|
|
|
|
توركیا
یه‌كێك له‌و
وڵاته ئاسیایی
و ئیسلامییانه‌یه
كه له سۆنگه‌ی
ئه‌وه‌وه
بڕێك له خاكه‌كه‌ی له باری
جۆغرافیاییه‌وه
له قاڕه‌ی
ئوڕووپادا
هه‌ڵكه‌وتووه،
له مێژساڵه
خه‌ون به ئه‌ندامبوون
له یه‌كێتی
ئوڕووپاوه
ده‌بینێ.
|
|
به‌ڵام
واوێده‌چێ
به‌م زووانه
ئه‌و ئاواته‌ی
نه‌یه‌ته‌دی
و، لانیكه‌م12
تا 15 ساڵی دیكه،
ده‌بێ له پشت
ده‌رگای بڕیاردانی
كۆمیسیۆنی
بروكسێل خه‌ونووچكه
بیباته‌وه.
هه‌رچه‌ند
توركیا له ته‌واوی
سه‌ده‌ی
ڕابردوودا و،
به‌تایبه‌ت
له دوای داوه‌شانی
ئیمپراتۆریی
عوسمانی و
دامه‌زرانی
توركیای نوێ
ــ به‌م قه‌واره‌ی
ئێستایه‌وه،
هه‌میشه هه‌وڵی
ئه‌وه‌ی داوه كه خۆی
وه‌ك درێژه‌ده‌ر
و نوێنه‌ری
شارستانییه‌تی
ئیمپراتۆریی
بیزانس و هه‌روه‌ها
كۆمه‌ڵگایه‌كی
لائیك و
سێكۆلار و
دێمۆكراتیك
بناسێنێ و، پۆزی
ئوڕووپاییبوون
له سه‌ر
وڵاته
ئیسلامییه‌كانی
ئاسیایی لێ‌بدا،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا،
هێشتا هه‌ر به
چاوی وڵاتێكی
ئاسیایی و
ڕۆژهه‌ڵاتیی
سه‌یری ده‌كرێ.
هه‌روه‌ك
له توێی هه‌واڵه‌كانی
ئه‌م
دواییانه‌شدا
ده‌ركه‌وتووه
تا ئێستا له‌لایه‌ن
ده‌وڵه‌ت و
وڵاته ئه‌ندامه‌كانی
یه‌كێتی
ئوڕووپاوه
گه‌لێك شه‌رت
و مه‌رجی جۆراوجۆری
یه‌ك له دوای
یه‌ك
پێشنیاركراون،
كه توركیا ده‌بێ
به ئه‌نجامیان
بگه‌یێنێ و
ڕێگای
دێمۆكراتیزه‌كردنی
كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و
خۆگونجان ده‌گه‌ڵ
نیازه كۆمه‌ڵایه‌تی
و مرۆڤایه‌تییه‌كان
و شێوازی
ژیانی
ئوڕووپاییه‌كان
خۆش بكا.
ڕاسته،
ڕێژیمی
توركیا له‌م
چه‌ند ساڵه‌ی
ڕابردوودا، به
شێوه‌ی ڕواڵه‌تی
و
چاونووساندنیش
بێ هێندێك هه‌نگاوی
لاوازی به‌ره‌و
ڕێفۆرم(چاكخوازی)ی
دێمۆكراتیك
وه‌ك: لابردنی
سزای ئیعدام،
سه‌نگ و
سووككردنی
ئاستی سزادان
و دادوه‌ریی
سه‌باره‌ت به
مه‌سه‌له‌ی
نامووسی و زه‌نا
له دژی
ژنان،
ددان
پێداهێنانی زمانی
كوردی له
فێرگه (مه‌دره‌سه)
سه‌ره‌تاییه‌كان
و دانانی
كاناڵێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی
كوردی له
كوردستان هه‌ڵێناوه‌ته‌وه؛
به‌ڵام بۆ
وڵاتێك كه
هێشتا چاره‌نووسی
سیاسی و حه‌یات
و مه‌ماتی خه‌ڵكه‌كه‌ی
ــ به‌تایبه‌ت
خه‌ڵكی كوردستان
ــ ده
ده‌ست
تاقمێكی ئه‌رته‌شی(نیزامی)دابێ
كه خوازه‌ری
هیچ چه‌شنه
ڕێفۆرمێكی
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی
نین و، نایانه‌وێ
گرێ و ئاڵقه‌زوونه‌ی
ئیده‌ئۆلۆژیی
پاوانخوازانه‌ی
كه‌ماڵیستیی
به‌ره‌و
جیهانێكی نوێ
و ڕه‌وتی
ڕێفۆرمخوازیی
و
دێمۆكراتیزه‌بوون
شلبكه‌نه‌وه،
ئه‌ندامبوون
له یه‌كێتی
ئوڕووپادا،
هێنده‌ش
كارێكی هاسان
و بێ چه‌رمه‌سه‌ریی
نییه.
به
واتایه‌كی
دیكه، تا ڕه‌وتی
ناكۆكی و ناته‌بایی
ئیده‌ئۆلۆژی
و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
سیاسی له
نێوان پێڕه‌وانی
كه‌ماڵیسم (ناسیۆنالیزمی
پاوانخواز) و لایه‌نگرانی
ئیسلامیی بنه‌ڕه‌تخواز
له لایه‌ك و،
لایه‌نگرانی
ڕێفۆرم و
خوازه‌رانی
پێشڕه‌فتی
كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی(سیویل)
له پێناو
پارێزگاریی
له مافی مرۆڤ
و مافی
هاووڵاتی و
چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
كوردستانی
باكوور له‌لایه‌كی
تره‌وه یه‌كلا
نه‌بێته‌وه،
توركیا
ناتوانێ ئه‌و
ماوه و مه‌ودایه‌ی
بۆی دیاری كراوه
كه‌م كاته‌وه
و، ته‌می
دڕدۆنگیی له
زه‌ینی ئوڕووپاییه‌كاندا
بڕه‌وێنێته‌وه.
بێ
له‌وه‌ش،
دیارده
مێژوویی و
ڕاستییه به‌رچاوه‌كانی
ئێسته‌ی كۆمه‌ڵگای
توركیا ده‌ریانخستووه،
نه‌ته‌نیا
بنه‌ما و ماكه
كه‌ماڵیستییه‌كانی
ئه‌وكۆمه‌ڵگایه،
هیچكات خاوه‌نی
ئه‌و خیسڵه‌ته
سێكۆلار و حاڵه‌ته
لائیكییانه
نه‌بووه كه
بتوانێ خۆی ده‌گه‌ڵ
پرۆسه‌ی مۆدێرنیزمی
ئوڕووپایی و
دێمۆكراتیزه‌كردن
به شێوه‌ی
ڕۆژئاوایی
بگونجێنێ، به‌ڵكه
لایه‌نی بیر و
بۆچوونه
ئیسلامییه‌كه‌ی ئه‌و
وڵاته‌ش له‌ولاوه
بوه‌ستێ كه
ده‌توانێ
ببێته كۆسپ و
له‌مپه‌رێكی
پته‌و له
نێوان
توركیای
موسوڵمان و
ئوڕووپای مه‌سیحیدا.
له خۆڕا نییه
كه
زۆربه‌ی
حیزبه
دێمۆكرات مه‌سیحییه‌كانی
ناو پارڵمانی
ئوڕووپا دژی
ئه‌ندامبوونی
توركیا ڕاوه‌ستاون.
ئه‌وه‌ش
بگوترێ وڵاتێكی
وه‌ك فه‌ڕانسه
كه خوازه‌ری
وه‌رگرتنی
توركیا بۆ ناو
یه‌كێتی ئوڕووپایه،
ئه‌گه‌ر دێ
و به هۆی وه‌زیری
كاروباری ده‌ره‌وه‌ی
خۆی(ڕۆژی 14ی دێسامبر)
ڕاده‌گه‌یێنێ
و داوا له توركیا
ده‌كا كه ددان
به كاره‌ساتی
(كۆمه‌ڵكوژیی
هه‌رمه‌نییه‌كان
ــ 1915) دا بێنێ،
له‌به‌ر ئه‌وه‌یه
كه هه‌م ئۆتۆریته‌ی
سیاسی ئه‌رته‌شی
مفته‌خۆر و
شه‌ڕخواز له
سه‌ر كۆمه‌ڵگا
كه‌م بكرێته‌وه
و، هه‌میش
تارمایی ئه‌و
ئیسلامه‌ش
بڕه‌وێته‌وه
كه له ڕابردوودا
جه‌مسه‌رێكی
گرینگی به‌دیهێنه‌ر
و په‌ره‌پێده‌ری
(شه‌ڕه‌كان
سه‌لیبی) بووه
و، به‌م دواییانه‌ش
وه‌ك كانگه
و مه‌كۆی (تیرۆریزمی
نێونه‌ته‌وه‌یی) به بیروڕای
گشتیی جیهانی
ناسێندراوه.
ڕاسته،
ئه‌و
پێشنیاره‌ی
سه‌ره‌وه وه‌ك
مه‌رجێك بۆ سه‌ره‌تای
گفتوگۆكان سه‌باره‌ت
به ئه‌ندامبوونی
توركیا له یه‌كێتی
ئوڕووپادا كه
بڕیاره له
لایه‌ن وه‌زیرانی
كاروباری ده‌ره‌وه‌ی
یه‌كێتی
ئوڕووپا له
ڕۆژانی په‌نجشه‌ممه
و جومعه(16 و 17ی
دێسامبر) له
برۆكسێل ده‌ست
پێبكرێ نه‌هاتووه‌ته
ئاراوه، به‌ڵام
ددان
پێداهێنانی
مه‌سه‌له‌یه‌كی
ئه‌وتۆ له
لایه‌ن
توركیاوه،
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه
كه له
دانیشتنه‌كاندا
بێ ته‌ئسیر
نابێ،
دوورنییه له
داهاتوویه‌كی
نزیكدا،
داوایه‌كی له‌م
چه‌شنه‌ش سه‌باره‌ت
به سیاسه‌تی
كوشتن و ڕاونانی
گه‌لی كورد و
كاولكردنی
گونده‌كانی
كوردستانی
باكوور بێته‌ئاراوه.
له
كۆتاییدا،
پێویسته ئه‌وه‌ش
جه‌خت بكرێته‌وه
كه ئه‌گه‌رچی
له ڕوانگه‌ی
دژبه‌رانه‌وه،
ئه‌ندامبوونی
توركیا له یه‌كێتی
ئوڕووپادا،
له‌وانه‌یه
هێندێك
دیارده‌ی
ناله‌بار و نه‌شیاوی
چاوه‌ڕواننه‌كراوی
وه‌ك گواستنه‌وه
و زه‌قبوونه‌وه‌ی
هێندێك كێشه‌ی
ڕه‌گه‌زی و
ئایینی و
كولتووری و
ڕۆژهه‌ڵاتیی
لێ بكه‌وێته‌وه،
به‌ڵام ئه‌وه‌ش
نابێ له‌به‌ر
چاو بزربێ كه
وه‌رگرتنی
توركیا بۆ یه‌كێتی
ئوڕووپا، هه‌م وه‌ك
پردێكی پێوه‌ندی
له نێوان
ڕۆژهه‌ڵات(وڵاتانی
ئیسلامی) و
ڕۆژئاوا(وڵاتانی
مه‌سیحی)،
لانیكه‌م ده‌توانێ
ئه‌و قازانجه‌ی
بۆ ئوڕووپا هه‌بێ
كه له سۆنگه‌ی
ئه‌و شه‌رت و
مه‌رجانه‌ی
له پێناو
دێمۆكراتیزه‌كردنی
كۆمه‌ڵگا و هه‌لومه‌رجی
ژیان و شێوه‌ی
هه‌ڵسوكه‌وتی
كۆمه‌ڵایه‌تی
و له‌به‌رچاوگرتنی
كولتووری
ئوڕووپایی
بۆی دیاری ده‌كرێ
و ده‌شێ خۆی
ده‌گه‌ڵ
بگونجێنێ، ته‌ئسیرێكی
به‌رچاو و كاربڕ
له سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی
زۆربه‌ی
وڵاتانی
ئیسلامی
دابنێ و،
ئاشكراشه له
داهاتوودا
دایده‌نێ.
دیاره،
هه‌ر له‌و
ڕوانگه‌شه‌وه‌یه
كه هه‌م سۆسیال
دێمۆكراته‌كان
و هه‌م سه‌وزه‌كانی
ناو پارڵمانی
ئوڕووپا به‌پێچه‌وانه‌ی
فراكسیۆنی
دێمۆكرات مه‌سیحییه‌كان
به ڕوویه‌كی
خۆش و باوه‌شێكی
ئاواڵه‌وه
له ئه‌ندامه‌تی
توركیا
پشتیوانی ده‌كه‌ن.
س. چ هێرش،
15-12-2004
|
|
|