به ته‌ماڵ
دۆزراوه‌ته‌وه،
نۆكه‌رێكی
گوتوویه توخوا
تاژی تێبه‌رمه‌ده‌ن
من به تفه‌نگ
ده‌یكوژم،
كه‌چی نه‌ی
هه‌نگاوتووه.
ئاغا لێی تووڕه
بووه كه بۆچی
كهروێشكت
له كیس داین؟
گوتوویه:
ــ
به‌ڵێ ئاغا
نهم هه‌نگاوت،
به‌ڵام وام
ترساند كه
تازه ڕووناكاتهوه
ئه‌م گرده!
(ل76)
• جارێك
«سه‌رتیپ هومایونی»
نامه‌یه‌كی
نووسیبوو ناوی
پێشه‌وای (ا‌قای
محمد قازی) نوسیبوو.
له جوابی دا
له باتی تیمسار
و ته‌ڕه‌ماش
بۆم نووسیه‌وه:
(ا‌قای حاجی
عه‌لی)، كه
به‌وه زۆر
تووڕه ببوو.
(ل78)
• «حه‌مه‌حوسێن
خان» كوڕی «سه‌یفی
قازی» و ئامۆزای
پێشه‌وا بوو.
پیاوێكی سوورهولی
زۆر زه‌لامی
چاوزه‌ق و به‌هه‌یبه‌ت
بوو. تا خوا حه‌زكا
كوردێكی دڵسۆز
بوو، كرابوه
فه‌رمانده‌ی
هێزی چه‌كداری
كومه‌ڵه،
به‌ڕاستی له
هیچ شتێ نه‌ده‌ترسا.
ڕۆژێك له ته‌ورێز
خۆنواندنی
له‌شكریی فیدائییانی
پیشه‌وه‌ری
له ته‌ورێز
بوو؛ پیشه‌وه‌ری
پرسیبووی: «پێت چۆنه؟»،
گوتبووی: «وه‌ك
كۆمه‌ڵه ژنێكی
حیزم دێنه
به‌رچاو كه
به‌رمووریان
تفه‌نگی بڕنۆیه،
به‌رگه‌ی ده
كه‌س كوردی
چه‌كدار ناگرن!».(ل80)
• ڕۆژێك
ئاودهستهكهمان
سه‌یری لێ ڕیا
بوون، پیسایی
گه‌یبوه بڵیندایی
دیواری پشته‌وه.
سه‌روان بیداربه‌خت
هات بۆ دیده‌نیمان.
گوتم ئێوه
چۆن مه‌شقی
ئه‌نگێوه‌یی
به سه‌ربازان
ده‌كه‌ن؟
ــ
ده‌بێ له دووهه‌زار
میتر خاڵی ڕه‌شی
ناو هه‌ده‌ف
بپێكێ.
ــ
ئه‌و سه‌ربازانه
مه‌شقیان كردووه
یان تازه هاتوون؟
ــ
هیچیان له
چوار ساڵ كه‌متر
نییه كه لێره‌ن،
له‌به‌ر شه‌ڕی
ئێوه هیشتووماننه‌وه.
ــ
ده وه‌ره
با بچینه سه‌یری
ئاوده‌ست: كونی
ئاودست تا قوونی
سه‌رباز بستێكه،
زۆریش له خاڵی
هه‌ده‌ف گه‌وره‌تره،
سه‌ربازێك
نه‌توانێ ئه‌و
كونه گه‌وره
بپێكێ، مه‌شقی
چی و فێربوونی
چی؟! (ل82)
• عه‌وڵا
ناوێك له سیته‌ك
بوو، جگه له
ناوی ئاغا هیچ
عه‌شته‌بای
شك نه‌ده‌برد.
هه‌میشه ده‌ست
له كه‌له‌كه
دا و به فیزه‌وه
ده‌یگووت: «من
جگه له‌وه
كه ئاغام،
ره‌عیسول عوزه‌رای
شێخ له‌تیفم».
نه‌وسن و چهورهیهك
بوو هه‌ر مه‌پرسه.
قادرئاغا ناوێك
بۆی دانابوو:
ئه‌گه‌ر
نایناسن ئاغای
هه‌رووته
له
ته‌قه‌ی كه‌وگیر،
گوێی وه‌ك كه‌ر
جووته
ڕۆژێ
به فیزێكه‌وه
ده‌گه‌ڵ مه‌حموود
بهگهكهی(بی
بی جه‌ك) هاتنه
لام. گوتیان:
«ئاغا گه‌وره‌تره
یان به‌گ؟» گوتم
من نازانم. «محێدین
چناره‌یی»،
درێژی لاواز،
نۆكه‌ری شێخ
ده‌هات، عه‌وڵاغا
بانگی كرد:
ــ
محه ڕه‌ق تۆ
خۆنگه‌واری،
ئاغا گه‌وره‌تره،
یان به‌گ؟
ــ
به‌خوا ئه‌مانه
وه‌ك سه‌گ و
تاژی وان، فه‌رقێكیان
ناكه‌م!
مه‌حموود
به‌گ گوتی: ساوه‌ڵڵا
ده‌ڵێن تاژی
به‌گزاده‌ی
سه‌گانه،
من نه‌جیبترم.
كابرایه‌كی
وێڵی، بێ ماڵی،
ڕووته‌كه
هه‌بوو پهستهكێكی
سه‌د پینه‌ی
درێژی تا سه‌ر
ئه‌ژنۆی ده‌به‌ردابوو،
سه‌ر و بنی قسه‌شی
«زالیكه» بوو.
خۆی به پێغمبه‌ر
ده‌زانی. شێخ
گاڵته‌ی پێ
ده‌كرد، گوتی:
زالیكهی ماكه‌ر!
تۆ چۆن پێغه‌مبه‌رێكی؟
گوتی:
پێغه‌مبه‌ری
كهرانم و خوا
ناردوومیه‌ته
سه‌ر ئێوه!
(ل108)
• ئێواره‌یه‌ك
ده‌گه‌ڵ قانیع
چوومه مهنزڵهكهی،
له دووره‌وه
بانگی كرد:
ــ
عه‌ولقادر
ژووره‌كه
چاكه‌ت ده،
ــ
یانی چی؟
ــ
گزكمان نییه
به چاكه‌ت
ئه‌یماڵین.
قانیغ
كرا به موعه‌للیم
له (باڵانیش)،
پاشان له (كهلبه
ره‌زاخان). كه
لێیان ده‌پرسی
چكارهی؟ ده‌یگوت:
هام له (سه‌گی
پێشه‌وا)! ئه‌م
گونده ناوی
(كهلبهرهزاخان)
بووه، (كه‌لب)
سه‌گه و ره‌زاخانیش
نه‌ماوه. (109
و 110)
• قانیع و
فه‌قێیه‌ك
له مزگه‌وتی
دێیهكن. حاجییه‌ك
تۆپێك خام بۆ
به‌رماڵی مزگه‌وت
ده‌كڕێ. قانیع
ده‌رفه‌ت دێنێ
به فه‌قێ ده‌ڵێ:
ئه‌م مزگه‌وته
چه‌ند ساڵه
بنیات نراوه؟
ــ
سه‌دساڵ.
ــ
چه‌ند ساڵه
ڕووخاوه و
به مردوو حه‌ساوه؟
ــ
چوزانم، په‌نجا
ساڵه.
ــ
خاسه، پازده
ساڵ مناڵ و نا
باڵغ بووه،
ئه‌مێنێته‌وه
سی و پێنج ساڵ،
خۆ ئیسقاتی
بۆ نه‌كراوه!
به‌رماڵ
ده‌پێچێته‌وه
و سی و پێنج جار
ده‌ڵێ: «ئه‌و
به‌رماڵه‌م
دا به تۆ له
كه‌فاره‌تی
ئه‌و تڕ و تسانه
و درۆیانه‌ی
لادێیی له‌م
مزگه‌وته
كهندوویانه
و كردوویانه.
بڵێ قبوڵم كرد
و دامه‌وه
به خۆت!». به‌رماڵ
له‌ت ده‌كه‌ن
و ده‌یكه‌نه
كراس و ده‌رپێ.
له سه‌ر ئه‌مه‌ش
له دێ ده‌ری
ده‌كه‌ن. (ل111)
{جارێ ماڵئاوا}
• سه‌رچاوه:
هه‌ژار، چێشتی
مجێو‌ر، خانی
شه‌ڕه‌فكه‌ندی
ئاماده‌ی كردوه
و سه‌رپه‌رشتی
چاپی كردوه،
چاپی یه‌كه‌م:
پاریس 1997.
• سه‌رنج:
ده‌قی نووسراوه‌كه، به ڕێنووسی
گزینگ نووسراوه‌ته‌وه(بۆ
وێنه، نیه:
نییه؛ جوت:
جووت؛ بو: بوو؛
بوه: بووه...).