مه‌به‌ستی
هاوبه‌ش
له بواری ئه‌و
ته‌نگژانه‌دا،
هه‌واڵنێری
ڕایه‌ڵه‌ی
ته‌له‌ڤیزیۆنیی
بێلژیك له
سه‌رۆككۆماری
ئه‌مریكای
پرسیوه كه
ئایا گه‌ریمانه‌ی
هه‌ڵمه‌تی
نیزامی بۆ سه‌ر
ئێران ڕه‌تده‌كاته‌وه
یان نا. جۆرج
بووش، له وه‌ڵامی
پرسیاری ته‌له‌ڤیزیۆنیی
(ڤی ئار تی)دا
گوتی: «به‌ر له
هه‌رشت، خه‌ڵك
هه‌رگیز ناخوازن
كه سه‌رۆككۆماره‌كه‌یان
بڵێ هه‌رگیز.
به‌ڵام كرده‌وه‌ی
نیزامی بێشك
هیچكات هه‌ڵبژارده‌ی
یه‌كه‌می سه‌رۆككۆمار
نییه».
ئه‌و جه‌ختی
كرده‌وه كه
«دیپڵۆماسی
هه‌میشه هه‌ڵبژارده‌ی
یه‌كه‌می سهرۆككۆمارهكانه
یان لانیكه‌م
هه‌میشه یه‌كه‌مین
هه‌ڵبژارده‌ی
منه».
ئه‌و گفتوگۆیه
پێشتر له واشینگتۆن
ئاستهكرابوو
كه له ده‌ستپێكی
سه‌فه‌ری سه‌رۆك
بووش بۆ بروكسێل،
بۆ به‌شداریی
له كۆبوونه‌وه‌ی
ناتۆ و یه‌كێتی
ئوڕووپادا
بڵاوكرایه‌وه.
سه‌فه‌ری ئوڕووپایی
سه‌رۆك بووش
له ڕۆژی یه‌كشه‌مۆ(20ی
فورییه)وه
دهستپێدهكرێ.
سه‌رۆك بووش
گوتی كه مه‌به‌ستی
هاوبه‌شی ئه‌مریكا
و یه‌كێتی ئوڕووپا،
وازپێهێنانی
ئێران له ده‌ستپێڕاگه‌یشتن
به چه‌كی ئه‌تۆمی
یه.
وزه‌گای بوشه‌هر
به كۆمهگی
ڕووسیا سازده‌كرێ
ئه‌و ئاواتخوازی
ئه‌وه‌بوو
كه ئوڕووپا و ئه‌مریكا
ئه‌گه‌ر هه‌روا
هاوده‌نگ بمێننه‌وه
و ڕێگا نه‌ده‌ن
كه ئێران له
نێوانیاندا
جیاوازیی پێكبێنێ،
ده‌توانن به
درێژه‌پێدانی
گوشاره‌كان
سه‌ركه‌وتوویی
به‌ده‌ست بێنن.
وتووێژكهرانی
ئوڕووپایی
له‌م دواییانه‌دا
پێشنیاریان
داوه كه له‌بری
ڕێئاكتۆره
ئاوییه سه‌نگینه‌كانی
ئێران
(كه ده‌توانێ
ئۆران‌یۆم تاڕاده‌ی
پێویست بۆ چه‌كی
ئه‌تۆمیی بپهستێوێ)
ڕێئاكتۆره
ئاوییه سووكه‌كان
له ئیختیاری
ئه‌و وڵاته
بنێن.
ئۆرانیۆمێك
كه به پله‌ی
چڕێتییه‌كی
كه‌م،
پهستاوترابێ
ده‌توانێ به
عینوانی سووته‌مه‌نی
وزه‌گای ناوكیی
دهكاربكرێ
به‌ڵام ئۆرانیۆمێك
كه به پله‌ی
چڕێتییه‌كی
زۆرتر بپه‌ستێورێ
ده‌توانێ له
به‌رهه‌مهێنانی
چه‌كی ئه‌تۆمییدا
كه‌ڵكی لێوه‌ربگیرێ.
ئێران له مانگی
نۆڤامبر(2004)دا
قه‌بوڵی كرد
كه چالاكییه‌كانی
خۆی له بواری
په‌ستاوتنی
ئۆران‌یۆم به
شێوه‌ی كاتیی
ڕابگرێ. ئه‌و
ڕێكه‌وتنه،
له چوارچێوه‌ی
گفتوگۆكانی
ئێران ده‌گه‌ڵ
یه‌كێتی ئوڕووپادا
پێكهاتبوو.
پڕۆژه‌ی بوشوهر
ڤێلادیمیر پۆتین
ڕۆژی هه‌ینی(18ی
فورییه) ڕایگه‌یاند
كه ڕووسیا
هاوكارییه‌كانی
خۆی ده‌گه‌ڵ
ئێران له هه‌موو
بواره‌كاندا
درێژه‌پێده‌دا
و گوتیشی كه
بانگهێشتی
ده‌وڵه‌تی
ئێرانی بۆ سه‌فه‌ری
تاران قه‌بوڵ
كردووه.
قسه‌كانی وی
له دیدار ده‌گه‌ڵ
حه‌سه‌نی ڕوحانی،
به‌رپرسی سه‌ره‌كیی
گفتوگۆكانی
ناوكیی ئێران،
له مۆسكۆ ده‌ربڕدران.
به پێی ڕێكه‌وتنێك
كه ڕۆژی پێنجشه‌مۆ
ڕاگه‌یێندرا
و بڕیاره له
مانگی ئێسته‌ی
زایینی‌دا مۆربكرێ،
ڕووسیا سووته‌مه‌نی
ناوكیی پێویستی
ئێران دابین
بكا و سووته‌مه‌نی
دهكاركراو،
بۆ ڕووسیا بگه‌ڕێندرێته‌وه.
ئه‌وه دوایین
بابه‌ت بوو
كه ده‌ستپێكی
كه‌ڵكوه‌رگرتن
له وزه‌گای
بوشوهری وه‌دوا
ده‌خست كه
سازكراوی ڕووسیایه.
ئه‌مریكا پێیوایه
وزه‌گای بوشه‌هر،
زه‌مانێك كه
ته‌واوبكرێ،
توانایی به
ئێران ده‌به‌خشێ
كه پلۆتۆنیۆمی
پێویستی چه‌كی
ئه‌تۆمیی دابین
بكا.