|
ئێسته
شه‌پۆلی قورسی
گوزه‌ری زه‌مانه
ده مندا تێده‌په‌ڕێ
ئێسته
شه‌پۆلی قورسی
گوزه‌ری زه‌مانه
وه‌ک
ڕووباری ئاسن
ده مندا تێده‌په‌ڕێ
ئێسته
شه‌پۆلی قورسی
گوزه‌ری زه‌مانه
چه‌شنی
ده‌ریایێ له
پۆڵا و ئاسن
ده‌مندا تێده‌په‌ڕێ.
له
ڕێگوزه‌ری
سروه‌دا، سرودێکی
دیکه‌م ده‌ستپێکرد
له
ڕێگوزه‌ری
باران، سرودێکی
دیکه‌م ده‌ستپێکرد
له
ڕێگوزه‌ری
نیسێ، سرودێکی
دیکه‌م ده‌ستپێکرد.
لاولاو
و باران له
تۆدا بوو
خه‌نجه‌ر
و هاوار له
من،
تافگه
و خه‌یاڵ له
تۆدا بوو
ڕه‌شایی
و تاڵاو له
من.
له
ڕێگوزه‌ره‌تدا
سرودێکی دیکه‌م
ده‌ستپێکرد.
ئه‌من
گه‌ڵام کرده
سرودێک
سه‌رسه‌وزتر
له مێشه
من
شه‌پۆلم کرده
سرودێک
پڕ
نه‌بزتر له
ئینسان
من
عیشقم کرده
سرودێک
پڕ
ده‌هۆڵتر له
نه‌مان.
سه‌رسه‌وزتر
له جه‌نگه‌ڵ
ئه‌من
گه‌ڵام کرده
سرودێک.
پڕ
نرکه‌تر له
دڵی ده‌ریا
من
شه‌پۆلم کرده
سرودێک.
پڕ
ده‌هۆڵتر له
ژیان
من
مه‌رگم کرده
سرودێک.
|