|
ڕۆژی
شه‌مۆ( 02-10-2004)، هه‌زاران
هه‌زار كه‌س
له خه‌ڵكی
تامه‌زرۆی
ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی
كوردستان(باشوور)،
له سه‌ر داوای
كۆمیته‌ی
باڵای بزووتنه‌وه‌ی
ڕیفراندۆم
ڕژانه سه‌ر
شه‌قام و خیابان
و گۆڕه‌پانه‌كا‌ن
و، بۆ جارێكی
دیكه ده‌نگی
خۆیان له به‌رانبه‌ر
چه‌واشه‌كارییه‌كانی
سیاسی و دیپلۆماسیی
ناوچه‌یی و
نێونه‌ته‌وه‌یی
به‌رزكرده‌وه
و ڕایانگه‌یانده‌وه
كه كۆڕوكۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی كوردستان
ده‌یانه‌وێ
به ویست و ئیراده‌ی
خۆیان و به
پێی ڕاپرسییه‌كی
گشتی(ڕیفراندۆم)،
چاره‌نووسی
جۆغرافیایی
و نه‌ته‌وه‌یی
و سیاسی‌یان
دیاری بكرێ.
هاوكات له‌گه‌ڵ
خۆپێشاندانه
هه‌راوه‌كانی
خه‌ڵكی كوردستانی
باشوور(سلێمانی،
هه‌ولێر، كه‌ركووك،
خانه‌قین و
دهۆك).. له ده‌ره‌وه‌ی
كوردستانیش،
كورده‌كانی
دانیشتووی
ئوڕووپا له
شاره‌كانی
ستۆكهۆڵم(سوێد)،
له‌نده‌ن(بریتانیا)
و هانوڤێر(ئاڵمان)
ده‌نگی خۆیان
خسته‌پاڵ ده‌نگی
خه‌ڵكی ناوه‌وه‌ی
كوردستان و،
به داوای لكاندنه‌وه‌ی
كه‌ركووك و
خانه‌قین بۆ
سه‌ر قه‌واره‌ی
كوردستان،
ڕوحێكی دیكه‌یان
خسته‌وه به‌ر
گیانی بزووتنه‌وه‌ی
ڕیفراندۆم،
كه ماوه‌یه‌ك
بوو به هۆی
خۆشباوه‌ڕی
و كه‌مته‌رخه‌می
و خۆلێبواردنی
ڕێبه‌رانی
كورده‌وه، تووشی ناسازی
و لاوازای ببوو.
هه‌رچه‌ند
چالاكی و هه‌وڵدان
و ئه‌مه‌گداریی
ئه‌ندامانی
كۆمیته‌ی باڵای
بزووتنه‌وه‌ی
ڕیفراندۆم
له پێناو ئامانجه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
جێگه‌ی ئه‌وپه‌ڕی
سپاس و شانازی
یه، به‌ڵام ئه‌و جۆره
كۆڕ و كۆبوونه‌وه
و خۆپێشاندانانه
ده‌بوایه
هه‌ر له دوای
ڕووخانی ڕێژیمی
به‌عسیی گۆڕكراو،
په‌یتا په‌یتا
و بێپسانه‌وه
كرابان و، حیزبه
سیاسییه خاوه‌نده‌سه‌ڵاته‌كانی
كوردستانیان
هاندابا، كه نه‌خشی
مێژوویی خۆیان
له‌و قۆناغه
ناسكه‌دا به
باشی نواندبا.
دیاره، له
ماوه‌ی دوای
ڕووخانی ڕێژیمی
پێشووی عێراق(10-03-2003)دا،
گه‌لێك هه‌لی
له‌بار و ده‌رفه‌تی
زێڕین بۆ كوردستانی
باشوور هه‌ڵكه‌وت
كه به‌داخه‌وه
نه كرا و نه خوازراش كه‌ڵكی پێویستیان
لێوه‌ربگیرێ،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌دا،
ئێستاش نه‌چووه
بچێ و، حیزبه
خاوه‌نده‌سه‌ڵاته‌كانی
كوردستان واته
پارتی و یه‌كێتی،
ده‌توانن به پاڵپشت
و پشتیوانیی
خه‌ڵكی ئه‌مه‌گدار
و فیداكاری
كوردستان كه
هه‌رگیز به
بارودۆخی به‌ر
له ڕووخانی
ڕێژیمی به‌عس
ڕازی نابنه‌وه،
تێهه‌ڵچنه‌وه
و، به وه‌لانانی
دڕدۆنگی و ڕاڕایی
سیاسی، زۆربه‌ی هه‌ل و بواره
له‌قیسچووه‌كان
تێهه‌ڵێننه‌وه.
ڕاسته
كه ستراتێژیی
درێژخایه‌نی
ئه‌مریكا به
دنیایه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی
و ده‌ریایه‌ك پرۆژه
و گه‌ڵاڵه‌ی
جۆراوجۆره‌وه،
ته‌نیا به
پێوانه و ویست
و خوازی نه‌ته‌وه‌یه‌كی
بێده‌وڵه‌تی
وه‌ك كورد له
ناوچه‌دا نابه‌سترێته‌وه،
به‌ڵام هه‌روه‌ك
ئاشكرایه
و ڕووداوه‌كانی
ئه‌م دواییانه‌ش
ده‌یسه‌لمێنن،
تازه كار له‌وه
ترازاوه كه
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا و
هاوپه‌یمانان، به پێداگرتن
له سه‌ر ته‌واویه‌تی
ئه‌رزیی وڵاتی
عێراق و جه‌ختكردنه‌وه‌ی
قه‌واره‌یه‌كی
یه‌كگرتووی
سیاسی، بتوانن
پێوه‌ندییه‌كانی
خۆیان ده‌گه‌ڵ
وڵاتانی عه‌ڕه‌ب
كه له ڕوانگه‌ی
به‌ڕێوه‌به‌رانی
كۆشكی سپییه‌وه،
به مه‌كۆ و
ماكه‌ی تیرۆریزمی
نێونه‌ته‌وه‌یی
قه‌بڵێندراون
ئاسایی بكه‌نه‌وه
و، له‌م پێناوه‌دا
بۆ
نموونه به هه‌ڵپه‌ساردن
و دابڕانی شاری
كه‌ركووك له
قه‌واره‌ی
كوردستان و
چه‌واشه‌كردنی
ڕاستییه‌كان، بیانلاوێننه‌وه
و دڵخۆشییان
بده‌نه‌وه.
كه‌وابوو،
ئه‌وه‌ی له‌م
قۆناغه‌دا
له ڕێبه‌رانی
كورد به‌تایبه‌ت
مام جه‌لال
تاڵه‌بانی
و كاك
مه‌سعوود
بارزانی چاوه‌ڕوان
ده‌كرێ ئه‌وه‌یه
كه ده‌گه‌ڵ
ئه‌مریكا،
یان هه‌ر هێزێكی
دیكه‌ی هاوپه‌یمان
كه
داده‌نیشن
و گفتوگۆ ده‌كه‌ن،
نابێ تووشی
ڕووبینی و شه‌رمه‌حزوری
بن و، چاو له ویست
و خوازی مێژوویی
گه‌لی كورد
لانیكه‌م له‌م
پارچه‌یه‌ی
كوردستان بپۆشن.
به كورتی،
كاكڵی بزووتنه‌وه‌ی
ڕیفڕاندۆم
ده‌به‌رگری
ئه‌و ڕاستییه
یه كه خه‌ڵكی
كوردستان ده‌بێ
چاره‌نووسی
خۆیان، به
ویست و فكر و
ئێراده‌ی خۆیان
دیاری بكه‌ن
و نه‌هێڵن،
جارێكی دیكه
كوردستان وه‌ك
«قان» له گه‌مه‌ی
سیاسی و دیپڵۆماسی‌دا
كایه‌ی پێ بكرێته‌وه
و لایه‌نی دۆڕاوی
پێ ببووژێنرێته‌وه.
س.
چ. هێرش: 03-10-2004
|