|
|
|
بۆ
بیروڕای گشتیی
و ماڵپه‌ڕه
كوردییه‌كان
|
|
به
گوێره‌ی ئه‌م
نووسراوه‌ی كه له خواره‌وه‌دا
پێشكێش ده‌كرێ،
ڕۆژی 25ی ژانڤییه
هه‌واڵێكم
له ماڵپه‌ڕی
«په‌یامنێر»و دواتر
له ماڵپه‌ڕی
«كوردستاننێت» وه‌ك
سه‌رچاوه‌ی
سه‌ره‌كی،
خوێنده‌وه.
له وه‌ڵامی چه‌ند
هه‌ڵه‌ی ئه‌و
هه‌واڵه‌دا،
چه‌ند سه‌رنجێكی
دۆستانه‌م
به مه‌به‌ستی
بڵاوكردنه‌وه
بۆ ماڵپه‌ڕی
نێوبراو، كه یه‌كه‌مجار
هه‌واڵه‌كه‌ی
تێدا بڵاوكرابووه‌وه،
نارد.
ڕۆژی (27-01-2005) كه چاوێكم
به ماڵپه‌ڕی
نێوبراودا
خشاند، شتێكی
زۆر سه‌یروسه‌مه‌ره
سه‌رنجی ڕاكێشام
و ته‌نانه‌ت
بۆ تاوێكیش
عه‌به‌سام
كاتێك دیتم
نه ته‌نیا
نووسراوه‌كه‌ی
من كه ئێواره‌ی
ڕۆژی 25ی ژانڤییه
ناردبووم،
بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه،
به‌ڵكه ده‌ق
و «سه‌ردێڕی»
خودی هه‌واڵه‌كه‌ش كه
له ڕیزی بابه‌ته‌كانی
ڕۆژی 25 دا و،
له ژێر عینوانی«هه‌واڵێكی
ئه‌ده‌بی: ژنه
نووسه‌ری ناوداری
كورد "مه‌هاباد
قه‌ره‌داغی"
له سوێد خه‌ڵات
كرا» بڵاوكرابووه‌وه،
به‌وپه‌ڕی
ته‌ڕده‌ستی
و چاوبه‌ستییه‌وه
قرتێنراوه
(تكایه
ئێره دابگره).
لێره‌دا ته‌نیا
هه‌ر ئه‌وه‌نده
ده‌ڵێم: ڕه‌نگه،
جه‌نابی به‌رپرسی
«كوردستاننێت» بتوانێ به‌م
كاره ناڕه‌وایه
ویژدانی خۆی
فریو بدا، به‌ڵام
ئایا ده‌توانێ
«ڕه‌شێتی» ئه‌و
هه‌واڵه له
زه‌ین و ویژدانی
خوێنه‌ره‌وانی
ماڵپه‌ڕه‌كه‌یدا
بسڕێته‌وه؟!
فه‌رموون ئه‌وه‌ش
ئێوه و نووسراوه‌كه:
|
|
بۆ
ڕێزدار
به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی
كوردستاننێت
|
|
له
ڕیزی هه‌واڵه‌كانی
ڕۆژی 25-01-2005ی ماڵپه‌ڕی
«په‌یامنێر»دا،
هه‌واڵێك سه‌رنجی
ڕاكێشام كه
سه‌ردێڕه‌كه‌ی
به‌م چه‌شنه
نووسرابوو:
«مه‌هاباد
قه‌ره‌داغی
له سوێد خه‌ڵات
كرا». له درێژه‌ی
خوێندنه‌وه‌ی
هه‌واڵه‌كه‌دا،
ده‌ركه‌وت
كه ماڵپه‌ڕی
«كوردستاننێت»
سه‌رچاوه‌ی
هه‌واڵه‌كه
بووه، بۆیه
به تامه‌زرۆیی
ئه‌ویشم به‌سه‌ركرده‌وه
و، دوای ئه‌وه‌یكه
هه‌واڵه ئۆرگیناڵه
پڕ له هه‌ڵه‌كه‌م
خوێنده‌وه،
ده دڵی خۆمدا
گوتم بڵێی خاتوونی
به حورمه‌ت
و ڕوومه‌ت «مه‌هاباد
قه‌ره‌داغی»
ئاگای له‌م
كورته هه‌واڵه
بووبێ كه به‌رپرسی
ماڵپه‌ڕی «كوردستاننێت»
له ژێر سه‌ردێڕی«هه‌واڵێكی
ئه‌ده‌بی»دا بڵاوی
كردووه‌ته‌وه؟!
به
هه‌رحاڵ، ده‌گه‌ڵ
ڕێزم بۆ به‌رپرسی
«كوردستاننێت»
ــ كه هیوادارم
لێم دڵگیر نه‌بێ،
ئه‌وا وێڕای
ده‌قی هه‌واڵه‌كه،
ئه‌و چه‌ند
خاڵه‌ی خواره‌وه
سه‌باره‌ت
به هه‌ڵه‌ی
ڕێنووس و تێنووس،
ده‌خه‌مه
به‌ر سه‌رنجی
خوێنه‌ره‌وانه‌وه:
پێشه‌كی
ئه‌وه‌ش بڵێم
من كارم به‌وه
نییه كه به‌رپرسی
ماڵپه‌ڕی «كوردستاننێت»،
بۆچی ئه‌و
هه‌واڵه‌ی
وه‌ك «شابه‌یت»
یان سه‌رتۆپی
بابه‌ته‌كان
و به خه‌تی
درشتتر له‌وانی
دیكه نووسیوه‌ته‌وه؟!
ناكا ویستبێتی
به‌م هه‌واڵه
«به‌هادار»ه
چاوبزیی ئه‌وان
كه‌سانه بدا
كه ئه‌و ڕۆژانه
له دژی خاتوو
«مه‌هاباد قه‌ره‌داخی»
بابه‌تی ڕه‌خنه‌ییان
نووسیوه! بڵێی
بۆ به‌رپرسی
به‌ڕێزی«كوردستاننێت»
كه هه‌ر ئێسته
به گوێره‌ی
ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی
خۆی له كوردستانی
باشوور كاره‌كانی
ڕاده‌په‌ڕێنێ،
مه‌سه‌له‌ی
هه‌ڵبژاردنی
عێراق و كوردستان گرینگتربێ،
یان ئه‌و هه‌واڵه؟
هه‌ڵه‌ی
ڕێنووس: دیاره
زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕه
كوردییه‌كان
نه‌ته‌نیا
نرخ و بایه‌خێكی
ئه‌وتۆ بۆ هه‌ڵه‌ی
ڕێنووس و ڕێزمان
و له‌به‌رچاوگرتنی
خاڵبه‌ندی
دانانێن، به‌ڵكه
هه‌رچی بۆیان
ده‌نێردرێ
و ده‌كه‌وێته
به‌رده‌ستیان
ده ماڵپه‌ڕه‌كه‌یانیدا
ده‌ترینجێنن
و، «نزاكه‌تی
ئه‌ده‌بی»یش
له‌ولاوه
بوه‌ستێ كه
شه‌قشه‌قێنی
پێ ده‌كرێ!
ڕه‌نگه
بۆ كه‌سێكی
وه‌ك به‌رپرسی
«كوردستاننێت»
زۆر زه‌حمه‌ت
بێ كه به هه‌موو
نووسراوه‌كاندا
بێته‌وه و
هه‌ڵه و په‌ڵه‌كانیان
ڕاستبكاته‌وه،
به‌تایبه‌ت
ئه‌و نووسراوانه‌ی
كه به فۆرماتی
(پێ دێ ئێف) ڕه‌وانه
ده‌كرێن؛ به‌ڵام
بابه‌تێك كه
به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌ری
ماڵپه‌ڕ، به
قه‌ڵه‌می خۆی
ده‌ینووسێ،
ئه‌شێ به جوانترین
شێوه بنووسرێ
و بایه‌خ به
زمانی نووسین
و ده‌ربڕین
بدا و،
به سووك نه‌ینواڕێ.
بۆ
نموونه وشه‌ی
«ستیپێندیۆم»(stipendium)، كه له‌م
كورته هه‌واڵه‌دا
سێ جار هاتووه،
دوو جار به
هه‌ڵه نووسراوه.
جاری دووهه‌م
بووه‌ته «ستپێندیۆم»
و، جاری سێهه‌میش
كراوه‌ته
«سپێندیۆم».
چۆن له كوردیدا
سمایل ده‌بێته
سمكۆ، ڕه‌نگه
به‌رپرسی ڕێزدار
ویستبێتی ئه‌م
نێوه به‌م
چه‌شنه «چكۆڵه»
بكاته‌وه!
هه‌ڵه‌ی
تێنووس: مه‌به‌ستم
ئه‌و وشه و
ڕسته و ده‌سته‌واژانه‌یه
كه له باری
داڕشتن و نێوه‌رۆك
و ماناوه هه‌ڵه‌ن
و، نووسه‌ر
ده‌بێ دوای
ئه‌رخه‌یانبوون،
كه‌ڵكیان لێوه‌ربگرێ.
له‌وانه‌یه
سه‌باره‌ت
به ده‌سته‌واژه‌ی
«یه‌كێتی نووسه‌رانی
سوێدی» هیچ گله‌ییه‌ك
نه‌یه‌ته‌وه
سه‌ر به‌رپرسی
«كوردستاننێت»،
كه له وڵاتی
سوێد ناژی،
به‌ڵام خاتوو
«مه‌هاباد قه‌ره‌داخی»
ئه‌گه‌ر ئاگاشی
لێ نه‌بووبێ،
ده‌بوو ده‌ستاوله‌جێ
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی
هه‌واڵه‌كه،
بۆی ڕاستكردبایه‌وه.
له وڵاتی سوێد
ڕێكخراوێكمان
به‌م نێو و عینوانه‌وه
نییه؛ به‌ڵكه
نێوی دروستی
ئه‌و ڕێكخراوه‌یه
به كوردی ده‌بێته
«ئه‌نجومه‌ن
(فیدراسیۆن)ی
نووسه‌رانی
سوێد» (Sveriges
Författarförbund).
دیاره
«سوێدی» ده‌گه‌ڵ
«سوێد» جیاوازی
هه‌یه و، هه‌روه‌ك
ده‌زانین نووسه‌رانی
ئه‌ندام له‌و
ئه‌نجومه‌نه‌دا
حوكم نییه
هه‌ر سوێدی
بن، به‌ڵكه
كه‌سانی ناسوێدیش
وه‌ك كورد و
فارس و ئه‌فغانی
و شیلیایی و..
به‌مه‌رجی
نووسه‌ربوون،
ده‌توانن به
ئه‌ندام وه‌ربگیرێن.
وشه‌ی
«ستیپێندیۆم»،
كه به مانای
«كۆمه‌گ خه‌رجی»،
«قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی
تێچوون» و «یارمه‌تی
ماڵیی» ده‌كار
ده‌كرێ، به‌هیچ
عینوان به
واتای «خه‌ڵات»
نایه. چونكه
كه‌سێك كه
خه‌ڵات ده‌كرێ
ــ بۆنموونه
له به‌خشینی«خه‌ڵاتی
ئه‌ده‌بی نۆبێل»دا
به‌رنێو یان
وه‌رگری خه‌ڵات
خۆی له پێشدا
نازانێ ده‌كرێ
یان ناكرێ؛
له حاڵێكدا
ئه‌و كه‌سه‌ی
كه «ستیپێندیۆم»
وه‌رده‌گرێ،
له پێشدا ده‌زانێ.
چونكه وه‌ره‌قه‌ی
داواكاری پڕده‌كاته‌وه
و، جا پاشان
لێژنه‌یه‌كی
دیاریكراو
له لایه‌ن
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
«ئه‌نجوومه‌نی
نووسه‌رانی
سوێد» وه‌ڵامی
ده‌ده‌نه‌وه
كه «ستیپێندیۆم»ه‌كه‌ی
ده‌درێتێ یان
نایدرێتێ. دیاره،
یه‌كه‌م جاره
كه من زاروێژی
«ستیپێندیۆمێكی
به‌هادار» ده‌بیسم كه له‌وانه‌یه
به «ده‌ستبه‌ندی
زێڕ» یان «قه‌ڵه‌می
زێڕ» یش ته‌عبیر
بكرێته‌وه.
تا ئه‌و جێیه‌ی
من ئاگادار
بم، نرخ و سه‌نگی
«ستیپێندیۆم»
ئه‌غڵه‌ب بڕێك
پاره(دراو)ی
دیاریكراو
بووه كه به
پێی پرۆژه‌ی
پێشكێشكراو
به نووسه‌ری
پێوه‌ندیدار
ده‌درێ.
ئه‌وه‌ش
بگوترێ كه
ئه‌و نووسه‌ره‌ی
كه داوای «ستیپێندیۆم»
ده‌كا، ده‌بێ
پرۆژه‌ی كاری
خۆی ــ ئه‌گه‌ر
نووسه‌ره،
لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه یان ده‌رهێنه‌ری
سینه‌مایه
ــ له
پێشدا ڕوونبكاته‌وه
و، ئه‌وه‌یكه
له كوێ و له
كام شوێن و چ
ماوه‌یه‌ك
ده‌یه‌وێ بمێنێته‌وه
زۆر گرینگه.
چونكه به
گوێره‌ی پرۆژه‌كه، بڕی دراو(پاره)ی
بۆ دیاری ده‌كرێ.
ئه‌وه‌یكه
هۆی درانی ئه‌و
«ستیپێندیۆم»ه
«چه‌ندایه‌تی
قه‌رزكردنی
كتێب له كتێبخانه
گشتییه‌كان»
بێ، وابزانم
دروست نییه.
ئه‌من كه خۆم
دوو سێ ساڵ(97-1995)
ئه‌ندام بووم
و جارێكیش «ستیپێندیۆم»م
وه‌رگرتووه،
به‌م مه‌رجه‌م
نه‌زانیوه
كه «چه‌ندایه‌تی
قه‌رزكردن!»
«پێوه‌ر»ی ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه
بێ. له‌وانه‌شه
به‌م دواییانه ئه‌و مه‌رجه
داندرابێ!
ده‌گه‌ڵ
ڕێزی دووباره‌م
بۆ به‌رپرسی
«كوردستاننێت»
و، هه‌روه‌ها
خاتوو «مه‌هاباد
قه‌ره‌داخی»
و ئاواته‌خوازی
وه‌رگرتنی
خه‌ڵات له
دوای خه‌ڵات
بۆ به‌ڕێزیان.
س.
چ. هێرش، 25-01- 2005
• • • |
|
|