|
|
«نیلسۆن
ماندێلا» و (خه‌ڵاتی
شه‌یتانی)؟!
|
|
|
به
گوێره‌ی وتارێكی
ڕۆژنامه‌ی
«شه‌رق» (6ی نۆڤامبری
2004)، «نیلسۆن ماندێلا»
كه‌سایه‌تی
نێوداری نێونه‌ته‌وه‌یی
و سه‌رۆككۆماری
پێشووی ئه‌فریقای
باشووری، بۆ
جاری دووهه‌م
سه‌فه‌ر بۆ
وڵاتی ئێران
و وه‌رگرتنی
(خه‌ڵاتی كۆماری
ئیسلامی) ڕه‌تكرده‌وه.
|
|
شیاوی
گوتنه، ڕێوڕه‌سمی
خه‌ڵات به‌خشین
كه له ده‌وره‌ی
سه‌رۆككۆماریی
«هاشمی ڕه‌فسنجانی»یه‌وه
به‌ڕێوه‌ده‌چوو،
ته‌نیا له
ناوه‌وه‌ی
ئێران دابه‌شده‌كرا.
ئێسته دوای
نزیكه‌ی 11 ساڵ،
به پێی بڕیارنامه‌ی
به‌رپرسانی
لێژنه‌ی به‌خشینی
خه‌ڵاته‌كان،
بڕیار دراوه
(خه‌ڵاتی پله‌ی
یه‌كه‌می كۆماری
ئیسلامی) كه
له لایه‌ن
به‌رپرسانی
پله به‌رزی
كۆماری ئیسلامی
ئێران به سه‌رۆككۆمار، سه‌رۆكوه‌زیران
یان كه‌سایه‌تییه
هاوپله‌كانی
وڵاتانی ده‌ره‌وه
ده‌درێ، بۆ
یه‌كه‌مین
جار به «نیلسۆن
ماندێلا» كه‌سایه‌تی
ناسراوی جیهانی
ببه‌خشرێ.
هه‌روه‌ك
ده‌زانین،
ڕێبه‌ر و كاربه‌ده‌سته
پله به‌رزه‌كانی
ڕێژیمی كۆماری
ئیسلامی ئێران،
له دوای ده‌رچوونی
ئه‌م بڕیاره‌وه،
ماوه‌ی دوو
ساڵه، لێكدا
لێكدا له نێلسۆن
ماندێلا ده‌گێڕنه‌وه
و ته‌نانه‌ت
بانگهێشتنه‌كه‌یان
حاڵه‌تی پاڕانه‌وه
و لاڵانه‌وه‌شی
به خۆه‌وه
گرتووه، نێوبراو
نایه‌وێ و ناخوازێ
كه‌ڕامه‌ت
و شه‌ڕافه‌ت
و ئینسانییه‌ت
په‌ڵه‌دار
ببێ و، هه‌روه‌ها
گه‌وره‌یی
و نێوی پاك و
قازاخی خۆی
له پێناو خه‌ڵاتێكی
كه‌مبایه‌خ
و چووكه‌ڵه‌ی
به‌رده‌ستی
ڕێبه‌رانی
سووكه‌ڵه
و بووده‌ڵه‌ی
ڕێژیمێكی جینایه‌تكار
و دژی ئینسانی
بخاته ژێر
پرسیاره‌وه.
دیاره،
له كه‌سایه‌تییه‌كی
مه‌زنی نێونه‌ته‌وه‌یی
وه‌ك «نیلسۆن
ماندێلا» هه‌ر
ئه‌و هه‌ڵوێسته
چاوه‌ڕوان
ده‌كرا، كه
ڕێبه‌ر و كاربه‌ده‌ستانی
سه‌رووی ڕێژیمی
كۆماری ئیسلامی
ئێران هه‌روا
به‌و داخه‌وه
بناڵن كه نێوبراو
گه‌ره‌كی نییه
ئاوڕێكی به
خێریان لێبداته‌وه
و وه‌جهه‌ی
له ده‌ستدراو
و ئابڕووی تكاوی
نێونه‌ته‌وه‌ییان
بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه.
كسێك
كه خۆی كانگه‌ی
خه‌ڵات و به‌خشنده‌یی
و یه‌كسانی
بێ و، مه‌كۆی
ئازادی و برایه‌تی
و ئینسانی،
چۆن حازر ده‌بێ
له ده‌ست كه‌سانی
ده‌ستنده‌خۆری
سه‌رفیتره
و زه‌كات، خه‌ڵات
وه‌رگرێ.
كه‌سێك
كه 28 ساڵی ڕه‌به‌ق
به سه‌ربه‌رزی
له دژی ئاپارتاید
و كۆنه‌په‌رستی،
كۆت و به‌ندی
خرابێته قاچ
و دستی، كه‌سێك
كه له پێناو
ئه‌وین و ئینسانپه‌رستی
تاوێك كۆڵی
نه‌دابێ، چۆن
پێ ده‌نێته
زیندانێكه‌وه
كه گوایه
سه‌رده‌مێك
نێوی ئێران
بووه.
تۆ
بڵێی نیلسۆن
ماندێلا نه‌زانێ
كه له‌و زیندانه
گه‌وره‌یه‌دا
چ ڕووده‌دا؟! ئه‌و زیندانه‌ی
كه ڕۆژانه
كۆما كۆما خه‌ڵكی
بێ تاوانی تێدا
بێسه‌روشوێن
ده‌كرێن؛ ئه‌و
زیندانه‌ی
كه له پێناو
ڕاگرتنی وه‌جهه
و نامووسی ئیسلامی،
ده‌سته ده‌سته
ژنانی تێدا
سه‌نگه‌سار
ده‌كرێن.
كه‌سێك
كه له ماوه‌ی 28 ساڵدا،
له پێناو وه‌دیهاتنی
ئازادی و یه‌كسانی
و داده‌په‌روه‌ریدا،
ئه‌شكه‌نجه
درابێ و جێ جێی
له‌شی داخ كرابێ،
چۆن سه‌فه‌ر
بۆ وڵاتێك ده‌كا كه ڕێبه‌ره‌كانی،
نه‌ته‌نیا
هیچ نرخێك بۆ
مافی مرۆڤ دانانێن،
به‌ڵكه كوردگوته‌نی: باره‌گای
دادپه‌روه‌ریی
خوداشیان تێكداوه
و به كه‌ڵه‌گایی
خۆیان كردووه‌ته
خودای خه‌ڵكی
بێ ده‌ره‌تان!!
هه‌روه‌ك
ئاگادارین،به
گوێره‌ی زانیاریی
گه‌لێك له
ڕێكخراوه
خێرخوازییه‌كانی
نێونه‌ته‌وه‌یی
وه‌ك ڕێكخراوی
مافی مرۆڤ و
ڕێكخراوی هه‌وڵنێرانی
بێ سنوور، كۆماری
ئیسلامی ئێران،
یه‌كێك له‌و
وڵاتانه‌یه
كه تێیدا ڕێژه‌ی
تیرۆركردنی
ڕێبه‌رانی
ئۆپۆزیسیۆن
ــ به‌تایبه‌ت
ڕێبه‌رانی
كورد ــ پێشێلكردنی
مافی مرۆڤ،
سه‌نگه‌ساركردنی
ژنان، خستنه‌ژێرپێی
مافی ئازادیی
به‌یان و چاپه‌مه‌نی،
سزادانی ڕۆشنبیران
و ڕۆژنامه‌وانان
و وێبلاگنووسان
شوێنێكی گه‌وره
و شیاوی به‌رچاو
داده‌گرێ و،
هه‌ر بۆیه‌ش
ده‌بێ له‌م
بواره‌وه
«خه‌ڵاتی
شه‌یتانیی» وه‌ربگرێ!
تۆ
بڵێی نیلسۆن
ماندێلا وه‌ك
ڕێكترین له‌نگه‌ری
ڕاستی و مافخوازی
و پته‌وترین
سه‌نگه‌ری
ئاشتی و ئینساننه‌وازی،
نه‌زانێ كه
به‌ڕێوه‌به‌رانی
كۆماری ئیسلامی
چۆن به فێڵ
و ڕیا و ته‌ڵه‌كه‌بازی،
چه‌ت و كۆسپ
و له‌مپه‌ر
ده‌خه‌نه
سه‌ر ڕه‌وتی
دیمۆكراسی
و ئازادسازی.
به‌ڵێ،
«نیلسۆن ماندێلا»یه‌ك
كه 28 ساڵ چه‌رمه‌سه‌ریی
و ئه‌شكه‌نجه
و زیندانی چێشتبێ،
هیچ عه‌قڵێك
باوه‌ڕناهێنێ
كه بێ و، بۆ
نموونه ده‌ست
ده ده‌ستی
كه‌سێكی وه‌ك
هاشمی ڕه‌فسنجانی
ــ به‌رپرسی«چاودێریكه‌ریی
به‌رژه‌وه‌ندی
ڕێژیم!» ــ بنێ
و، له
جینایه‌ته‌كانی
ئه‌و كۆسه‌یه
و به‌وپێیه‌ش
له ته‌واوی
جینایه‌ته‌كانی
كۆماری ئیسلامی
ئێران چاو بپۆشێ
و بڵێ ده‌ستتان
خۆش!
س.
چ. هێرش، 14-11-2004
|
|
•
ده پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ ئه‌و
باسه‌دا سه‌رنجتان
بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ی
خواره‌وه
ڕاده‌كێشین:
بۆ«نیلسۆن
مه‌ندیلا»
|
|
|