|
دره‌وشانه‌وه‌ی
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه
له ڕۆژی 27ی دێسامبر
وه‌ها به‌هێز
بوو كه له
ڕووبه‌ری مانگدا
تیشكی دایه‌وه
و ته‌شقی زه‌وی
ڕۆشن كرد. ئه‌و
ته‌قینه‌وه‌یه
له ڕووبه‌ری
"ئێس جی ئار
20-1806" كه جۆرێك
ئه‌ستێره‌ی
نۆتڕۆنی ئه‌وپه‌ڕ
مقناتیسی(كاره‌بایی)
و ته‌واو نائاسایی
یه، ڕوویداوه.
ئه‌ستێره‌ناسان
ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر
ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه
له مه‌ودای
10 هه‌زار ساڵی
نووری له زه‌وی
ڕوویدابا،
له‌وانه‌بوو
له‌ناوچوونی
كۆمایه‌ك له
بوونه‌وه‌رانی
زیندووی پێكهێنابایه.
د. رۆب فێندێر،
له زانستگای
ساوزئه‌مپتۆنی
بریتانیا به
بی بی سی گوت:
"به حیسابی
ئێمه، ئه‌وه
ڕه‌نگه گه‌وره‌ترین
ته‌قینه‌وه
بێ كه به‌شه‌ر
له‌و زه‌مانه
ڕا كه یوهانس
كیپلێر له
ساڵی 1904
دا كه‌ڵه ئه‌ستێره‌كه‌ی
خۆی دۆزییه‌وه،
به خۆیه‌وه
دیوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ:
"ئه‌و ڕووداوه
ته‌نیا جارێك
له ژیانی به‌شه‌ردا
ده‌قه‌ومێ.
ئێمه شاهیدی
شتێك به ئه‌ستوورایی
20 كیلۆمیتر له‌م
به‌ری دیكه‌ی
كاكێشانی خۆمان
بووین كه ته‌نیا
له یه‌ك ده‌هه‌می
چركه‌دا چه‌ندێك
وزه‌ی ده‌رداوه
كه خۆر ناتوانێ
له ماوه‌ی
100 هه‌زار ساڵدا
بیخوڵقێنێ".
وه‌رسووڕانی
خێرا
ئه‌و ڕووداوه
دیاریده‌ره
داندراوه‌كانی
سه‌ر ته‌لسكۆپ(چاوگێر)ه
فه‌زاییه‌كانی،
وه‌ك دیاریده‌ری
ڕه‌سه‌دخانه‌ی
فه‌زایی "سویفت"
كه به‌م زووانه
هه‌ڵدراوه(ڕه‌وانه‌كراوه)
ده ناو تیشكه‌گه‌لی
گامادا غه‌رق
كرد.
ئه‌و چاوگێڕه
له‌م دواییانه
له مه‌داری
زه‌ویدا داندرا
تا ته‌قینه‌وه‌كانی
تیشكه‌ی گاما
وه‌دۆزێ و شیبكاته‌وه.
ته‌قینه‌وه‌كانی
تیشكه‌ی گاما،
دره‌وشانه‌وه‌ی
له‌ناكاو به‌ڵام
فره زووتێپه‌ڕی
بریقه‌گه‌لی
گامان.
خێرایی ته‌قینه‌وه‌ی
ئاسته‌كراو
به هۆی "سویفت"
و چاوگێڕه‌كانی
دیكه له مانگی
دێسامبردا
وه‌ها توند
بووه كه زانایان
له باسكردنیدا
تێماون.
ئێسته بیست
بنكه له سه‌رانسه‌ری
جیهان به هاوبه‌شی
خه‌ریكی توێژینه‌وه
له‌م باره‌یه‌وه‌ن
و بڕیاره دوو
كه‌س له‌م تاقمگه‌له،
دۆزینه‌وه‌كانی
خۆیان له ژماره‌ی
داهاتووی گۆڤاری
"ناچر" دا بڵاوبكه‌نه‌وه.
تاقمی لێكۆڵه‌ره‌وان
ده‌ڵێن توانیویانه
جێشوێنی ئه‌و
ڕووداوه تا
"ئێس جی ئار
20-1806" درێژه پێبده‌ن.
ئه‌و شته كه
به شێوه‌یه‌كی
په‌تی له نۆتڕۆنه‌كان
پێكهاتووه،
پاشماوه‌ی
كاكڵی پووكاوه‌وه‌ی
شتێكه كه
زه‌مانێك ئه‌ستێره‌یه‌كی
دێوجه‌سته
بوو.
به هه‌رحاڵ
ئه‌ستوورایی
ئه‌م كاكڵه
ئێسته ته‌نیا
20 كیلۆمیتره
و به خێراییه‌كی
وه‌ها ده‌سووڕێ
كه له هه‌ر
5|7 چركه‌دا ده‌ورێك
ته‌واو ده‌كا.
د. فێندێر له
سه‌ری ده‌ڕوا
و ده‌ڵێ: "ئه‌و
شته خاوه‌نی
مه‌یدانێكی
مقناتیسی بێ
ئه‌ندازه
به‌هێزه و
ئه‌و مه‌یدانه
مقناتیسییه
جۆرێك ساختومان
پێكدێنێ كه
ئێسته به
پێی ئه‌م ڕووداوه(ته‌قینه‌وه‌ی
ڕووبه‌ریی)
خه‌ریكی خۆسازكردنه‌وه‌یه
ــ ئه‌و ڕووداوه
جاریوایه
به «ئه‌ستێره
له‌رزه» نێودێرده‌كرێ
كه له ئه‌ستێره‌ی
نۆتڕۆنیدا
هاوتای زه‌وی
له‌رزه‌یه".
|