•
20 گه‌لاوێژی
1307ی هه‌تاوی
ــ 11ی ئووتی 1928ی
عیسایی
ـ
قانوونی تازه‌ی
سجیلی نفووس
بریتی له 16 خاڵ
بۆ ده‌ركردنی
وه‌ره‌قه‌ی
هه‌وێتی و دیاریكردنی
نێوی بنه‌ماڵه
(شۆره‌ت)ی كه‌سه‌كان
له‌لایه‌ن
مه‌جلیسی شۆڕای
میللی په‌سندكرا.(گاهنامه..
جلد1، 69)*
•
1ی ڕه‌زبه‌ری
1307ی هه‌تاوی
ــ 23ی سێپتامبری
1928ی عیسایی
ـ
فه‌رمانی پادشایانه‌ی
پێوه‌ندیدار
به بانگكردنی
مه‌شمووله‌كانی
خزمه‌تی گشتی(سه‌ربازی) ڕاگه‌یێندرا.
(گاهنامه.. جلد1،
70)*
•
6ی به‌فرانباری
1307ی هه‌تاوی
ــ 27ی سێپتامبری
1928ی عیسایی
ـ
قانوونی یه‌كده‌ستكردنی
جلوبه‌رگ(لیباس)
له‌لایه‌ن
مه‌جلیسی شۆڕای
میللییه‌وه
په‌سندكرا.
به پێی ئه‌و
قانوونه ته‌واوی
هاووڵاتییانی
نێرینه جگه
له ڕوحانیی(ئاخوند)ه‌كان،
پێویسته لیباسی
یه‌كده‌ست
ده‌به‌ربكه‌ن.
(گاهنامه.. جلد1،
73)*
•
10ی به‌فرانباری
1307ی هه‌تاوی
ــ 31ی دێسامبری
1928ی عیسایی
ـ
فه‌رمانی خاوه‌نشكۆ
ره‌زا شا له‌مه‌ڕ
یه‌كده‌ستبوونی
جلوبه‌رگی
هاووڵاتییانی
ئێران له ناوه‌وه‌ی
وڵات كه له
شه‌شه‌می به‌فرانبار
له‌لایه‌ن
مه‌جلیسی شۆڕای
میللییه‌وه
په‌سندكرابوو،
شه‌ڕه‌فی ده‌رچوونی
پێدرا. (گاهنامه..
جلد1، 73)*
سه‌رنج:
ره‌زاخان دوای
هاتنه سه‌ر
ته‌ختی پاشایه‌تی
له ساڵی 1925،
له پێناو دامه‌زراندنی
«ئێرانێكی نوێ!»،
ئه‌ویش به
چاولێكه‌ری
له «كه‌ماڵ
ئه‌تاتورك»ی
سه‌رۆككۆماری
توركیا، له
ساڵی 1928دا، یه‌ك
له دوای یه‌ك
قانوونگه‌لی
سجیل وه‌رگرتن،
به‌سه‌ربازبردنی
ئیجباری (مه‌شموول)
و، دواتریش
قانوونی جلگۆڕین
و یه‌كده‌ستكردنی
جلوبه‌رگ ده‌رده‌كا
كه له مه‌جلیسی
شۆڕای میللی
ــ مه‌جلیسی
مۆره‌چنراوی
ده‌ستكردی
ره‌زاخان،
په‌سند ده‌كرێن.
به پێی ئه‌و
فه‌رمان و قانوونانه،
كاربه‌ده‌ستانی
سه‌ر به ڕێژیم
له ته‌واوی
ئێران به گشتی
و له ناوچه‌كانی
كوردستاندا
به‌تایبه‌تی،
به شێویه‌كی
وه‌ها دڕندانه
و زاڵمانه،
وێڕای بوغز
و غه‌ره‌زی
نه‌ته‌وه‌یی
ده‌گه‌ڵ خه‌ڵكی
كورد ده‌جووڵێنه‌وه
كه ناڕه‌زایه‌تی
و ڕق و قین
و به‌ره‌نگاربوونه‌وه
به‌وپه‌ڕی
خۆی ده‌گا
و، له زۆر شوێنی
كوردستان ڕاپه‌ڕین
و سه‌ربزێوی
سه‌ر هه‌ڵده‌دا.
بۆ نموونه
ده‌كرێ به
ڕاپه‌ڕینی
«مه‌لا خه‌لیلی
گۆڕه‌مه‌ڕی»
كه هه‌ر له‌وساڵه‌دا(1928)،
به دژی قانوونی
یه‌كده‌ستكردنی
جلوبه‌رگ و
به‌تایبه‌ت
به دژی له‌سه‌ركردنی
كڵاو یان «شه‌پكه‌ی
په‌هله‌وی»
به‌ڕێوه‌چووبوو،
ئاماژه بكرێ.
ئه‌و ڕاپه‌ڕینه
له كورده‌واریدا
به «شۆڕشی
دژی شه‌پكه»
نێوی ده‌ركردووه.
«مه‌لا
مارفی كۆكه‌یی» شاعیری
ناوداری ئه‌وسه‌رده‌مه
له‌وبابه‌ته‌وه
گوتوویه‌تی:
ده‌چمه
سه‌ر چۆم و خه‌یابان
یه‌ك نه‌فه‌س
ئاسووده بم
شه‌هره‌بانی
حازره و داوای
كڵاوم لێده‌كا
سه‌یری
خۆشتر، من كه
«مه‌عرووف»م
له نێو ئه‌م
شاره‌دا
تازه
«ئیحسائییه»
داوای ئیسم
و ناوم لێده‌كا
•
30ی پووشپه‌ڕی
1309ی هه‌تاوی
ــ 21ی ژوئییه‌ی
1930ی عیسایی
ـ
فه‌رمانده‌ری
له‌شكری باكووری
ڕۆژئاوی وڵات
به خاوه‌نشكۆ
ره‌زا شای ڕاگه‌یاند
كه له شه‌ڕو
تێكهه‌ڵچوونه
چه‌كدارییه‌كانی
یه‌كه‌كانی
نیزامی له
باكووری ڕۆژئاوای
وڵات ده‌گه‌ڵ
هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی
سمایل ئاغای
سمكۆ كه له
ته‌حویلدانه‌وه‌ی
چه‌ك و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان
به هێزه‌كانی
ده‌وڵه‌تی
خۆیان ده‌بوارد،
هێزی یاغیبووان
پرژ وبڵاو بوون
و خودی سمكۆ
دوای ساڵه‌ها
یاغیبوون كوژرا.(گاهنامه..
جلد1، 85)*
لێره‌دا
بۆ ئه‌وه‌یكه،
خه‌ڵكی كورد
و ناكورد بزانن
كه ده‌وڵه‌ت
و حكوومه‌ته
ناوه‌ندییه
یه‌ك له دوای
یه‌كه‌كانی
ئێران(ئێستاشی
له‌گه‌ڵدا
بێ)، چ هه‌ڵسوكه‌وتێكی
دوژمنانه
و سیاسه‌تێكی
خوێڕییانه‌یان
له ئاست مه‌سه‌ڵه‌ی
ڕه‌وای گه‌لی
كورد ڕه‌چاو
و پێڕه‌وكردووه
و، هه‌روه‌ها
بزاندرێ كه
كاربه‌ده‌ستانی
ده‌وڵه‌تیی
ئێران، چ ترسێكیان
له دڵدا بووه
و به چ فر‌ت‌وفێڵێك
سمایل ئاغایان
ده دا‌و خستووه،
له زمان «ئیبراهیمی»
حاكمی نیزامیی
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی
مهاباد، كورته‌یه‌كی
ئه‌و ڕووداوه
له ژێر عینوان
«ماجه‌رای قه‌تڵی
سمایل ئاغای
سمكۆ» ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
"ساڵی
1309ی هه‌تاوی(1930ی
عیسایی)یه.
فه‌رمانده‌ری
له‌شكری ئازه‌ربایجان
به عۆده‌ی
سه‌رتیپ «حه‌سه‌نی
موقدده‌م»ه.
شه‌ڕه‌كانی
ئاڕاڕات له
نێوان ئه‌رته‌شی
تورك و كورده
قاچاخه‌كانی
ئاڕاڕات به‌وپه‌ڕی
توندوتیژیی
خۆی گه‌یشتبوو،
به شێوه‌یه‌ك
كه ڕاسپێراوانی
وه‌زاڕه‌تی
ده‌ره‌وه‌ی
توركیا و سه‌فاره‌تی
كوبڕای توركیا
له ئێران،
ڕۆژ نه‌بوو
موزاحیمی وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی
ئێران نه‌بن
و گله‌یی نه‌كه‌ن
كه قشوونی
ئێران به كورده
قاچاخه‌كانی
ئاڕاڕات كۆمه‌گ
ده‌كا.
مه‌به‌ست
له له‌فزی
قاچاخ وشه‌یه‌كه
كه ئه‌و ڕۆژانه
به سه‌ر ڕێبه‌رانی
كوردی توركیا
و عێراقیان
دابڕیبوو كه
له كێوه‌كانی
ئاڕاڕات له
دژی توركه‌كان
ڕاپه‌ڕیبوون.
له‌وكاته‌دا
بۆ به‌رهه‌مهێنانی
نه‌وتی كه‌ركووكی
عێراق كارگه‌لێك
ئه‌نجام ده‌درا
و، شێخ مه‌حموودی
به‌نێوبانگ
كه داواكاری
پادشایه‌تی
كوردستان بوو،
ڕاپه‌ڕیبوو
و هۆی چه‌رمه‌سه‌ریی
مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی
یه‌كه‌م پادشای
عێراقی پێكهێنابوو
كه خۆكوشتنی
سه‌عدوون پاشا
سه‌رۆكوه‌زیری
نیشتمانپه‌روه‌ر
و به‌شه‌ڕه‌فی
عێراقی لێكه‌وته‌وه.
له‌م ڕێكه‌وته‌دا
كه نووسه‌ر
بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی
عه‌شایری مهاباد
ده‌ستنیشان
و دوو ساڵ بوو
كه له‌م مه‌ڵبه‌نده‌دا
خه‌ریكی به‌جێگه‌یاندنی
خزمه‌ت بووم،
سمایل ئاغای
سمكۆ له محاڵی
«بارزان»... میوان
بوو ... بڕیاری
داوه بگه‌ڕێته‌وه
ئێران و ئاژاوه‌یه‌كی
نوێ وه‌ڕێبخا
به‌ڵكه بتوانێ
به كه‌ڵكوه‌رگرتن
له بارودۆخی
ئاڕاڕات تا
قه‌سری شیرین
سێ مه‌مله‌كه‌تی
ئێران و عێراق
و توركیا بشێوێنێ
و گۆڕه‌پان
به هه‌وساربه‌ده‌ستانی
سێ وڵاتی نێوبراو
هه‌رچی زۆرتر
ته‌نگه‌به‌ر
بكا.
ئێمه
ناچاربووین
به‌ره‌وڕووی
مه‌ترسی ببینه‌وه،
ته‌یموور نێوێكی
كوردی قاچاخی
ئاڕاڕات كه
ماوه‌یه‌ك
بوو به هۆی
پێكانی گولله
له شه‌ڕدا
بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر
كرابوو و ماوه‌یه‌كیش
له گرتووخانه‌ی
نیزامی‌دا مابۆوه
له‌لایه‌ن
له‌شكری ئازه‌ربایجانه‌وه
ڕه‌وانه‌ی
لای من كرا،
كه به هۆی
نێوبراوه‌وه
ده‌گه‌ڵ سمایل
ئاغا پێوه‌ندی
بگرم. نێوبراو
هه‌ڵگری نامه‌یه‌ك
له لایه‌ن
فه‌رمانده‌ری
له‌شكر و من
به سمایل ئاغا
بوو كه تێیدا
ئه‌ومان ڕێنوێنی
ده‌كرد باشتره
له‌م سه‌رگه‌ردانییه
خۆی قوتار بكا
و بگه‌ڕێته‌وه
زێدی خۆشه‌ویست
و، ژێرفه‌رمانیی
خۆی بۆ ڕه‌زا
شای په‌هله‌وی
بسه‌لمێنێ.
به ویمان به‌ڵێنی
دابوو كه له
كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی
بۆ ئێران و قه‌بوڵكردنی
مانه‌وه له
شوێنێك كه
بۆی له‌به‌رچاوده‌گیرێ،
له هه‌ر بارێكه‌وه
ئاسووده و
خاترجه‌م بێ.
سمایل
ئاغا كه به
خه‌یاڵی خۆی
وایداده‌نا
ده‌سگایه‌ك
كه ئه‌وی بۆ
خوڵقاندنی
ئاژاوه ڕاسپاردبوو
ئێمه‌شی هه‌ر
بۆ بانگهێشتنی
وی ڕاسپاردووه،
ئه‌م بانگهێشتنه‌ی
به چاوێكی
باش سه‌یر كرد
و بڕیاری هاتنه‌وه
بۆ ناو ئێرانی
ده‌ركرد. له‌وكاته‌دا
فه‌رمانده‌ری
له‌شكر بۆ پێشكێشكردنی
باسوخواسه
پێویسته‌كان
سه‌باره‌ت
به بارودۆخی
ئاڕاڕات و سڕینه‌وه‌ی
به‌د گومانی
له زه‌ینی
ڕاسپێراوانی
وه‌زاڕه‌تی
ده‌ره‌وه‌ی
توركیا و وه‌رگرتنی
فه‌رمان بۆ
به‌ره‌نگاربوونه‌وه
له دژی شێخ
مه‌حموود كه
چاوه‌ڕوان
ده‌كرا به
ڕێگای سه‌رده‌شت
و بانه و هه‌ورامان
له ئێران ئاژاوه‌یه‌ك
بنێته‌وه
هاتبوه تاران.
...
سه‌ری شه‌وێ
هه‌واڵێك به
من گه‌یشت كه
سمایل ئاغای
سمكۆ، به مه‌به‌ستی
ئێران،
له بارزانه‌وه
به‌ره‌و قه‌ندیلی
گه‌وره (زاگڕۆس)
وه‌ڕێكه‌وتووه.
...
سه‌عات
یازده‌ی به‌یانی
گه‌یشتمه
شنۆ. له ماڵه
سه‌رهه‌نگ
نه‌ورۆزی،
ده‌گه‌ڵ سه‌رهه‌نگ
دوكتور ئه‌میر
ئه‌عله‌م و
سمایل ئاغا و كه‌ریم
خان و خورشید
ئاغا ڕووبه‌ڕوبووم،
سه‌رهه‌نگ
نه‌ورۆزی پێشتر
جلی نوێ و خاوێنی
بۆ سمایل ئاغا
ئاماده و ده‌به‌ری
كردبوو؛ له
ته‌ك ئیسمایل
ئاغا چاك و چۆنیم
كرد، گوتی: هه‌ر
ده‌گه‌ڵ گه‌یشتنم
بۆشنۆ له ئاغای
سه‌رهه‌نگ
نه‌ورۆزی خه‌ڵاتم
وه‌رگرت.
كاتی
فراوین بوو
ده‌گه‌ڵ سمایل
ئاغا و حازران
خه‌ریكی نانخواردن
بووین، ئه‌و
له سه‌ر سفره
كه زۆر ڕووگرژبوو،
گوتی: ئه‌من
ئیشتیام نییه
ته‌نانه‌ت
ناشتوانم پێبكه‌نم.
له‌وده‌مه‌دا
ڕووی له خوسره‌وی
كوڕی كرد و گوتی
هیچ نه‌بێ تۆ
پێبكه‌نه
كه من كه‌مێك
له‌و ناڕه‌حه‌تییه
ڕوحییه بێمه‌ده‌رێ.
له كاتی نانخواردندا
بووین كه ئۆتۆمبیلێك
گه‌یشته‌جێ
و ده‌ركه‌وت
به‌رده‌سته‌كانی
سه‌رتیپ موقه‌دده‌م
فه‌رمانده‌ری
له‌شكرن.
دوای
خواردنی فراوین
محه‌مه‌د پێشخزمه‌تی
سه‌رتیپ موقه‌دده‌م
هاته‌ژووره‌وه
و فه‌رمانێك
كه بۆ سه‌رهه‌نگ
نه‌ورۆزی نووسرابوو
پێشكێشی كرد.
له فه‌رمانه‌كه‌دا
به سمایل ئاغا
وێڕای دڵاوایی
به‌ڵێنی درابوو
سه‌ری شه‌وێ
بۆ چاوپێكه‌وتنی
وی خۆی ده‌گه‌یێنێته
شنۆ.
سمایل
ئاغا له‌و ڕووداوه
خۆشحاڵ بوو
و پرسیاری كرد
چ وه‌خت ده‌گاته
شنۆیه؟
محه‌مه‌د
بێ خه‌یاڵ گوتی:
پێموایه سه‌عات
سێ ده‌گه‌نێ.
...
سمایل ئاغا
زه‌نین ده‌بێ
بڕیارده‌دا
كه هێزی شنۆ
به‌بێده‌نگی
له به‌ین به‌رێ
و تا شه‌و چاوڕه‌وانی
سه‌رتیپ موقه‌دده‌م
بمێنێته‌وه،
ئه‌گه‌ر نێوبراو
بێباكانه
بێته‌ناو شنۆوه
ده‌ستبه‌جێ
بیگرێ و مفحی
بكاته‌وه
ده‌نا سه‌ری
شه‌وێ ده‌گه‌ڵ
سواره‌كانی
خۆی بچێته
نه‌غه‌ده
و ئه‌گه‌ر سه‌رتیپ
موقه‌دده‌م
له‌وێ خه‌وتبێ
بیگرێ و بیكۆژێ.
به‌م مه‌به‌سته
له گه‌ڕانه‌وه‌دا
چه‌ند مه‌ودا
سیمی ته‌له‌فۆن
ده‌پچڕێنێ
دواتر خورشید
ئاغا ده‌گه‌ڵ
چه‌ند كه‌س
ده‌نێرێته
ماڵه سه‌رهه‌نگ
سادقی نه‌ورۆزی
كه نێوبراو
ده‌سبه‌سه‌ر
بكا و بۆخۆشی
وێڕای هاوڕێیان
به‌ره‌و ڕێگوزه‌ری
گشتی شنۆ بێته‌پێش
و، له نزیك
ماڵه سه‌رهه‌نگ
نه‌ورۆزی ئه‌سپی سواره‌كان
كه له باغی
میللی به‌ستراونه‌ته‌وه
هه‌ڵگرن و به‌هۆی
هێزی سواره‌نیزامه‌وه
به سه‌ر هێزی
پیاده‌دا سه‌ربكه‌ون.
...
سه‌رهه‌نگ
كه ده‌نگی
پێی چه‌ندكه‌سێك
له پلیكانه‌كانه‌وه
ده‌بیسێ ده‌رگای
هۆده له پشته‌وه‌ڕا
گاڵه‌ده‌دا
ده‌چێته سۆراغی
تفه‌نگ كه
ئه‌گه‌ر ڕووداوێك
قه‌وما به‌خۆڕایی
نه‌كوژرێ.
كه‌سه‌كان
كه ده‌گه‌ڵ
ده‌رگای داخراو
ڕووبه‌ڕوو
ده‌بن پاڵ به
ده‌رگاوه‌ده‌نێن
و به ته‌مای
خۆ به ژوورداكردن
ده‌بن، له
لایه‌ن سه‌رهه‌نگه‌وه
گولله‌یه‌ك
به‌ره‌و ده‌رگای
په‌لاماردراو
ده‌هاویژرێ
كه یه‌كێك
له نۆكه‌ره‌كانی
خورشید ئاغا
ده‌پێكرێ. له‌و
كاته‌دا خورشید
ئاغا قه‌راوڵی
به‌رده‌رگای
ماڵه سه‌رهه‌نگ
كه به بیستنی
ده‌نگی گولله
خۆی ئاماده
كردبوو، به
ده‌مانچه
هه‌لابه‌هه‌لا
ده‌كا.
ته‌له‌فۆنچی
سه‌رهه‌نگ
كه له یه‌كێك
له هۆده‌كان
چاوه‌ڕوانی
بارودۆخ ده‌بێ
ده‌ستبه‌جێ
به گولله‌یه‌ك
خورشید ئاغا
ساردده‌كاته‌وه.
محه‌مه‌د پێشخزمه‌تی
سه‌رتیپ موقه‌دده‌م
كه له به‌ر
په‌نجه‌ره‌ی
وه‌تاغ دانیشتبوو،
سمایل ئاغا
و ژماره‌یه‌ك
ڕووبه‌ڕووی
خۆی ده‌بێنێ
كه به‌ره‌و
باغی میللی
شنۆیه وه‌ڕێكه‌وتوون
و، یه‌كه‌مین
تیری خۆی به
مه‌هاڕه‌تێكی
ته‌واوه‌وه
به‌ره‌و سینگی
سمایل ئاغا
نیشانه‌ده‌گرێ
و سمایل ئاغا
ده‌ست له سه‌ر
زام به
گوتنی عه‌جه‌م
به له‌عنه‌ت
بێ له شوێنه‌كه‌ی
خۆی لوول ده‌خوا.
سیتوان
یه‌كه‌م موببه‌شیر
نیزام فه‌رمانده‌ری
ده‌سته كه
له باڵاخانه‌ی
ته‌نیشته‌وه
بووه به تفه‌نگ
دێته ڕووبه‌ڕووی
په‌نجه‌ره
و گولله‌ی دووهه‌م
به سمایل ئاغاوه
ده‌نێ. له‌و
كاته‌دا سه‌ركار
ئیسماعیل خانی
سواره‌ش كه
له پشته‌وه
چاوه‌دێری
بارودۆخ بووه تیری سێهه‌م
به‌ره‌و سمایل
ئاغا سێره‌ده‌گرێ،
نیزامییه‌كان
كه له بنكه(هۆردووگا)
و ته‌قریبه‌ن
چاوه‌دێری
گۆڕه‌پانه‌كه
بوون به فه‌رمانی
ئه‌فسه‌ری
جێگرتووی بنكه،
چه‌كه‌كانیان
هه‌ڵده‌گرن
و به‌رزاییه‌كان
داگیرده‌كه‌ن.
مه‌رگی
خورشید ئاغا
و سمایل ئاغا
و برینداربوونی
كه‌ریم خانی
خێڵانی، كه‌سانی
عه‌شیره‌ته‌كان
به‌بێ به‌رپرس
ده‌مێننه‌وه{دێڵێته‌وه}
هه‌ركام ده‌چنه
لایه‌ك و خه‌ریكی
دیفاعی تاكه‌كه‌سیی
ده‌بن و موببه‌شیر
نیزام هاوارده‌كا
كه سمایل ئاغامان
هیلاك كرد. ئه‌و
هاوارانه
ده‌بنه هۆی
دڵه‌ڕاوكێی
كورده‌كان
و دنه‌دانی
نیزامییه‌كان
و له كورده‌كان
چل كه‌س ده‌كوژرێن،
سواره‌كانی
هه‌ركی به
پێی خۆخوازیی
عه‌شیره‌یی
ته‌رمی خورشیدئاغا
بۆ لای چۆم هه‌ڵده‌گرن
و به قوونه‌شه‌ڕ
خۆیان له شه‌ڕگه
قوتار ده‌كه‌ن
و، سێ كه‌س له
نۆكه‌ره‌كانی
سمایل ئاغاش
خوسره‌وی كوڕی
سمایل ئاغا
له پشت وارشی
چۆمدا ده‌شارنه‌وه
و گۆڕه‌پان
به‌جێ دێڵن.
كه‌ریم خانی
خێڵانیش به
ده‌ستی گولله‌پێكراو
خۆی ده‌گه‌یێنێته
به‌رزاییه‌كان
و له چاوان
ون ده‌بێ..."**
سه‌رنج: جاری وایه
مێژووش به
پێچه‌وانه‌ی
پرۆسه‌ی قانوونمه‌ندی
كۆمه‌ڵایه‌تی،
دژ به ڕه‌وتی
ئاسایی خۆی
وه‌ها هه‌تڵه
ده‌بێ كه كه‌س
سه‌ره‌ده‌ری
لێ ده‌رناكا،
ئه‌وه‌یكه
له‌و قۆناغه‌دا،
بازی خۆشپه‌روازی
پاشایه‌تی
به ده‌ست چاوبه‌ستانی
ئینگلیس هه‌ڵخرێ
و به سووڕان
و ته‌قڵه‌لێدان
له سه‌ر شه‌پكه‌ی
كۆنه سه‌ربازێكی
نه‌خوێنده‌وار
بنیشرێ، یه‌كێك
له‌و كاره
سه‌یر و سه‌مه‌رانه‌یه.
وه‌ختایه‌ك
ڕه‌زاخان له
ساڵی 1925 به نێوی
«په‌هله‌وی»
پاشایه‌تی
ئێرانی بۆ مسۆگه‌ر
كرا، جگه له
بزووتنه‌وه‌ی
سمكۆ كه ماوه‌ی
چه‌ند ساڵان
درێژه‌ی هه‌بوو
و ده‌وڵه‌تی
ناوه‌ندیی
ئێرانی كونده‌جه‌رگ
كردبوو، بزووتنه‌وه‌یه‌كی
ئه‌وتۆی گرینگ
و جێی ته‌رس
نه‌مابوو كه
به یارمه‌تی
ئینگلیس سه‌ركوت
نه‌كرێ.
به
پێچه‌وانه‌وی
ئه‌و بیروبۆچوونه
باوه‌ی كه‌وتبوه
سه‌ر زاران،
سمایل ئاغای
سمكۆ، نه ته‌نیا
سه‌ربزێوێكی
یاغی و ڕاپه‌ڕیوێكی
تۆڵه‌ئه‌ستێن
نه‌بووه،
به‌ڵكه خاوه‌نی
ستراتێژی نه‌ته‌وه‌یی
و تاكتیكی سیاسی
و سه‌ربازی
بووه، كه
له پله‌ی یه‌كه‌مدا
ویستوویه
هه‌موو عه‌شیره
كورده‌كان
له‌پێناو ئامانجێكی
یه‌كگرتووی
سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی
ڕێكبخا.
دیاره له‌و
بواره‌دا سه‌ره‌ڕای
چالاكیی چه‌كداری
و هێزی نیزامی،
به ڕێگای سیاسی
و دیپلۆماسیشدا
هه‌وڵێكی زۆری
داوه. سمایل
ئاغا، بۆ به‌هێزكردنی
بزووتنه‌وه‌ی
كورد و دۆزینه‌وه‌ی
پشتیوانانی
زیاتر، ده‌گه‌ڵ
كاربه‌ده‌ستانی
سۆڤیه‌ت له
قه‌فقاز، كه‌ماڵیسته‌كان
له توركیا،
ئینگلیسییه‌كان
له عێراق پێوه‌ندی
ده‌گرێ، به‌ڵام
هیچكام له
ده‌وڵه‌ته
هه‌نده‌رییه‌كان
نه‌ته‌نیا
له كاتی ته‌نگانه‌دا
به فریای ناگه‌ن،
به‌ڵكه تووشی
ئه‌و چاره‌نووسه‌شی
ده‌كه‌ن، كه
به‌داخه‌وه
دواتر وه‌ڕێی
هات و، به‌مجۆره
گه‌وره‌ترین
و به‌هێزترین
شۆڕشی گه‌لی
كورد كه له
ساڵه‌كانی
1910 هه‌تا 1930 درێژه‌ی
هه‌بوو، به
هاوكاری و گه‌له‌كۆمه‌كیی
ئێران و توركیا
و عێراق و هه‌روه‌ها
بریتانیا و..
كۆتایی پێهات.
س.
چ. هێرش، 24-01-2005
• • •