ڕه‌وڕه‌وه‌ی
مێژوو هه‌روا
ده‌گه‌ڕێ و زه‌مان
به خێرایی
تێده‌په‌ڕێ.
نه مێژوو له
به‌رمان ده‌وه‌ستێ
و نه زه‌مان
له سه‌رمان
ڕاده‌وه‌ستێ؛
نه به‌زه‌ییان
پێمان دێته‌وه
و نه بۆمان
دێنه ڕه‌دایه،
یاسای سروشت و
ژیان هه‌روابووه
و هه‌روایه،
كوڕووزانه‌وه
و لاڵانه‌وه
به كار نایه،
چاره‌نووسی
مان و نه‌مان
له ده‌ست
خۆمان دایه...
سرشتی
بوون و هه‌بوون
یه‌كبوونه
و، جه‌وهه‌ری
ژیان، به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون...
كه‌وابوو،
مامه، كاكه،
خاڵه! وه‌خۆكه‌وه
كه‌ی ئه‌وه
حاڵه، له
داخی وابوو و
واچووی زه‌مانه
مه‌ناڵه!
قۆڵی هه‌وڵ و
هیممه‌تت هه‌ڵماڵه
و، نیری
نیزامی بێ
مافییت له ئه‌ستۆ
داماڵه... كه،
وانه‌كه‌ی «قه‌باڵه‌ی
كورده‌واریت
به‌تاڵه!».
ئه‌و
ساڵی تێیدای،
نه پاره و
نه پێراره،
«قسه بیست و
چواره و دوویان
به كاره!»،
ئه‌وه‌ی له‌و
ده‌ور و زه‌مان
و ڕۆژگاره،
چاوی دۆڵاری
له دووی فڵان
و فیساره، هه‌ر
له‌ش به‌بار و
ڕه‌نج به‌خه‌ساره...
هه‌ر
میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌ك
له مێژووی
ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی
خۆیدا هه‌م
ساڵی تاڵ و
ڕۆژی ته‌نگانه‌ی
هه‌یه، هه‌م
كاتی هات و وه‌ختی
فه‌رعانه،
كه به
تێكڕایی
ژیانی
مێژوویی هه‌ر
نه‌ته‌وه‌یه‌ك
تێكه‌ڵاوێكه
له‌م دووانه...
ئه‌گه‌ر
زۆربه‌ی هه‌ره
زۆری ڕۆژانی
گه‌لی كورد مه‌ینه‌تبار
و كاره‌ساتاوی
بێ، «دووی
ڕێبه‌ندان» ڕۆژێكی
پیرۆز و ده‌گمه‌نه
له‌م ڕۆژانه.
هه‌ر بۆیه‌ش
ده‌توانین
بڵێین: له
وانه‌یه زۆر
«دووی ڕێبه‌ندان»یتر
دوو پات بێته‌وه
و، هه‌م سه‌رله‌نوێ،
له شاران
گۆڕه‌پانی
سێداره و مه‌یدانی
ئێعدام و
كۆڵانی
ژارباران، وه‌ڕێخرێته‌وه؛
به‌ڵام محاڵه،
یادی ئه‌و
ڕۆژه
مێژووییه له
سه‌ر دڵان
بسڕێته‌وه.
هه‌رچه‌ند
جێی خۆیه‌تی
كه به‌ركوڵێكی
قه‌ڵه‌میی
پوخت و پاراو
سه‌باره‌ت به
چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدان
و ئه‌رك و
ئاكامی «دووی
ڕێبه‌ندان» بكرێ. به‌ڵام
لێره‌دا جگه
له سه‌رنجێك
و ئیشاڕه‌یه‌كی
سه‌رپێیی،
ناگونجێ
گرینگیی ئه‌م
ڕۆژه به
نرخه له
باری مێژوویی
و سیاسییه‌وه
شی بكرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی
شیاوی سه‌رنج
بێ، ئه‌وه‌یه
كه به پێچه‌وانه‌ی
گه‌لێك بیر و
بۆچوونی كه‌سانی
بیانی و ته‌شقه‌ڵه‌باز
و، نووسه‌رانی
نانیی و به‌رژه‌وه‌ندخواز،
«دووی ڕێبه‌ندان»
نه‌تیجه و به‌رهه‌می
كۆشش و
خه‌باتی له‌مێژینه‌ی
گه‌لی كورد
بوو، كه
توانی ببێته
هۆی دامه‌زرانی
كۆمارێكی
ئاماڵ سه‌ربه‌خۆی
میللی. كه‌چی
مێژووی گه‌ڵاڵه‌كراو
و تیفتیفه‌دراوی
ده‌ستكردی
لاپه‌ڕه‌نووسانی
سه‌ر به نه‌ته‌وه
باڵاده‌سته‌كان،
بۆ كه‌مڕه‌نگكردنه‌وه
و به‌هێندنه‌گرتنی
بزووتنه‌وه‌ی
خه‌ڵكی كورد،
پڕه له به‌ڵگه‌ی
لاپره‌سه‌نی
و عه‌قڵ نه‌سه‌لمێن.
ئه‌وان
هه‌میشه هه‌وڵی
ئه‌وه‌یان
داوه و ده‌ده‌ن،
كه هۆی ناوه‌كی
و دینامیكی
ڕاپه‌ڕین و
جووڵانه‌وه‌ی
مافخوازانه‌ی
گه‌لی كورد،
به جه‌مسه‌ری
ڕووداوه
كاتییه‌كان
كه گوایه
هۆكاری لاوه‌كی
و ده‌ره‌كی به‌دییان
دێنن، گرێ بده‌ن
و هه‌ركه تای
ته‌رازووی
هێزی به‌ره‌نگاریی
گه‌ل سه‌نگین
بوو، بیكه‌نه
هاوار و واوه‌یلا
كه هه‌یداد
«ته‌واویه‌تی
عه‌رزیی!» له
مه‌ترسی دایه.
ئه‌وه‌یكه
ڕێژیمی نه‌ته‌وه
ده‌سه‌ڵات
پێدراوه‌كان،
چ به گزی و
فزیی و
فریودان و، چ
به زۆری و
تۆبزیی و
لێدان، ده‌یانه‌وێ
خه‌ڵكی بزۆز و
سه‌ربزێو بۆ
ئاغایی و به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان ڕام و
ده‌سته‌مۆ
بكه‌ن، نه
جێی گومان و
حاشایه، نه
جێی گله‌یی و
سكاڵایه. ئه‌وه‌ی
جێی سكاڵا و
سه‌رسووڕمانه،
تێنه‌خوێندنه‌وه‌ی
هه‌ل و ده‌رفه‌تی
ده‌ورانه و
دابڕدابڕبوونی
خۆمانه له
كاتی ته‌نگانه.
دیاره نابێ
ئه‌وه‌ش له‌بیر
بكه‌ین كه تا
ئێستا له
مێژووی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك،
ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی،
وه‌ك خه‌ڵات و
باربوو،
پێشكێش نه‌كراوه.
ئه‌وه
ڕاسته و
حاشای
لێناكرێ كه
گه‌لی كورد
هیچ نه‌بێ
لانیكه‌م
دووسه‌ت
ساڵێكه بۆ
ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی
خۆی هه‌وڵ ده‌دا.
جا، ئه‌وه‌یكه
تا ئێسته سه‌رنه‌كه‌وتووه،
ده‌كرێ گه‌لێك
هۆی
جوغرافیایی
ــ ناوچه‌یی
یان سیاسی ــ
نیزامی ده‌ست
نیشان بكرێ.
به‌ڵام شتێكی
له هه‌مووان
گرینگتر، جا چ
جێی داخ بێ
یان نا، ئه‌وه‌یه
كه سه‌ره‌ڕای
خۆفرۆشانی
پیسكه و به‌كرێگیراوانی
ساویلكه له
نێوماندا،
پرۆسه‌ی هه‌ستی
نه‌ته‌وایه‌تی
و هێڵی هیوا و
باوه‌ڕ به‌خۆبوونیشمان
هێشتا هه‌ر زه‌رد
و لاوازه. ڕه‌نگه
به‌شێكی ئه‌وه‌ش
كه‌م تا
كورتێك له
ژێر ته‌ئسیری
ئه‌و كۆمه‌ڵه
هۆیانه
بووبێ كه به
سه‌رمان داسه‌پاوه.
به‌ڵام زۆریش
وا هه‌بووه،
یان به كه‌وچكه
ئاوێك وه‌مه‌له
كه‌وتووین،
یان به مه‌رحه‌بایه‌ك
هه‌ست و نیستی
خۆمان له ده‌ست
داوه.
له
پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ
ئه‌و هات و
هاواره‌ی كه
ڕێژیمه
سیاسییه‌كان،
له جه‌نگه‌ی
تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی
خه‌باتی
ڕزگاریخوازانه‌ی
گه‌لی كورد وه‌ڕێی
ده‌خه‌ن؛ هه‌ن
و به‌داخه‌وه
زۆریشن له
هێزه
سیاسییه‌كانی
خۆماڵی ــ كه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه
به‌شه‌ر به
گۆڕانی پارسه‌نگ
و گۆڕینی گه‌لێك
پێوانه‌ی
پێشوو، پێ ده‌نێته
پاژنه‌ی ساڵی
«دووهه‌زار»ه‌وه؛
هێشتا خۆیان
به
سوێندخۆری
پاراستنی «ته‌واویه‌تی
عه‌رزیی!» ده‌زانن
و، نایانه‌وێ
له به‌ر دڵی
فڵان و فیسار،
وه‌دوای
«كڵاوی خوار»
بكه‌ون؛ یان له
به‌ڕه‌ی
خۆیان زیاتر
پێ ڕاكێشن.
به
هیوای ئه‌و
ڕۆژه كه به‌بێ
هیچ ترس و دڵه‌خورپه‌یه‌ك
بڵێین: هه‌ین،
دروست وه‌ك ئه‌وانه‌ی
كه هه‌ن و ده‌ژین.
• • •
سه‌رنج: ئه‌و
بابه‌ته «قسه‌ی
ئه‌و ژماره‌یه»ی
گۆڤاری «گزینگ»
بووه به بۆنه‌ی
«دووی ڕێبه‌ندان»ی
ساڵی 1999،
كه‌وا بۆ ڕێزگرتن
له‌م ڕۆژه
مێژووییه
كه كۆماری
كوردستان(1946)ی
تێدا ڕاگه‌یێندراوه،
سه‌رله‌نوێ
بڵاوده‌كرێته‌وه ــ س. چ.
هێرش.
بڕوانه: گۆڤاری
گزنیگ، ژماره22،
زستانی 1999(1377).