|
|
|
هه‌روه‌ك
به‌شێك له
خوێنه‌ره‌وانی
به‌ڕێزی گۆڤاری
«گزینگ» به
ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆن
و نامه و، هه‌روه‌ها
وتووێژێكی
ته‌له‌ڤیزیۆنیی
كه ڕۆژی دووشه‌مۆ
1ی نۆڤامبری2004،
له ڕێگه‌ی
كاناڵی مانگۆكه‌ی
ڕۆژتێڤێ(Rojtv)وه ده‌گه‌ڵ
به‌ڕێز كاك
«حه‌سه‌نی قازی»
به‌ڕێوه‌به‌ری
به‌رنامه‌ی
(ڕوانگه) ئه‌نجام
درا، ئاگادارن
ئه‌وا له ڕێگه‌ی
ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌شه‌وه،
به هه‌موو
دڵسۆزان و به‌شداران
ڕاده‌گه‌یێندرێ
كه گۆڤاری
«گزینگ» به‌داخه‌وه
چیدی چاپ و بڵاوناكرێته‌وه.
دیاره به‌ر
له‌وه‌ی هۆ
و سه‌به‌بی
وه‌ستان و ڕاوه‌ستانی
گۆڤاره‌كه
بۆ خوازه‌ران
و لایه‌نگرانی
ڕه‌وتی ڕۆژنامه‌گه‌ریی
كوردی بخه‌مه‌ڕوو،
به پێویستی
ده‌زانم له
پێشدا، ڕێز
له هاوكاری
و دڵسۆزیی نووسه‌ران
و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستان
بگرم و،
پاشانیش سپاسی
خۆم ئاراسته‌ی
ته‌واوی ئه‌و
به‌شداره
خۆشه‌ویستانه
بكه‌م كه له
ماوه‌ی ئه‌و
ده‌ساڵه‌دا،
گه‌لێك كه‌موكوڕی
و كه‌مته‌رخه‌میی
ئه‌م گۆڤاره‌یان
چ له بواری
نێوه‌رۆك و
بواڵه‌ته‌وه
و چ له باری
شكڵ و ڕواڵه‌ته‌وه
تابوشت هێناوه.
ئه‌وه‌ش بڵێم
ئه‌گه‌ر له
لایه‌ن هێندێك
كه‌سیشه‌وه
شتێكم به چاو،
یان ژماره‌یه‌كم
به‌سه‌ردا
درابێته‌وه
ئه‌وا گه‌ردنیان
خۆش و ئازا بێ
و، ته‌نانه‌ت
ئه‌و كه‌سانه‌ش
كه له سه‌ر
داوای خۆیان
گزینگیان بۆچووه
و به‌ڵام ههقدهستهكهیان
هه‌روا
پشت گوێ خستووه،
ئه‌وانیش هه‌ر
ماڵیان ئاوا.
وه به‌ڵام،
لێره‌دا ڕێگام
بده‌ن چۆنیه‌تی
ده‌ستپێكردن
و شێوه‌ی دیاریكردنی
«ده‌سته‌ی نووسه‌ران»ی
ئه‌و گۆڤاره
بۆ هه‌لێكی
دیكه هه‌ڵگرم
و، ته‌نیا ئاماژه
به هێندێك
خاڵی زۆر كورت
و كونكرێت بكه‌م:
ــ یه‌كه‌م
ژماره‌ی گۆڤاری
گزینگ له پاییزی
1993 ده‌رچووه
كه تا هاوین
و پاییزی 2003 درێژه‌ی
كێشاوه و،
هه‌ر سێ مانگ
جارێك چاپ و
بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ــ له ژماره
16ڕا تا ژماره
22 «ده‌سته‌ی نووسه‌ران»ی
بۆ دیاریكراوه.
ــ له ژماره23
ڕا تا ژماره
39ـ40 (هاوین و پاییزی
2003)، سه‌رله‌نوێ
به شێوه‌ی
تاكه‌كه‌سیی
به‌ڕێوه‌براوه.
ــ له ته‌واوی
ئه‌و ماوه‌یه‌دا
ته‌نیا دووساڵ(
واته 8 ژماره)
له‌لایه‌ن
بنكه‌ی (kulturråd)* ه‌وه یارمه‌تی
ماڵیی پێكراوه.
هه‌ڵبه‌ت یارمه‌تیی
د. عه‌بباسی
وه‌لی(2500 كڕۆن)
بۆ چاپی ژماره
23، كه گۆڤاره‌كه
ده‌وپه‌ڕی
قه‌یرانی ماڵیی
خۆیدا بووه
و، هه‌روه‌ها
یارمه‌تی 2000
كڕۆنی براده‌رێك
كه له یه‌كێك
له ژماره‌كانی
گزینگ‌دا ڕاگه‌یێندراوه؛
شیاوی ڕێز و
پێزانینن.
له به‌ر ئه‌وه‌یكه
به‌شێكی زۆر
له‌م هۆ و سه‌به‌بانه‌ی
كه پێوه‌ندییان
به پرۆسه‌ی
ڕۆژنامه‌گه‌ریی
كوردی به گشتی
و، وه‌ستانی
گۆڤاری
«گزینگ» به
تایبه‌تی هه‌یه،
ده نووسراوه‌ی
«ڕۆژنامه‌گه‌ری
و هه‌ستی ناسیۆنالیستی»دا
هاتووه كه
ده‌توانن هه‌ر
له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا
بیخوێننه‌وه،
ته‌نیا سه‌رنجتان
بۆ ئه‌م خاڵانه‌ی
خواره‌وه
ڕاده‌كێشم:
ــ ناباشیی
و تێكچوونی
باری ته‌ندروستی
به‌ڕێوه‌به‌ری
گۆڤاره‌كه.
ــ به‌رزبوونه‌وه‌ی
له ڕاده‌به‌ده‌ری
نرخ و
هه‌قده‌ستی
چاپ، پۆست،
كه‌لوپه‌ل
و ئامرازی پێویست..
ــ زۆربوونی
ڕۆژنامه و
گۆڤاری جۆراوجۆر
له چاو ساڵانی
پێشوو، چ له
باشووری كوردستان
و، چ له ڕۆژهه‌ڵات
و باكووری كوردستان.
ــ داشكانه‌وه‌ی
ژماره‌ی نووسه‌ران
به سه‌ر ژماره‌ی
ڕۆژنامه و
گۆڤاره‌كانی
ناوه‌وه‌ی
كوردستان.
ــ تیراژی
زۆرتری ڕۆژنامه
و گۆڤاره‌كانی
ناوه‌وه و
ڕاكێشانی زیاتری
نووسه‌ران
كه پێیانخۆشه
به‌رهه‌مه‌كانیان
به تیراژێكی
زۆرتر و ڕواڵه‌تێكی
جوانتر بڵاوبكرێته‌وه.
ــ ڕووهێنانی
ڕۆژ له‌گه‌ڵ
ڕۆژی نووسه‌ران
بۆ دیارده‌ی
ئینترنێت و
بڵاوكردنه‌وه‌ی
ڕۆژانه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان.
ــ قه‌تیس مانه‌وه‌ی
گۆڤاره‌كانی
ده‌ره‌وه
له بازنه‌یه‌كی
ته‌سك و ته‌نگه‌به‌ردا
و، بێبه‌ریبوون
له ناردنه‌وه
و گه‌یاندن
به خه‌ڵكی
ناوه‌وه.. له
بیرمان نه‌چێ
ته‌واوی ئه‌و
ئاپۆڕه‌یه‌ی
كه له ده‌ره‌وه‌ی
كوردستان ده‌ژین
مه‌رج نییه
هه‌مووی ئه‌هلی
كتێب و خوێندنه‌وه
بن، ئه‌وه
بێجگه له
ڕێژه‌ی ئاپۆڕه‌ی
ناوه‌وه كه
زۆر گرینگ و
به‌رچاوه.
ــ هیچ حیزب
و ڕێكخراوه‌یه‌ك،
نه‌ته‌نیا
پشتی گۆڤاری
«گزینگ»یان
نه‌گرت، به‌ڵكه
جارجار دژایه‌تیشیان
ده‌كرد.
ــ به كورتی،
سه‌ره‌ڕای
ته‌واوی ئه‌و
خاڵانه‌ی له
سه‌ره‌وه
ده‌ستنیشان
كران، ئه‌گه‌ر
گۆڤاری
«گزینگ» درێژه‌ی
كێشابا، ئه‌و
نێوه‌رۆك و
بواڵه‌ته‌ی
جارانی نه‌ده‌ما
و، دیاره خه‌رج
و زه‌حمه‌ت
و كوێره‌وه‌رییه‌كه‌شی
زیادی!
س. چ. هێرش،
09-11-2004
• • •
|
|
|