|
داد بۆ مه‌ی
به مه‌ی ئاورتێبه‌ر
بوو
كـــه‌وا ئه‌مجاریش،
ئه‌وم تێ به‌ر
بوو
هــــــــــه‌زار
ئافه‌رین بۆ
شه‌ڕابی سوور
كه ده‌سڕێته‌وه
زه‌ردیم له
سه‌ر ڕوو
نه‌ڕزێ ئـــــه‌و
ده‌سته‌ی ڕه‌زی
هێنابه‌ر
نه‌شكێ ئه‌و
پێیه كه شێلای
هێشوو
قه‌زای نووسراوه
ڕه‌ش نابێته‌وه
كه چاره‌نووسم
عیشق بوو، له
زوو
كاری خودایی نه
سووك و سانه
ده زاهید بڕۆ
پێم مه‌گره
بیانوو
ئه‌وه‌ی ده‌تداتێ
ساقی تاو نا
تاو
چ تڵته و چ ساف،
بینۆشه هه‌موو
خۆش به، له‌خۆوه
هه‌ر خۆت مه‌خۆوه
به ماڵی دنیا
هه‌رگیز مه‌گره
خوو
تا ماوی وه‌ها
ژیان ڕابوێره
كه مردی، نێوت
نه‌به‌ن به
مردوو
مه‌دوێ له
حیكمه‌ت كه
كاتی ئه‌جه‌ل
وه‌ك بێچاره
كورد، ده‌مرێ
ئه‌ره‌ستوو
مه‌ستی وه‌حده‌تی
جامی ئه‌له‌سته
ئه‌وه‌ی وه‌ك«حافز»
پێی ته‌ڕكــــــا
گه‌روو
وه‌ڕگێڕانه‌وه:
هێرش
•
• •
سه‌رچاو‌ه:
ديوان حافز
شيراز، به
كوشش احمد شاملو،
ص 171.
دێڕی یه‌كه‌می
غه‌زه‌له‌كه
ئاوا ده‌ست
پێده‌كا:
مرا، می دگر
باره از دست
برد!
به مــن باز،
اورد می ده‌ستبرد!
|