|
له
وێنه‌یه‌كی
ڕاداریی له
تیتان كه كاسینی
ڕۆژی 26ی ئۆكتۆبر
له كاتی تێپه‌ڕین
له نزیك ئه‌و
مانگه‌وه
هه‌ڵیگرتبۆوه،
په‌ڵه‌یه‌كی
گه‌وره‌ی سپی
و هه‌ڵاوارده
ده‌كه‌وته‌به‌رچاو.
زانایانی
به‌رپرسی
ئه‌و ڕاسپێرییه
پێیوانوایه
كه ئه‌م په‌ڵه‌یه
ده‌توانێ له
سۆنگه‌ی هه‌ڵقوڵانی
شله‌مه‌نییه‌ك
بێ كه له قووڵاییه‌وه
ڕژابێته سه‌ر
ڕووبه‌ری
تیتان كه به
ڕه‌وتی سه‌هۆڵپژان
(cryovlcanic flow) نێودێرده‌كرێ.
به
بڕوای زانایان
سه‌هۆڵی ئاودار
له‌وانه‌یه
به‌هۆی ته‌وژمه‌وه
ڕژابێته سه‌ر
ڕووبه‌ری
كه‌یوانه‌وه.
زانایان
هه‌روه‌ها
پێیوانوایه
كه ڕه‌وتگه‌لی
سه‌هۆڵپژان
بۆ سه‌ر ڕووبه‌ری
یه‌كێك له
مانگه‌كانی
مشته‌ریش به
نێوی گه‌نیمێدGanymede له ئارادا
هه‌یه.
رالف
لۆرێنز، ئه‌ندامی
گروپی چاودێریكه‌ری
ڕاداری كاسینی
له زانستگای
ئاریزۆنا گوتی:
«په‌ڵه‌ی سپی
ڕه‌نگ، ڕێی تێده‌چێ
ماكه‌یه‌ك
بێ هه‌ڵتۆقابێ،
یان له‌وانه‌یه
شتێك بێ به‌هۆی
هه‌ڵته‌كان
پێكهاتبێ. هێشتا
ناكرێ له‌و
باره‌یه‌وه
شتێك بگوترێ».
«به‌ڵام زۆرتر
وه‌ك شتێك ده‌چێ
كه له سه‌ر
ڕووبه‌ره‌وه
سه‌رڕێژ
بووه. له‌وانه‌یه
جۆرێك ڕه‌وتی
سه‌هۆڵپژان
له چه‌شنی
ئاورپژانه‌كانی
گۆی زه‌وی بێ،
به‌ڵام به
هۆی سه‌رمای
توندی تیتانه‌وه
له جیاتی به‌ردی
سووره‌وه‌بوو،
سه‌هۆڵی توواوه‌ی
لێ هه‌ڵده‌تۆقێ.
سه‌رما
واوێده‌چێ
كه گه‌رمای
ڕووبه‌ری
تیتان له 179
پله‌ی سانتیگرادی
ژێر سیفره‌وه
تێپه‌ڕ نه‌كا.
به
گوێره‌ی هێندێك
بۆچوون، ته‌نانه‌ت
له‌وانه‌یه
گۆل یان ده‌ریاگه‌لێك
له ماكه‌گه‌لی
هیدرۆكه‌ربۆنیی
وه‌ك مێتان
و ئێتان له
ڕووبه‌ری
تیتاندا هه‌بێ.
تیتان
به هۆی توێژاڵێك
له مژ و دووكه‌ڵی
خه‌ستی نارنجیی
داپۆشراوه
كه بیینینی
ڕووبه‌ره‌كه‌ی
تووشی دژواری
ده‌كا، به‌ڵام
ڕاداری كاسینی
توانیویه
نفوزی تێدا
بكا.

تیتان
له عه‌نتیكه‌ترین
مانگگه‌لی
گه‌ڕۆكه‌كانی
كۆره‌گه‌ی
هه‌تاوی ده‌ژمێردرێ
و زه‌ینی زانایانی
هورووژاندووه
وێنه‌یه‌كی
تازه كه ڕۆژی
26ی ئۆكتۆبر له
كاتی تێپه‌ڕبوونی
كاسینی له
نزیك تیتانه‌وه
هه‌ڵگیرابوو،
ناوچه‌یه‌ك
به هه‌راویی
150 كیلۆمیتری
چوارگۆشه
له نیوه‌گۆی
باكووری تیتان
نیشان ده‌دا.
به‌ڵام كامێڕاكانی
كاسینی تائێستا
وێنه‌یان له‌و
ناوچه‌یه
هه‌ڵنه‌گرتووه‌ته‌وه.
ڕاسپێریی
كاسینی ــ هویگێنز پرۆژه‌ی
هاوبه‌شی ئاژانسه‌كانی
ئه‌مریكا،
ئوڕووپا و ئیتالیایه.
هویگێنز یه‌كه‌ی
دابه‌زینی
كاسینی یه
كه بڕیاره
له مانگی ژوانڤییه(2005)دا
له سه‌ر تیتان
دابه‌زێ.
|