|
• 5ی خه‌زه‌ڵوه‌ری
1301ی هه‌تاوی
ــ 27ی ئۆكتۆبری
1922ی عیسایی
به فه‌رمانی
سه‌دارسپا،
سه‌رتیپ فه‌زلوڵڵا
زاهیدی فه‌رمانده‌ریی
ئه‌ستوونی
گارد و سه‌رتیپ
ئه‌مانوڵڵا
میرزا جه‌هانبانی
فه‌رمانده‌ری
گشتیی هێزی
ئازه‌ربایجان
و نایب دووهه‌م
غولامعه‌لی
بایندور فه‌رمانده‌ری
ده‌سته‌ی
ئاورباری
گارد و دوو كه‌س
له خاوه‌نپله‌كانی
تر كه له
بنه‌بڕكردن و
له‌ناوبردنی
كورده‌كان و
سه‌ربزێوان و
پاككردنه‌وه‌ی
ناوچه‌گه‌لی
ئازه‌ربایجان
و دیلمه‌قان
له یاغیبووه‌كان،
بوێریی و
ئازایه‌تییان
نواندبوو
شانازی وه‌رگرتنی
نیشانی زولفه‌قاریان
پێ بڕا. (ل22)
ــ سه‌رنج: ئه‌وه
ڕاسته كه
سمایل ئاغای
سمكۆ له‌م شه‌ڕه‌دا
تێكده‌شكێ و
به‌ره‌و
سنوور پاشه‌كشه
ده‌كا، به‌ڵام
هه‌روه‌ك له
ڕووداوه‌كانی
دواتردا ده‌رده‌كه‌وێ،
چه‌ند جاری
دیكه‌ش به‌ره‌نگاری
هێزه‌كانی
ژێر فه‌رمانی
سه‌ردارسپا {ڕه‌زاخان}
ده‌بێته‌وه
تا ئه‌وه‌یكه
به فێڵ و ده‌هۆ
ده داوده‌كه‌وێ
و تیرۆرده‌كرێ.
• 17ی پووشپه‌ڕی
1303ی هه‌تاوی
ــ 8ی ژوئییه‌ی
1924ی عیسایی
كارگێڕی
كوردستان به
وه‌زاڕه‌تی
كاروباری ده‌ره‌وه‌ی
ڕاگه‌یاند كه
كاپیتان «نۆل»ی
ئینگلیسی و سه‌ید
ته‌های كوڕی
شێخ سه‌دیق،
وێڕای دابه‌شینی
چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
به سه‌ر سه‌رۆك
و عه‌شیره‌ته‌كانی
كوردستان، له
دژی ده‌وڵه‌تی
مه‌ركه‌زی
دنه و هانیان
ده‌ده‌ن. (ل31)
• 2ی گه‌لاوێژی
1303ی هه‌تاوی
ــ 24ی ژوئییه‌ی
1924ی عیسایی
خه‌ڵكی شنۆ،
بۆ ڕێزلێنان
له
فیداكارییه‌كانی
سه‌ردارسپا
له پێناو
جێگیربوونی
هێمنایه‌تی و
ئاسایش و
قوتاركردنیان
له ده‌ست
یاغی و سه‌ربزێوان،
سه‌ربازخانه‌یه‌كیان
به خه‌رجی
خۆیان سازكرد
و بۆ
جێگیركردنی
هێزه‌كانی
نیزامی له
باكووری
ڕۆژئاوای
وڵات پێشكێشی
فه‌رمانده‌ری
گشتیی هێزیان
كرد. (ل32)
• 18ی خه‌رمانانی
1303ی هه‌تاوی
ــ 9ی سێپتامبری
1924ی عیسایی
له نێوان هێزه‌كانی
سه‌رسنووری
ئێران و پیاوه
چه‌كداره‌كانی
سمكۆ له باریكه‌ی
سنووری باكووری
ڕۆژئاوای ئێران
تێكهه‌ڵچوونێك
ڕوویدا كه
له ئاكامدا
كورده‌كان
تابوشتی خۆڕاگرییان
نه‌هێنا و له
به‌رانبه‌ر
هێزه‌كانی
ده‌وڵه‌تییدا
هه‌ڵاتن. (ل33)
|