|
غه‌زه‌لی
(چاكه نابینم..):
حافزی شیرازی
چاكه نابینم له كه‌سدا،
چاكه‌كاران بوونه‌چی؟
بۆ نه‌ما دۆستایه‌تی، هاواڵ و یاران بوونه‌چی؟
لێڵ
بوو سه‌رچاوه‌ی
ژیان كوا خدری
زینده‌ی خۆشقه‌ده‌م
خوێن
تكا تك تك له
گوڵ، هه‌وری
به‌هاران بوونه‌چی؟
سه‌دهه‌زاران خونچه پشكووت
و مه‌لێك ده‌نگی
نه‌هات
عه‌نده‌لیبان چیان به
سه‌ر هات
و هه‌زاران بوونه‌چی؟
ساڵه‌هایه،
ده‌رنه‌چووه
له‌علێك له كانگه‌ی پیاوه‌تی
تیشكی خۆر و هه‌وڵی با
و هاتی باران بوونه‌چی؟
زوهره‌سازێك ناژه‌نێ
خۆش، یانی سووتا عوده‌كه‌ی؟
نێتی
هیچكه‌س هه‌ستی
مه‌ستی مه‌یگوساران
بوونه‌چی؟
هیچكه‌سێ ناڵێ كه
مافی دۆستی نابێ ون ببێ
چیان
به‌رسه‌رهاتووه
ئه‌مه‌گناسان
و یاران بوونه‌چی؟
شاری یاران بوو و جێگه‌ی میهه‌ره‌بانان بوو وڵات
مێهره‌بانی كه‌ی به سه‌رچوو، شاریاران بوونه‌چی؟
كه‌وتووه له‌و نێوه‌دا، گۆی سه‌رفرازی
و گه‌وره‌یی
نایه‌ته
مه‌یدانێ هیچكه‌س، شۆڕه‌سواران
بوونه‌چی؟
حافز، ئه‌سراڕی
خودایی كه‌س نییه بیزانێ، وست!
كوانێ
جێی پرسه كه ده‌وری ڕۆژگاران بوونه‌چی؟
وه‌رگیڕانه‌وه:
س. چ هێرش
• • •
• سه‌ردێڕی فارسیی
غه‌زه‌له‌كه
ئاوایه:
یاری
اندر كس نمی
بینم یاران
را چه شد
|