|
به‌هارێكی ساوا،
و‌ه‌كوو ته‌مه‌نت،
گوڵاڵه‌ی نه‌ورۆز
تازه تیایدا
ده‌پشكووت.
ئه‌وه‌ی له‌تۆ
دوور بوو خه‌م
بوو، ئه‌وه‌ی
دڵی تۆ و که‌نیشکه‌کانی
تری خۆش ده‌كرد،
ژیان و ئاواتی
ئاگره نه‌مره‌که‌ی
باباگوڕگوڕ
بوو، كه
له‌ناخی
خاكه‌وه مزگێنی
شادی و تینی
به
شار
ده‌دا.
هاتی ده‌م به‌پێكه‌نین
و له‌ناو له‌پی
ده‌ستدا چه‌پكه
وشه‌ی نامه‌یه‌كی
كوردی بوو،
كه نه‌تده‌زانی
چی تێدا نووسراوه.
دایه! فڵان
ئه‌م پاكه‌ته‌ی
پێداوم!
دایه! نازانم
ئه‌و كوڕه
چیده‌وێ..
ته‌نانه‌ت
دایكیشت ڕازی
ئه‌و وشانه‌ی
بۆ نه‌خۆێندرایه‌وه،
برا گه‌وره‌كه‌ت
كه جارێك له‌جاران
ڕێی كه‌وتبوه
باخی ئه‌ڤین،
وای بۆ چوو،
كه تۆش له یه‌كێ
له‌و باخانه‌دا،
مێرخاسێك جێی
ژوانی پێداوی.
دایكت وه‌ك
قه‌ڵای شار،
هه‌ستایه
سه‌رپێیان،
كه‌وته
پرسینه‌وه..؟
كچی من! دڵت به کێ داوه؟
باوكت
بزانێ چوونی
قوتابخانه‌شت
لێده‌بڕێ..
خه‌نده‌ت ده‌کات
به گریان..
پرسی، کام لاوی
گه‌ڕه‌ک دڵتی
فریوداوه؟
تۆ ئاگات له‌هیج
نه‌بوو، پێكه‌نینت
ده‌هات..
تا ده‌هات زریانی
قینی دایکت،
گوێیه‌کانتی
که‌ڕده‌کرد.
تۆش، دایه! به‌خوای
من و تۆ، ئاگام
له هیج نییه.
کات هات و چوو..
براکه‌ت زنجیرێكی
له نه‌ریت
و ئایین بۆ دروستكردی,
ڕۆژانت
لێژاكا، ماڵ،
گه‌ڕه‌ك و براده‌رکانت لێ بوو به
ته‌وقێكی
گه‌وره.
دایكت ووتی:
كچی من ده‌بێ
له فریشته
پاكتربێ، خاوێنترین
کیژی ئه‌م دونیایه
بێت.
کات هات و چوو.
بوویته دایک
و هێشتا چێژی
دڵداری نازانی
چییه.
هێشتا
ناوی ژوان و
ده‌سته‌ملان،
نه‌که‌وتووه‌ته
ناو فه‌رهه‌نگی
جیهانته‌وه.
ئێستاش، به
سۆی بزانی ڕازی
ئه‌و نامه چکۆله‌یه
چی بوو،
که تۆی له پێڕی
ئا‌شقان دابڕان.
1-10-20003 • چیرۆکه هۆنراوه‌ی
کیژێکی شاری
بابا گوڕگوڕه،
که لاوێکی کورد
نامه‌یه‌کی
به‌کوردی بۆ
ده‌نووسێت
و له به‌رئه‌وه‌ی
کوردی نازانێ
بخوێنێته‌وه،
پیشانی براکه‌ی
و دایکی ده‌دات.
ئه‌وانیش لێی
توڕه‌ده‌بن
و هاتوچۆی ده‌ره‌وه‌ی
لێده‌بڕن.
|