|
ئایا
بڕیاری«شۆڕای
نیگه‌هبان»،
به ڕه‌تکردنه‌وه‌ی
«د. مسته‌فای
موعین»ـ به‌رچاوترین
و گرینگ‌ترین
نێودێرکراو(کاندید)ی
ڕیفۆرمخوازه‌کان، که ده‌یتوانی
تاڕاده‌یه‌کی
زۆر گه‌مه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌کانی
ده‌وره‌ی نۆهه‌می
سه‌رکۆماریی
به شێویه‌کی
خه‌ڵک په‌سند
نیشانی بیروڕای
گشتیی جیهانی
بدا، ڕێگای
داوه‌شان و
له‌ناوچوونی
ڕێژیمی ئیسلامی
ئێران خۆش ناکا؟
به
گوێره‌ی هه‌واڵی
«ئیرنا»، هه‌وڵانێریی
کۆماری
ئیسلامی
ئێران، «شۆڕای
نیگه‌هبان»،
له دوایین
ساته‌کانی
ڕۆژی یه‌کشه‌مۆ
ــ یه‌کی جۆزه‌ردان(22ی
مای)، به
بڵاوکردنه‌وه‌ی
ڕاگه‌یێندراوێک،
شیاوبوون(سه‌لاحییه‌ت)ی
شه‌ش که‌س له
نێودێرکراوانی
نۆهه‌مین ده‌وره‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌کانی
سه‌رکۆماریی
سه‌لماندووه
و، ئه‌وانی
دیکه‌ی به ژن
و پیاوه‌وه
ڕه‌تکردووه‌ته‌وه.
له نێوان ڕه‌تکراوه‌کاندا
نێوی چه‌ند که‌سایه‌تی
به‌رچاوی
میللی و مه‌زهه‌بی،
وه‌ک: «د. مسته‌فا
موعین» وه‌زیری
پێشووی
ئاموزشی عالی(فێرکاریی
به‌رز) و
کاندیدی
جیبهه‌ی
موشاره‌که‌ت
ــ گه‌وره‌ترین
حیزبی
ڕیفۆرمخوازی
ئێران، «ئه‌عزه‌می
تاڵه‌قانی» نوێنه‌ری
پێشووی
پارلمان و کچی
ئایه‌توڵڵا
تاڵه‌قانی و،
هه‌روه‌ها «د. ئیبراهیمی
یه‌زدی» سکرتێری
نێهزه‌تی
ئازادی ده‌بیندرێن.
نێودێرکراوه
سه‌لماوه‌کان
بریتین له: مه‌حموودی
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد
ــ شاره‌وانی
تاران، عه‌لی
لاریجانی ــ به‌ڕێوه‌به‌ری
پێشووی
رادیۆوته‌له‌ڤیزیۆن،
موحسینی ڕه‌زایی
ــ فه‌رمانده‌ری
پێشووی سپای
پاسداران،
محه‌مه‌د
باقری
قالیباف ــ فه‌رمانده‌ری
پێشووی هێزی
ئینتیزامی،
ئه‌کبه‌ری
هاشمی ڕه‌فسنجانی
ــ ڕه‌ئیسی مه‌جمه‌عی
ته‌شخیسی مه‌سڵه‌حه‌تی
نیزام، مه‌هدی
که‌ڕوبی ــ ڕه‌ئیسی
ده‌وره‌ی شه‌شه‌می
مه‌جلیس(پارلمان)
و ده‌بیری
ڕوحانییه
موباریزه‌کان.
به‌ر
له‌وه‌ی
درێژه به
باسه‌که
بدرێ،
پێویسته
خاڵێکی زۆر
گرینگ
دستنیشان
بکرێ، ئه‌ویش
خۆنووسین و خۆ
پاڵاوتنی
ژماره‌یه‌کی
زۆری ژنان له‌م
ده‌وره‌یه‌دا
بووه. دیاره
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا
که بۆ زۆربه‌ی
ژنان ڕوون و
ئاشکرا بوو که
شیاوبوونیان
له لایه‌ن «شۆڕای
نیگه‌هبان»ه‌وه
ڕه‌تده‌کرێته‌وه،
به‌ڵام هه‌روه‌ک
خۆنواندن و
خۆده‌رخستنێکی
سیاسیش بووبێ
توانیان سه‌رنجی
بیروڕای
گشتیی ناوه‌وه
و ده‌ره‌وه‌ی
ئێران بۆ لای
ئه‌و دیارده‌یه
ڕابکێشن که
سه‌ران و ڕێبه‌رانی
ڕێژیمی
کۆماری
ئیسلامی
ئێران هه‌ر
قسه و
وێژیاگێک که
سه‌باره‌ت به
مافی یه‌کسانیی
ژن و پیاو له
ئیسلامدا
گوتوویانه و
ده‌یڵێن،
پاکی درۆ و ده‌له‌سه
و پڕوپاگه‌نده‌یه.
بێ له‌وه‌ش،
ژنان ده‌بێ تا
چوارساڵی
دیکه چاوه‌ڕوان
بمێننه‌وه
تا بزاندرێ «شۆڕای
نیگه‌هبان» سه‌باره‌ت
به
شیاوبوونیان
له‌مه‌ڕ وه‌رگرتنی
پۆستێکی
پیاوانه‌ی وه‌ک
پله‌ی وه‌زیری
و سه‌رکۆماریی،
چ بڕیارێک ده‌رده‌کا!
هه‌روه‌ک
ئاشکرایه و
له نێوی
پاڵێوراوه
ددان
پێداهێنراوه‌کان
ڕا ده‌رده‌که‌وێ،
هه‌ڵبژاردنه‌کانی
ده‌وره‌ی
نۆهه‌می سه‌رکۆماریی،
به‌ر له‌وه‌ی
گۆڕه‌پانی هه‌ڵبژاردنێکی
ئازاد و
ئاسایی
کۆڕوکۆمه‌ڵانی
خه‌ڵک بێ، سه‌کۆی
کێ به‌رکێ و
ململانێی و
ڕیزبه‌ندی
سیاسی سه‌رله‌نوێی
تاقمه
جۆراوجۆره‌کانی
سه‌رووی ده‌سه‌ڵاته،
تا له سۆنگه‌یه‌وه
بتوانن یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی
ئامانج و
بڕیاره سه‌ره‌کییه‌کانی
داهاتووی
سیاسی ڕێژیم
بن.
دیاره،
زۆربه‌ی ئه‌و
داروده‌سته
و تاقمانه‌ی
که به‌تایبه‌ت
له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی
ده‌وره‌ی حه‌وته‌می
پارلمان‌دا،
له ناو جه‌غزی
ڕاستئاژۆیی و
بنه‌ڕه‌تخوازیدا
کۆببوونه‌وه
و،
توانیبوویان
به سه‌ر ڕه‌وتی
ریفۆرمخوازیدا
زاڵ ببن، له‌مه
به دوا باشتر
وایه نێوی «سێ
کوچکه‌ی ده‌سه‌ڵات»
یان لێ بنرێ
که بریتین له:
عه‌لی خامنه‌یی،
مه‌هده‌وی که‌نی
و واعیزی ته‌به‌سی.
به
گوێره‌ی ئه‌و
ده‌نگۆیانه‌ی
لێره‌وله‌وێ
ده‌بیسرێن عه‌لی
خامنه‌یی که
وه‌ک زۆربه‌ی
ڕێبه‌ره سه‌ره‌ڕۆیه‌کانی
جیهان(حافز ئه‌سه‌د
و کوڕه‌که‌ی،
حه‌یده‌ر عه‌لیێف
و کوڕه‌که‌ی و..) ده‌فکری
ئه‌وه‌دایه
مه‌قامی ڕێبه‌رایه‌تی
ده بنه‌ماڵه‌ی
خۆیدا جێگیر
بکا و ئاغا موجته‌بای
کوڕی بکاته
جێنشینی
داهاتووی
خۆی، به‌شێکی
زۆر له که‌سایه‌تییه
پله به‌رزه‌کانی
ڕێژیمی
ئیسلامی
ئێرانی تووشی
دڵه‌ڕاوکێ
کردووه و، هه‌ر
ئه‌وه‌ش جۆره
کێ به‌ر کێ و
ڕیزبه‌ندییه‌کی
تازه‌ی سیاسی
له ناو سه‌رجه‌می
ڕاستئاژۆیه‌کان(بنه‌ڕه‌تخوازه‌کان)
هێناوه‌ته
ئاراوه.
به‌ڵگه‌ش
ئه‌وه‌یه که
ئه‌گه‌ر هه‌موو
تاقم و باڵ و
لایه‌نه
ڕاستئاژۆیه‌کان(بنه‌ڕه‌تخوازه‌کان)ی
سه‌رووی دسه‌ڵات،
خاوه‌نی
هێڵێکی
ڕێکوپێک و،
پێکه‌وه ته‌با
و کۆک بان،
هیچکات «شۆڕای
نیگه‌هبان» ناچارنه‌ده‌بوو،
چوارکه‌س له
که‌سایه‌تییه
نیزامییه‌کانی
ئه‌و په‌ڕی ڕاستی
سه‌ر به هۆده‌ی
ڕێبه‌رایه‌تی(خامنه‌یی)
و، که‌سایه‌تییه‌کی
نه‌رمئاژۆی
مه‌سڵه‌حه‌تخواز(پراگماتیست)
و
ریفۆرمخوازێکی
خیچێندراوی
بێ خه‌ته‌ر له
ژێر سه‌ر بگرێ
و
شیاوبوونیان
بسه‌لمێنێ!
هه‌ڵبه‌ت
ئه‌وه‌ش
بگوترێ، که
ڕێژیمی
کۆماری
ئیسلامی
ئێران، هه‌ر
فڕوفێڵێکی وه‌ڕێی
بخا و هه‌رچییه‌کی
بیکا، هه‌ڵبژاردنه‌کانی
ئه‌و جاره‌ی
به پێچه‌وانه‌ی
جارانی
پێشوو، نه‌ته‌نیا
ئابڕووی
ناکڕێته‌وه
به‌ڵکه ئه‌وه‌نده‌ی
هه‌شیه‌تی ئه‌ویش
به با ده‌دا. بۆنموونه،
به‌شی هه‌ره
زۆری
دانیشتووانی
کوردستانی
ڕۆژهه‌ڵات، که
سوننی مه‌زهه‌بن
و به گوێره‌ی
قانوونی ئه‌ساسی،
مافی خۆ
پاڵاوتنیان
نییه، ئه‌گه‌ر
کاندیدیکی
دڵخوازیشیان
نه‌بێ، ئایا چ
هۆیه‌ک بۆ به‌شداربوونی
خۆیان له‌م هه‌ڵبژرادنه‌دا
ده‌بینن؟! به‌تایبه‌ت
ئه‌و جۆره‌ی
زانراوه و
گوتراوه
ویستووشیانه
له ڕقی
ڕاستئاژۆیه‌کان
ده‌نگ به
دوکتور مسته‌فای
موعین بده‌ن.
به‌ڵام،
ئه‌وه‌یکه
کام یه‌ک له‌و
پاڵێوراوه
ددان
پێداهێنراوانه‌ی
«شۆڕای نیگه‌هبان»،
له سه‌ر
کورسی سه‌رکۆماریی
پاڵده‌داته‌وه
ڕه‌نگه بۆ خه‌ڵکی
ئێران زۆر
گرینگ نه‌بێ،
گرینگ ئه‌وه‌یه
که ئه‌گه‌ر
تا دۆینی
ڕۆژئاوا و به‌تایبه‌ت
ئه‌مریکا،
چاوی هیوایان
ده ڕه‌وتی
ریفۆرمخوازه‌کان
بڕیبوو، بڵێی
له‌وه زیاتر
بتوانن له
ئاست سه‌رچاوه‌ی
پێشێلکردنی
دیمۆکراسی و
کانگه‌ی
تیرۆریزم و مه‌کۆی
به‌رهه‌مهێنه‌ری
چه‌کی ئه‌تۆمیی،
درێژه به
ساوه‌ساوی
سیاسی بده‌ن و
هیچ نه‌که‌ن؟!
جا
مه‌گه‌ر که‌سایه‌تییه‌کی
پراگماتیستی
وه‌ک ئه‌کبه‌ری
هاشمی ره‌فسنجانی
که زۆر له‌مێژه
له دژی هۆده‌ی
ڕێبه‌ڕایه‌تی
(خامنه‌یی)،
دڵی مه‌هده‌وی
که‌نی و
واعیزی ته‌به‌سی
به‌ده‌ست
هێناوه و، شانسی
هه‌ڵبژاردنی
له پێنج که‌سه‌که‌ی
دیکه زیاتره،
بتوانێ ده
هانای ڕێژیمی
ئیسلامی
ئێرانه‌وه
بێ و ده‌گه‌ڵ
ئوڕووپا و ئه‌مریکاییه‌کان
پێک بێ.. به‌م
چه‌شنه نه
شیش بسووتێ و
نه که‌باب!
س.
چ هێرش، 23-05-2005
|