|
|
|
...له‌و
كاته‌وه جلكی
سپیم ده‌به‌ركرد
سنه:
شه‌یدا كازمی
•
|
|
ته‌مه‌نی
له 15 یان 16 ساڵ
تێپه‌ڕناكا،
به‌ڵام واتای
هێمنێتی و ئارامیی
به باشی ده‌زانێ،
ته‌واوی ئاره‌زووه‌كانی
یه‌كجێ له‌پێناوی
گه‌یشتن به
ئارامیی خولاسه‌كردووه‌ته‌وه.
|
|
|
« شه‌ریفه»
كیژێكی
خه‌ڵكی گوندی
كۆخانی سه‌ر
به ناوچه‌ی
دێگولانی سنه‌یه.
ده مانگ پێش،
كاتێك كه جلكی
سپیی بووكێنه‌ی
ده‌به‌ركرد
و له ناو به‌زم
و شایی خزم و
ده‌وروبه‌ردا
پێی نایه ماڵه
مێرد، ده‌وفكره‌دابوو
كه له فه‌رق
و جیاوازیی
و ئاڵۆزییه‌كانی
ماڵی باوانی
قوتاری هاتووه،
به‌ڵام مانگێك
دواتر ته‌واوی
ئاره‌زووه‌كانی
پووچه‌ڵ بوونه‌وه.
«
شه‌ریفه»، سه‌باره‌ت
به ژیانی خۆی
ئێژێ: منداڵی
دووهه‌می خێزان
بووم. باوكم
كارگه‌رێكی
ساده بوو. خوشكێك
و سێ برام هه‌بوو.
به‌ڵام، هه‌ر
له سه‌ره‌تای
منداڵییه‌وه
فه‌رق و جیاوازییه‌كانم
به چاوی خۆم
ده‌دی كه له
نێوان كچ و كوڕدا
دایانده‌نا.
بیره‌وه‌ریی
ژیانی هاوبه‌ش
بۆ« شه‌ریفه»
ئه‌وه‌نده
تاڵ و ده‌ردناكه
كه له خودای
ده‌وێ وێڕای
هه‌موو ئه‌م
فه‌رق و جیاوازییانه
بگه‌ڕێته‌وه
ماڵی باوانی.
ــ
شووكردن ناخۆشترین
خاتره‌ی ژیانی
منه. باوه‌ڕم
نه‌ده‌كرد
به بۆنه‌ی
پارچه زه‌وییه‌ك،
مێرده‌كه‌م
و بنه‌ماڵه‌كه‌ی
ناچارم بكه‌ن
له دژی باوكم
سوێندی به
درۆ بخۆم و پێموانه‌بوو
دوای خۆبواردن
له‌وكاره،
ماوه‌ی نۆ مانگ
ئه‌شكه‌نجه‌م
بده‌ن؛ نۆ مانگ
له ده‌ستشۆریی
ماڵه‌كه‌یان
بمبه‌ستنه‌وه و زنجیرم
بكه‌ن و، به
ڕۆژیش له به‌ر سووره‌تاوێ
ڕام بگرن. باوه‌ڕم
نه‌ده‌كرد
ده‌سته‌كانم
به ته‌ناف
ببه‌ستن و هه‌ڵم
ئاوه‌سن و،
مێرده‌كه‌م
له ئاست شكانی
هه‌ر دوو باسكه‌كانم
نه بای پێدا
بێ و نه باران.
فرمێسك
ده چاوه‌كانیدا
قه‌تیس ماوه
و ده‌ڵێ: خواردنی
من له‌و نۆ مانگه‌دا
ڕۆژناڕۆژێك
وردكه‌نان
و چێشتی كۆن
و به‌یاتی وان
بوو. وه برای
مێرده‌كه‌م
به شیشه‌ی
دا‌غ به‌ده‌نی
ده‌سووتاندم
و ئه‌ندامه
ده سه‌ر خێزانییه‌كه‌ی
ماڵه شووه‌كه‌م
هه‌ركام به
شێوه‌یه‌ك
ئه‌شكه‌نجه‌یان
ده‌كردم. ئه‌وه
له حاڵێكدا
بوو كه مێرده
17 ساڵانه‌كه‌شم
ده‌گه‌ڵ وان
هاوده‌ست بووبوو.
له
نێوان قاقڕی
ژیانیدا چاوی
ده چاوی من
بڕیوه و به
گوڵێك كه له‌وانی
دیكه‌ی زیاترخۆش
ده‌وێ فكرده‌كاته‌وه.
تاوێك دواتر
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك
ده‌نیشێته
سه‌ر لێوه‌كانی
و ده‌ڵێ: ئه‌من
عاشقی گوڵی
گوڵاو(محه‌مه‌دی)م.
ده‌ڵێ: چه‌ندم
پێ‌خۆش‌بوو بڕۆمه
مه‌دره‌سه.
چه‌ندم خۆش
گه‌ره‌ك بوو
له پشت مێز
و نیمكه‌ت دابنیشم.
به‌ڵام ئه‌و
ئاره‌زوویه‌ی
من له‌به‌رچاونه‌گیریا.
دایكم ژنێكی
نابینا بوو.
هه‌رچی گوتبای
هه‌رئه‌وه‌سه
ده‌بوو، باوكم
پیاگێك بوو
بێ سه‌واد كه
بۆ كاركردن
هه‌فته‌گه‌ل
له ماڵه‌و
نه‌بوو و بۆ
ناوچه‌گه‌لی
جۆراوجۆر ده‌چوو.
«
شه‌ریفه» چاوی ده
نوخێه‌یه‌كی
دووره‌ده‌ست
بڕیوه. دڵه‌خورپه،
شه‌كه‌تیی
و خه‌م و په‌ژاره
له نیگاكانی
ڕا داده‌بارێنه
سه‌ر په‌ڕی
كاغه‌زه‌كانم.
ــ
نازانم ئه‌گه‌ر
له بێهزیستی(باشخانوو)
مه‌ره‌خه‌سم
بكه‌ن و ناچار
به گه‌ڕانه‌وه‌ی
ماڵی باوانم
بم چ ڕه‌فتارێكم
له‌گه‌ڵدا
ده‌كه‌ن.
له‌و
ماوه‌یه‌دا
ته‌نیا كه‌سێك
كه بۆ چاوپێكه‌وتنی
شه‌ریفه هاتووه
باوكی بووه
و دایكی وی هیچ
سۆراغێكی نه‌كردووه.
«
شه‌ریفه» ئاخرین قوربانی
نییه. بێشك
ده‌نگی ئه‌و
كیژه گوندییه
بێپه‌نایه‌ش
بۆ هه‌میشه
هه‌روا نامێنێته‌وه.
خۆزیا دابونه‌ریتی
هه‌ڵه و سوننه‌تیش
كه به‌دیهێنه‌ری
كاره‌ساتی
له‌م چه‌شنه‌ن
هه‌ر نه‌مێننه‌وه.
• • •
|
|
|