|
|
مه‌حموود
مه‌لا عێزه‌ت 1939-2005
|
ماڵئاوایی
نووسه‌ر
و
مێژوونووسی
كورد
|
|
هه‌رچه‌ند مه‌رگ،
وه‌ك میوانێكی
بانگهێشت نه‌كراو،
گوزوگومبهد
سه‌ر به‌هه‌موو
ماڵێكدا ده‌كا
و كه‌س نابوێرێ،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا،
بنیاده‌م هه‌ر
نایه‌وێ هه‌واڵێكی
له‌م چه‌شنه
قه‌بوڵ بكا.
به‌تایبه‌ت
هه‌واڵی كۆچی
دوایی ئازیزێك
كه دروست مانگێك
له‌وه‌پێش،
له ماڵی خۆی
به ڕوویه‌كی
زۆر خۆش _ بێئه‌وه‌ی
ڕه‌نگ و نیشانه‌ی
مه‌رگ به ڕووخسارییه‌وه
دیار بێ، به‌م
زوانه ماڵئاواییت
لێ بكا و، ئیتر
جارێكی دی نه‌یبینییه‌وه!
ئێمه، چه‌ند
كه‌سێك له
به‌شداربووانی
كۆڕی یادی پێشه‌وا
قازی محه‌مه‌د
كه له ڕۆژی
31-03-2005 دا له‌لایه‌ن
حكوومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان(سلێمانی)
بڕێوه‌چوو،
هه‌ستمان كرد
كه جێگه‌ی
مامۆستا مه‌حموودی
مه‌لا عێززه‌ت،
له‌م كۆڕی یادكردنهوهدا
به‌تاڵه و،
دوای ئه‌وه‌یكه
زانیمان به
هۆی نه‌خۆشی
نه‌یتوانیوه
به‌شدار بێ،
ڕۆژی 4 یان5 ی
ئاوریل له
خزمه‌ت كاك
عه‌لی قازی
(كوڕی ڕه‌ش)دا،
وێڕای كاك عه‌لی
سه‌یفی قازی
و كاك فایق ئاڵتوونچی،
سه‌ردانیمان
كرد و،
نزیكه‌ی دوو
سه‌عاتێك له‌لای
ماینه‌وه.
له‌و دانیشتنه‌دا
گه‌لێك قسه
و باس له سه‌ر
كۆماری كوردستان
و بارودۆخی
ئێستای كورد
كرا و ته‌نانه‌ت
چه‌ند وێنه‌ش
بۆ یادگار و
بیره‌وه‌ری
هه‌ڵگیرا،
ئیتر بێ خه‌به‌ر
له‌وه كه
دێوه‌زمه‌ی
مه‌رگ خۆی له
بۆسه‌ی ئه‌و
نووسه‌ره
نیشتمانپه‌ره‌وه‌ره
ناوه كه ها
ئه‌مڕۆ و ها
سبه‌ینێ به‌ربینگی
پێ بگرێ و به زۆره‌ملی
قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی
له ده‌ستی
بستێنێ و به‌ره‌و
جیهانێكی نه‌ناسراو
بیڕفێنێ.
مامۆستا مه‌حموودی
مه‌لا عێززه‌ت
له ساڵی 1939ی
زایینی، له
شاری سلێمانی
له دایك بووه،
خوێندنی سه‌ره‌تایی
و ناوه‌ندی
له‌وێ ته‌واو
كردووه و له
ساڵی 1962دا، له
زانكۆی به‌غدا
له به‌شی مێژوو
بهكالیۆرسی
وه‌رگرتووه
و پاشان بووه
به مامۆستای
مێژوو.
له ساڵی 80-1981دا،
به تاوانی
چالاكیی سیاسی
دژ به ڕێژیم
گیراوه و دوای
ئه‌وه‌یكه
به سه‌ربه‌رزی
نه‌جاتی بووه،
ڕێی ئاواره‌یی
گرتووه‌ته‌به‌ر
و له وڵاتی
سوێد وه‌ك په‌نابه‌ری
سیاسی نیشته‌جێ
بووه. له ساڵی
1987 وه له ئه‌رشیفی
هه‌رێمی شاری
ئوپسالا دامه‌زراوه
و تا گه‌ڕانه‌وه‌ی
بۆ كوردستان
له كاره‌كه‌یدا
به‌رده‌وام
بووه.
كاك مه‌حموود،
وه‌ك نووسه‌رێكی
به توانا له
زۆربه‌ی ڕۆژنامه
و بڵاوكراوه
ئاشكرا و نهێنییه‌كاندا
هاوبه‌شی كردووه
و گه‌لێك باس
و لێكۆڵینه‌وه‌ی
جۆراوجۆری
به زمانی كوردی
و عه‌ڕه‌بی
نووسیوه كه
سه‌ره‌ڕای
چه‌ند به‌رهه‌می
وه‌رگێڕدراو،
ئه‌و كتێبانه‌ی
خواره‌وه‌ی
چاپ و بڵاوكردووه‌ته‌وه:
_ دیپلۆماسێتیی
بزووتنه‌وه‌ی
كوردایه‌تی،
1973
_ كۆماری میللی
مه‌هاباد،
چاپی یه‌كه‌م
1984، چاپی دووه‌م
1987
_ ڕه‌گ و ڕیشه‌ی
مێژووی ته‌قه‌لای
به‌عێراقیكردنی
كورد و مه‌سه‌له‌ی
كوردستان،
1986
_ كورد و ململانێ
و ستراتیجی
ئاسایشی نه‌ته‌وه،
1988
_ ده‌وڵه‌تی
جمهوری كوردستان
(نامه و دۆكومێنت)،
به‌رگی یه‌كه‌م،
ستۆكهۆڵم 1992
_ ده‌وڵه‌تی
جمهوری كوردستان
(نامه و دۆكومێنت)،
به‌رگی دووه‌م،
ستۆكهۆڵم 1995
_ ده‌وڵه‌تی
جمهوری كوردستان
(نامه و دۆكومێنت)،
به‌رگی سێیه‌م،
ستۆكهۆڵم 1997.
|
|
س. چ
هێرش(به‌رپرسی
گۆڤاری گزینگ)،
مه‌حموود مه‌لا
عێززه‌ت
شوێن: ئوپسالا،
كاتی ئه‌نجامدانی
وتووێژ _ 1995
|
|
شیاوی گوتنه
كه مامۆستا
مه‌حموود له
بواری ڕۆژنامه‌وانییشدا
كه‌سایه‌تییه‌كی
چالاك بووه
و سه‌رده‌مێك
وه‌ك سه‌رنووسه‌ری
ڕۆژنامه‌ی
كوردستانی
نوێ كاری كردووه
و، هه‌ربۆیه‌ش
له سه‌ره‌تای
ده‌رچوونی
گۆڤاری گزینگ،
یه‌كێك له
به‌شدارانی
دنه‌ده‌ر و
هاوكارانی
یارمه‌تیده‌ری
گۆڤاره‌كه
بووه كه له
ڕیزی ئه‌و نووسراوانه‌دا
ده‌كرێ به
وتووێژێك له
ژێر عینوانی
«ئه‌قڵییه‌تی
سیاسی و دیپڵۆماسیی
كورد» (گزینگ،
ژماره8) و، هه‌روه‌ها
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك
سه‌باره‌ت
به كۆماری
كوردستان: «با
بۆچوونه شێواو
و هه‌ڵه‌كان
ڕاست بكه‌ینه‌وه» (گزینگ، ژماره13
_ به‌شی1؛ گزینگ،
ژماره14 _ به‌شی2)
ئاماژه بكرێ.
مامۆستا مه‌حموودی
مه‌لا عێززه‌ت
كه له‌م
دواییانه‌دا،
به نیازی
موداوای نه‌خۆشییه‌كه‌ی
له كوردستان
ڕا گه‌ڕابۆوه
وڵاتی سوێد،
به‌داخه‌وه
له ڕۆژی 04-05-2005 له
شاری ئۆپسالا
بۆ هه‌میشه
ماڵئاوایی له
ژیان و كه‌سوكار
و گه‌له‌كه‌ی
ده‌كا. یادی
به‌خێر بێ و
گڵكۆیه‌كه‌ی
پڕ له گوڵ.
05-05-2005،
س. چ هێرش
• • •
|
|
|