|
|
|
ئه‌مریكا، ئێران
و ڕێكخراوی
موجاهیدینی
خه‌ڵق
|
|
|
له‌م ڕۆژانه‌ی
دواییدا، هیچ
مه‌سه‌له‌یه‌كی
سیاسی، به
قه‌را بڵاوبوونه‌وه‌ی
ئه‌و هه‌واڵه
كه «ئێران به
ته‌مایه له
ساڵی داهاتوودا
یه‌كه‌مین
بۆمبی ئه‌تۆمیی
خۆی به‌رهه‌مبێنێ»،
كۆماری ئیسلامی
ئێرانی تووشی
تووڕه‌یی و
شڵه‌ژان نه‌كردووه،
ئه‌ویش هه‌واڵێك
كه له
لایه‌ن «شۆڕای
میللی موقاوه‌مه‌ت
ــ لكی سیاسی
ڕێكخراوی موجاهیدینی
خه‌ڵق»، یان
به قه‌وڵی
خۆیان (گروهه‌كی
مونافیقین)
گه‌وره‌ترین
دوژمنی كۆماری
ئیسلامی ئێران
بڵاوبووبێته‌وه.
|
|
هه‌ڵبه‌ت، شڵه‌ژانی
به‌ڕێوه‌به‌رانی
كۆماری ئیسلامی
ئێران زیاتر
له به‌ر ئه‌وه‌یه
كه سێ ڕۆژ به‌ر
له‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه له ناو
بیروڕای گشتی
و ماسمیدیادا
بته‌قێته‌وه،
ده‌وڵه‌تی
ئێران به‌پێی
ڕێكه‌وتنامه‌یه‌ك
ده‌گه‌ڵ ئینگلیس
و فه‌ڕانسه
و ئاڵمان ڕایگه‌یاندبوو
كه پڕۆژه‌كانی
خۆی له
پێناو ده‌ستپێڕاگه‌یشتن
به زانستی
په‌ستاوتنی
ئۆران‌یۆم ڕاده‌گرێ.
هه‌رچه‌ند،
كۆماری ئیسلامی
ئێران تا ئه‌م
دواییانه‌ش
دڵی به‌وه
خۆش بوو، كه
نێوی «ڕێكخراوی
موجاهیدینی
خه‌ڵق»، ده
لیستی ڕێكخراوه
تیرۆریستییه‌كانی
ڕاگه‌یێندراو
له لایه‌ن
ده‌وڵه‌تی
ئه‌مریكاوه
تۆمار كراوه، به‌ڵام هه‌روه‌ك
ڕۆژه‌وی ڕووداوه‌كان
و جێگۆڕكێی
هێز و تێكچوونی
پارسه‌نگه
سیاسییه‌كان
ده‌ریده‌خه‌ن
ئه‌و دڵخۆشی
و ئه‌رخه‌یانبوونه،
بۆ ڕێژیمێك
كه هه‌م له
ناڵ بدا و هه‌م
له بزمار،
زۆر جێگه‌ی
متمانه و باوه‌ڕ
نین.
دیاره، هه‌روه‌ك
ئاماژه‌ی پێده‌كرێ،
ترس و دڵه‌ڕاوكێی
ئه‌و جاره‌ی
ڕێژیمی كۆماری
ئیسلامی ئێران
به نیسبه‌ت
جاران ڕۆژده‌گه‌ڵ
ڕۆژ له زیادبووندایه
و، ئه‌وه‌ش
پێوه‌ندییه‌كی
زۆری به هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی
سه‌رله‌نوێی
«جۆرج بووش»ه‌وه
هه‌یه كه
ماوه‌ی ئه‌نجامدان
و به ئامانج
گه‌یاندنی
پرۆژه‌كان
و به‌تایبه‌ت
«پرۆژه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاستی
گه‌وره» بۆ
چوار ساڵ درێژ
بووه‌ته‌وه؛
له‌وه‌ش بترازێ
دانانی كه‌سایه‌تییه‌كی
خورت و به ده‌ستوبردی
وه‌ك «كۆندالیزا
ڕایس» به عینوانی
وه‌زیری كاروباری
ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریكا كه
ئه‌هلی به‌زه‌یی
پێداهاتنه‌وه
و ساوه‌ساوی
سیاسی نییه،
ده‌توانێ ئه‌و
ترس و دڵه‌ڕاوكێیه
زۆرتر و زێده‌تر
بكا.
كۆماری ئیسلامی
ئێران له لایه‌ك
كه له ژێر
ته‌وژمی سیاسی
و دیپڵۆماسیی
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه
ناچار ده‌بێ
ڕێكه‌وتنامه‌ی
وازهێنان له
پستاوتنی ئۆران‌یۆم
مۆربكا، له
لایه‌كی دیكه‌وه
به گرتنه‌به‌ری
سیاسه‌تێكی
ساویلكانه
و به قه‌ولی
خۆیان بنبڕانه‌ی
دژ به ئه‌مریكای
جیهانخۆر،
هه‌موو ڕیسه‌كان
ده‌كاته‌وه
به خوری.
ده‌وڵه‌تی
ئه‌مریكا و
هاوپه‌یمانان
و، ته‌نانه‌ت
یه‌كێتی ئوڕووپاش
بۆیان ده‌ركه‌وتووه
كه كۆماری
ئیسلامی ئێران
نه‌ته‌نیا
گه‌وره‌ترین
وڵاتی گێره‌شێوێنی
ڕۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاسته،
به‌ڵكه گرینگ‌ترین
پشتوپه‌نا
و داڵده‌ی تیرۆریستانیشه
كه به عاله‌م
ئاشكرا ده‌ست
ده‌كاروباری
ناوه‌وه‌ی
عێراق و لوبنان
و فه‌له‌ستین
و.. وه‌رده‌دا.
ئه‌وه بێژگه
له‌وه كه
وڵاتی ئێران
بووه‌ته زیندانێكی
گه‌وره كه
تێیدا هیچ چه‌شنه
مافێكی ئینسانی
و ته‌نانه‌ت
ئیسلامیشی
تێدا له‌به‌رچاوناگیرێ؛
وڵاتێك كه
تێیدا منداڵێكی
كوردی سنه‌یی
به به‌رچاوی
خه‌ڵكه‌وه
به شه‌للاق
ده‌كوژرێ.. یان
كیژێك به گومانی
ئه‌نجامدانی
كاری بیلعه‌ت
سه‌نگه‌سارده‌كرێ..
ڕاسته، به
گوێره‌ی گه‌لێك
فاكتۆری هه‌ستپێكراو،
له‌وانه‌یه
ده‌وڵه‌تی
ئه‌مریكا نه‌یه‌وێ
و یان بۆی نه‌لوێ
ڕێژیمی كۆماری
ئیسلامی ئێران
ــ ئه‌گه‌ر
هه‌روا درێژه
به پێشێلكردنی
مافی مرۆڤ و
سیاسه‌تی چه‌وت
و ناله‌باری
خۆی بداــ به هه‌ڵمه‌ت
و په‌لاماری
ڕاسته‌وخۆی
نیزامی بڕووخێنێ،
به‌ڵام بێشك
ده‌توانێ له
ڕێگه‌ی هاندان
و هورووژاندنی
ئۆپۆزیسیۆنی
سیاسی
ئه‌و ئه‌ركه
به ئه‌نجام
بگه‌یێنێ. دیاره
بۆ ڕۆژێكی وا،
چ هێزێك له
«ڕێكخراوی موجاهیدینی
خه‌ڵق» باشتر،
كه هیچ نه‌بێ
لانیكه‌م ده‌توانێ
لایه‌نی سیاسه‌تی
ئاماڵ دژه
ئیسلامیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
داموده‌زگای
«جۆرج بووش»ی
پێ قه‌ره‌بوو
بكرێته‌وه.
س. چ. هێرش،
22-11-2004
• • •
|
|
|