|
یه‌كێك له‌و
مه‌سه‌له
گرینگانه،
به گوته‌ی
سه‌ر وتاری
ڕۆژنامه‌ی
واشینگتۆن
پۆست (دووشه‌مۆ
20ی سێپتامبری
2004)، كه‌مته‌رخه‌می
و سستی سیاسیی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ئه‌مریكایه
سه‌باره‌ت
به كۆماری
ئیسلامی ئێران.
واشینگتۆن
پۆست ده‌نووسێ:
« ئێران، كانگای
ڕێژیمێكی ئیسلامیی
شه‌ڕخواز كه
به ئاشكرا
پشتیوانی له
تیرۆریزم ده‌كا،
هه‌روه‌ها
ورووژێنه‌ری
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
دژی ئه‌مریكا
له عێراق و
ئه‌وه‌یكه
به پێی تێكنۆلۆژیی
نهێنییه‌وه
ده‌یه‌وێ چه‌كی
ئه‌تۆمی (ناوكی)
به‌رهه‌م بێنێ،
یه‌كێك له
به‌رچاوترین
سه‌ردێڕی پێرستی
مه‌سه‌له
ئه‌سته‌مه‌كانه
كه له قسه‌وباسه‌كانی
ڕقه‌به‌رێتی
هه‌ڵبژاردندا
به حه‌شاردراوی
ماوه‌ته‌وه».
هه‌روه‌ك ڕووداوه‌كانی
ئه‌و یه‌كدوومانگه‌ی
دوایی ده‌یسه‌لمێنن
مه‌سه‌له‌ی
ڕقه‌به‌رێتی
هه‌ڵبژاردن
و ناكۆكی و ناته‌بایی
له قسه و بیروبۆچوونه‌كانی
«جۆرج ده‌بلیو
بووش» و «جان كێری»
سه‌باره‌ت
به مه‌سه‌له
جۆروجۆره‌كانی
جیهان و به‌تایبه‌ت
ڕۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاست
و له‌و پێوه‌ندییه‌شدا
عێراق و ئێران
و... چه‌ند دیارده
و ئاكامی به‌رچاوی
خواره‌وه‌ی
لێكه‌وتووه‌ته‌وه:
1) پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی
كۆماری ئیسلامی
ئێران له‌و
به‌ڵێنییانه‌ی
كه پێشتر به
وڵاتانی ئینگلیس و فه‌ڕانسه
و ئاڵمانی
دابوو،
سه‌بارت به
وازهێنان له
په‌ستاوتنی
ئۆران‌یۆم و
ڕاگرتنی پرۆژه‌ی
تێكنۆلۆژیی
ناوكی(ئه‌تۆمی).
2) چالاكبوونی
زیاتری گروپ
و تاقمه تیرۆریستییه‌كان
به‌تایبه‌ت
له وڵاتی عێراق،
كه له لایه‌ن
ڕایه‌ڵه‌ی
تیرۆریزمی
نێونه‌ته‌وه‌یی
و تیرۆریزمی
ده‌وڵه‌تیی
ئه‌و وڵاتانه‌ی
به‌رژه‌وه‌ند
و داهاتووی
سیاسی‌یان ده
مه‌ترسی ده‌كه‌وێ،
پشتیوانی ده‌كرێن.
شیاوی گوتنه
كه قسه‌كانی
«جان كێری» له‌مه‌ڕ
هه‌ڵه‌بوونی
هه‌ڵمه‌تی
نیزامیی ئه‌مریكا
بۆ سه‌ر عێراق
له لایه‌ن
«جۆرج بووش»ه‌وه،
كه له ڕۆژی
دووشه‌مۆ 20ی
سێپتا‌مبر ده‌ریبڕی،
ده‌توانێ تا
ماوه‌یه‌ك
ته‌ئسیری خراپ
له سه‌ر بارودۆخی
عێراق دابنێ
و، كرده‌وه‌ی
زه‌بروزه‌نگ
و نامرۆیانه‌ی
گروپه تیرۆریستییه‌كان
به شتێكی سروشتی
و ئاماڵ ڕه‌وا
بقه‌بڵێنێ.
3) تێهه‌ڵچوونه‌وه
و پتر شێلگیربوونه‌وه‌ی
ناسیۆنالیزمی
عه‌ڕه‌بی بۆ
به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی
پرۆسه‌ی دیمۆكراسی
و ڕه‌وتی جیهانییبوون
و، زه‌قكردنه‌وه‌ی
كولتووری ئیسلامی
و عه‌ڕه‌بی
له ناوچه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاستدا.
دیاره له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌دا كه
سه‌رجه‌می
ئه‌و دیارده‌یانه
پێوه‌ندییان
پێكه‌وه هه‌یه،
به‌ڵام لێره‌دا
ته‌نیا له
سه‌ر چۆنیه‌تی
و لێكدانه‌وه‌ی
دیارده‌ی خاڵی
یه‌كه‌م درێژه
به باسه‌كه‌م
ده‌ده‌م.
هه‌روه‌ك ده‌زانین،
ڕۆژی دووشه‌مۆ
20ی سێپتا‌مبر،
ئه‌مریكا و
یه‌كێتی ئوڕووپا و هه‌روه‌ها
ڕووسیاش داوایان
له كۆماری
ئیسلامی ئێران
كرد كه بڕیاره‌كانی
شۆڕای دادوه‌ریی
ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی
وزه‌ی ئه‌تۆمی(ناوكی)
له‌به‌ر چاو
بگرێ و، چالاكیی
په‌ستاوتنی
ئۆران‌یۆم ڕابگرێ.
شیاوی بیرخستنه‌وه‌یه
كه كۆبوونه‌وه‌ی
ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی
وزه‌ی ئه‌تۆمی
له ڕێكه‌وتی
18ی سێپتامبردا
به‌ڕێوه‌چوو
و، به پێی بڕیارنامه‌یه‌ك
كه تێیدا به
كۆماری ئیسلامی
ئێران ڕاگه‌یێندراوه،
ده‌بێ هه‌رچه‌شنه
چالاكییه‌ك
له پێناو په‌ستاوتنی
ئۆران‌یۆم بوه‌ستێندرێ
و، هه‌روه‌ها
به پشكنه‌رانی
ئه‌و ڕێكخراوه‌یه
ئیجازه بدرێ
كه به‌بێ شه‌رت
و مه‌رج ته‌واوی
بنكه و پێگه‌ی
چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی
ئه‌تۆمی(ناوكی)
بپشكنن و هه‌ر
جۆره پرسیارێكیش
له‌وباره‌یه‌وه
بێته‌گۆڕێ،
ده‌بێ به لێژنه‌ی
دیاریكراوی
ئه‌و ڕێكخراوه‌یه
وه‌ڵام بدرێته‌وه.
هه‌رچه‌ند
په‌ستاوتنی
ئۆران‌یۆم به
گوێره‌ی په‌یمانی
زیادنه‌كردنی
ته‌قه‌مه‌نی
ئه‌تۆمی یان
په‌یمانی مه‌نعی
په‌ره‌پێدانی
چه‌كی ناوكی
ئازاده و قه‌ده‌غه
نییه، به‌ڵام
ئه‌مریكا و
هێندێك له
وڵاتانی ئوڕووپایی
پێیانوایه
كه ئێران ده‌یه‌وێ
له دیارده‌ی
په‌ستاوتنی
ئۆران‌یۆم بۆ
سازكردن و به‌رهه‌مهێنانی
چه‌كی ئه‌تۆمی
كه‌ڵك وه‌ربگرێ.
هه‌ربۆیه‌ش
له ساڵی ڕابردوودا
وڵاتانی ئینگلیس
و فه‌ڕانسه
و ئاڵمان هه‌وڵێكی
زۆریان دا كه ڕێژیمی
ئیسلامی ئێران
له‌م دیارده‌یه
پاشگه‌ز بكه‌نه‌وه
و، ئه‌گه‌رچی
ئێرانییه‌كانیش
له‌وبواره‌وه
به‌ڵێنییان
دابوو، به‌ڵام
پاشان، ڕۆژی
19ی سێپتامبری2004
، حه‌سه‌نی
ڕوحانی وه‌ك
به‌رپرس و قسه‌لێكه‌ری
پلانی ئه‌تۆمی
له لایه‌ن
كۆماری ئیسلامی
ئێرانه‌وه
ڕایگه‌یاند
كه : «ئێران داوای
ڕاگرتنی په‌ستاوتنی
ئۆران‌یۆم به
ناقانوونی
ده‌زانێ و ڕه‌تی
ده‌كاته‌وه».
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و
هه‌ڵوێسته،
دواجاریش له‌لایه‌ن
سه‌رۆك كۆمار
«محه‌مه‌دی
خاته‌می»یه‌وه،
وێڕای هێندێك
نه‌رم و نیانی
دیپڵۆماسی
و ئه‌وه‌یكه
ئێران ده‌یه‌وێ
كه‌ڵكی ئاشتیخوازانه
له تێكنۆلۆژیی
ناوكی وه‌ربگرێ
و ئیسلام دژی
دروستكردنی
چه‌كی كۆمه‌ڵكوژی
یه، دووپاتكرایه‌وه.
خاته‌می له
ڕێوڕه‌سمی
ڕێژه‌ی ئه‌رته‌شدا
كه به بۆنه‌ی
بیست و چواره‌مین
ساڵڕۆژی ده‌ستپێكردنی
شه‌ڕی ئێران
و عێراق به‌ڕێوه‌چوو،
گوتی: «ئێمه
ڕێگای خۆمان
هه‌ڵبژاردووه، ئێستا له
ئه‌ستۆی ئه‌وانی
دیكه‌یه ڕێگای
خۆیان هه‌ڵبژێرن؛
یا ددان به
مافی سروشتی
و قانوونی ئێمه
به‌ڕاشكاوی
دابێنن و ڕێگا
بۆ لێك تێگه‌یشتن
و هاوكاریی
زۆرتر خۆش بكه‌ن
تا بتوانین
به قه‌بوڵكردنی
چاوه‌دێریی
هه‌مه‌لایه‌نه‌ی
نێونه‌ته‌وه‌یی
و ڕاكێشانی
سه‌رنجی جیهانی
له‌وه‌یكه
به‌ره‌و چه‌كی
ئه‌تۆمی هه‌نگاونانێین،
ڕێگای قانوونی
خۆمان بۆ ده‌ستپێڕاگه‌یشتن
به تێكنۆلۆژیی
ئاشتیخوازانه
درێژه پێبده‌ین؛
یان ده‌نا،
ئێمه سوورین
له سه‌ر درێژه‌دانی
ئه‌م ڕێگایه..»
ئه‌وه‌ش بگوترێ
كه ڕێژیمی
ئیسلامی ئێران
سه‌دئه‌وه‌نده
پرۆژه‌ی تێكنۆلۆژیی
ناوكیی خۆی
له خزمه‌ت
ویست و خوازی
ئاشتیخوازانه
ڕابگه‌یێنێ،
دیسانیش نه
له‌لایه‌ن
ئه‌مریكاوه
ده‌سه‌لمێندرێ
و نه له‌لایه‌ن
یه‌كێتی ئوڕووپاوه.
به‌ڵام با بزانین
په‌له و هه‌ڵپه‌هه‌ڵپی
ئێرانییه‌كان
له ده‌ستپێكردنه‌وه
و تێسره‌واندنی
ئه‌و پلان و
پرۆژه‌یه
چییه؟!
ئێرانییه‌كان
دوو مه‌سه‌له‌ی
گرینگ‌یان له‌به‌رچاوه
و دیاره زۆریشی
دڵ پێخۆش ده‌كه‌ن:
یه‌كیان، مه‌سه‌له‌ی
هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆككۆماریی
ئه‌مریكایه
و، واوێده‌چێ
ئه‌وان پێیانوایه
كه «جۆرج ده‌بلیو
بووش» جارێكی
دیكه هه‌ڵنابژێردرێته‌وه،
كه‌وابوو پرۆژه‌كانی
ئه‌مریكا به‌تایبه‌ت
سه‌باره‌ت
به ناوچه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاست
به ناته‌واوی
ده‌مێننه‌وه. ته‌نانه‌ت،
ئه‌گه‌ر «جان
كێری» كاندیدی
دیمۆكراته‌كان
له هه‌ڵبژاردندا
سه‌ربكه‌وێ،
به گوێره‌ی
ئه‌و قسه و
ناكۆكییانه‌ی
كه ئه‌م ڕۆژانه
له به‌رانبه‌ر
ماسمێدیادا
خستوویه‌ته‌ڕوو،
ده‌گه‌ل سیاسه‌تی
هه‌نده‌ریی
كۆمارخوازه‌كان
جیاوازی ده‌بێ.
دووهه‌میان،
مه‌سه‌له‌ی
چه‌ت تێكه‌وتنی
گه‌ڵاڵه‌ی
ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان
له پێناو پرۆسه‌ی
دیمۆكراسی
و ئازادسازیی
عێراق و پاككردنه‌وه‌ی
ئه‌و وڵاته
له تیرۆریزم
و تاقمه توندئاژووه
ئیسلامییه‌كان،
كه خودی كۆماری
ئیسلامی ئێرانیش
هۆكارێكه
بۆ ده‌ستێوه‌ردان
و هاندان و ئاژاوه‌نانه‌وه،
ئه‌و هه‌ل و
ده‌رفه‌ته
به ئه‌مریكا
و هاوپه‌یمانان
نادا كه شه‌رێكی
دیكه له ناوچه‌دا
هه‌ڵائیسێنن.
ڕاسته كه
ئه‌م ڕۆژانه، قسه و باس
و بیروبۆچوونه‌كانی
بووش و كێری
له پێناو ڕقه‌به‌رێتی
هه‌ڵبژاردندا
ده‌گه‌ڵ یه‌ك
ناۆكۆك و ناته‌بان
و، هه‌روه‌ها له‌وانه‌شه
زۆر سیاسه‌تمه‌داری
ساویلكه و
ناحاڵی هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێ
و، سیاسه‌تی
داهاتووی وڵاته‌كه‌یان
له سه‌ر ئه‌م
قسه و باسانه
دابڕێژن؛ به‌ڵام
ده‌رده‌كه‌وێ
كه براوه‌ی
هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆككۆماریی
ــ چ جۆرج بووش،
یان جان كێری
ــ سیاسه‌ت
و ستراتێژی
داڕێژراوی
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا له
پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
جیهانخوازانه
درێژه پێده‌دا
و، ئاخرسه‌ر
هه‌ر ئه‌و چاره‌نووسه‌ی
سه‌ددام حوسێنی
گرته‌وه،
ئه‌وانیش بگرێته‌وه.
س. چ. هێرش،
21-09-2004
|