• تا له
سۆنگه‌یه‌وه
له باوكتان
نزیك ببنه‌وه؟
ــ تاڕاده‌یه‌ك،
جارێك چه‌ند
ڕۆژنامه‌وانی
فه‌ڕانسه‌یی
له منیان ویست
تا تاڵه‌ڕێشێكی
«فیدل»یان بۆ
بێنم، چونكه
پێیان وابوو
ده‌كرێ به
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی
توێژاڵی(سه‌رپێیی)
كه‌سایه‌تی
وی هه‌ڵسه‌نگێنن.
• وه ئێوه
چیتان كرد؟
ــ منیش چه‌ند
تاڵه‌مووی
خۆمم دانێ. ده‌گه‌ڵ
زۆربه‌ی ئه‌و
ڕۆژنامه‌وانانه‌ی
كه له كوبا
ده‌مدیتن له
بوارگه‌لی
پێشێلكردنی
مافی مرۆڤ و
ئۆپۆزیسیۆنی
ژێر گوشار و
ڕاونراو له
كوبادا ده‌دوام.
ئه‌من به جۆرێك
دژئه‌ندێش
بووم. بێ ئه‌وه‌یكه
ئه‌ندامه‌تی
یان سه‌رسپێریم
به حیزبێك
یان گروپێكی
تایبه‌ته‌وه
هه‌بێ. به‌م
پێیه هه‌میشه
له ژێر چاودێریدا
بووم و هه‌ر
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
پێوه‌ندیی
منی ده‌گه‌ڵ
ئیدیكه مه‌ترسیدار
ده‌كرد. ئه‌وه‌نده
به‌س بوو له
كۆبوونه‌وه‌یه‌ك
یان دانیشتنێكی
ناقانوونیدا
به‌شداریم
كردبا، هه‌موو
دستبه‌سه‌ر
ده‌كران و ته‌نیا
بۆخۆم هیچ ڕووداوێك
نه‌ده‌قه‌وما.
له‌م ده‌ورانه‌دا
ته‌نیا كه‌سێك
كه له كوبا
له ئازادیی
به‌یان به‌هره‌مه‌ند
بوو، ئه‌من
بووم. له سه‌ر
ئه‌و حاڵه‌ش،
ژیان بۆ من و
به‌تایبه‌ت
بۆ كچه‌كه‌م
هه‌ر ڕۆژ تابوشتنه‌هێن
ده‌بوو.
• هه‌ست
به خیانه‌ت
ده‌كه‌ی؟
ــ ئه‌من ماوه‌ی
چل ساڵی ڕه‌به‌ق
له دوورگه‌یه‌كی
مردوودا دووره‌په‌رێز
بووم. بێ ئه‌وه‌یكه
بتوانم كارێك
به ئه‌نجام
بگه‌یێنم. ئاخرسه‌ر
له ساڵی 1993 به
پاسێكی ئیسپانیایی
ده‌ستكرد،
كڵاوگیس به‌سه‌ر
و دنیایه‌ك
كه‌لوپه‌لی
گریم و سووروسپیاو
له كوبا هه‌ڵاتم.
• وه، پاشان
وه‌زع باشتر
بوو؟
ــ زه‌مانێك
كه كچه‌كه‌م
هات هه‌موو
شت باشتر بوو.
سه‌ره‌تا له
ئیسپانیا چوومه
لای دۆسته‌كانم.
ئه‌وان گوتیان
كه بۆ به‌جێگه‌یاندنی
گوشاره سیاسییه‌كان
بۆ سه‌ر كوبا
ده‌بێ بڕۆمه
وڵاته یه‌كگرتووه‌كان.
سه‌ناتۆڕێك
له جۆرجیا
توانی هه‌لومه‌رجی
سه‌فه‌ری ئه‌مریكام
بۆ ئاماده‌بكا
و یارمه‌تی
دام تا داوای
په‌نابه‌ریی
سیاسی بكه‌م.
ڕاگه‌یێنه‌ر
و چاپه‌مه‌نییه‌كانیش
كومه‌گێكی
هرووژێنه‌رانه‌یان
ده‌كرد. منیش
له‌م هه‌له‌م
كه‌ڵك وه‌رگرت
و ده‌رچوونی
كچه‌كه‌م له
كوبا داواكرد.
• واته
زه‌ربه له
«فیدل كاستڕۆ»
له پشت سه‌ره‌وه؟
ــ ئه‌و، وه‌ك
هه‌میشه كایه‌ی
به زه‌مان
ده‌كرد. گوتبووی
كه ته‌نیا
كاتێك به چوونه‌ده‌ری
كچه‌كه‌م ڕازی
یه كه ننكی(واته‌ی
دایكی من) و باوكی
كه هه‌ردووك
له كوبا ده‌ژین
دژنه‌بن. ئه‌و
پێیوابوو كه
ئه‌وان دژ ده‌وه‌ستن
كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌ی
بۆچوونی «فیدل»
هه‌ردووكی
ئه‌وان وه‌ڵامی
ئا‌یان دایه‌وه.
• ئایا له
هه‌ڵاتنی ئێوه
قه‌ڵسیش بووبوو؟
ــ پێموایه
ده‌بێ وا بووبێ.
به هه‌ر حاڵ
فه‌رمانی جه‌ڵبی
هه‌موو كاربه‌ده‌ستانی
پاراستنی ده‌ركرد
كه له فرۆكه‌خانه
كاریان ده‌كرد
و به پاسپۆرتی
ده‌ستكرد و
كلاوگیسی منیان
نه‌زانیبوو.
• ئایا ئاخرسه‌ر
ڕۆژێك ده‌ته‌وێ
بگه‌ڕێیه‌وه
كوبا؟
ــ به‌ڵێ، به‌ڵام
به قه‌ولی
نووسه‌رێكی
كوبایی، نه‌ك
به یه‌كه‌مین
فڕین، هه‌ڵبه‌ت
كچه‌كه‌م ئه‌و
ئیجازه‌یه‌ی
هه‌یه كه
جاروبار بۆ
دیتنی ننكی
بچێته كوبا،
كه له حاڵی
حازردا چونكه
بیمه‌ی ده‌رمانیم
نییه ناچارم
تێچوونه‌كانی
نه‌خۆشخانه
به شێوه‌ی
قیستی مانگانه
بده‌م.
• دوو یا
سێ ساڵ له‌وه‌به‌ر
«جیمی كارتێر»
سه‌رۆككۆماری
پێشووی ئه‌مریكا،
سه‌فه‌رێكی
بۆ كوبا كرد،
ئایا ئه‌و سه‌فه‌ره
هیچ ئاڵوگۆڕ
و گۆڕانكارییه‌كی
بۆ كوبا هه‌بوو؟
ــ كارتێر مرۆڤێكی
تیژبینه و
سه‌فه‌ری وی
بۆ كوبا هه‌نگاوی
سه‌رۆككۆمارێكی
تێشكاوه كه
به سه‌رۆكی
ده‌وڵه‌تێكی
تێشكاو كومه‌گ
بكا هه‌تا وێنه‌ی
خۆی باشتر و
سه‌لماوتر
نیشان بدا. له‌گه‌ڵ
هه‌مووی ئه‌وانه‌ش،
ماوه‌یه‌كی
كورت به‌ر له
هاتنی كارتێر،
«ڤلادیمیرۆ
رۆكا»(Vladimiro Roca)
كه پێنج ساڵ
به هۆی چالاكیی
سیاسی له زینداندا
بوو، ئازادكرا.
جگه له‌وه،
ئه‌م سه‌فه‌ره
هیچ ده‌ستكه‌وتێكی
دیكه‌ی نه‌بوو
• ئایا ئه‌و
هیوایه‌ت له‌ده‌ست
داوه كه هه‌رچۆنێك
بێ زه‌مانێك
چاكخوازیی
له كوبا ئه‌نجام
بگرێ؟
ــ چۆن ده‌توانرێ
به هه‌بوونی
«فیدل كاستڕۆ»
ده‌گه‌ڵ ئه‌و
باوه‌ڕانه‌ی
به‌لانی خۆی
بێ ئه‌ملاو
ئه‌ولا و ئه‌م
بۆچوونه مێژووییه
داخراوه‌ی،
ڕێگا بۆ كردنه‌وه‌ی
ڕێژیمێكی پارڵمانی
بكرێته‌وه.
«كاستڕۆ» چل ساڵه
به سه‌ر ئه‌و
گونده‌دا حوكم
ده‌كا و هه‌موو
جیهانی ده‌گه‌ڵ
خۆی كردووه‌ته
دوژمن و ، ده‌بێ
قه‌بوڵی بكه‌ین
كه سۆسیالیسمی
كوبایی شكستی
خواردووه.
له‌م چه‌ند
ساڵه‌ی دواییدا
به‌بێ هیچ سۆنگه‌یه‌ك
دڵی نیوه‌ی
ده‌وڵه‌ته‌كانی
ئه‌مریكای
لاتینی له
خۆی كردووه
و هیچكه‌س نازانێ
به وردی چی
له ژێر سه‌ر
دایه...
• وه، دوای
مه‌رگی «كاستڕۆ»
چ شتێك ده‌قه‌ومێ؟
ــ پاش مه‌رگی
ویش ئه‌مریكا
ده‌یه‌وێ له
كه‌سێك پشتیوانی
بكا كه ئارامیی
و نه‌زم بۆ ماوه‌یه‌كی
درێژ ده‌سته‌به‌ر
بكا. ئه‌گه‌ر
وانه‌بێ چاوه‌ڕوانی
كوچكردنێكی
به‌رچاو ده‌بین
و ئیمكانی هه‌یه
له ماوه‌ی
حه‌وتوویه‌كدا
میلیۆنێك په‌نابه‌رمان
لێره هه‌بێ.
من پێموانییه
وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا ڕیسكێكی
ئاوا بكا. له
حاڵی حازردا،
ته‌نیا كه‌سێك
كه به‌ڕواڵه‌ت
بتوانێ ڕاگری
سبات و ئارامیی
له دوای «فیدل
كاستڕۆ» بێ،
«رائوول»ی برایه‌تی.
• ئایا «رائوول»
له «فیدل» باشتره؟
ــ هیچكامیانم
خۆش ناوێ، به‌ڵام
لانیكه‌م «رائوول»
به قه‌را «فیدل»
مه‌زنخواز،
شێت و شه‌یدای
ده‌سه‌ڵات
وه‌ك براكه‌ی
نییه.
• بۆچی «فیدل»
له كوبا تا ئه‌و
ڕاده‌یه جێگه‌ی
ڕه‌خنه‌یه؟
ــ چونكه «فیدل»
زۆر زوو دابه‌شكردنی
ئه‌ركه‌كانی
ئه‌نجام دا.
دوای سه‌ركه‌وتنی
شۆڕش به فه‌رمانی
وی هه‌زاران
كه‌س له دژبه‌رانی
سه‌رۆككۆماری
پێشوو«باتیستا»ی
ئیعدام كران
یانی كه‌سانێك
كه وه‌كوو
«كاستڕۆ» له
سه‌ركه‌وتنی
شۆڕشدا نه‌خشیان
هه‌بوو. به‌رپرسایه‌تی
ڕاپه‌ڕاندنی
ئه‌ركه‌كان
به ئه‌ستۆی
«رائوول كاستڕۆ»
و «چه گیڤارا»
بوو. ئه‌و دوو
كه‌سه له
ترسناكترین
زاڵمه‌كانی
شۆڕش بوون. بێ
له‌وه‌ش، به‌رپرسایه‌تی
په‌لامار و
عه‌مه‌لیاتی
نیزامی له
ئانگولاش به
ئه‌ستۆی «رائوول»
وه‌ك فه‌رمانده‌ری
ئه‌رته‌شه‌وه
بوو. هه‌روه‌ها
عه‌مه‌لیاتی
پاكسازیی كێوه‌كانی
«ئێسكۆبێری»
و هه‌موو ئه‌و
كارانه‌ی كه
به قیمه‌تی
گیانی ژماره‌یه‌كی
زۆر كوبایی
ته‌واوبوو.
له‌وكاته‌وه
«رائوول» وه‌ك
مرۆیه‌كی توند
و بێ ڕه‌حم دێته‌به‌رچاو،
مرۆڤێك كه
ته‌نانه‌ت
ئه‌و كاریزماییه‌ی
«فیدل»یشی نییه.
• زۆركه‌س
له كوباییه‌كان
ترسی ئه‌وه‌یان
لێ نیشتووه
كه له حاڵه‌تی
گۆڕان و جێگۆڕكێی
ده‌سه‌ڵاتدا
به‌شێكی زۆر
له دوورخراوه
كوباییه‌كان
داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
خانووه‌كانیان
هه‌بێ.
ــ ده‌زگای
پروپاگه‌نده‌ی
ڕێژیمی كوبا
له وه‌ها چه‌په‌ڵیی
و ده‌سه‌ڵاتێك
به‌هره‌مه‌نده
كه ته‌نانه‌ت
«گوبلێز»ی مه‌رحوومیش
ده‌رس داده‌ن.
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
كه ڕه‌نگه
ڕۆژێك دوورخراوه‌كوباییه‌كان
داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
خانووه‌كانیان
هه‌بێ، كارێكی
ته‌واو پروپاگه‌نده
و له‌ڕاستیدا
بگروهه‌ڵڵایه‌كی
پروپاگه‌نده‌یی
یه كه له
سۆنگه‌یه‌وه
خه‌ڵكی پێ ده‌ترسێنن.
• وێنه‌یه‌ك
كه ئێوه له
دوورخراوه‌كوباییه‌كانی
مه‌یامه‌ی
ده‌یخه‌یه‌ڕوو،
وابزانم كه‌مێك
دوور له ڕاستی
یه.
ــ ڕاستی بێ
یان ناڕاستی
، ئه‌من ئه‌وه‌ی
ده‌یبیسم و
ده‌یبینم ده‌یڵێم.
بێ له‌وه‌ش
ئه‌و كوباییانه
له ساڵدا سه‌رجه‌م
شتێك به ڕاده‌ی
یه‌ك میلیۆن
دۆڵار پاره
ده‌نێرنه‌وه
كوبا. به‌شێكی
زۆر له خه‌ڵكی
كوبا به‌بێ
یارمه‌تیی
دارایی خزمه‌كانیان
كه له ئه‌مریكا
نیشته‌جێن،
له عۆده‌ی
خه‌رجی ڕۆژانه‌یان
نایه‌نه‌ده‌ر.
• به‌ڵێ،
به‌ڵام ڕه‌نگه
به‌بێ گه‌مارۆی
ئابووریی داسه‌پێندراو
له لایه‌ن
ئه‌مریكاوه،
وه‌زع له كوبا
باشتر بووبایه.
ــ مه‌سه‌له‌ی
گه‌مارۆی ئابووریش
هه‌ر به‌شێكه
له ئامرازه
پروپاگه‌نده‌ییه‌كانی
كوبا.
• كه‌وابوو،
ناڕه‌زایه‌تی
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
له ئاست ئه‌مریكا
به خاتری گرتنه‌به‌ری
سیاسه‌تگه‌لی
بیرازكردن
و گه‌مارۆی
ئابووریی ئه‌و
وڵاته له
دژی كوباش هه‌ر
هه‌نگاوێكی
پروپاگه‌نده‌یی
یه؟
ــ ڕاستییه‌كه‌ی
ئه‌وه‌یه
كه هیچ پێوه‌ندییه‌كی
بازرگانی له
نێوان كوبا
و ئه‌مریكادا
نییه. ئێسته
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ
ئه‌وه به
نێوی گه‌مارۆ
نێودێربكه‌ن
قه‌یدی نییه
به‌ڵام ئه‌سڵه‌ن
شیاوی به‌راورد
ده‌گه‌ڵ گه‌مارۆی
عێراق (به‌ر
له ڕووخانی
سه‌ددام)دا
نییه. هه‌موو
خه‌ڵكی جیهان
بۆ كوبا سه‌فه‌ر
ده‌كه‌ن و،
ئه‌و وڵاته
جگه له وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كان
ده‌گه‌ڵ ته‌واوی
وڵاتانی دنیا
پێوه‌ندیی
بازرگانی هه‌یه.
• وه سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ش، كوبا
له نێوان ئه‌مركای
لاتیندا باشترین
سیستیمی په‌روه‌رده
و ساغه‌مه‌نی
هه‌یه.
ــ ئێوه حازرن
به جێگه‌ی
كار له ڕۆژنامه‌یه‌كی
ئوڕووپایی
ده‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی
حیزبیی «گرانما»
له كوبادا
كار بكه‌ن؟
كوبا وڵاتێكی
دیكتاتۆری
یه و، هیچكه‌س
ناتوانێ چاو
له‌و ڕاستییه
بنووقێنێ. بێ
له‌وه‌ش، هه‌میشه
سه‌باره‌ت
به سیستیمی
ساغه‌مه‌نی
و ده‌رمانیی
كوبا زێده‌بێژیی
ده‌كرێ، ئه‌ویش
له لایه‌ن
چه‌پگه‌راكان.
له حاڵی حازردا
ئه‌و نه‌خۆشخانانه
ته‌نیا به
كاری هه‌نده‌ریی
و ئه‌و كوباییانه
دێن كه ده‌توانن
به هۆی ئه‌رز(به‌رزێڕ)
تێچوونه‌كان
بده‌ن.
بۆ ئه‌وانی دیكه
ته‌نانه‌ت
دابینكردنی
حه‌بی ئاسپیرینیش
ئیمكانی نییه.
ئه‌وه‌یكه
منداڵان خوێندن
و نووسین فێرده‌بن
هه‌ڵبه‌ت شتێكی
جوان و دروسته
به‌ڵام ئه‌وان
ئه‌و ئازادییه‌یان
نییه ئه‌وه‌ی
ده‌یانه‌وێ
بیخوێنن و فێری
بن. ئه‌وان ته‌نانه‌ت
ئه‌و ئازادییه‌شیان
نییه كه له
لای دایكوباوكیان
بژین، چونكه
له پاش تێپه‌ڕینی
ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی
له خێزانیان
جیاده‌كرێنه‌وه
و ڕه‌وانه‌ی
مه‌دره‌سه‌كانی
گوند ده‌كرێن.
• به ڕای
ئێوه ئایا
هێشتا كه‌سێك
له كوبادا
پشتیوانی له
«فیدل» ده‌كا؟
ــ هه‌ڵبه‌ت،
پێموایه هێشتا
لایه‌نگرانێك
هه‌ن كه پێی
وه‌فادارن
و خۆشیان گه‌ره‌كه،
به‌ڵام په‌یتاپه‌یتا
له ژماره‌ی
وان كه‌مده‌بێته‌وه.
چونكه ده‌ستكه‌وتی
«فیدل» زۆر ترسناكه:
به‌ر له هه‌ر
شت خه‌ڵك به
خه‌یاڵی وڵاته
یه‌كگرتووه‌كانن
و له پله‌ی
دووهه‌مدا
له سیاسه‌ت
بێزارن و له
هه‌نگاوی سێهه‌مدا
له ده‌ستچوونی
گه‌لێك له
بایه‌خه‌كانن
كه نامه‌وێ
لێره‌دا باسیان
لێوه‌بكه‌م.
• فیدل بۆخۆی
باوه‌ڕی به
ئیده‌ئاله‌كان
هه‌یه یان
ئه‌وه‌یكه
به چنگ و ددان
به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌وه
نووساوه؟
ــ مرۆڤه‌كان
له سه‌ره‌تادا
نێت و مه‌به‌ستگه‌لی
باشیان هه‌یه
به‌ڵام ورده‌ورده
بێ ڕه‌حم ده‌بن.
له حاڵی حازردا
ئه‌و، بێشك
مرۆڤێكی خۆبه‌زلزان
و درۆزنه. جارێك
بۆوێنه سه‌باره‌ت
به یه‌ك میلیۆن
كه‌س قسه‌ده‌كا
و جارێكی تر
له ده میلیۆن
كه‌س ده‌دوێ؛
چونكه سیفرێك
كه‌متر یان
زیاتر بۆ‌وی
فه‌رقێك ناكا.
زه‌مانێك كه
فه‌رمانی تیره‌بارانكردنی
دۆست و هاوكاری
دێرینی خۆی
ژه‌نه‌راڵ
«ئارنالدۆ ئۆچۆڤا»ی
دا، ئه‌وه‌نده
كۆكائین ده
لۆتكه‌ی ئه‌و
ژه‌نه‌راڵه
له ئانگولادا
حه‌شاردرابوو
وه‌ك به‌رهه‌می
ساڵێكی ئه‌و
كه‌رسته‌یه
ده‌هاته‌به‌رچاو.
به‌هه‌رحاڵ،
له نیگای سووكایه‌تی
پێكردنی «كاستڕۆ»
نیسبه‌ت به
خه‌ڵكی كوبا
هیچ گومانێك
نییه، ده‌نا
ئه‌و خه‌ڵكه
ئاوا گیرۆده‌ی
برسێتی و سه‌ركوت
و.. نه‌ده‌بوون.
• ئایا به‌هیچ
شیوه‌یه‌ك
ده‌گه‌ڵ «فیدل»
پێوه‌ندیت
نییه؟
ــ نا.
• وه كاتێك
ده ته‌له‌ڤیزیۆندا
ده‌رده‌كه‌وێ،
ئایا هیچكات
بووه كه هه‌ست
به نزیكیی
ئه‌و و خێزانه‌وه
بكه‌ی؟
ــ نا، به هیچ
ڕوویه‌ك. ئه‌من
هه‌رچه‌شنه
پێوه‌ندییه‌كی
عاتفیم له‌و
باره‌یه‌وه
پچڕاندووه.
• خۆت وه‌ك
قوربانیی وی
هه‌ست پێده‌كه‌ی؟
ــ ئه‌و، هیچكه‌سی له خزم
و نزیكه‌كانی
من نه‌كوشتووه
و من هیچكه‌سم
له شه‌ڕه
بێهوده‌كاندا
له ده‌ست نه‌داوه،
ئه‌من قوربانیی
ڕێژیمی ئه‌وم،
چونكه ئه‌و
ڕێژیمه ژیانی
ئاواره‌یی
به سه‌ر مندا
داسه‌پاند.
به‌ڵام زۆركه‌سن
كه له سۆنگه‌ی
كاره‌كانی
وی تووشی ڕه‌نج
و عه‌زاب هاتوون
و من نیفڕه‌تی
وان هه‌ست پێده‌كه‌م.
• كتێبه‌كه‌ت
هه‌وڵێكه
بۆ تووڵه‌سه‌ندنه‌وه؟
ــ كتێبی من
هه‌وڵێكه
بۆ باسكردنی
ژیانی ئینسانێك
كه ماوه‌ی
چل ساڵ له دیكتاتۆرییه‌كی
پووچ و خه‌یاڵی ژیانی به‌سه‌ربرد،
وه‌ك چه‌ند
میلیۆن ئینسانی
دیكه، ئه‌وه ژیاننامه‌ی
منه، نه‌ك
«فیدل كاستڕۆ».
• ئایا ئه‌ویش
كتێبه‌كه‌تی
خوێندووه‌ته‌وه؟
ــ ڕاستییه‌كه‌ی
ئه‌وه‌یه
له‌وباره‌دا
شكم هه‌یه.
•
«فیدل كاستڕۆ»
ئێستاكێ 78 ساڵی
ته‌مه‌نه
ئایا پێت خۆشه
جارێكی دیكه
بیبینیه‌وه؟
ــ نا، ئه‌سڵه‌ن.
من كوباییه‌ك،
دایكێك و ئاواره‌یه‌كم
به‌ڵام كچی
هیچكه‌س نیم.