|
تاقمی
ئه‌ستێره‌ناسه‌كان،
كه سه‌ر به زانستگای
كاردیفی بریتانیان،
ئیدعاده‌كه‌ن
كه ئه‌وه
ده‌توانێ یه‌كه‌مین
بابه‌ت(قه‌باره)ی
دۆزراوه بێ.
كاكێشانی تاریك
فه‌زایه‌كی
پێكهاتوو له
كۆمایه‌كی
زۆر گه‌وره‌ی
گه‌ردوونه
كه وه‌ك كاكێشانێك
له سه‌ر ته‌وره‌ی
خۆی ده‌خولێته‌وه،
به‌ڵام هیچ
ئه‌ستێره‌یه‌كی
تێدا به‌دی
ناكرێ.
مه‌ودای ئه‌و
كاكێشانه،
به هۆی رادیۆ
ته‌لسكۆپ(چاوگێڕ)ه‌وه
له ئینگلیس
و پورتۆریكۆ،
50 میلیۆن ساڵی
نووری به‌راوردكراوه.
سه‌باره‌ت
به‌م "قه‌باره
تاریكه" زانیاریی
زۆر كه‌م له
ئارادایه،
ئه‌گه‌رچی
جیهانێكی زۆر
زیاتر له "ئاسایی"
یا "باریۆنیك"
و قه‌باره‌یی
تێداهه‌یه، كه هه‌م
له ماكه‌گه‌لێكی
دیار و بینراو
پێكهاتوون
و هه‌م گه‌لێك
ئه‌ستێره
و گه‌ڕه‌ۆكیان
گرتۆته‌خۆ.
سه‌فحه‌ی
هیدرۆژێن
به گوێره‌ی
پێنج ساڵ
لێكۆڵینه‌وه،
زانیارییه‌كی
ئاڵۆز له‌مه‌ڕ
بڵاوبوونه‌وه‌ی
وه‌ردڵه‌كانی
هیدرۆژێن له
ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌و جیهانه
به‌ده‌ست
هاتووه. گازی
هیدرۆژێن
تروسكه‌یه‌ك
ده‌رده‌دا كه
ده‌توانێ
درێژی شه‌پۆلی
ڕادیۆ
بدۆزێته‌وه.
واوێده‌چێ
ئه‌و
هیدرۆژێنه
هه‌ر فۆڕمێك
له سه‌فحه‌یه‌كی
سافی شیاوی
سووڕان بێ، كه
ده كاكێشانه
مارپێچییه
باوه‌كاندا
ده‌بیندرێ.
ئه‌و
كاكێشانه مه‌ڕمووزه
تازه‌یه به (VIRGOHI21) نێودێركراوه.
ئه‌و شته
وێكچووانه‌ی
كه پێشتر
دۆزرابوونه‌وه
یان ده‌به‌رگری
ئه‌ستێره‌گه‌لێكی
لێكترازاو
بوون، یان
پاشماوه‌ی
وێككه‌وتنی
دوو كاكێشان.
ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،
زانایانی
بریتانیا، فه‌ڕانسه،
ئیتالیا و
ئوسترالیا نه
هیچ شوێنێكی
شیاوی
دیتنیان له
ئه‌ستێران
دۆزیوه‌ته‌وه
و، نه هیچ
كاكێشانێكیش
كه ڕێی تێبچێ
وێككه‌وتوون.
زانیاریی
زیاتر
د. ڕۆبێرت مینچین
له زانستگای
كاردیف گوتی:
" له خێڕاییه‌كه‌ی
ڕا، ئێمه تێگه‌یشتین
كه (VIRGOHI21) هه‌زار جار
له‌م ئه‌ندازه‌یه‌ی
كه به هۆی ورده‌ڵه
سه‌رنجدراوه‌كانی
هیدرۆژێن حیساب
كراوه گه‌وره‌تر
بووه".
"ئه‌گه‌ر
ئه‌وانه كاكێشانێكی
ئاسایی بووبان،
ئه‌وكاته
ده‌كرا ته‌واو
تروسكابانه‌وه،
یان ده‌توانرا
به ته‌له‌سكۆپ(چاوگێڕ)ێكی
باشی ئاماتۆڕ
بینرابان".
ئه‌ستێره‌ناسه‌كان
ده‌ڵێن به
پێی مۆدێلی
كۆسمۆلۆژیكال،
له‌و دۆزینه‌وه‌یه‌دا
ئاكامێكی گرینگی
چاوه‌ڕواننه‌كراو
نیشاندراوه،
كه ئه‌و قه‌باره
تاریكه پێنج
هێنده‌ی قه‌باره‌ی
باریۆنیكه‌كه‌یه.
ئێمه سه‌باره‌ت
به‌و قه‌باره
تاریكه ته‌نیا
ئاكامی كارتێكردن
له سه‌ر قه‌باره
ئاساییه‌كه
ده‌زانین.
زاناكان ده‌توانن
به هۆی سه‌رنجدانی
سووڕانی كاكێشان
و پێوانه‌كانیان
كه خێرایی
و چۆنیه‌تی
بینینیان له
كاتی گه‌ڕان
و سووڕاندا
دیاری ده‌كرێ،
په‌ی به هه‌بوونی
ئه‌و قه‌باره‌یه
به‌رن.
به‌شێكی زۆر
له قه‌باره‌كانی
كاكێشان، به
هۆی كارتێكه‌ری
هێزی ڕاكێشان
كه ئه‌و پێكهاتانه
پێكه‌وه ڕاده‌گرێ
فه‌رمان ده‌درێن(ده‌سووڕێنه‌وه).
ئه‌ستێره‌ناسان
سه‌رنجی كاكێشانیان
داوه كه تێیاندا
ماكه‌كان یان
شته‌كان به
خێرایی خولده‌خۆن
و هه‌ركام ده‌توانن
به شێوه‌ی
جیا له یه‌كتر
بسووڕێنه‌وه
ــ ده‌نا نا،
ده‌بێ هێزێكی
ڕاكێشانی زۆر
قه‌وی و ئه‌وه‌یكه
كام له كامیان
چالاكتره
له‌ئارادا
هه‌بێ تا بتوانرێ
ئه‌ندازه‌ی
هاتنه‌ربه‌رچاوی
قه‌باره‌كه
بقه‌بڵێندرێ.
یه‌كێكی دیكه
له گروپی كاردیف،
د. جۆن ده‌یویس
ده‌ڵێ: "ده‌و
جیهانه‌دا
گه‌لێك ڕاز
و نهێنی هه‌یه
كه هێشتا بۆ
ئێمه به‌رمه‌لا
نه‌بوون، به‌ڵام
ئه‌وه نیشانیده‌دا
كه ئێمه خه‌ریكی
ده‌ستپێكردنی
زانیاری و تێگه‌یشتنین
كه چۆن و به
چ شێوه‌یه‌كی
دروست
سه‌یری بكه‌ین.
ئه‌وه‌یه
دۆزینه‌وه‌ی
واقیعی جیهانی
هه‌ستی".
26-02-2005
• • •
سه‌رچاوه: سایتی
ئینگلیسیی
BBC.
|