|
«ڕمب، ڕمب، ڕمب!»
ده‌هۆڵ ڕمبه‌ڕمبێتی
و زوڕنا غه‌وغا
ده‌كا.. زه‌ماوه‌ندی
میرزا حه‌سه‌نی
خه‌ڕازیفرۆشه.
بووك ده‌گوێزنه‌وه؛
به‌ربووك و برازاوا
له ته‌نیشت
بووكه‌وه،
ئارام ئارام،
بووك به‌ره‌و
قیبله وه‌ڕێده‌خه‌ن...
«ڕمب، ڕمب، ڕمب
ــ ڕمب، ڕمب،
ڕمب!» میرزا حه‌سه‌ن
ده‌گه‌ڵ دۆستان
و خزمان، سێ‌و
یا بێ یان هه‌نار
به‌ده‌ست، له سه‌ربانی
چاوه‌ڕوان
ڕاوه‌ستاوه
ــ «ڕمب، ڕمب،
ڕمب!» تا بووك
و جه‌ماعه‌ت
نزیك ببنه‌وه
و ئه‌وسا سێ‌و
یا بێ یان هه‌ناره‌كه‌ی
هه‌ڵاوێ و، به‌ربووكیش
ده‌سته‌كانی
بكاته له‌مپه‌ری
ده‌م و چاوی
بووكێ... وه نوقڵ
و نه‌بات و قه‌ڕه‌پووڵ
و ئه‌سكیناس
به سه‌ر بووكدا
هه‌ڵاوێن و
بووك به سڵامه‌تی
له ماڵه زاوا
دابه‌زێ... دۆخه‌كه له‌نه‌كاوده‌گۆڕێ:
میرزا حه‌سه‌ن
و خزمان له
سه‌ر بان، وه‌ك
خۆپێشاندانی
گروپه چه‌په‌كان،
به نزیكبوونه‌وه‌ی
پانێرانیسته‌كان
یان دارودسته‌ی
شه‌عبان(بیموخ
ــ جه‌عفه‌ری)،
له‌پڕ تێیده‌ته‌قێنن
و به هه‌ڵات
هه‌ڵات به‌ره‌و
ڕێڕه‌وی به‌رده‌پلیكانه‌كان
هرووژم دێنن؛
له له‌شكری
بووكێشدا نیشانه‌ی
شڵه‌ژان ده‌رده‌كه‌وێ..
ده‌هۆڵژه‌ن
له ژه‌نین
كه‌وتووه
و زوڕنا بێده‌نگ
بووه، چ قه‌وماوه؟
میرزا حه‌سه‌ن
دڵی له خۆ چووه؟!
میرزا حه‌سه‌ن
بووراوه‌ته‌وه؟!..
شتێك نییه،
ئه‌غڵه‌ب ڕووده‌دا،
میرزا حه‌سه‌ن
له هه‌وڵیشه‌وه
هه‌ر شه‌رمێون
بوو.. هه‌یبه‌تی
ڕێوڕه‌سمه‌كه
گرتوویه‌تی!
بووك به بیستنی
ئه‌و زه‌نازه‌نایه،
كه هه‌موو
باسی به‌دقه‌ده‌می
وی ده‌كه‌ن
ده حاڵی له
خۆچووندایه...
یه‌كێك
بڕوا بزانێ
چ باسه... په‌یكێك
به پشووسواری
له دووره‌وه
ده‌گاتێ، وه
بێ ئه‌وه‌یكه
شتێك بڵێ به
قه‌ڵافه‌تێكی
زراوچوو، سه‌ربانێك
له په‌نجا
شه‌ست میترییه‌وه
نیشانده‌دا.
دوو سێ پیاوی
چه‌كدار له
سه‌ر بان ده‌بیندرێن،
به شێوه‌یه‌كی
ئاسایی: ده‌ڵێی
خه‌ریكی دیتنی
هیلالی مانگن!
ڕه‌شیدخانه؛
وه‌ڵامی ناردووه
كه مه‌ستانه،
واته بووك،
ده‌زگیرانی
وی بووه، یا
زاوای ده‌كوژێ،
یان بووك و زاوا،
یان ده‌نا ناهێڵێ
ئه‌و زه‌ماوه‌نده
درۆیینه سه‌ربگرێ
ــ وه به تفه‌نگ
سێره‌ی ده
میرزا حه‌سه‌ن
گرتووه!
لاحه‌وله
وه لا قووه‌ته...
په‌نا به خودا
له ده‌ست ئه‌و
تووله‌مارانه!...
حاجی عه‌وڵا،
مه‌لا سادق،
حاجی ڕه‌حیم
و زاوا، وه‌ڕێده‌كه‌ون
و ده‌ڕۆنه
خزمه‌ت جه‌نابی
سه‌عیدخان
براگه‌وره‌ی
ڕه‌شیدخان،
وه دوای به‌جێگه‌یاندنی
ئه‌ده‌ب مه‌تڵه‌به‌كه‌یان
عه‌رز ده‌كه‌ن.
مه‌لا سادق
له بابه‌ت
فه‌زیله‌تی
زه‌ماوند(ژیان
پێكه‌وه‌نان)
و حورمه‌تی
عه‌قد و نیكاح
یه‌كدوو ئایه‌ت
و حه‌دیس ده‌خوێنێته‌وه؛
حاجی عه‌وڵا
له پێشینه‌ی
بنه‌ماڵه
و گه‌وره‌یی
و مه‌ردمداری
و خه‌ڵكنه‌وازیی
بنه‌ماڵه‌ی
ئاغا واته
سه‌عیدخان،
كورته‌یه‌ك
ده‌دوێ و ده‌ڵێ
به هه‌رحاڵ
میرزا حه‌سه‌ن و بنه‌ماڵه‌كه‌ی
هه‌میشه له
ده‌ستوپێوه‌ندان
و موریدانی
بنه‌ماڵه‌ی
خان بوون و ئه‌گه‌ر
خان ڕازی به‌م
وه‌سڵه‌ته
نه‌بێ، به‌س
ئاماژه‌یه‌ك
بفه‌رموون
كه ده‌ستبه‌جێ
كچه‌كه ته‌ڵاق
بده‌ن. مه‌لا
سادق پێیوایه
كه ئیمكانی
نییه، چونكه
ماره‌نه‌كراو
به شه‌رع جایز
نییه ــ به‌ڵام
ده‌زانن كه
خان دژایه‌تییه‌كی
نییه، ئه‌گه‌ر
هه‌یبا پێشتر
بێشك ئاماژه‌یه‌كیان
ده‌فه‌رموو...
وه ئێستاش
به‌خزمه‌ت
گه‌یشتوون:
ئه‌وه تیغ
و ئه‌وه‌ش جا‌و(كفن)،
یا به‌خشین
یان كوشتن. خان
پێی سه‌یره
ــ به‌ڕاستی
نازانێ چ باسه!
ــ خه‌تا له
میرزا حه‌سه‌نه
كه ئه‌وی ئاگادار
نه‌كردووه؛
میرزا حه‌سه‌ن
ددان به سووچی
خۆی دادێنێ
و دۆستانیش
ده‌یسه‌لمێنن
كه هه‌ڵه‌ی
كردووه، وه
ته‌نانه‌ت
چاوێكی دۆستانه‌ی
پڕ له گله‌ییشی
تێده‌بڕن...
بڕۆن
ڕه‌شیدم بۆ
بانگ بكه‌ن! ــ ده‌ڕۆن.
ڕه‌شید دێ؛
سووره له
سه‌ر ئه‌وه‌یكه
بووك ده‌زگیرانی
بووه. چ وه‌خت؟
چۆن؟ ئه‌دی
بۆ ئه‌و ئاگای
لێ نییه؟! ــ
قوربان هه‌موو
شتێك بۆ گوتن
نابێ، خۆیان
به‌ڵێنییان
به یه‌كتر
داوه! میرزا
حه‌سه‌ن سوور
و سپی و زه‌رد
هه‌ڵده‌گه‌ڕێ؛
سه‌عید خان
له حزوری هه‌موواندا
وێڕای نیسحه‌تكردن
هه‌ڕه‌شه
له ڕه‌شید
ده‌كا و ناڕه‌حه‌ته
له‌وه‌یكه
ئاوا به حه‌یسیه‌تی
بنه‌ماڵه‌یی
وی گه‌مه ده‌كا.
ڕه‌شیدخان
ده‌ڵێ كه
هێندێك خه‌رج
و مه‌خاریجی
كردووه! ــ
باشه، ئه‌وه
قسه‌یه‌كی
دیكه‌یه... په‌نجا
ته‌مه‌ن پێشكێش
ده‌كرێ و نێوكی
كێشه‌كه ده‌بڕدرێ.
جه‌ماعه‌ت
وێڕای شوكرانه‌بژێرییه‌كی
زۆر ده‌ڕۆنه‌وه،
وه میرزا حه‌سه‌نی
قوڕبه‌سه‌ر
كه له پیاوه‌تی
كه‌تووه،
خۆشحاڵ و هه‌ڵبه‌تا
نه‌ختالێكیش
نیگه‌ران. هه‌ركه
ده‌ڕۆن سه‌عیدخان
و ڕه‌شیدخان
قاقا پێده‌كه‌نن.
ڕه‌شیدخان
پێیوایه ئه‌گه‌ر
كه‌مێكیان
توند داگرتبا
سه‌د تمه‌نیشیان
ده‌دا. سه‌عیدخان
سی تمه‌ن بۆخۆی
هه‌ڵده‌گرێ
و بیست ته‌مه‌ن
ده‌دا به ڕه‌شیدخان،
تا پاشانیش
خودا گه‌وره‌یه...
• • •
سه‌رنج: ئه‌و كورته
بابه‌ته له
كتێبی (زمستان
بی بهار، ابراهیم
یونسی، موسسه
انتشارات نگاه،
تهران 1382){لاپه‌ڕه‌ی
364 و 635} وه‌رگیراوه
و له زمانی
فاڕسی ڕا كراوه‌ته
كوردی. عینوانه‌كه
له لایه‌ن
منه‌وه داندراوه
ــ س. چ. هێرش.
|