زیندانی
هۆشمه‌ند
له زه‌مانی
دیكتاتۆریی
ڕه‌زاخانی
په‌هله‌وی،
مودده‌تی چه‌ن ساڵ له
ده‌ست مه‌ئموورینی
فاشیست مه‌سله‌ك
ده‌ربه‌ده‌ر
و له شاری مهاباد
و له نێو ئه‌هل
و عایله‌ی خۆمدا
به كوللی قاچاغ
بووم هه‌تا
ئه‌و ڕۆژه‌ی
كه خودای به‌رز
و بێهاوتا ڕوحمی
كرد ئه‌ستێره‌ی
به‌خت و ئیقباڵی
كوردان له
ژێر هه‌وران
وه‌ده‌ر كه‌وت
و ئه‌منیش هاتمه‌وه
نیشتمانی خۆم
و خه‌ریكی كاروكاسبی
بووم و سه‌فه‌رێكم
بۆ سه‌رده‌شتێ
كرد، سه‌رتیپ
«هوشمه‌ندی
ئه‌فشار»ی
خوێنخۆر كه
هه‌میشه عاده‌تی
وی خوێنمژتنه
خسووسه‌ن ده‌گه‌ڵ
كوردان، فه‌وره‌ن
ئه‌مری به
گرتنی من دا
و، هه‌موو ماڵوتوجاڕه‌ی
كه له ئه‌سه‌ری
زه‌حمه‌تكێشانی
چه‌ند ساڵه‌دا
كۆم كردبۆوه
لێیان ئه‌ستاندم
و حه‌بسیان
كردم و حه‌واڵه‌ی
حه‌بسی تاریكی
خه‌فه‌ی كن
له‌شكری 4ی كوردستانیان
كردم.
مودده‌تی 16 مانگان
به‌بێ قسوور
ده‌و حه‌بسخانه‌یدا
كه زۆر مردنم
پێ خۆشتر بوو
ڕایان گرتم
و هه‌موو ڕۆژێ
ئه‌زیه‌تیان
ده‌دام و بۆ
ئه‌وه‌ی كه
نه‌مرم ڕۆژێ
نانێكی ویشكیان
ده‌دامێ. هه‌رچه‌ند
هاوارم ده‌كرد
له‌به‌رچی
ئه‌منو گرتووه
كه‌س نه‌بوو
جوابم داته‌وه
و ڕۆژبه‌ڕۆژ
ئه‌زیه‌تیان
زیاتر ده‌كردم.
ئه‌گه‌ر بێتوو
هه‌موو ئه‌زیه‌ته‌كانی
خۆم بنووسم
شانامه‌یه‌ك
زیاتر ده‌بێ.
له پاش ئه‌و
هه‌موو ئه‌زیه‌ت
و كوێره‌وری
و ماڵ غه‌سبكردنه
دیسان له نێو
حه‌بسخانه‌دا
دوعام ده‌كرد
كه خودا ڕوحمێ
بكا كورده‌كان
ئازاد و سه‌ربه‌خۆ
بن، به‌ڵكوو
ئه‌منیش چه‌ند
ڕۆژێك له‌و
دنیایه‌دا
بژیم و بتوانم
به ده‌ستی
خۆم تۆڵه‌ی
ئه‌و هه‌موو
كوێره‌وه‌رییه
بكه‌مه‌وه.
ئه‌وڕۆ كه
خودای به‌رز
و بێهاوتا ڕوحمی
كردووه و ده‌وڵه‌تی
كوردی له ژێر
سێبه‌ری شه‌خسی
موعه‌ززه‌م«پێشه‌وای
كوردستان»
دا ته‌شكیل
بووه ڕه‌جا
و تكام له پێشه‌وای
به‌رزی كوردستان
ئه‌وه‌یه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
كه به ئاره‌زووی
دڵی خۆم گه‌یشتووم
و كوردستانی
خۆشه‌ویست
ئازاد بووه
و ئه‌منیش ده
ئه‌سه‌ری ئه‌مر
و فه‌رمایشاتی
حه‌زره‌تی
«پێشه‌وا» له‌و
حه‌بسخانه‌دا
ئازادبووم
بمكه‌نه پێشمه‌رگه‌ی
كوردستان كه
هه‌تا ئه‌و
ڕوحه‌ی خۆم
فیدای خاكی
نیشتمانی خۆم
بكه‌م.*
ڕه‌حمان
دڵخۆش
• • •
ڕاگرتنی
ئازادی له‌گیان
و ماڵبوردنی
ده‌وێ
ماوه‌یه‌كی
دوورودرێژ
بوو كه كورد
زنجیری دیلی
له مل و له
سیاچاڵی به‌دبه‌ختی
و په‌رێشانیدا
گرفتار و سه‌رنویشتی
به ده‌س بێگانه‌وه
بازی پێده‌كرا.
ئێمه و پێشینیانی
ئێمه ساڵه‌ها
به ئینتیزاری
به‌یانی ئازادی،
شه‌وكوێریی
یه‌خسیریمان
كێشا؛ تا خوا
یاری داین له
سایه‌ی له
گیانبوردنی
پێشه‌وای گه‌وره‌مان؛
ئه‌وڕۆ له
باوه‌ش فریشته‌ی
ئازادی‌دا ڕایده‌بوێرین.
ئه‌و ئازادییه‌ی
كه ئێمه شانازی
پێوه‌ده‌كه‌ین
ئاواتی ساڵه‌های
كورده و میلۆنه‌ها
لاو و جه‌وانی
كورد به‌و ئاواته
سه‌ریان ناوه‌ته‌وه.
میلله‌تی كورد
كه بۆ وه‌ده‌سهێنانی
ئازادی له
هیچ فیداكارییه‌ك
ڕووی وه‌رنه‌گێڕاوه؛
پێویسته بۆ
ڕاگرتنی هه‌زار
چه‌ندان فیداكار
و گیانباز بێت.
ڕاگرتنی ئازادی
له وه‌ده‌سهێنان
زه‌حمه‌تتره.
جا له به‌رئه‌وه
وه‌زیفه‌ی
هه‌موو كوردێك
فیداكاری سه‌روماڵه
له پێناو ڕاگرتنی
سه‌ربه‌خۆیی
كوردستان؛
وه به‌تایبه‌تی
وه‌زیفه‌ی
ژنانی كورد
له‌وڕۆدا ئه‌وه‌یه
كه به‌گیان
و ماڵ شانبه‌شانی
پیاوان بۆ ئه‌و
ئامانجه موقدده‌سه
هه‌نگاو هه‌ڵێنن.
ئه‌وڕۆ ژنانی
كورد، له جیاتی
خشڵ و زێڕ ده‌بێ
به چه‌ك و ئه‌سله‌حه
بڕازێنه‌وه
و ئه‌و خشڵ و
زێڕه له ڕێگای
سه‌ركه‌وتن
و خۆشبه‌ختیی
كورد خه‌رجكه‌ن.
من به نۆبه‌ی
خۆم ئاماده‌م
كه گیان و ماڵی
خۆم له پێناو
كوردستانی
مه‌زندا به‌ختكه‌م.
وه ئه‌و كاته
خۆم به خۆشبه‌خت
ده‌زانم كه
خوێنم له پێناو
سه‌ربه‌خۆیی
كوردستاندا
بڕژێ. وه ماڵم
بۆ به‌رزیی
نیشتمانه‌كه‌م
به‌ختكرێ. وه
چاوه‌نواڕیم
له خۆشه‌ویسته‌كان
و به‌تایبه‌تی
خوشكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان
ئه‌وه‌یه
كه له‌و ڕێگا
موقه‌دده‌سه‌دا
پێشقه‌ده‌م
بن و خاترجه‌م
بن كه ئه‌وڕۆ
ژنانی كورد
به گه‌وهه‌ری
ئازادی ڕازاونه‌وه؛
ئیتر خشڵ و زێڕ
له به‌رانبه‌ر
ئه‌و گه‌وهه‌ره
به‌هاداره
زینه‌تێكی
نییه؛ جگه
له‌وه‌ی له
ڕێی سه‌ركه‌وتنی
گه‌لدا خه‌رجكرێ.
پایه‌داربێت
پێشه‌وای به‌رزی
كورد!
سه‌ركه‌ون
ژنانی كورد!
له ئه‌نجاما
ئه‌وا بۆ ته‌شویق
60 تمه‌نم بۆ كومه‌گی
كاركه‌رانی
چاپخانه‌ی
كوردستان پێشكه‌ش
كرد.
یای
حه‌ڵه‌ب سمایلی
فه‌ره‌جی
{ڕۆژنامه‌ی}
كوردستان:
ئه‌م ووتاره
به نه‌زه‌ری
پێشه‌وای به‌رزی
كوردستان گه‌یشت
و له ئیحساساتی
ئه‌و خوشكه
خوێنگه‌رمه
ئیزهاری خۆشوه‌ختی
فه‌رموو. ئێمه‌ش
به بۆنه‌ی
خۆمان له‌و
ئیحساساته
خاوێنه كه
نموونه‌ی جووڵاانه‌وه
و ووشیاربوونه‌وه‌ی
ژنانی كورده
سوپاس ده‌كه‌ین.**
• • •
• ڕۆژنامه‌ی
كوردستان،
ژماره18، ل3؛
ساڵی یه‌كه‌م،
شه‌ممۆ4ی ڕه‌شه‌مه‌ی
1324(23 فێبرییه‌ی
1946).
•• ڕۆژنامه‌ی
كوردستان،
ژماره 28، ل1،
ساڵی یه‌كه‌م،
چوارشه‌ممۆ7ی
خاكه‌لێوه‌ی
1325(مارسی 1946)