|
زانایان
هه‌روه‌ها
گه‌لێك زانیاری‌یان
له‌مه‌ڕ پێوه‌ندی
پچڕا‌و له هویگێنزه‌وه
به‌ده‌ست هێناوه‌ته‌وه
كه پێیانوابوو
له ده‌ستیان
داوه.
فه‌زاپێوی
هویگێنز ڕۆژی
14ی ژانڤییه(2005)،
به چوونه
ناو ته‌شق(جه‌و)ی
مانگی تیتان،
ناردنی زانیاری
و وێنه‌گه‌لی
سه‌رسووڕهێنه‌ری
بۆ زه‌وی ده‌ستپێكرد.
گروپی
زاناكان، ڕۆژی
جومعه(21ی ژانڤییه)
له شاری پاریس
ــ فه‌ڕانسه
ــ له
كۆنفڕانسێكی
چاپه‌مه‌نیدا
تازه‌ترین
هه‌واڵیان
ڕاگه‌یاند.
دوكتور
«مارتی تۆماسكۆ»
یه‌كێك له
زانایانی ئه‌ندامی
پرۆژه‌ی تیتان
گوتی: «ئێمه
گه‌لێك به‌ڵگه‌مان
له چه‌شنی
پرۆسه‌ی زه‌وی،
وه‌ك باران،
هه‌ڵته‌كان
و سوان، سه‌باره‌ت
به تیتان به‌ده‌سته‌وه‌یه،
به‌ڵام به
ماكه‌ی سه‌یر
و سه‌مه‌ره(كه
له بری باران
مێتانی ئاوه‌كی
ده‌بارێ)».
ڕاسپێراوی
زانایان ئه‌وه‌ی
جه‌خت كرده‌وه
كه ئه‌و پرۆسه‌یه
ئه‌وڕۆ له
حاڵی چالاكی
دایه.
به
گوێره‌ی وێنه‌گه‌لی
ڕه‌وانه‌كراو،
وا دێته به‌رچاو
كه جه‌ریان
و جۆگه‌له‌ی
ئاوه‌كی له
سه‌ر ڕووبه‌ری
تیتان، ڕه‌هه‌ندگه‌لێكیان
له نێوان ته‌پۆڵكه‌كانی
سه‌هۆڵدا به‌دیهێنابێ.
جه‌ریانی
ئاوه‌كی(شله‌مه‌نی)یه‌كان
ئه‌وان
جه‌ختیان كرده‌وه
كه مێتانی
ئاوه‌كی (ئاوێته‌یه‌ك
له پێگه‌ی
كه‌ربۆن«ئۆرگانیك»)
هه‌رئێسته
له ژێره‌وه‌ی
ڕووبه‌ری تیتاندا
هه‌یه.
دوكتور
«مارتی تۆماسكۆ»
گوتی: «شله‌مه‌نی
مێتان چه‌ند
سانتیمیتر
له ژێره‌وه‌ی
ڕووبه‌ری تیتاندا
هه‌بوو. ئێمه
پێمان وایه
ئه‌و شوێنه‌ی
كه دۆزه‌ری
هویگێنزی لێ
دابه‌زیوه
نه‌ختێك زووتر
بارانی مێتانی
تێدا باریوه».
هه‌روه‌ها
گوتی: «ئه‌و شوێنه‌ی
هویگێنزی لێ
دابه‌زیوه
زیاتر ناوچه‌یه‌كی
ویشكی تیتانه.
به‌ستێنی چۆمه‌كان
له زۆربه‌ی
كاته‌كاندا
ویشك و برینگن.
پاشان دوای
دابارینی باران
جه‌ریانی ئاوه‌كی
و شله‌مه‌نی
وه‌ڕێده‌كه‌وێ.
ئه‌و شله‌مه‌نییانه
كۆده‌بنه‌وه
و كاتێك ویشك
ده‌بن مێتانی
ئاوه‌كی ده
ناخی ڕووبه‌ری
تیتانه‌وه
ده‌ده‌ڵێ».
پرۆفیسۆر
«جان زارنێكی»
لێكۆڵه‌ری
سه‌ره‌كی له
بواری دۆزه‌ری
هویگێنزه‌وه
گوتی كه ئه‌و
فه‌زاپێوه
نیشانگه‌لێكی
له هه‌ڵمكردنی
مێتان له كاتی
دابه‌زین له
سه‌ر ڕووبه‌ری
تیتاندا ئاسته(تۆمار)كردووه.
ئه‌وه
نیشانده‌دا
كه مێتانی
ئاوه‌كی له
ڕووبه‌ری تیتاندا
هه‌بووه.
ئه‌ومێتانه
ئه‌شێ به شێوه‌یه‌كی
ڕێك‌وپێك به‌هۆی
سه‌رچاوه‌گه‌لێكی
نادیاری ناو
ئه‌م گه‌ڕۆكه‌وه
دابین بكرێ.
ئه‌م
ناوچه تاریكانه‌ی
كه له وێنه
ناردراوه‌كاندا
دێنه‌به‌رچاو،
كۆگای دووكه‌ڵ
و ته‌پومژن
كه له ته‌شقه‌وه
ده‌نیشنه
سه‌ر ڕووبه‌ری
تیتانه‌وه.
ئه‌م ماكه
تاریكه ئۆرگانیكه
پاشان له ڕه‌هه‌ند
و ئاوه‌ڕۆیه‌كاندا
كۆده‌بنه‌وه.
ئۆلگو
و تایبه‌تمه‌ندیی
ئه‌و(مێتان)
بارانه له‌وانه‌یه
وه‌رزیی بێ.
|