|
كه‌وابوو،
«عه‌بدولڕه‌حمانی
شه‌ڕه‌فكه‌ندی»یش
كه ڕه‌مزی ئه‌ندامه‌تی
له كۆمه‌ڵه‌ی
(ژ.ک)دا (ع. هه‌ژار
ـ 20) بووه، نه‌ته‌نیا
هیچ چه‌شنه
دژایه‌تییه‌كی
نه‌نواندووه،
به‌ڵكه به‌و
په‌ڕی
خۆشحاڵییه‌وه
دێته ناو
حیزبی تازه‌وه
و، ئه‌وه‌یكه
خۆی گوته‌نی
كارتی حیزبی
وه‌رنه‌گرتووه،
شتێك له‌و
بابه‌ته
واته (حیزبی
بوون) كه‌م
ناكاته‌وه. چونكه
هه‌روه‌ك ده‌زانین
«هه‌ژار» و «هێمن»
كه نازناوی (شاعیری
میللی)یان
پێبه‌خشراوه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی
قازی محه‌مه‌د
له سه‌فه‌ری
دووهه‌می
باكۆ و
پێكهاتنی
حیزبی
دێمۆكراتی
كوردستان بووه.
هه‌ژار
خۆی ده‌ڵێ:
"بۆ
جاری دوهه‌م
قازی ده‌گه‌ڵ
چه‌ند كه‌سێكدا
چونه باكۆ،
لێ یان پرسیبو:
«چۆنه شاعیرهكانتان
ده‌گه‌ڵ خۆت
نه‌هێناوه؟
ئێمه زۆرمان
رێزی شاعیران
له‌به‌ره». ئه‌مه‌ش
زۆر بوه مایه‌ی
دڵخۆشی من و
هێمن و قازیش
نازناوی
شاعیری میللی
له هه‌ردوكمان
نا".3
هه‌ژار
كه به شێوه‌یه‌كی
زۆر دروست و
ماقووڵ،
ڕووداوی
گۆڕانی نێوی كۆمه‌ڵه‌ی
(ژ. ك) به
(حیزبی
دێمۆكراتی
كوردستان) ده‌گێڕێته‌وه،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا
كه ناتوانێ
نێوی (ژ. ك) له
خۆی دووركاته‌وه،
به‌ڵام
ناڕاسته‌وخۆ
پێی لێ ده‌نێ
كه وه‌ها
حیزبییه‌ك
بووه كه ئاو
نهیپاڵاوتووه
و له هیچ چه‌شنه
چالاكییه‌كیش
كورتی نه‌هێناوه:
"قازی
و هه‌واڵانی
كه له دوهه‌م
سه‌فه‌ری
باكۆ گه‌ڕانه‌وه،
ڕایان گه‌یاند:
روس له ناوی «ژ. ك» ڕاز
نین، چونكه
حیزبێكه بۆ
ئازادی هه‌مو
كوردستان تێ
ده‌كۆشێ و
ئینگلس و
تور‌كان توڕه
ده‌كا؛ ده‌بێ
ناوی خۆمان
بنێین «حزبی
دیموكراتی
كوردستان» و
داوای
خودموختاری
له ئێران بكه‌ن.
زۆرمان ئه‌و
خه‌به‌ره له
به‌ر گران
هات، به‌ڵام
چار چیه،
قبوڵ كرا. من
ئێستاش نه‌متوانی
ناوی «ژ.ك» له
خۆم دوركهمهوه
و كارتی
حیزبایه‌تی
دیموكراتم هه‌ر
وه‌رنه‌گرت،
به‌ڵام له
چالاكی ناو
حیزب كورتم نه‌هێنا."4
له
كۆتاییدا، بۆ
داكوژانهوهی
ئه‌و باسه و
جه‌ختكردنه‌وه
له سه‌ر لایه‌نی
حیزبیبوونی
هه‌ژار له سه‌رده‌می
كۆماری
كوردستاندا،
بڕگه‌یه‌ك له
قسه‌كانی خۆی
لێره‌دا
دێنینه‌وه:
"له
سه‌ره‌تای
كۆمه‌ڵه‌وه
تا بڕانه‌وه‌ی،
هێمن و من به
ناوی دو
شاعیری
میللی، گوێ به
گوێوه و زۆر
برایانه و هه‌میشه
پێكه‌وه
شاعیری هه‌مو
مناسه‌باتی
خۆش بوین. له
كوێ جێژنی
نیشتمانی
گیرابا، یاد و
بیره‌وه‌ری
پیرۆز كرابا،
ئێمه ده‌بو
شیعر ئاماده
كه‌ین و بیخوێنینه‌وه.
ئه‌وه‌نده‌ش
لێك نزیك بوین
كه زۆر كه‌س
ناوی هه‌ر
كامێكیان
نابوین«هه‌ژارـ
هێمن». له
مناسبه‌ی هه‌وه‌ڵ
ئاڵاههڵكردنی
جمهوریه‌ت له
سابڵا‌غ، له
ئاڵا بردنه
بۆكان و زۆر
جێگه‌ی تر،
وێڕای
شاعیرانی تر
شیعرمان ده‌خوێنده‌وه.
پێكه‌وه ده‌ژیاین
و له برا لێك
نزیكتر بوین."5
ئه‌وه‌ش
بگوترێ كه
نێوه‌رۆكی ئه‌و
باسه ته‌نیا
به خاتری
تیشك خستنه‌سه‌ر
ئه‌و قسه‌یه‌ی
مامۆستا هه‌ژار
بووه كه
گوتوویه
دوای (ژ. ک) نه‌بۆته
ئه‌ندامی هیچ
حیزب و
ڕێكخراوه‌یه‌ك، نه‌ك
خوانه‌خواسته
به مانای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی
كاكڵی
ژێكافای سه‌ربه‌خۆیی
كوردستانی گه‌وره.
شیاوی
بیرهێنانه‌وه‌یه
كه هه‌ژار
موكریانی شاعیر
و ئه‌دیبی مه‌زنی
كورد، له ڕۆژی
2ی ڕه‌شه‌مه‌ی
1369ی هه‌تاوی(1992)
له شاری تاران
وه‌فاتی كردووه
و، له سه‌ر
وه‌سێتی خۆی
له گۆڕستانی
بوداق سوڵتانی
مهاباد به
خاك ئه‌سپێردراوه.
یادی به‌خێر
بێ و گڵكۆكه‌ی
پڕ له گوڵ.*
• • •
په‌راوێزه‌كان:
1- بۆ
زانیاری
زیاتر بڕوانه:
«سیمای
ژێكافای زه‌بیحی
له ڕوانگه‌ی
مێژووه‌وه»،
گۆڤاری
گزینگ، ژماره،
25، ل40-48.
2-
گۆڤاری
نیشتمان زمانحاڵی
كۆمه‌ڵه‌ی
ژێكاف، جه‌مال
نه‌به‌ز،ل137.
3- هه‌ژار،
چێشتی مجێو‌ر،
ل 71.
4- پێشوو،
ل 72.
5- پێشوو،
ل 87. |