|
دوو
ساڵ دواتر به
دووهه‌مین
فیلمی خۆی: (گۆڕانییه‌كانی
زێدی دایكم)
له جێژنۆكه‌ی
فیلمی شیكاگۆ
سه‌ركه‌وتنی
به ده‌ست هێنا.
سێهه‌مین
فیلمی«به‌همه‌نی
قوبادی» به
نێوی (كیسه‌ڵه‌كانیش
هه‌ڵده‌فڕن)
تائێسته له
چه‌ندین جێژنۆكه‌ی
فیلم له ناوه‌وه
و ده‌ره‌وه‌ی
ئێران خه‌ڵاتی
بردووه‌ته‌وه،
له‌وانه خه‌ڵاتی
سه‌ره‌كیی
جێژنۆكه‌ی
«سێن سێباستیان»
له ئیسپانیا.
ئه‌و فیلمه
له جێژنۆكه‌ی
نێونه‌ته‌وه‌یی
فیلمی له‌نده‌ن
یش نیشان درا و په‌سند
كرا.
فیلمی
(كیسه‌ڵه‌كانیش
هه‌ڵده‌فڕن)
له لایه‌ن
سینه‌مای ئێرانه‌وه
بۆ به‌شداری
له ده‌وره‌ی
داهاتووی (ئۆسكار)دا
له‌به‌رچاوگیراوه.
هه‌رسێك
فیلمی قوبادی
هه‌رێمی كوردستان
ده‌گرنه‌خۆ،
ژیانی خه‌ڵكی
كورد نیشان
ده‌ده‌ن كه
منداڵان تێیاندا
نه‌خشی سه‌ره‌كی
ده‌گێڕن.
له
خوێنه‌ره‌وانی
ئه‌و ڕووپه‌ڕه
پرسیارگه‌لێكی
زۆرمان بۆ هاتووه،
كه به‌شێك
له‌وانمان
ده‌گه‌ڵ ئاغای
قوبادی هێنایه‌گۆڕێ.
ئه‌وه‌ی له خواره‌وه
ده‌یخوێننه‌وه
ده‌قی ئه‌و
گفتوگۆیه‌یه
ده‌گه‌ڵ «به‌همه‌نی
قوبادی».
• ئێوه
فیلمێكی
جوانتان
سازكردووه،
به‌ڵام
واوێده‌چێ كه
فیلمی (كیسه‌ڵه‌كانیش
هه‌ڵده‌فڕن) به‌رهه‌مێكی
زۆر تاڵه. ئه‌و
فیلمه
جیهانی
منداڵان به
شێوه‌یه‌كی
زۆر خه‌ماوی
ده‌خاته‌ڕوو. منداڵان
له‌بری ئه‌وه‌یكه
له ناو
خاووخێزاندا
ژیانێكی شاد و
ئاسووده‌یان
هه‌بێ، له
بارودۆخێكی
تاڵ و دڵته‌زێندا
ده‌ژین، ته‌نانه‌ت
بۆ گه‌وره‌ساڵانیش
ڕاچڵه‌كێنه‌ره.
ئایا وه‌زعیه‌ت
له هه‌رێمی
كوردستانی
عێراق به‌ڕاستی
ئاوا تاڵه؟
ــ
وه‌زعیه‌ت له‌وه‌یكه
له فیلمه‌كه‌دا
ده‌یبینن
تاڵتره. ئه‌گه‌ر
ئێوه بڕۆنه
كوردستانی
عێراق ده‌گه‌ڵ
دیمه‌نگه‌لێكی
تابڵێی تاڵتر
و ده‌ردناكتر
ڕووبه‌ڕوو ده‌بن.
ئه‌من ده
فلیمه‌كه‌دا
واقیعیه‌تم
تاڕاده‌یه‌ك
نه‌رم و نیان
نیشانداوه و
ده‌گه‌ڵ ته‌نز
ئامێته‌م كردووه
تا بۆ بینه‌رانی
سینه‌ما زۆر ناخۆش
نه‌بێ. له
بیری نه‌كه‌ین
كه له
كوردستانی
عێراق ده تا
پازده‌هه‌زار
منداڵی نه‌قوستان
ده‌ژین كه له
سۆنگه‌ی
ڕووداوی شه‌ڕ
ئه‌ندامێكی
له‌شیان له
ده‌ست داوه.
• به‌شێك
له خوێنه‌ره‌وان
ڕه‌خنه‌یان
گرتووه كه
چیرۆكی فیلمه‌كه،
یه‌كده‌ست و
ته‌واو نییه،
به‌ڵكه به
جۆرێك دوو
پارچه‌یه و
تێیدا
دووكوتیی ده‌بیندرێ.
ــ
مه‌به‌ستی من
دروست هه‌ر ئه‌وه
بووه كه
چیرۆكێكی یه‌كگرتوو
و یه‌كده‌ست
نه‌گێڕمه‌وه.
بینه‌ری
ئێرانیی به
حیكایه‌تگه‌لی
كورت، وێڕای
ڕووداوی به‌یه‌كه‌وه‌گرێدراوی
یه‌كچیرۆكیی
ڕاهاتووه،
كه‌چی من ده‌و
فیلمه‌دا هه‌وڵمداوه
فه‌زاكه له
ڕێگه‌ی چه‌ند
چیرۆكه‌وه
بگێڕمه‌وه. ده‌و
فیلمه‌دا به‌پێچه‌وانه‌ی
باو، قاره‌مانێكی
سه‌ره‌كییش
نابینین. فیلم
چه‌ند قاره‌مانی
هه‌یه و، له‌و
ڕوانگه‌یه‌وه
تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی
تازه‌یه. له
فیلمه‌كه‌دا
دوو چیرۆكی سه‌ره‌كی
وێڕای چه‌ند
حیكایه‌تی
لاوه‌كی هه‌ن
كه ده‌گه‌ڵ
ماكه‌ی
چیرۆكیی و
دراماتیك لێك
گرێدراون.
• ئێوه
ده فیلمه‌كه‌دا
كاكڵگه‌لێكتان
گه‌ڵاڵه
كردووه، كه
ده سینه‌مای
ئێران‌دا
خۆئاسایی سه‌رنجیان
نادرێتێ،
بۆوێنه
ڕووداوی حه‌یاتكاندن(ده‌ستدرێژی
جنسیی و
ئیلاقه‌كردن)ی
«ئاگرین». كیژۆڵه‌یه‌ك
كه به هۆی
حه‌یاتكاندنه‌وه
منداڵی بووه،
دیاره له
منداڵه‌كه‌ی
خۆی بێزاره، بۆیه
ئاخرسه‌ر له‌پێشدا
منداڵه‌كه‌ی
ده‌كوژێ و
دواتریش خۆی
ده‌كوژێ. ئایا
ڕووداوگه‌لی
ئاوا ده‌ردناك
واقیعیه‌تیان
هه‌یه؟
ــ
عه‌ینی ئه‌و
ماجه‌رایه
ڕوویداوه. له‌م
ساڵانه‌ی
دواییدا، له
كوردستانی
عێراق به‌سه‌رهاتی
زۆر تاڵ
ڕوویانداوه. له
جه‌ریانی
كاره‌ساتێكی
ئینسانی‌دا كه
به »ئه‌نفال» ناسراوه،
زیاتر له 80 هه‌زار
كورد زینده‌به‌گۆڕ
كراون. ده‌گوترێ
كه له هه‌رێمه
كوردنشینه‌كانی
باكووری
عێراق{كوردستانی
باشوور} زیاتر
له 50 هه‌زار
ژن و كیژ
ئیلاقه
كراون. به‌سه‌رهاتێك
ڕوویانداوه
باوه‌ڕكردنیان
به‌ڕاستی
دژواره. له
كوردستاندا
منداڵان
ژیانی سروشتی
و ئاساییان
نییه. بواری
خوێندن و ساغه‌مه‌نیی
له ئارادا
نییه،
منداڵان بێ
پشت و په‌نان. به‌شێك
له منداڵان،
هه‌ر ئه‌و
جۆره‌ی له
فیلمه‌كه‌دا
ده‌یبینین،
به فرۆشتنی
مین ژیان ڕاده‌بوێرن.
ئه‌گه‌ر ئێوه
بڕۆنه
كوردستان، له
دیتنی ئه‌و هه‌مووه
ڕه‌نج و ده‌رده
داده‌مێنن. ئه‌من
تازه هه‌وڵمداوه
واقیعیه‌ت
جوان بنوێنم
تا بۆ بینه‌ر
شیاوی تابوشتهێنان
بێ. بێ له‌وه‌ش،
كه‌سایه‌تییه‌كانی
ئه‌و فیلمه
نابێ به
منداڵانی
واقیعی
داندرێن،
چونكه ئێمه
له كوردستان
منداڵێتی
ناكه‌ین. منداڵان
له سه‌ره‌تای
ژیاندا ده‌گه‌ڵ
ده‌رد و چه‌رمه‌سه‌ریی
دونیای گه‌وره‌ساڵان
هاوده‌م ده‌بن.
له فیلمه‌كه‌دا
ده‌بینین كه
ئه‌وان زۆر به‌هۆشن،
جیهانی گه‌وره‌ساڵان
به‌باشی ده‌ناسن
و وێڕای
زرینگی و
هۆشیاریی
كاره‌ساته‌كانی
شه‌ڕ به فشه‌ده‌گرن.
• ئه‌و
فیلمه چۆن
شكڵی گرت و
ئێوه كایه‌وان(ئاكته‌ر)انی
فیلمه‌كه‌تان
چلۆن په‌یداكرد؟
ــ
من دوو حه‌وتوو
دوای ڕووخانی
ڕێژیمی سه‌ددام
به بۆنه‌ی
نیشاندانی
تێكڕایی
فیلمی پێشووم
چوومه
كوردستانی
عێراق. له
ناوچه‌دا ده‌گه‌ڵ
وێنه‌گه‌لێكی
زۆر هه‌ژێنه‌ر
ڕووبه‌ڕووبووم
و، به
دووربین(كامێڕا)ی
خۆم فیلمم لێ
هه‌ڵگرتنه‌وه،
وه‌ك بازاڕی
چه‌ك و پووكه‌فرۆشیی
و غه‌یره. كاتێك
گه‌ڕامه‌وه
تاران، ئه‌و
دیمه‌نانه
هه‌میشه له
زه‌ینمدا
بوون. چیرۆكێكم
گه‌ڵاڵه‌كرد
تا بتوانم له‌و
شوێنانه
فیلم هه‌ڵگرمه‌وه
و ئه‌و دیمه‌نانه
نیشان بده‌م. به‌ڵام
كاتێك سێ مانگ
دواتر گه‌ڕامه‌وه
هه‌رێم، ئیدی
ئه‌و دیمه‌نانه
شوێنه‌واریان
نه‌مابوو. ئێمه
ناچار بووین
ته‌واوی دیمه‌نه‌كان
بخوڵقێنینه‌وه
و سه‌رله‌نوێ
سازیان بكه‌ینه‌وه،
ئه‌ویش به
شكڵی
ناقانوونیی و
به‌بێ هیچ چه‌شنه
یارمه‌تی و
پشتیوانییه‌ك.
دوو مانگمان
له‌وێ به‌سه‌ربرد،
به‌ڵام له به‌ر
ئه‌وه‌یكه
هیچ
پشتیوانییه‌ك
له گۆڕێدانه‌بوو،
له درێژه‌دانی
كار ناهومێد
بووین و ده‌مانه‌ویست
شه‌كه‌ت و
ماندوو، به
ده‌ستی به‌تاڵ
بگه‌ڕێینه‌وه
ئێران. كه‌چی
به‌هه‌ڵكه‌وت
تووشی یه‌كێك
له به‌رپرسانی
هه‌رێم
بووین كه
پشتیوانی له
كاره‌كه‌ی
ئێمه كرد تا
بتوانین
درێژه‌ی
پێبده‌ین و به
شێوه‌یه‌كی
ئازاد فیلمه‌كه
ساز بكه‌ین. پێنج
گروپی كارمان
پێكهێنا و
كایه‌وانه‌كانمان
له پێنج شاری
جۆراوجۆر هه‌ڵبژارد.
• ئێوه
له زۆربه‌ی
فیلمه‌كاندا
ده‌گه‌ڵ كایه‌وان(ئاكته‌ر)ه
منداڵكاره‌كان
سه‌روكارتان
هه‌یه، ئایا
ئه‌وڕۆ كار ده‌گه‌ڵ
ئاكته‌ره
ئاماتۆره‌كان
بۆ تۆ هاسانتر
بووه؟
ــ
ئه‌من هه‌ژده
ساڵ ده‌بێ كه
فیلم ساز ده‌كه‌م
و، هه‌ر له
یه‌كه‌مین به‌رهه‌مه
كورته‌كانمدا
به هۆی نه‌بوونی
بوارگه‌لی
ماددی(دارایی)،
ده‌گه‌ڵ كایه‌وانانی
ئاماتۆر كارم
ده‌كرد. له‌بری
ئاكته‌ره
حیرفه(كارامه)ییه‌كان
له خزم و هه‌ڤاڵانی
خۆم كه‌ڵكم وه‌رده‌گرت.
له سه‌رده‌می
خوێندن له
تارانیش چوار
پێنج ساڵێك له
باغچه‌ی
ساوایان كارم
ده‌كرد و، له
كاردا ته‌جروبه‌یه‌كی
باشم به‌ده‌ست
هێنا. ئه‌من
له سه‌ختیی
كار ده‌گه‌ڵ
منداڵان
زانیارییم هه‌یه.
كاتێك ئه‌وان
ده‌كاره‌وه
ده‌گلێنم، بۆ
ئه‌وان وه‌ك
دایك و باوك
وام. به گه‌رمی
ده‌گه‌ڵیان
تێكه‌ڵاویی
عاتفی
پێكدێنم،
دوای فیلمهه‌ڵگرتنه‌وه
وێڵیان ناكه‌م
و هه‌وڵده‌ده‌م
پێوه‌ندییم
بمێنێ و هه‌ر
كارێكم له ده‌ست
بێ بۆیان ئه‌نجام
بده‌م. هه‌ر
لێره‌دا ده‌بێ
جه‌ختی بكه‌مه‌وه
كه ته‌واوی
كاره‌كانی من
له‌سه‌ر
منداڵان نییه.
له فیلمی
تازه‌مدا كه
له تاران
تێپه‌ڕده‌بێ،
كه‌سایه‌تییه
سه‌ره‌كییه‌كانی
فیلمه‌كه گه‌وره‌ساڵانن.
• «سامان»
له چۆنیه‌تی
كاری ئێوه ده‌گه‌ڵ
منداڵان
پرسیاری
كردووه.
ــ
ئه‌من هه‌وڵده‌ده‌م
ناسیاریی ته‌واو
له‌وان په‌یدا
بكه‌م. له
دایكوباوكیان
زانیاریی ته‌واو
وه‌رده‌گرم. خاڵه
پڕ له هه‌ستونه‌سته‌كانیان
له‌به‌رچاوده‌گرم.
ده‌گه‌ڵیان
پێوه‌ندیی
دۆستانه
داده‌مه‌زرێنم
و له به‌رانبه‌ر
دوربین (كامێڕا)دا
هانیان ده‌ده‌م
كه باشترین
كایه (نه‌خش) بنوێنن
و، ئه‌وانیش
له هه‌ر
پلانێكدا نه‌خشگه‌لی
جوانتر ده‌خه‌نه‌به‌رچاو،
چونكه ده‌زانن
كه بۆ كاری
باش خه‌ڵات وه‌رده‌گرن.
منداڵه‌كان
سه‌باره‌ت به
چیرۆكی فیلم
زۆر زوو و به‌جێ
كاردانه‌وه
نیشان ده‌ده‌ن.
بۆ وێنه «ڕێگا»
كایه‌وانی
نابینای فیلمه‌كه،
هاوكارییه‌كی
زۆر به‌رز له
خۆی نیشان ده‌دا.
له باوكیم
بیست كه ئه‌و
به‌توندی كه‌وتووه‌ته
ژێر كارتێكه‌ریی
فیلمه‌كه و
له ماڵه‌وه
لاسای من ده‌كاته‌وه!
خۆشبه‌ختانه
له سه‌ر چاوی
وی عه‌مه‌لیاتی
نه‌شته‌گه‌ریی
سه‌ركه‌وتوو
ئه‌نجام
دراوه و
سۆمایی چاوه‌كانی
گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
به زوویی
فیلمه‌كه له
كوردستان
نیشان ده‌درێ
و ئه‌و ده‌توانێ
بیبینێ.
• ئاغای
سه‌دیقیان ده‌ریبڕیوه
كه كری ئه‌و
فیلمه دوو كه‌رتی
یه، بیروڕای
خۆتان چییه؟
ــ
ئه‌م بۆچوونه
به خاتری
عاده‌تێكه
كه ئێمه به
ڕه‌وتی باو له
سینه‌مادا په‌یدامان
كردووه. كاتێك
كه بینه‌ر به
عه‌لاقه‌وه
دیتنی فیلمه‌كه
درێژه‌پێده‌دا،
كه‌وایه كری
فیلمه‌كه
دروسته و، ئه‌وجۆره‌ی
كه دێته‌به‌رچاو
دوو كه‌رتی
نییه. چیرۆك(حیكایه‌ت)
له سینه‌مادا
ئه‌سڵ نییه
و، پێویستیش
نییه یه‌ك چه‌شنه
گیڕانه‌وه‌مان
هه‌بێ. سینه‌ما
ده‌توانێ چه‌ند
چیرۆك ڕیوایه‌ت
بكا، یان ده
ئه‌سڵدا هیچ
حیكایه‌تێكی
به واتای
ناسراو نه‌بێ.
ئه‌من به ده‌ربڕینی
تاكچیرۆكیی
هاوڕا نیم. چیرۆك
ده‌توانێ چه‌ند
پاڵووی هه‌بێ،
چه‌ندچه‌شنه‌یی
بێ. كه‌وابوو
ناكرێ به خه‌تكێشی
باو ته‌واوی
فیلمه‌كان ئه‌ندازه
بگرین. ئه‌من
بۆخۆم به
تاقیكردنه‌وه‌ی
نوێ عه‌لاقه‌مه‌ندم.
ئه‌من له
فیلم‌دا لایه‌نگیری
گێڕانه‌وه‌ی
چه‌ند ورده‌چیرۆكیم.
ئه‌گه‌ر شكڵی
گێڕانه‌وه‌ی
باوم به‌كارهێنابا،
فیلمه‌كه یه‌ك
پاڵوویی ده‌رده‌چوو.
ده‌و فیلمه‌دا
ده‌بینین كه
دوو چیرۆكی سه‌ره‌كیی
سه‌ركه‌تووانه
ده‌ڕۆنه‌پێش،
كه‌وایه ده‌كرێ
به‌م ئاكامه
بگه‌ین كه
دوو چیرۆك به
باشی ئامێته‌ی
یه‌كتری بوون.
• هێندێك
پرسیاریان
كردووه: بۆچی
ئێوه له
فیلمه‌كانتدا
ته‌نیا ده‌رد
و به‌دبه‌ختیی
كورده‌كان
نیشان ده‌ده‌ن؟
ئایا مه‌به‌ستی
تۆ ڕاكێشانی
به‌زه‌یی یه؟
ــ
پێموانییه
هه‌ستی به‌زه‌یی
به هه‌موو
بینه‌ران ده‌ست
بدا! به‌ڵام
ئه‌وه‌ش هه‌یه
كه ئێمه
نابێ له
ڕاستییه
تاڵه‌كان
بترسێین و
حاشایان لێ
بكه‌ین. خه‌ڵكی
كورد له
بارودۆخێكی
زۆر سه‌ختدا
ده‌ژین. هه‌ژاری
و بێكاریی له
كوردستان له
ناوچه‌كانی
تر زۆرتره. له
شه‌ڕ و كاره‌ساته‌كاندا،
كوردان زیاتر
له په‌ڕگه‌ی
مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كاندا
بوون و كه‌وتوونه‌ته
بواری ده‌ستدرێژییه‌وه.
ئه‌و هه‌لومه‌رجه
ئێستاش له
كوردستاندا
زاڵه و، تا
كاتێك مه‌سه‌له‌گه‌لی
وه‌ها ده‌ردناك
هه‌یه، من
ناتوانم ئه‌و
ده‌ردانه فه‌رامۆش
بكه‌م و فیلمی
شاد و
ئۆخژناوی به‌رهه‌م
بێنم. ئه‌من
بۆخۆم
مرۆڤێكی تاڵم
و، ئه‌وه‌ش له
ڕابردووی سه‌خت
و دژواری مندا
ڕیشه‌ی هه‌یه.
ئه‌من له
ئاست ئه‌و هه‌لومه‌رجه
ناله‌باره‌دا
دژایه‌تی ده‌نوێنم.
بۆچی ده‌بێ ئه‌و
هه‌مووه بێ
عه‌داڵه‌تی و
نابه‌رانبه‌رییه
له دونیادا
هه‌بێ؟ ئێمه
نابێ ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌كانی
خۆمان فه‌رامۆش
كه‌ین و وێنه‌یه‌كی
جیاواز له
هۆز وڕه‌گه‌زی
خۆمان بخه‌ینه
به‌رچاو. تا
زه‌مانێك ئه‌و
سه‌رزه‌مینه
ڕه‌نج ده‌كێشێ،
ئه‌من بۆم
نییه وێنه‌یه‌كی
شاد له
خه‌ڵكی خۆمان
بخه‌مه‌ڕوو. سه‌رجه‌می
فیلمه‌كانی
من له سه‌ریه‌ك
400 ده‌قیقه‌یه،
به سه‌رنجدانی
ئه‌و هه‌مووه
ژیانه به‌باچووانه،
ئه‌و زه‌مانه
هیچه. خه‌ڵكی
كورد له به‌شبڕاوییه‌كی
زۆر ڕه‌نج ده‌كێشن،
بۆ وێنه له
سینه‌ما بێبه‌شن.
ئه‌وڕۆ له
جیهاندا
زیاتر له 35
میلیۆن كورد
هه‌یه، بۆ سه‌رجه‌می
ئه‌و ئاپۆڕه‌یه،
نزیكه‌ی ده
هۆڵی سینه‌ما
زیاتر له
گۆڕێ‌دا نییه.
سینه‌مای
كوردی ده‌بێ
شكڵ بگرێ. فیلمسازانی
كورد ده‌بێ
فیلمی
جۆراوجۆر
سازبكه‌ن و
پاڵووگه‌لی
ڕه‌نگاوڕه‌نگی
ژیانی ئه‌و
هۆز و ڕه‌گه‌زه
له ڕوانگه‌یه‌كی
تازه و فره‌چه‌شندا
نیشان بده‌ن. ئه‌منیش
به‌شبه‌حاڵی خۆم
له‌و بواره‌دا
هه‌وڵده‌ده‌م،
بۆ وێنه
ئاكته‌ری
فیلمی «كاتێك
بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان»
ئه‌وڕۆ ڕووی
له
فیلمسازیی
كردووه و به
زوویی به‌رهه‌می
یه‌كه‌م
فیلمی خۆی ده‌ست
پێده‌كا. فیلمه‌كه‌ی
وی، كومێدی یه
كه له
كوردستانی
عێراقده‌كه‌وێته
به‌ر چاوی
كامێڕا
• فیلمی
«كیسه‌ڵه‌كانیش
هه‌ڵده‌فڕن» به‌رهه‌می
كام وڵات(ده‌وڵه‌ت)ه؟
ــ
هیچ ده‌وڵه‌تێك
له سازكردنی
ئه‌و فیلمه‌دا
نه‌خشی نییه،
ئامرازی سه‌ركیی
تێكنیكی و
هونه‌ریی
فیلمه‌كه
ئێرانیین، به‌ڵام
ئه‌و فیلمه
به ته‌واوی
له عێراق
چێكراوه و
كایه‌وانه‌كان
كورده‌كانی
كوردستانی
باشوورن. به‌و
پێیه ده‌كرێ
بڵێین كه دوو
سه‌رزه‌مین
له به‌رهه‌می
ئه‌و فیلمه‌دا
پشكیان هه‌یه.
• هێندێك
له خوێنه‌ره‌وانی
ئێمه ڕه‌خنه‌یان
گرتووه كه{ ئه‌و
فیلمه} وه‌كوو
باقی فیلمه
جێژنۆكه‌ییه‌كان
بۆ فرۆشی
باشتر و به‌ده‌ستهێنانی
سه‌ركه‌توویی
له جێژنۆكه
جیهانییه‌كاندا،
هه‌ژاری و به‌شبڕاویی
گونده‌كانی
ئێران نیشان
دراوه،
واوێده‌چێ كه
ته‌نیا ئه‌م چه‌شنه
فیلمانه‌ن كه
له ڕۆژئاوا
ده‌كه‌ونه
به‌ر سه‌رنجه‌وه.
ــ
ئه‌و داوه‌رییه
دروست نییه. « ته‌عمێ
گیلاس» سه‌ركه‌وتووترین
فیلمی سینه‌مای
ئێران له ده‌ره‌وه
بووه كه هیچ
ڕه‌بتی به
نیشاندانی هه‌ژاری
و به‌شبڕاوییه‌وه
نییه. فیلمگه‌لی
وه‌ك: «گه‌به» و
«بادكونه‌كێ
سفید»، یش كه
له ده‌ره‌وه
سه‌ركه‌وتوو
بوون، سه‌باره‌ت
به هه‌ژاری و
به‌شبڕاویی
گوندییه‌كان
نین. فیلم
ده‌بێ باش بێ. ئه‌گه‌ر
به‌ڕاستی
ئاوا بایه،
ده‌كرا باشتر
و ڕاحه‌تتر
فیلم چێ
بكرابایه و
له هه‌موو
لایه‌كه‌وه
خه‌ڵات وه‌رگیرابایه.
فیلمی «كیسه‌ڵه‌كان...»
له
بارودۆخێكی
تابوشتنه‌هێن
دروست كرا، ئه‌گه‌ر
سه‌ركه‌وتوویی
ته‌نیا له
نیشاندانی هه‌ژاریی
بوو، ئیدی ئه‌من
ناچار نه‌بووم
بۆ به‌رهه‌مهێنانی
فیلمێكی باش
ئاوا زه‌جرم
كێشابا و خۆم
له‌باری جه‌سته‌یی
و ڕوحییه‌وه
ده مه‌ترسی
هاویشتبا. له
هه‌رێمه هه‌ژاره‌كان
ده‌یان فیلم
سازده‌كرێن،
كه‌چی هه‌موویان
سه‌ركه‌وتوو
نین. كه‌وایه
فیلم ده‌بێ كر
و ساختومانی
دروستی هه‌بێ،
ده‌بێ ده
ڕاده‌ی
ستاندارده
جیهانییه‌كاندا
بێ تا بتوانێ
سه‌ركه‌وتن
به ده‌ست
بێنێ.
• له‌وه‌یكه
فیلمه‌كه‌تان
بۆ «ئۆسكار» له‌به‌رچاوگیراوه
چ هه‌ستێكتان
هه‌یه؟
ــ
دیاره زۆر
خۆشحاڵم كه
فیلمه‌كه سه‌ركه‌وتوو
بووه و
توانیویه ده‌گه‌ڵ
بینه‌رانی
خۆی پێوه‌ندی
به‌رقه‌راربكا.
به‌ڵام ده‌بێ
بڵێم كه
خۆشحاڵیی من
له سه‌ركه‌توویی
جێژنۆكه‌كاندا
زۆر درێژه
ناكێشێ. ئه‌من
ده‌ستبه‌جێ
ده‌كه‌ومه
بیری فیلمی
دواتر كه ده‌بێ
ده فكری وه‌ڕێخستنی
به‌رهه‌مهێنانیدا
بم.
• عینوانی
فیلمه‌كانت
چۆن هه‌ڵده‌بژێری؟
ــ
ئه‌من زۆر له
عینوانی فیلم
فكرناكه‌مه‌وه،
جاریوایه
تازه دوای
دانانه كه
سه‌رنێو(تیتر)
هه‌ڵده‌بژێرم.
ساڵانه هه‌زاران
فیلم له
جیهاندا چێده‌كرێ.
ده‌بێ سه‌رنێوێكی
تایبه‌ت
بدۆزرێته‌وه
تا كۆمه‌گ بكا
به تێگه‌یشتن
له نێوه‌رۆكی
فیلم و فه‌رامۆشنه‌كردنی
و، هه‌روه‌ها
وه‌بیر بینه‌ر
بخاته‌وه كه
ده‌گه‌ڵ
فیلمێكی شاز
ڕووبه‌ڕوویه.
كاتێك خه‌ریكی
هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی
فیلمه‌كه
بووم، له‌و ده‌مه‌دا
دیمه‌نی
منداڵه‌كانم
له ئاودا
بینی، ده‌ستبه‌جێ
كیسه‌ڵم هاته‌وه‌بیر.
دواتر بیرم له
پاڵووگه‌لیتر
كرده‌وه و ئه‌و
عینوانه‌م دۆزییه‌وه.
• چۆنت
ڕوو ده سینه‌ما
كرد؟
ــ
ناتوانم بڵێم
كه له
منداڵییه‌وه
عاشقی سینه‌ما
بووم. كاتێك
كه له سه‌رده‌می
منداڵیی له
شاری «بانه»دا
ده‌ژیام،
جارێك مامۆم
یان خاڵۆم منی
برده بابۆڵه(ساندویچ)فرۆشییه‌ك
و بابۆڵه‌یه‌كی
ده‌گه‌ڵ
كانادادڕای(ساردیی)
بۆكڕیم. كاتێك
ده‌مه‌ویست
بابۆڵه‌كه‌م
بخۆم، گوتی كه
ئیستێك بگرم و
بڕۆمه پشت
دوكانه‌كه،
كه له
ڕاستیدا هۆڵی
سینه‌ما بوو! له‌وێش
گوتیان كه تا
هۆڵه‌كه
تاریك نه‌بووه
بابۆڵه‌كه‌م
نه‌خۆم. كاتێك
فیلم ده‌ستپێكرا،
ئه‌منیش ده‌ستم
به خواردن
كرد. كه‌وایه
ده‌توانم
بڵێم كه له
خۆشه‌ویستیی
بابۆڵه‌وه به
عیشقی سینه‌ما
گه‌یشتم! ئه‌وه‌ش
بڵێم كه سینه‌ما
له زانكۆ
فێرنه‌بووم. ئه‌من
سینه‌مام هه‌ڵنه‌بژارد،
ئه‌وه سینه‌ما
بوو كه منی
هه‌ڵبژارد تا
چیرۆكی
نیشتمانی خۆم
و هۆزوڕه‌گه‌زی
خۆم بگێڕمه‌وه.
ده كاری سینه‌مادا
كه‌س ده‌ستی
منی نه‌گرت. ژیانی
سه‌ختی خۆم بوو
كه منی كرد
به فیلمساز. له
گه‌لێك ڕه‌هه‌ندی
سه‌خت و پڕله‌ڕه‌نج
تێپه‌ڕیم كه
ده‌رسی سینه‌مایان
فێری من كرد. ڕژدییه‌كانی
ژیان و ئه‌و
ڕووداوه
دڵته‌زێنانه‌ی
كه به سه‌ر
من هاتن
ڕێگایان
نیشان دام.
• فیلمی
داهاتووی ئێوه
چییه؟
ــ
یه‌كه‌مین
فیلم نێوی «ئه‌ییوب»ه
و دوای ئه‌ویش
سێناریۆیه‌كم
به ده‌سته‌وه‌یه
كه ڕه‌وتێكی
تراژێدی ــ
كۆمێدی هه‌یه.
چیرۆكی وی تارانی
په‌نجا ساڵ
به‌رله ئێستا
ده‌گرێته‌وه
و ده‌بێ هه‌مان
فه‌زا و شوێن
بخوڵقێنمه‌وه،
كه كارێكی
دژواره. ده‌بێ
كه‌سانێكی
پسپۆڕم هه‌بێ
تا له ئێران‌دا
بتوانین شوێنه
له‌مێژینه‌كان
سازبكه‌ینه‌وه.*
وه‌رگێڕانه‌وه:
س. چ. هێرش، 06-11-200
• • •
|