|
وه‌ره
بولبول بخوێنه
به‌ند و به‌ستان
ده پاییزدا،
به یادی خـۆشه‌ویستان
به بیری ئه‌و
گوڵانی گه‌ش
كه وابوو
شه‌واویان خوێنی
جه‌رگی گوڵپه‌رستان
له وێرانه‌ی
دڵی شه‌یدا ،
به ڕووی گوڵ
وه‌ده‌رخه،
خۆش نه‌وا، گه‌نجی
مه‌به‌ستان
مه‌به‌ستی
جوان و تازه
و شیرین و نوێ
كه هێز باوێته
گیانی بێ بڕستان
بڕستی لێ بڕیون
ڕه‌نجی دووری
له سه‌روی گوڵشه‌ن
و شه‌معی شه‌بوستان
منیش بولبول،
وه‌كوو تۆ یه‌ك
گوڵم بوو
كه سه‌رتۆپی
گوڵانم بوو له
كوێستان
له ده‌ستم
چوو به شه‌خته‌ی
قه‌وسی پاییز
دراوسێی دڵڕه‌ش
و پێشه‌نگی
زستان
به‌ڵان تۆش وه‌ك
من ئه‌ی
بولبول نه‌بی
كز
هومێدێ به‌رمه‌ده، تێهه‌ڵكه
به‌ستان
به سه‌رما و
شه‌خته
ئازابه و، مه‌وه‌سته
له ئیشقی خۆت،
كه پیرۆزه
نه‌وه‌ستان
له دوای شه‌و
ڕۆژه، په‌ی
زستان به‌هاره
ده ڕه‌نجی به‌فرێ
دا گه‌نجی گوڵستان
بژی دیمه‌ن
گوشاد و شاد و
ئازاد
بجۆشێنه به
نه‌غمه‌ت بیر
و هه‌ستان
ئه‌من «ڕێبوار»م
و تۆش نه‌غمه‌سازی
ئه‌من بۆ شادی
دڵ، تۆش بۆ گوڵستان
دڵی فه‌رهاده
چوو بۆ قه‌سری
شیرین
سوپاسی خوایه،
خوا، بزوێنی
هه‌ستان
• • •
سه‌رچاوه: سروه،
ژماره194، خه‌رمانانی
1381. |