|
ئه‌وان
ئه‌و ئه‌ستێرانه‌یان
له نزیكی ناوه‌ندی
ڕێگای شیریی
له مه‌ڵبه‌ندێكی
چڕ كه «هێشووه
كه‌وانییه‌كان»ی
پێده‌گوترێ،
دۆزیوه‌ته‌وه.
ته‌مه‌نی
ئه‌و ئه‌ستێرانه،
به بارستاییه‌كی
گریمانه‌یی
130 هێنده‌ی خۆر،
زۆر كورته.
نوورێك
كه خۆر له
ماوه‌ی ساڵێكدا
ده‌ریده‌دا،
ئه‌و ئه‌ستێرانه
له 15 چركه‌دا
ده‌یخوڵقێنن،
به‌ڵام له‌و
دواڕه‌وته
ته‌نیا له
ماوه‌ی چه‌ند
میلیۆن ساڵدا
ده‌سووتێن
كه له به
پێوانه‌گه‌لی
گه‌ردوونیی
زۆرخێرا له
قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
بۆ
نموونه، خۆر
ئێسته ته‌مه‌نی
5 میلیارد ساڵه
و، به به‌راوردگه‌لی
زانستیی تائێستا
ته‌نیا نیوه‌ی
ته‌مه‌نی خۆی
تێپه‌ڕاندووه.
ئه‌ستێره‌ناسان
ده‌بێ زۆر خۆشئیقباڵ
بن كه بتوانن
یه‌كێك له‌و
عه‌زنه‌وه‌رانه
به چاوی خۆیان
ببینن.
«دان
فیگێر» له"بنكه‌ی
زانستیی چاوگێڕی
فه‌زایی" هه‌ڵكه‌وتوو
له ئه‌یاله‌تی
مێڕیله‌ندی
ئه‌مریكا،
كه هابل كۆنتڕۆڵ
ده‌كا، هێشوویه‌كی
چڕی دۆزییه‌وه
كه چه‌ند هه‌زار
ئه‌ستێره‌ی
زۆر كه‌مته‌مه‌ن
له نزیكی ناوه‌ندی
ڕێگای شیریی
ده‌گرێته‌خۆ.
قه‌بڵاندنه‌كانی
وی ده‌ریده‌خا
كه سێ گله
له ئه‌ستێره‌گه‌لی
ئه‌و كۆمایه،
له باری بارستاییه‌وه
ڕیكۆردێكی
تازه له كاكێشانی
ڕێگای شیریی
له دوای خۆیان
به‌جێدێڵن.
به‌ڵام
دوكتور فیگێر
پێی وایه كه
هۆكارێك له
ئارادایه
كه ده‌بێته
له‌مپه‌ر بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كان
له‌وه گه‌وره‌تربن.
واوێده‌چێ
ئه‌و ڕۆژانه
زه‌مانی ئاسته‌كردنی
ڕێكۆرده نجوومییه‌كان
بێ.
حه‌وتووی
ڕابردوو تاقمێكی
دیكه له ئه‌ستێره‌ناسان،
ئه‌و شته‌ی
كه واده‌هاته‌به‌رچاو
گچكه‌ترین
و كه‌م داگیرساوترینی
ئه‌ستێره‌كانی
گه‌ردوون بێ،
دۆزییه‌وه.
بارستایی
ئه‌و ئه‌ستێره
گچكانه ته‌نیا
نیوله سه‌دی
بارستایی خۆر
و، ترووسكانه‌وه‌یان
چه‌ند هه‌زار
هێند له خۆر
كه‌متره.
12-03-2005
• • •
سه‌رچاوه: سایتی
فارسیی بی
بی سی(وه‌رگێڕانه‌وه:
هێرش).
------------------------------------
ــ بۆ زانیاری
زیاتر بڕوانه
>>>
|