|
|
یه‌كه‌مین
وێنه‌گه‌لی
هویگێنز له
تیتان بڵاوكرایه‌وه
|
 |
دۆزه‌ری فه‌زاپێوی
«هویگێنز» دوای
دابه‌زین له
سه‌ر تیتان
ــ گه‌وره‌ترین
مانگی كه‌یوان،
یه‌كه‌مین
كۆمه‌ڵه دراوگه‌لێكی
له‌و گه‌ڕۆكه‌ی
كۆكردبووه‌وه،
ڕه‌وانه‌ی
زه‌وی كردووه‌ته‌وه.
|
|
زانایان ددانیان
پێداهێنا، كه ئه‌و
دۆزه‌ره دوو
سه‌عات دوای
دابه‌زینیش
هێژ خه‌ریكی
ڕه‌وانه‌كردنی
دراوه‌كان
بووه.
ژان ژاك دوردین،
به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتیی ئاژانسی
فه‌زایی ئوڕووپا،
كه زۆر شاگه‌شكه
ببوو، گوتی:
«ئێمه یه‌كه‌مین
چاوپێكه‌فتگه‌كانی
تیتانین». زانایان
هه‌ر ئێسته
خه‌ریكی سه‌رنجدانی
دراوه ڕه‌وانه‌كراوه‌كانی
هویگێنزن كه
له وێنه‌گه‌ل
و پێوانه‌كاریی
و ده‌نگه‌كان
پێكدێن. له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌دا،
ددانیان پێداهێناوه
كه یه‌كێك
له‌م دوو ئامرازه‌ی
كه بۆ ئه‌ندازه‌گرتن
ده‌كار ده‌هات،
له كاركه‌وتووه.
|
|
دابه‌زینی
هویگێنز
پێشتر ڕۆژی
هه‌ینی(14ی
ژانڤییه‌ی2005) پێگه‌ی
زه‌وینیی
ئاژانسی فه‌زایی
ئوڕووپا، به
ناردنی شه‌پۆلگه‌لێك
له‌لایه‌ن ئه‌و
سه‌فینه‌یه،
له‌مه‌ڕ دابه‌زینه
سه‌ركه‌وتووانه‌كه‌ی
ئاگاداركرا.
فه‌زاپێوی «هویگێنز»،
له سه‌ره‌تای
هاتنه‌خواری
ئازادی خۆی بۆ
دابه‌زین له سه‌ر
ڕوخی تیتان،
بۆ ماوه‌یه‌كی
زیاتر له دوو
سه‌عات خه‌ریكی
ناردنی
زانیاریی و
دراوه‌كان
ببوو.
چاوگێڕ (ته‌لسكۆپ)ی
مه‌زنی
ڕادیۆیی «گرین
به‌نك» له
ڤێرجینیای
ڕۆژئاوا، شه‌پۆلگه‌لی
هه‌ڵگری
زانیارییه‌كانی
خسته‌ژێرسه‌رنج
كه نیشانه‌یه‌كه
بۆ چالاكیی و
ساغبوونی ئه‌و
فه‌زاپێوه.
ئه‌وه
دوورترین
شوێن له كۆره‌گه‌ی
هه‌تاوی یه،
كه
مرۆڤ سه‌ركه‌وتووانه
سه‌فینه‌یه‌كی
فه‌زایی له
سه‌ر دابه‌زاندووه.
لێكۆڵینه‌وه
زانستییه‌كانی
فه‌زاپێوی
هویگێنز، سه‌باره‌ت
به‌م جیهانه
مه‌ته‌ڵاوی و
نه‌ناسراوه
ده‌توانێ
نیشانه‌گه‌لێك
له‌مه‌ڕ
چۆنیه‌تی سه‌ره‌تای
ژیان له سه‌ر
زه‌وی به‌ده‌سته‌وه
بدا.
زه‌مانێك
كه ئه‌م فه‌زاپێوه
بێ لیخوڕه،
یه‌كه‌مین شه‌پۆلگه‌لی
خۆی نارد تا
خه‌به‌ربدا
كه له حاڵی
تێپه‌ڕكردنی
ته‌شقی
تیتانه،
زانایان به
خۆشحاڵییه‌وه
ئه‌م
ڕاسپێرییه‌یان
به كارێكی سه‌ركه‌وتوو
ڕاگه‌یاند.
هویگێنز،
زانیارییه‌كان
بۆ سه‌فینه‌ی
دایك واته
كاسینی ڕه‌وانه‌ده‌كا
كه له ته‌وه‌ره(مه‌دار)ی
كه‌یواندا ده‌گه‌ڕێ
تا ئه‌و شه‌پۆلانه
سه‌رله‌نوێ
ڕه‌وانه‌ی زه‌وی
بكاته‌وه.
شه‌پۆله
ناردراوه‌كانی
هویگێنز، یه‌كه‌مین
جار به‌یانی
ڕۆژی هه‌ینی(14ی
ژانڤییه2005)،
به‌ینی سه‌عات
ده و بیست ده‌قیقه
و، ده و بیست
و پێنج ده‌قیقه
له‌لایه‌ن
پێگه‌ی «گرین
به‌نك»ه‌وه
وه‌رگیران.
ئه‌و شه‌پۆلانه،
ئه‌وانی
ئاگاداركرد
كه چه‌تری نه‌جاتی
فه‌زاپێو
كراوه‌ته‌وه
و، پارێزه‌ری
پشته‌وه‌ی
هویگێنز
جودابووه‌ته‌وه
تا ئیجازه‌ی
ناردنی شه‌پۆله‌كان
به ئانتێنی
سه‌فینه‌كه
بدا.
|
 |
 |
|
ڕووبه‌ری
نادیار
هویگێنز، بیست
ڕۆژ پێش كه
له سه‌فینه‌ی
دایك واته
كاسینی، جیابۆوه،
سه‌فه‌ری خۆی
به‌ره‌و ئه‌م
سووچه نه‌ناسراوه‌ی
جیهان له بێده‌نگی
و بێخه‌به‌ریدا
درێژه‌پێدا.
پرۆفیسۆر«داڤید
ساوتڤود»، به‌ڕێوه‌به‌ری
به‌شی زانستیی
ئاژانسی هه‌وایی
ئوڕووپا گوتی:
«ئێمه ئه‌مڕۆ
كارێك ڕاده‌په‌ڕێنین
كه بۆ سه‌ده‌كانی
دوایی ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌وه‌ی گرینگه،
نێوی من نییه
به‌ڵكه كارێكه
ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.»
ئه‌و هه‌روه‌ها
گوتی: «ئه‌گه‌ر
كریستۆف كولۆمب
بڕیاری نه‌دابایه
كه له ئوقیانووسی
ئه‌تڵه‌س تێپه‌ڕێ
و ئه‌گه‌ر گوتبای
كه ئه‌و سه‌فه‌ره
دوو مانگ ده‌خایه‌نێ،
مه‌له‌كه
ئیزابێل پاره‌یه‌كی
زۆری پاشه‌كه‌وت
ده‌كرد. ئێوه
ناچارن كه
خۆتان ده مه‌ترسی
باوێن ده‌نا
ئه‌گه‌ر بوێریی
نه‌بێ، ده‌ستكه‌وتێكیش
به ده‌ست نایه.»
تیتان به
غوبارێكی چڕی
نارنجیی گه‌مارۆدراوه
كه ڕووكاری
ئه‌م گه‌ڕۆكه‌ی
داپۆشیوه
و تایبه‌تمه‌ندییه
سروشتییه‌كانی
له چاوان دوورده‌خاته‌وه.
به‌و پێیه
ناتوانرێ پێشبینی
بكرێ كه ئایا
هویگێنز له
سه‌ر توێژێكی
داپۆشراو له
به‌رد و سه‌هۆڵ
داده‌به‌زێ
یا ڕووبه‌رێك
له قیل، یان
ده‌نا ڕۆده‌چێته
ده‌ریایه‌كی
مه‌لاومه‌ل
له ڕۆن(خڵته
و شه‌له‌مه‌نی).
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و
بابه‌ته به
زوویی ڕوون
ده‌بێته‌وه.
زانایانی
ئاژانسی هه‌وایی
ئوڕووپا، بۆ
سه‌فینه‌ی
هویگێنز، ئامرازگه‌لێكی
هه‌ڵسه‌نگاندنیان
گه‌ڵاڵه‌كردووه
كه ده‌توانێ
ڕووبه‌ری شله‌مه‌نی،
ڕووبه‌ری ڕه‌قه‌مه‌نی
و كه‌ره‌سته‌ی
نێوانه‌یی
تاقیبكاته‌وه.
بڕیاروابوو
هویگێنز له
ماوه‌ی دابه‌زینی
خۆی له سه‌ر
ڕووبه‌ری تیتان،
نزیكه‌ی حه‌وسه‌د
و په‌نجا وێنه
هه‌ڵبگرێته‌وه،
كه ده‌توانێ
كه‌لێن و قوژبنی
نه‌ناسراوی
ئه‌و مه‌ته‌ڵه
گه‌ردوونییه
ڕۆشنتر بكا.
زانایان هیوادارن
كه ئه‌م وێنه‌گه‌له،
ڕوانگه‌ی تازه
و شیاوی ته‌ماشا
له‌م گه‌ڕۆكه
نه‌ناسراوه
بخه‌نه‌به‌رچاو
و ده‌ركێكی
باشتر له‌م
جیهانه مه‌ته‌ڵاوییه
بڕه‌خسێنن.
به گوته‌ی
زانایان، سه‌ره‌ڕای
ئه‌و فڕینانه‌ی
كه فه‌زاپێوی
كاسینی له
ده‌وروبه‌ری
تیتان ئه‌نجامی
داوه، ئه‌وان
هێژ به وردی
نازانن كه
ڕووبه‌ری ئه‌و
گه‌ڕۆكه به
چ شێوه‌یه‌كه.
دراوگه‌لێك
كه به هۆی
هویگێنز كۆده‌كرێته‌وه
ده‌توانێ گه‌لێك
زانیاریی ورد
له‌مه‌ڕ هه‌لومه‌رجی
كیمیایی و ئاووهه‌وایی
ئه‌و گه‌ڕۆكه
به‌دیبێنێ.
ده‌نگی ته‌شقی
تۆفانیی تیتان
به هۆی میكڕۆفۆنێك
كه له فه‌زاپێوه‌كه
دا چێكراوه
ئاسته(تۆمار)ده‌كرێ
و، زانایان
هومێده‌وارن كه ته‌نانه‌ت
بتوانن ده‌نگی
برووسكه‌ش
له‌م گه‌ڕۆكه‌دا
بژنه‌فن.
كاتێك فه‌زاپێوی
هویگێنز له
به‌رزایی 1270
میترییه‌وه
گه‌یشته ته‌شقی
تیتان، ئه‌و
سه‌فینه به
خێراییه‌كی
زیاتر له بیست
ماخ، كه بیست
ئه‌وه‌نده‌ی
خێرایی ده‌نگه،
حه‌ڕه‌كه‌تی
ده‌كرد.
زه‌مانێك كه
وێكه‌وتن(ڕاتڵه‌كان)،
خێرایی دابه‌زینی
سه‌فینه‌كه‌ی
گه‌یانده
یه‌ك و نیو ماخ،
یه‌كه‌مین
چه‌تر له سێ
چه‌تری نه‌جاتی
هویگێنز كرایه‌وه
و پارێزه‌ری
پشته‌وه‌ی
سه‌فینه‌كه،
كه له كاتی
هاتنه ناو
ته‌شقی تیتان
له گه‌رمای
توند ده‌یپاراست،
جیابۆوه.
زانایان له
سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن
هه‌لومه‌رجی
كیمیایی گه‌ڕۆكی
تیتان، كه
مه‌لاومه‌لی
نه‌ختۆڵه‌كانی
نیترۆژێن و
مێتان و، ماكه‌گه‌لی
دیكه‌ی ئۆرگانیكی(كه‌ربۆنی)یه،
ده‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی
گۆی زه‌وی له
چوار میلیارد
و شه‌شسه‌د
میلیۆن ساڵ
پێش وێچوویی
هه‌یه.
كه‌وابوو،
لێكۆڵینه‌وه‌ی
ئه‌و هه‌لومه‌رجه
ده‌توانێ ناسینێكی
زیاتر له‌و
كۆمه‌ڵه دژكرده‌وه
كیمیاییانه‌ی
كه به‌ستێنی
پێكهاتنی ژیانیان
له سه‌ر گۆی
زه‌وی ئاماده‌كرد،
بداته دست
زانایان.
فه‌زاپێوی
كاسینی كه
له ژوئییه‌ی
2004دا گه‌یشته
كه‌یوان، له
ماوه‌ی حه‌وت
ساڵی ڕابردوو،
سه‌فینه‌ی
هویگێنزی به
مه‌ودایه‌كی
زیاتر له هه‌زار
میلیارد كیلۆمیتر
له سه‌ر خۆی
سواركردبوو.
14-01-2005
• • •
سه‌رچاوه: سایتی
فارسی
بی بی سی. (س. چ.
هێرش)
|
|
|