|
محه‌مه‌دی
ماملێ، كوڕی
ميرزا سه‌عيدی
ماملێ(مام عه‌لی)
له ساڵی 1304ی
هه‌تاوی(1925ز)
له بنه‌ماڵه‌يه‌كی
كاسبكار و هونه‌رمه‌ند
و نيشتمانپه‌روه‌ر،
له گه‌ڕه‌كی
هه‌رمه‌نييانی
مهاباد له
دايك بوو. ميرزا
سه‌عيد هه‌رچه‌ند
نه‌خوێنده‌وار
بووه، به‌ڵام
به هۆی هونه‌ری
ده‌نگخۆشی
و مه‌قامزانی
و شێعرخوێنی(به‌تايبه‌ت
وه‌فايی) له
كۆڕ و كۆزيلكه‌ی
عارفانه‌ی
خانه‌قای شهمزينان،
ڕێز و حورمه‌تێكی
زۆری لێ گيراوه
و، له گه‌ڕه‌ك
و ده‌ر و بازاڕ
به ميرزا ناوی
براوه.
هه‌روه‌ك له
زۆر كه‌سی به‌ته‌مه‌نی
ناوچه‌ی موكريان
بيستراوه،
سه‌عيدی ماملێ
ده‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی
به‌نێوبانگ
سه‌ييد عه‌لی
ئه‌سغه‌ری
كوردستانی(1882-1937)
كه له ساڵی 1932دا
هاتووه‌ته
موكريان و له
باغی ميرزا
شه‌ريفی حاجی
ڕه‌شيد، بۆ
خه‌ڵكی مهاباد
گۆرانی گوتووه،
به‌شدار بووه.
محه‌مه‌د حه‌مه‌باقی
نووسه‌ری كتێبی
(سه‌ييد عه‌لی
ئه‌سغه‌ری
كوردستانی)
ده‌ڵێ: (حاجی
غه‌نی چايچی
بۆمی گێڕايه‌وه
كه جگه له سه‌عيدی
ماملێ، سێ گۆرانيبێژی
تری مهابادی،
به ناوی عه‌بدوڵلا
ڕه‌ش، كه‌وێ
جوو و حسه‌ينی
قاقی گۆرانييان
له‌گه‌ڵ سهييددا
وتووه. سه‌ييد
له ڕاده‌به‌ده‌ر
ڕێزی بۆ ئه‌م
گۆرانيبێژانه
داده‌نا؛ به‌تايبه‌تی
بۆ سه‌عيدی
ماملێ(1877-1941).. له‌م
باره‌يه‌وه
محه‌مه‌دی
ماملێ، دوای
نيوه‌ڕۆی ڕؤژی
20-8-1988ز، له ماڵی
خۆيان بۆمی
گێڕايه‌وه
كه هه‌ر جاره‌ی
سه‌عيدی ماملێ
به‌ندێكی خۆشی
گۆرانييه‌كی
وتووه؛ سه‌ييد
له جێی خۆی
هه‌ڵساوه و
ناوده‌می سه‌عيدی
ماملێ ی ماچ
كردووه).2
محه‌مه‌دی ماملێ،
خۆی له باره‌ی
ميرزا سه‌عيدی
باوكيدا گوتوويه:
«بابم نه‌خوێنده‌وار
بوو و له نێو
بازاڕدا دوكانێكی
چكۆڵه‌ی خوری
فرۆشتنی هه‌بوو.
ئێمه شه‌ش
كوڕ و كچێك بووين..
بابم، هه‌ربه گشتی
تايفه‌ی ئێمه
تايفه‌ی گۆرانيبێژانه.
بابم زۆربه‌ی
ئه‌و گۆرانييانه‌ی
كه ئهمنيش
دهيانڵێمهوه،
بۆ خۆی دايناون
و ئاهه‌نگی
خستوونه‌سه‌ر.
نه‌يتوانيوه
سازێك لێ بدا،
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
سازژه‌نی خۆی
هه‌بووه. ئه‌و
له هه‌موو
گۆرانييه‌كی
زياتر حه‌زی
له گۆرانی
ئايينی و دڵداری
بوو.»3
هه‌رچه‌ند
بنه‌ماڵه‌ی
ماملێ به تێكڕايی
هونه‌رمه‌ند
و ده‌نگخۆش
و گۆرانيبێژن،
به‌ڵام محه‌مه‌دی
ماملێ هونه‌رمه‌ندێكی
ده‌گمه‌ن و
هه‌ڵكه‌وته
بوو كه له
دوای ميرزا
سه‌عيدی باوكی
و هه‌روه‌ها
ميرزا حوسێن(1915-1952)ی
برای كه ده‌ساڵێك
له خۆی گه‌وره‌تر
بووه، توانی
وه‌ك به‌رپرس
و نوێنه‌ری
هونه‌ريی ئه‌و
بنه‌ماڵه‌يه،
بۆ ماوه‌ی په‌نجا
ساڵ، مه‌قام
و گۆرانی كوردی
بره‌و و ڕه‌واج
پێ‌بدا.
حاميدی كاكيلی يه‌كێك
له نيزيكترين
دۆستانی محه‌مه‌دی
ماملێ له‌و
باره‌يه‌وه
ده‌ڵێ: «ناكرێ
بڵێين بنه‌ماڵه‌ی
ماملێ له چ
كاتێكه‌وه
و له كوێ ڕا ده‌ستيان
پێكردووه. ئه‌وانه
ژن و پياويان
ده‌نگخۆش بووه
وه‌ك ماسی وابوون
هه‌ر وه‌ختێكی
ده ئاو هاويشتراون
مه‌له‌وان
بوون. محه‌مه‌ديش
هه‌روه‌تر
ناتوانين بڵێين
به چ ئاهه‌نگێك
و له كوێ ڕا ده‌ستی
پێكردووه. ته‌نانه‌ت
به‌شێك له‌و
بنه‌ماڵه كه
له كوردستانی
عێراق نيشته‌جێن
ده‌نگيان خۆشه.
به گشتی ئه‌و
بنه‌ماڵه‌يه،
له مام عه‌لی
و مام سه‌عيد
ڕا بگره هه‌تا
ميرزا حوسێن
و محه‌مه‌د
و ئه‌وانی تر
به هۆی دهنگهكهيانهوه
ده‌گه‌ڵ هه‌موو
به‌زم و خۆشيی
و مهجليسێكی
ئه‌و شاره
و ئه‌و ناوچه‌يه
تێكه‌ڵاو بوون
به‌تايبه‌ت
ئه‌وده‌م كه
وه‌ك هێستا
مهحدودييهت
نه‌بوو.»4
له‌وانه‌يه
كه‌سێك يان
كه‌سانێك ده‌نگی
هونهرمهندێكيان
به دڵ نه‌بێ،
ئه‌وه شتێكی
سروشتی يه و،
ماملێش له‌و
ديارده‌يه
ئاوارته ناكرێ.
به‌ڵام زۆر
كه‌س له سه‌ر
ئه‌و باوه‌ڕه‌ن
كه ماملێ بێجگه
له كه‌سايه‌تی
كۆمه‌ڵايه‌تی
و كوردايه‌تی
خۆی، هونه‌رمه‌ندێكی
به‌وه‌ج و ڕه‌سه‌ن
و خاوه‌ن قوتابخانه‌يه.
هه‌ر له سه‌رده‌می
منداڵيمه‌وه
له زۆر كه‌سی
به‌ته‌مه‌نم
ده‌بيست كه
سه‌باره‌ت
به «ماملێ» دهيانگوت:
(زۆر به جێ و ڕێ
گۆرانيان ده‌ڵێ).
ڕاسته، دهنگخۆشيی
به‌هره‌يه‌كی
خودادايی و
دايكزايی يه،
به‌ڵام با بزانين
چ شتگه‌لێك
محه‌مه‌دی
ماملێيان به‌و
پلهيه گه‌ياند
و نێويان له
سه‌ر چڵه‌پۆپه‌ی
هونه‌ری مه‌قام و گۆرانی
كورديی نه‌خشاند.
«ماملێ» هه‌ر
له سه‌رده‌می
لاوييه‌وه
وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی
ئازاديخوازی
خاوه‌ن ڕازونيازی
خهڵكنهواز،
ده‌ركه‌وتووه
و به پێی ئه‌ركی
كۆمه‌ڵايه‌تی
و كوردايه‌تی،
خۆی پێگه‌ياندووه.
له‌گه‌ڵ هيچ
داروده‌سته
و تاقمێكی سه‌ره‌ڕۆ
و زۆردار دانووی
نه‌كوڵاوه
و، له ئه‌سته‌مترين
قۆناخه‌كانی
ژياندا، وه‌ك
بولبولێكی
خوشخوێن، سه‌ری
له هه‌موو
هه‌وار و كوێستانه‌كانی
كوردستان داوه
و، مزگێنی شادی
و ئازادی بۆ
ڕێڕه‌وانی
ئه‌وين هێناوه.
له ڕۆژانی فه‌رعانه‌دا،
به به‌سته
و ئايئايه،
به‌زم و ئاهه‌نگی
هاوقه‌تارانی
ڕازاندۆته‌وه،
له ڕۆژانی ته‌نگانه‌شدا
به قه‌تار
و لايلايه
خه‌ڵكی لاواندۆته‌وه.
ماملێ، بێجگه
له كوردايه‌تی،
سه‌ربازی هيچ
ڕێبازێكی ئيدهئۆلۆژی
نه‌بوو، ئه‌و
ته‌نيا گيانبازی
گه‌له‌كه‌ی
بوو.
له زۆربه‌ی
ئه‌و وڵاتانه‌ی
كه ده‌سه‌ڵاتی
سياسی له ده‌ست
تاقمێكی خۆبه‌خودازانی
هيچنهزان
دايه، زۆر
به ده‌گمه‌ن
هه‌ڵده‌كه‌وێ
كه هونه‌رمه‌ند
بتوانێ له‌نگه‌ری
خۆی له نێوان
ده‌سه‌ڵات
و خه‌ڵكدا ڕابگرێ
و به پووڵ و پاره
هه‌ڵنه‌فریوێ
و هه‌تڵه نه‌بێ؛
«ماملێ» چ
وه‌ك كه‌سايه‌تی
كۆمه‌ڵايه‌تی
و چ وه‌ك كه‌سايه‌تی
هونه‌ری، هه‌م
له ڕێژيمي
پاشايه‌تی(ڕه‌زاخان
1925ـ1941 و حه‌مه‌ڕه‌زا
په‌هله‌وی1941ـ1979)
دا و هه‌م له
ڕێژيمی مه‌لايه‌تی(1979ـ...؟)
دا، توانی به
شێوه‌يه‌كی
گونجاو، نه
ته‌نيا ئه‌و
له‌نگه‌ره
ڕابگرێ، به‌ڵكه
وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی
ئازاديخواز
و گه‌لنه‌واز
له ساڵی 1347(1968) زيندانيش
بكرێ. به ڕاشكاوی
ده‌توانين
بڵێين كه ماملێ
له بارودۆخێكی
زۆر تايبه‌تيی
كوردستاندا،
وه‌ك سيمبۆلی
نواندنی به‌شێك
له فه‌رهه‌نگی
خۆڕاگری و سهرزيندوويی
گه‌لی كورد
كه له زۆربه‌ی
گۆارانييهكانيدا
ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه،
هه‌ميشه چقڵێك
بووه له چاوی
نه‌ياران و
دژبه‌رانی
گه‌له‌كه‌ی.
هه‌ربۆيه‌ش،
هه‌ر به‌سته
و گۆرانييه‌كی
كه «ماملێ»ده‌يگوت
و ده‌يخوێند،
بۆ ئه‌وه‌ی
بزانرێ چ مه‌به‌ست
و ڕه‌مز و ڕازێك
له گۆرانييهكانيدا
حه‌شاردراوه،
له لايه‌ن ساواكی
مهاباده‌وه،
به وردی سه‌رنجی
ده‌درايه.
هه‌ڵبه‌ت «ماملێ» ش
ئه‌و كه‌سه
نه‌بوو كه بێ
گودار له ئاو
بدا و له خۆڕا
بيانوو بداته
ده‌ست ساواك،
زۆر عاقڵانه
و هونه‌رمه‌ندانه
هه‌ڵسوكه‌وتی
ده‌كرد و به
شێوه‌يه‌كی
زۆر مه‌نتيقی
تهقييهی
هونه‌ريی به‌كارده‌برد.
«قه‌تار»
چییه؟
هه‌روه‌ك
ده‌زانین،
«ماملێ» بێژگه
له هونه‌رمه‌ندیی
و ده‌نگخۆشییه‌كه‌ی،
ئاوازبێژ(مه‌قامبێژ)
یان به واتا
كوردهواری
و موكریانییهكهی
قهتاربێژێكی
شاره‌زا و بێ
هاوتاش بووه و،
ته‌نانه‌ت
نێوی «ماملێ»
و «قه‌تار» وه‌ها
ئاوێته‌ی یه‌كتر
بوون كه نواندن
و وێناندنی
هه‌ركام له‌وان
ده‌ستاوله‌جێ
ئه‌ویدیكه
ده‌خاته‌وه‌بیر.
بۆیه به‌ر
له هه‌رشت
پێویسته له‌سه‌ر
وشه و زاراوه‌ی
«قه‌تار» هه‌ڵوێستێكی
فه‌رهه‌نگی
و مۆسیقایی
بنوێندرێ،
كه هه‌م باسه‌كه‌ی
پێ ده‌وڵه‌مه‌ندتر
بكرێ و، هه‌میش
له سۆنگه‌یه‌وه
بتوانرێ هونه‌ری
به‌رزی ئه‌و
مامۆستا مه‌زنه‌ی
پێ ده‌ربخرێ.
لێره‌دا بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی
مه‌به‌ست،
سه‌ره‌تا هه‌وڵده‌ده‌م
هێندێك بیروبۆچوونی
جیاواز و جۆراوجۆر
بده‌مه‌ده‌ست
و، پاشانیش
به ده‌ربڕینی
بیروبۆچوونی
خۆم، باسه‌كه
كۆتایی پێبێنم.
وشه‌ی
«قه‌تار» له
فه‌رهه‌نگی
(هه‌نبانه‌بۆرینه)دا،
به مانای «كۆمه‌ڵی
چاره‌وێ بۆ
باركردن» و هه‌روه‌ها
به مانای «هه‌وای
گۆرانیه‌ك»5 هاتووه،
كه له «فه‌رهه‌نگی
خاڵ»یشدا هه‌ر
ئه‌م دوو مانایه
دراوه‌ته
ده‌ست.6 هه‌روه‌ها له (فه‌رهه‌نگی
فارسی)دا، جگه
له مانای كاروان(ڕیزبه‌ستنی
وڵاخهیل به
دوای یه‌كدا)
و ڕێگای ئاسن..،
واتای «یه‌كێك
له ده‌سگاگه‌لی
شوور» یشی بۆ لێكدراوه‌ته‌وه.7
كاك
«سمایلی ماملێ»
دانه‌ری كتێبی
(كاروانی هونه‌ری
ماملێ..) كه خۆی
یه‌كێك له
گۆرانیبێژانی
ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ده‌ژمێردرێ، ئاوا
ده‌ڵێ: «قه‌تار
به‌و شێوه‌یه‌ی
كه له گوتن
و (ادای) بنه‌ماڵه‌ی
ماملێ دا باوه،
له ناو جه‌رگه‌ی
مزگه‌وت و خانه‌قادا
ده‌رهاتووه
و له ڕاستیدا
بنه‌مای ئه‌و
مۆسیقایه
واته قه‌تار
ئایینی یه
و، هه‌وا و مێلۆدی
یه‌كه‌ی غه‌مبار
و عارفانه‌یه
و، خه‌ڵكێكی
زۆری پێ هه‌ژاوه
و، پێ گریاوه».8
نێوبراو
دوای ئه‌وه‌یكه
قه‌ولێك له
نه‌مر مامۆستا«جه‌میل
ڕۆژبه‌یانی»
دێنێته‌وه
كه ده‌ڵێ: «... ڕه‌نگه
ناوی هه‌ندێ
له گۆرانی
یه‌كانی كوردی
زۆر كۆن بن،
بۆ وێنه (قه‌تار)
ڕه‌نگه له
ووشه‌ی (گاتا)وه
گۆڕابێ، وه
له كاتی خۆ‌یا
هه‌ر گاتای
پێ ووترابێ..»،
نه‌زه‌ری پرۆفیسۆر
د. «عێزه‌دین
مسته‌فا ڕه‌سووڵ»یشی
له‌م باره‌یه‌وه
هێناوه‌ته‌وه
كه گوتوویه:
«زۆر به جێ یه
كه (قه‌تار)
له گاتای زه‌رده‌شته‌وه
یا ئافێستاوه
هاتبێ، به‌ڵام
دور نی یه كه
(قه‌تار) هه‌ر
له ووشه‌ی
(قه‌تار)ی عه‌ره‌بی
یه‌وه هاتبێ،
كه به مانای
كاروان به
كار ئه‌هێنرێ.
به‌ڵگه‌ش بۆ
ئه‌مه، ئه‌وه‌یه
كه زۆر جار
له مه‌قامی
قه‌تاردا گۆرانی
بێژ ئه‌ڵێ "قه‌تارێ
بێنن غهمانم
باركه‌ن"،
یا به‌م مه‌قامه‌وه
جۆره هۆنراوێك
ئه‌وترێ، كه
مانای راسته‌قینه
یا مه‌جازی
گه‌شت و ڕۆیشتن
و كاروانی تیابێت».9
كاك
«محه‌مه‌د حه‌مه
باقی»
له كتێبی
(سه‌یید عه‌لی
ئه‌سغه‌ری
كوردستانی)دا
كه لێكۆڵینه‌وه
و زه‌حمه‌تێكی
شیاوی سه‌رنجی
ئه‌نجام داوه،
ئاماژه به
قه‌تاری سنه
ده‌كا و ده‌ڵێ:
«شاره‌زایانی
ده‌سگاگه‌لی
مۆسیقای ئێرانی،
پێیان وایه
مه‌قامی ئیسفه‌هان
به‌شێكه له
ده‌سگای شوور
و هه‌ندێكی
تریش ده‌ڵێن
به‌شێكه له
ده‌سگای هومایون.
مه‌قامی به‌ناوبانگی
كوردهواری:
قه‌تار سه‌ر
به‌م مه‌قامه‌یه.
هه‌ر بۆیه
به‌م مه‌قامه‌ی
سه‌ید ده‌ڵێن:
قه‌تاری سنه».10 هه‌روه‌ها
نووسه‌ر له
شوێنێكی دیكه‌ی
كتێبه‌كه‌دا،
ئاماژه به
بیروبۆچوونێكی
شیاوی سه‌رنج
ده‌كا و ده‌نووسێ
«مه‌قامی به‌یاتی
تورك یه‌كێكه
له پاشكۆكانی
ده‌سگای شوور
و وه‌ك مۆسیقاناسی
گه‌وره‌ی ئێرانی
عه‌لینه‌قی
وه‌زیری له
باره‌یه‌وه
ده‌ڵێ: به‌یاتی
تورك، مه‌قامێكی
بازاڕییه
و گامهكانی
به گامی به‌یاتی
كورد نزیكه
و بزووتنه‌وه
و ئاڵوگۆڕی
كه‌م تێدایه،
بۆیه ئه‌گه‌ر
مۆسیقاژه‌ن،
یان گۆرانیبێژی
ئه‌م مه‌قامه،
زۆر به‌هره‌دار
نه‌بێ و ئاڵوگۆڕ
له ده‌نگیدا
نه‌سازێنێ،
تا ئاوازه‌كه‌ی
له‌و یه‌ك نه‌فه‌سییه
ده‌ربهێنێ؛
سه‌ركه‌وتوو
نابێ».11
گروپێكی
ژاپۆنیی سه‌ر
به زانستگای
میللی و هۆنه‌ره
جوانه‌كانی
تۆكیۆ كه له
ساڵی 1975ه‌وه
بۆ لێكۆڵینه‌وه
له سه‌ر مۆسیقای
كوردی هاتبوونه
كوردستان،
پێیانوایه:
«ده سیستیمی
مۆسیقای ڕه‌سه‌نیی
ئێرانی‌دا،
گۆشه‌یه‌ك
هه‌یه كه
له ده‌ستگای
شووردا به
به‌یاتی كورد
ناسراوه،
كه سه‌رچاوه‌ی
كوردیی ئه‌م
بڕگه‌یه ده‌رده‌خا».12 (وێنه‌ی1)
كاك
«هیوا قاره‌مانی»
له كتێبی (یادی
به‌خێر) كه
تێیدا زۆربه‌ی
ئاواز و گۆرانییه‌كانی
«محه‌مه‌دی
ماملێ»ی به
شێعر و
ئاهه‌نگ و
مه‌قامه‌كانه‌وه
ده‌ستنیشانكردووه،
«قه‌تار»ی به
گۆشه(نه‌غمه)ی
به‌یاتی تورك
له ده‌سگای
شووردا تۆمار
كردووه.13
كاك
«به‌همه‌نی
حاجی ئه‌مینی»
كارناسی مۆسیقا
له زانكۆی
هونه‌ره جوانه‌كانی
زانستگای تاران
و دانه‌ری كتێبی
(موسیقی كردهای
هورامان|مۆسیقای
كورده‌كانی
هه‌ورامان
ــ 1379)، سه‌باره‌ت
به ئاوازی
قه‌تار نووسیویه
و ده‌ڵێ:
«قه‌تار
ئاوازێكه
كه ئاهه‌نگ
و نێوه‌رۆكی
ده‌قه‌كه‌ی
ده‌به‌رگری
هه‌ستێكی هه‌ڵقوڵاو
له خۆشه‌ویستی
و ئاره‌زوومه‌ندی
یه. له باری
وشه‌وه «قه‌تار»
له زمانی كوردیدا
به مانای «ڕه‌ده|ڕێچكه»
و «كاروانی ئه‌سپ
و ئێستر»دێ. پێوه‌ندی
وی ده‌گه‌ڵ
ئاواز به دروستی
ڕوون نییه.
عینوانی قه‌تار
له مۆسیقای
سوننه‌تیی
ئێرانیشدا
له ئاراداهه‌یه.
له ڕهدیفسازی
ئێرانی به
ڕیوایه‌تی
نوورعه‌لی
برومه‌ند (دورینگ1370)
قه‌تار به
عینوانی گۆشه‌یه‌ك
له ئاوازی
به‌یاتی كورد
ئاسته‌كراوه.
ئه‌و بابه‌ته
كه گۆشه‌ی
قه‌تار له
مۆسیقای سوننه‌تیی
ئێران تا چ ڕاده‌یه‌ك
ده‌گه‌ڵ قه‌تار
له مۆسیقای
كوردستان وێچوویی
هه‌یه شیاوی
شیكردنه‌وه‌یه.
قه‌تاریش وه‌ك
لاوك و حه‌یران
خاوه‌نی میتر(وه‌زن|كێش)ی
ئازاده. ئه‌و
ئاوازانه
خۆئاسایی له
میوانداری
و مه‌جلیسه‌كاندا
ئیجرا ده‌كرێن».14 كاك به‌همه‌ن،
له درێژه‌ی
باسه‌كه‌یدا
به‌م ئاكامه
ده‌كا و ده‌ڵێ:
«ڕابیته و پێوه‌ندیی
مۆسیقای سوننه‌تیی
ئێران ده‌گه‌ڵ
مۆسیقای كوردستان
له پله‌ی یه‌كه‌مدا
له نێوان ئاوازی
قه‌تار و گۆشه‌ی
قه‌تار له
ڕه‌دیفی مۆسیقای
سوننه‌تیی
ئێران‌دا ده‌بیندرێ.
عینوانی قه‌تار
و تێكه‌ڵاوییه‌كه‌ی
به ئاوازی
به‌یاتی كورد
له ڕه‌دیفدا
به ڕیوایه‌تی
نوورعه‌لی
برومه‌ند،
بواری ئه‌وه‌ده‌دا
كه بكرێ ڕیشه‌ی
گۆشه‌ی "قه‌تار"
له ڕه‌دیفی
مۆسیقای سوننه‌تیی
ئێران ده ناو
مۆسیقای كوردستاندا
بدۆزرێته‌وه.
ئاستی وێچوویی
گۆشه‌ی قه‌تار
و ئاوازی قه‌تار
(نۆتنووسی4: وێنه‌ی2) له درێژه‌كێشان
و نێوه‌رۆكی
ده‌نگه‌كانیشدا
ده‌بیندرێ. به‌ڵام درێژه‌كێشانی
ده‌نگه یه‌كسانه‌كانیان
به مانای تایبه‌تمه‌ندییه
مێلۆدییه‌كان
نییه».15
به‌هه‌رحاڵ،
ئه‌وه‌یكه
«قه‌تار» له
ڕوانگه‌ی مۆسیقاناسییهوه
چ پێگه و جێگه‌یه‌كی
له ناو ده‌سگا
و مه‌قامگه‌لی
مۆسیقادا هه‌یه
بۆ پسپۆڕ و شاره‌زایانی
ئه‌و بواره‌ی
هه‌ڵده‌گرین
و، سه‌رنجی
خوێنه‌ره‌وان
بۆ لای وشه‌ی
«قه‌تار» وه‌ك
زاراوه‌یه‌كی
گشتی و پێوه‌ندی
ئه‌و زاراوه‌یه
ده‌گه‌ڵ ئاوازه‌كانی
«محه‌مه‌دی
ماملێ» ڕاده‌كێشین.
له
پاڵه‌وه ئه‌وه‌ش
بڵێم كه مه‌به‌ست
له ئاواز ته‌واوی
ئه‌و ئاهه‌نگ
و مێلۆدی یان
ئه‌و چڕین و
گوتنانهن
كه ناكرێ ده
چارچێوه‌ی
گۆرانی، ستران،
سرود، قام،
ورده‌قام،
به‌سته و سرود
دا بیانگونجێنین،
ئه‌گه‌رچی
له كورده‌واریدا
«گۆرانی» به
شێوه‌یه‌كی
باو و گشتی،
بۆ هه‌موو جۆره‌كانی
چڕین ده‌كار
ده‌كرێ. به
واتایه‌كی
تر، له ڕوانگه‌ی
مۆسیقاییه‌وه
جیاوازیی هه‌ر
چه‌شنه چڕینێك
پێوه‌ندی به
ئاهه‌نگ، ڕیتم،
مێلۆدی، هه‌نگاو
و پله و شه‌پۆلی
ده‌نگه‌وه
هه‌یه، كه
ئه‌گه‌ر له
گۆرانیدا به‌تایبه‌ت
ڕیتم و ئاڵوگۆڕی
ده‌نگ ده‌ورده‌گێڕن؛
له ئاوازدا
شێوه‌ی چڕین
(قوڕگ و له‌ره
و چریكه‌ی ده‌نگ)
و هه‌روه‌ها
هه‌ڵكشان و
وه‌ستان و داكشانێ
ده‌نگ یان چوونه‌سه‌ر
و له‌نگه‌رگرتن
و هاتنه‌وه‌خوار
زۆر گرینگن.
كه‌وابوو،
وه‌ك چۆن بۆنموونه
ئاواز(مه‌قام)ی
«ئه‌ڵڵاوه‌یسی»
له گه‌رمێن،
«هۆره» له هه‌ورامان،
«لاوك» له بۆتان
و بادینان،
«حه‌یران» له
ده‌شتی هه‌ولێر
باوه، وابزانم
جێگه‌ی هیچ
لۆمه و ڕه‌خنه‌یه‌ك
نامێنێته‌وه
ئه‌گه‌ر بڵێم
له موكریانیش
له‌بری ئاوازی
فارسی زاراوه‌ی
«قه‌تار» دهكارهاتووه.
گومان
له‌وه‌دا نییه
كه وشه‌ی «قه‌تار»،
واژه‌یه‌كی عه‌ڕه‌بی
یه و به مانای
«كاروان» یان
«ڕهیزبهستنی
وشتر و ئه‌سپ
و ئێستر به
دوای یه‌كدا»
هاتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌یكه
چۆن و چ وه‌خت
ئه‌و بوواڵه‌ت
و نێوه‌رۆكه
مۆسیقاییه‌ی
به خۆهوهگرتووه
و هاتووه‌ته
ناو فه‌رهه‌نگی
كورده‌وارییه‌وه
ڕوون نییه.
ئه‌وه‌ش كه
به گوێره‌ی
قسه‌ی مامۆستا
جه‌میل ڕۆژبه‌یانی
ده‌گوترێ وشه‌ی«قه‌تار»،
ڕه‌نگه له واژه‌ی«گاتا»وه
هاتبێ، جێگه‌ی
لێكۆڵینه‌وه‌یه
و ناكرێ له‌وباره‌وه
بڕیارێكی به
په‌له و یه‌كلاكه‌ره‌وه
بدرێ.
به
پێی ئه‌و گریمانه‌یه‌ش،
كه ئاهه‌نگ
و مێلۆدیی«قه‌تار»
ڕه‌نگه له
جۆر و شێوه‌ی
ده‌نگ و جووڵه
و ڕه‌وتی كاروانه‌وه
سه‌رچاوه‌ی
گرتبێ، زۆر
جێگه‌ی متمانه
نییه. چونكه
ئه‌گه‌ر سه‌رنج
بده‌ین و بۆ
نموونه هه‌وا
و مێلۆدی «له
كانی ئاسكان» یان «لاوه
هه‌ی لاوه»ی
ماملێ
له‌به‌رچاوبگرین
و ده‌گه‌ڵ ده‌نگ
و ڕه‌وتی كاروان
به‌راوردی
بكه‌ین، ده‌بینین
هیچ چه‌شنه
هارمۆنی و هاوئاهه‌نگییه‌كی
ئه‌وتۆ نابیندرێ.
وه‌ك ئاشكرایه
ئه‌و هارمۆنییه‌ی
كه له
نێوان كاروكرگاری
ڕۆژانه(شێوه‌ی
جووڵه و ڕۆیشتن
و هه‌ڵبه‌زدابه‌ز)ی
خه‌ڵك له‌لایه‌ك
و، ئاهه‌نگ
و گۆرانییه
فۆلكلۆرییه‌كان
له لایه‌كی
تره‌وه هه‌یه
ــ بۆ نموونه:
«ئه‌رێ هۆی خاڵی
ڕێبوار» له
كاتی جووتكردن
و، «ئامین و ئامین
به تۆ ده‌ڵێن
كاڵێ..) له كاتی
ده‌سكه‌نه
و هه‌ره‌وه‌زدا..
بهرچاوناكهوێ.
دیاره
له‌وانه‌یه،
له زۆرگوتنهوهی
شێعری «قه‌تارێك
هاتووه گه‌وهه‌ر
بارێتی» یان
«قه‌تارێك بێنن
خه‌مانم بار
كه‌ن» به‌م ئاهه‌نگ
و مێلۆدییه‌ی
كه هه‌یه‌تی، زاراوه‌ی
«قه‌تار» كه‌وتبێته
سه‌ر زارانه‌وه،
به‌ڵام سه‌لماندنی
ئه‌وه كه
چڕێنهری ئاواز
خۆی ڕه‌شمه
یان هه‌وساربه‌ده‌ستی
كاروان(قه‌تار)
بووبێ، له
واقیعیه‌ت
به دووره.
شیاوی
گوتنه كه
دیارده‌ی هونه‌ریی
مۆسیقای كوردی(چ
هونه‌ری ساز
و چ هونه‌ری
ئاواز) یش وه‌ك
هه‌ر دیارده‌یه‌كی
دیكه‌ی ئه‌ده‌بی
و كولتووری،
چونكه
به شێوه‌ی
زاره‌كی و گه‌نجیینه‌ی
نه‌نووسراو
بووه و نه‌توانراوه
بێته سه‌ر
كاغه‌ز و تۆمار
بكرێ، به‌شێكی
زۆری یان فه‌وتاوه
و یان به مڵكی
نه‌ته‌وه
خاوهندهوڵهتهكانی
دراوسێ له
قه‌ڵه‌م دراوه.
بۆنموونه
ئه‌گه‌ر سووكه
ئاماژه‌یه‌كیش
له‌مه‌ڕ مۆسیقای
كوردی لێره‌وله‌وێ
كرابێ، وه‌ك
ئه‌وه‌یكه
«فورسهتوددهولهی
شیرازی به
دوو عینوانی
قه‌تاری كورد
و قه‌تاری تورك
ئاماژه كردووه»16؛ ئه‌وا
له سه‌رده‌می
په‌هله‌وییه‌كان(به‌تایبه‌ت
ڕه‌زاخان
1925ـ1941)، نێوهێنانی
كورد له‌وباره‌یه‌وه
هه‌ر به‌جارێك
قه‌ده‌غه
بووه. له ناوچه‌كانی
دیكه‌ی كوردستانیش
كه عه‌ڕه‌به‌كان
و توركه‌كان
خاوه‌نده‌سه‌ڵات
بوون، وێناچێ
وه‌زع له‌وه
باشتر بووبێ.
هه‌رچۆنییه‌ك
بێ، به بۆچوونی
خۆم، «قه‌تار»
ته‌واو دیارده‌یه‌كی
مۆسیقای ئاوازیی
شاره‌یی یه.
له‌وانه‌یه
له زۆر كۆنه‌وه
هه‌بووبێ و
له سۆنگه‌ی
گه‌لێك هۆكاری
كۆمه‌ڵایه‌تی
و فه‌رهه‌نگی
و مه‌زهه‌بییه‌وه
فه‌وتابێ،
كه‌چی دواتر
له سه‌رده‌می
گواستنه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵگه‌ی
لادێیی به‌ره‌و
سنووری كۆمه‌ڵگه‌ی
شاره‌یی سه‌رله‌نوێ
بووژابێته‌وه.
به واتایه‌كی
تر، ده‌توانم
بڵێم كه نوێبوونه‌وه
و شكڵگرتنهوهی
«قه‌تار»
كه ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی
نیازی كۆمه‌ڵایه‌تی
و زه‌وقی هونه‌ری
و خۆشه‌ویستی
ئینسانی و عیرفانیی
سه‌رده‌مێكی
دیاریكراوه،
پێوه‌ندییه‌كی
ته‌واوی به
چین و توێژی
مامناونجی
یان ورده‌بۆرژوازی
تازه سه‌رهه‌ڵداوی
شاره‌وه هه‌بووه.
ئه‌گه‌ر گۆرانییه
فۆلكلۆرییه‌كان
به‌رهه‌می
كار و چالاكی
خه‌ڵكێكی مه‌ڕدار
و كۆچه‌ر و وه‌رزێر
بوون، كه زۆرجار
ناچاركراون
شوێنی ژیانیان
بگۆڕن؛ ئه‌وا
«قه‌تار» به‌رهه‌می
زه‌وق و ئه‌وینی
خه‌ڵكێكی كاسبكار
و كاربه‌ده‌ست
و سهنعهتكاره
كه له شوێنێكی
ناوهندیكراو
به نێوی شار
دامه‌زراون.
وابزانم
له خۆڕانییه،
كه هونه‌رمه‌ندی
گه‌وره «حه‌سه‌ن
زیره‌ك» وێڕای
ته‌واوی ئه‌و
خیبڕه‌یی و
شاره‌زاییه‌ی
كه له
هونه‌ری ئاواز
و گۆرانیی كوردیدا
هه‌یبووه
و، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌دا هاوته‌مه‌ن
و هاوچاخی «ماملێ»
بووه، ئاوازی
«قه‌تار»ی نه‌چڕیوه. ڕاسته كه
«زیره‌ك» به
پێی ئه‌و ده‌رفه‌ته
هونه‌ره‌ییه‌ی
كه له ئیزگه‌كانی
ڕادیۆی به‌شی
كوردیی به‌غدا
و تاران و كرماشان..
بۆی هه‌ڵكه‌وت
و، توانی
چوارچێوه‌ی
هونه‌ری فۆلكلۆریی
به‌ره‌و سنووری
هونه‌ری شاره‌یی
كه له ئاوازگه‌لی
وه‌ك«كرماشان
شاری شیرینم»،
«له‌و سه‌ره
ده‌نگی سازدێ»
و.. ده‌بندرێن
تێپه‌ڕێنی؛
به‌ڵام ئه‌گه‌ر
له دیارده‌ی
قوڕگ و له‌رینه‌وه
و شه‌پۆلی ده‌نگ
كه ماملێ به
تێكڕایی«ڕاستكۆك»
بووه و زیره‌ك
«چهپكۆك»، چاوبپۆشین؛
ناتوانین ته‌ئسیری
دوو ماكه‌ی
گوندنشینی
و شارنشینی
وه‌ك پێگه‌ی
نه‌شونما و
پێگه‌یشتنی
هونه‌ریی بخه‌ینه‌لاوه،
كه یه‌كه‌میان
كانگه‌ی ئاهه‌نگه
فۆلكلۆرییه‌كان
بووه و دووهه‌میان
سه‌رچاوه‌ی
ئاوازه شارهییهكان.
كه‌وابوو
تا ئه‌و كاته‌ی
زانیارییه‌كی
سه‌لماو و پشت
پێ به‌ستراو
نه‌یه‌ته
ئاراوه، ئه‌من
هه‌روا له
سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه
ده‌مێنم كه
«قه‌تار» پێوه‌ندییه‌كی
ڕاسته‌وخۆی
به هونه‌ری
خه‌ڵكی ئاقارگرتووی
شار و به‌تایبه‌ت
بنه‌ماڵه‌ی
«ماملێ»وه هه‌بووه،
كه له مام
سه‌عید
و میرزا حوسێنه‌وه
ده‌ستی پێكردووه
و له سه‌ر ده‌ستی
«محه‌مه‌دی
ماملێ» به لووتكه
گه‌یشتووه.
هه‌ڵبه‌ت هیچ
به دووریشی
نازانم كه
سه‌ردانی هونه‌رمه‌ندی
مه‌زن «سه‌ید
عه‌لی ئه‌سغه‌ری
كوردستانی»
بۆ ناوچه‌ی
موكریان، له‌وانه‌یه
بێ ته‌ئسیر
نه‌بووبێ.17
لێكدانه‌وه‌ی
به‌رهه‌مه‌كان
به‌رهه‌مه‌كانی
«ماملێ» له سێ
به‌شی سه‌ره‌كی
پێكهاتون:1- به‌یت(گوڵێ،
شیرن به‌هاره
و..)، 2-گۆرانی(قام،
به‌سته) و،
3- قه‌تار.
1- ده
پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ
ئه‌و به‌شه‌دا،
ته‌نیا ئه‌وه‌نده
ده‌گوترێ كه
«ماملێ» هه‌رچه‌ند
به شێوه‌یه‌كی
زۆر جوان له
چڕین و گوتنه‌وه‌ی
ئه‌و شێوه‌یه‌دا
سه‌ركه‌وتوو
بووه، به‌ڵام
له‌و بواره‌دا
زۆر به‌رهه‌می
ئاسته(تۆمار)كراوی
له پاش به
جێ نه‌ماوه.
2- سه‌رجه‌می
گۆرانییه‌كانی
«ماملێ»، ده‌كرێ
به شێوه‌ی
خواره‌وه
دابه‌شكرێن:
ئا)
گۆرانییه
فۆلكلۆرییه‌كان: ئه‌و گۆرانییانه
ته‌واو به
مڵك و گه‌نجینه‌ی
هونه‌ری كوردهواری
داده‌ندرێن
كه «ماملێ» زۆربه‌یانی
به شێوازی
خۆی گوتووه‌ته‌وه.
شیاوی سه‌رنجه
كه به‌شێكی
زۆر له‌و ئاهه‌نگانه
له‌لایه‌ن
هونه‌رمه‌ندانی
دیكه‌شه‌وه
گوتراونه‌وه،
بۆنموونه:
گۆرانیی«مرێم
سابڵاغی ــ
ماملێ» و «مرێم
بۆكانی ــ زیره‌ك»؛
یان گۆرانی
«به‌رهه‌ڵبێنه..»
كه بێژگه
له ماملێ و
زیره‌ك، له‌لایه‌ن
«خه‌لیلی
سه‌ددیقی»
و «مه‌زهه‌ری
خاله‌قی»یشه‌وه
گوتراونه‌ته‌وه.
بێ)
گۆرانییه
هاوبه‌شه‌كان:
ئه‌وانه ئه‌م
جۆره گۆرانییانه‌ن
كه هه‌وا
و ڕیتم و مێلۆدییهكهیان
له ناو گه‌لانی
دراوسێی وه‌ك:
فارس،
ئازه‌ری و
تورك، هه‌رمه‌نی
و عه‌ڕه‌ب و..
هاوبه‌شه
و، به دروستی
نازاندرێ كێ
له كێی وه‌رگرتووه.
دیاره بۆ ئه‌و
به‌شه‌ش ده‌بێ
بگوترێ كه
گه‌لانی دراوسێی
وه‌ك فارس و
ئازه‌ری و تورك
و عه‌ڕه‌ب،
یان ئازه‌رییه‌كانی
كۆماری ئازه‌ربایجان
كه خاوه‌نی
ده‌وڵه‌ت و
ده‌سگای ڕه‌سمی(ڕادیۆ
و ته‌له‌ڤیزیۆن)
بوون، زووتر
له ئێمه توانیویانه
به‌شێكی زۆر
له‌و گۆرانییانه
به نێوی خۆیان
ئاسته و تۆمار
بكه‌ن.
پێ)
گۆرانییه
خوازراوه‌كان:
ئه‌م گۆرانییانه
به‌شێكن كه
له گه‌لانی
دراوسێی فارس
و ئازه‌ری و
ئیدیكه وه‌رگیراون،
بۆ نموونه:
گۆرانی «ڕه‌عنا»
(فارسی) و «ئازه‌ربایجان
مه‌ڕاڵی»(ئازه‌ری).
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی
سه‌رنجه ئه‌وه‌یه
كه «ماملێ» به‌رگێكی
وه‌ها جوان
و كوردانه‌ی
به به‌ژنی
ئه‌و گۆرانییانه
بڕیوه كه
ناسینه‌وه
و هه‌ڵاواردنیان
له ماكه ئه‌سڵییه‌كه
كارێكی دژواره.
تێ)
گۆرانییه
داهێنراوه‌كان:
له سه‌رجه‌می
ئه‌و گۆرانییانه‌ی
كه ده كتێبی
(یادی به‌خێر)18دا تۆمار
كراون و نیزكه‌ی
300تا 320 گۆرانی
(بێژگه له
قه‌تاره‌كان)
ده‌گرنه‌خۆ،
به‌شێكی هه‌ره
زۆریان گۆرانی
داهێندراو
و داندراون،
كه له مانه‌ش
پشكێكی زۆروزه‌وه‌ند
وه‌به‌ر خودی
«ماملێ» ده‌كه‌وێ
و پشكێكی به‌رچاویش
كه‌سانی وه‌ك
خوالێخوشبووان:
«سێمانی شاوه‌له»،
«حاجی هاشمی
نانه‌وازاده»،
«فه‌تاحی سیڵوێ
ــ ئه‌میر عه‌شایری»
و «خه‌لیلی
سه‌ددیقی» ده‌گرێته‌وه
كه به شێعر
و ئاهه‌نگ و
به‌سته یارمه‌تیان
داوه.
3- قه‌تار،
له هیچكه‌س
شاراوه نییه،
كه له ته‌واوی
ناوچه‌كانی
كوردستان و
به‌تایبه‌ت
له موكریان‌دا،
ئه‌گه‌ر گریمان
ته‌ریقه‌ته
مه‌زهه‌بییه‌كان(قادری،
نه‌خشبه‌ندی،
ئه‌هلی هه‌ق|كاكه‌یی..)19 چ قازانج
و نه‌خشێكی
ئه‌وتۆشیان
له به‌ره‌وپێشبردنی
كۆمه‌ڵگای
كورده‌واریدا
نه‌بووبێ،
لانیكه‌م ئه‌و
نه‌خشه‌یان
به باشی گێڕاوه
كه له سه‌رده‌مێكی
دیاریكراوی
مێژوویی‌دا
توانیویانه
ڕابردووی هونه‌ری
و ئاوازی كوردیی
له تاڵان و
نه‌مان و فه‌وتان
ڕزگار بكه‌ن
و، ته‌نانه‌ت
په‌ره‌شی پێبده‌ن.
یه‌كێك
له‌و مه‌كۆ
گرینگانه
كه ده‌توانرێ
وه‌ك كانگای
ئاوازه عیرفانییه‌كان
یادی لێ بكرێ،
خانه‌قای شه‌مزینانی
مه‌هاباد بووه
كه هه‌م «وه‌فایی»
شاعیری به‌نێوبانگ
و هه‌م بنه‌ماڵه‌ی
ماملێ(مام سه‌عید)
ــ وه‌ك دوو
مرید و هاوكاری
هونه‌ریی،
سه‌ر به‌م خانه‌قایه
بوون. هه‌روه‌ك
ده‌زانین، زۆربه‌ی
ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی
كه له لایه‌ن
بنه‌ماڵه‌ی
ماملێ و به‌تایبه‌ت
«محه‌مه‌دی
ماملێ»وه به
شێوه‌ی قه‌تار
گوتراونه‌وه،
پێشتر یان له‌و
خانهقایهدا
به شێوه‌ی
غزهلخوێنی
وێڕای ئامێری
ده‌فه
خوێندراون
و، یان له مه‌جلیس
و باره‌گای
گه‌وره‌پیاوانی
شار به كه‌مانچه
و ته‌پڵ و تار
ئیجراكراون.
بۆ نموونه‌ی
یه‌كه‌م، له
شێعره‌كانی
وه‌فایی وه‌ك:
«گا ده‌سووتێم،
گادهگریێم»
و «مه‌مكوژه
تۆ گردنی خۆت»
كه‌ڵك وه‌رگیراوه
و، بۆ
نموونه‌ی دووهه‌میش
ده‌كرێ به
ئاوازه داهێنراوه‌كانی
بنه‌ماڵه‌ی
«ماملێ» وه‌ك:
«له كانی ئاسكان»
و «لاوه هه‌ی
لاوه».. ئاماژهبكرێ.
به
كورتی، «قه‌تار»
به كۆمه‌ڵێك
ئاهه‌نگی ڕه‌سه‌ن
و مێلۆدی ده‌گمه‌ن
ده‌گوترێ كه
به پێی نیازی
كۆمه‌ڵایه‌تی
و زه‌وقی فه‌رهه‌نگی
و ئه‌وینی عیرفانی،
له ناخی كورده‌وارییه‌وه
هه‌ڵقوڵاون
و، وه‌ك
گه‌نجینه‌یه‌كی
پڕبایه‌خ به
یادگار ماونه‌ته‌وه.
لێره‌دا
پێویسته له‌مه‌ڕ
چڕینی ئاواز(قه‌تار)،
چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیی
پێوه‌ندیدار
ده‌ستنیشان
بكرێ كه ده
شێوازی هونه‌ریی
«ماملێ»دا به‌وپه‌ڕی
شاره‌زایی
و لێهاتوویی
لهبهرچاوگیراون.
ئه‌گه‌ر له
ده‌نگی خۆش
و به سۆز
كه هونه‌رێكی
زاتیی و
زگماكی یه
چاوبپۆشین،
ده‌بێ ئاماژه
به «شێوه‌ی
چڕین» یان «چریكه‌ی
ده‌نگ» بكرێ
كه له ناو
فارسهكاندا
به «ته‌حریر»
تهعبیركراوه.
گرینگ ئه‌وه‌یه
كه له كاتی
چڕین و چریكاندندا
ئه‌شێ گونجاوییه‌كی
ڕێك‌وپێك له
نێوان مه‌ودای
هه‌ڵكشان و
وه‌ستان و داكشانی
ده‌نگ له‌لایه‌ك
و، له‌رینه‌وه‌ی
تاره‌كانی
گه‌روو(قوڕگ)
له‌لایه‌كی
تره‌وه به‌دیبێ،
كه وشه‌كان
یان ده‌قی ئاوازه‌كان
وه‌ك گوڵی پشكووتوو
گوێی بیسه‌ر
بلاوێننه‌وه.
هه‌ڵكشان
یان چوونه‌سه‌ری
ده‌نگ كه فارسه‌كان(ئه‌وج)ی
پێده‌ڵێن ئه‌و
كاته‌یه كه ئاوازبێژ
وه‌ك چریكه‌ی
بولبول تێی
دهچرێكێنێ
و ده‌نگ هه‌ڵدێنێ؛
وه‌ستان(ئیست)
كاتێكه كه
ئاوازبێژ له
مه‌ودای نێوان
هه‌نگاوی ده‌نگه‌كاندا
له‌نگه‌ر ده‌گرێ،
واته له نێوان
گه‌ڕوو و مه‌ڵاشوو
و زماندا سووكه
وچانێك له
شێوه‌ی ده‌ربڕینی
ده‌نگ پێكدێنێ؛
داكشانی ده‌نگ
یان هاتنه‌وه‌خوار
كه فارسه‌كان
به (فرود)یان
تهعبیركردووه،
ئه‌و كاته‌یه
كه ئاوازبێژ
به شێوه‌یه‌كی
گونجاو و ئارام
ئاخرین وشه
یان پاشدهنگی
چریكه‌ی ئاوازه‌كه‌ی
ده گه‌روویدا
وه‌ها قه‌تیس
بكاته‌وه
كه هیچ چه‌شنه
نیخه و مینگه
و پڵتهیهك
هه‌ست پێنه‌كرێ.
ده
پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه
شازانه‌ی سه‌ره‌وه، هیوادارم
مۆسیقازان
و مۆسیقاناسه
خۆماڵییه‌كان
له داهاتوویه‌كی
نزیكدا بتوانن
ته‌واوی قه‌تاره‌كانی
«ماملێ» وێڕای
نۆتنووسی شیبكه‌نه‌وه
و بایه‌خی شیاوی
خۆی پێبده‌ن.
به
كورتی، ئه‌وانه‌ی
«ماملێ»یان له
كاتی چڕینی
قه‌تاردا له
نزیكه‌وه
نه‌دیتبێ،
ڕه‌نگه هه‌ستپێكردنی
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی
سه‌ره‌وه‌یان
به لاوه گران
بێ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی
بزانین كه
«ماملێ» چه‌نده
مامۆستا و شاره‌زا
بووه، با بێین
ته‌نیا گوێ
«له كانی ئاسكان»
ڕابگرین و یادیشی
له دڵدا زیندوو.
| 2004-Jan.2005 :س. چ هێرش |
|
• • •
په‌راوێزه‌كان:
1- كۆچی
دوايی هونه‌رمه‌ندی
ناوداری كورد:
محه‌مه‌دی
ماملێ، س.چ هێرش،
گزينگ، ژ 22، 1999،
ل8.
2- سه‌ييد عه‌لی
ئه‌سغه‌ری
كوردستانی،
محه‌مه‌د حه‌مه‌باقی،
چاپی يه‌كه‌م
1988، ل122و123.
3- تاوێ ده‌گه‌ڵ
ماملێ، هێلا
شلومبێرگێر،
و: هێدی، گزينگ،
ژماره3، به‌هاری
1994، ل47.
4- يادی
به‌خێر، هيوا
قاره‌مانی،
نه‌شری ره‌هره‌وی
مهاباد، ساڵی
چاپی هه‌وه‌ڵ:1378،
ل 22و23
5-
هه‌نبانه
بۆرینه، فرهنگ
كردی ــ فارسی،
هه‌ژار، یك
جلدی.
6-
جزمی سێهه‌م
له فه‌رهه‌نگی
خاڵ، نوسراوی
شێخ محمدی خاڵ،
ل 64.
7- فه‌رهه‌نگی
فارسی، دكتر
محمد معین،
جلد2.
8-
كاروانی هونه‌ری
ماملێ..، نووسین
و ئاماده‌كردنی:
سمایلی ماملێ،
به‌رگی یه‌كه‌م،
ل 62.
9- سه‌رچاوه‌ی
پێشوو، ل 63 و
64.
10-
سه‌یید عه‌لی
ئه‌سغه‌ری
كوردستانی،
محه‌مه‌د حه‌مه
باقی، چاپی
یه‌كه‌م: 1998،
ل90.
11- سه‌رچاوه‌ی
پێشوو، ل 88. هه‌وه‌ها،
له لاپه‌ڕه‌ی105
یش، ئه‌و ڕسته‌یه
دووپاتكراوه‌ته‌وه.
12-
مطالعات کردی،
جلد1، شماره4،
سال سوم، تابستان1365،
ڵ 42. (بۆ كوردییه‌كه‌ی
بڕوانه: ماڵپه‌ڕی
گزینگ، هه‌وار
ــ چێژگ، مۆسیقای
كوردیی و فه‌رهه‌نگی
كورده‌كان).
13-
یادی به‌خێر،
هیوا قاره‌مانی،
نه‌شری ره‌هره‌وی
مه‌هاباد،
ل160.
14-
فڵلنامه موسیقی
ماهور، سال
پنجم، شمارهی
17، پاییز 1381، ڵ
60.
15-
سه‌رچاوه‌ی
پێشوو، ل 65.
16-
سه‌رچاوه‌ی
پێشوو، ل76، په‌راوێزی
ژماره14.
17-
سه‌یید عه‌لی
ئه‌سغه‌ری
كوردستانی،
محه‌مه‌د حه‌مه‌باقی،
چاپی یه‌كه‌م
1988، ل122و123.
18-
یادی به‌خێر،
هیوا قاره‌مانی،
نه‌شری ره‌هره‌وی
مه‌هاباد،
ل173.
19-
بۆنموونه
ئه‌گه‌ر (خانه‌قای
شێخی بورهان)
و (خانه‌قای
سه‌یدی زه‌مبیل)
كانگه‌ی بووژانه‌وه
و په‌ره‌پێدانی
شێعر و شاعیری
بوون، (ته‌كیه‌ی
قادرییه‌كان)
و (خانه‌قای
شه‌مزینان)
و (جه‌مخانه‌ی
ئه‌هلی هه‌قه‌كان)..
به ده‌كارهێنانی
ئامێری ده‌فه
و ته‌نبوور،
ئه‌و نه‌خشه‌یان
ده چوارچێوه‌ی
ئیجراكردنی
ئاوازی عیرفانی
و مۆسیقای كورده‌واریدا
گیڕاوه. شیاوی
گوتنه كه
هه‌موو لقه‌كانی
سه‌ر به ته‌ریقه‌ته
نهخشبهندییهكان
وه‌ك: خاجهگان(شێخی
بورهان) و.. له
خه‌تم و ڕێوڕه‌سمی
خۆیاندا ئامێری
مۆسیقا دهكارناهێنن،
كه‌چی له ته‌واوی
خانه‌قاكانی
سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی
نه‌هرێ(شه‌مزینی)
و هه‌روه‌ها
ته‌كیه‌ی قادرییه‌كان
ده‌كارهێنانی
ئامێری ده‌فه
له یه‌كه‌میاندا
بۆ خه‌تم و غهزلخوێنی
و، له دووهه‌میاندا
بۆ زیكر و زهرگوهشاندن
پێڕهودهكرێ. (س.چ
هێرش)
|