به گوێره‌ی
هه‌واڵێك كه
له سایتی (فارسیی
بی بی
سی) یه‌وه
بڵاوكراوه‌ته‌وه،
وه‌زاره‌تی
ئاقاری ژینگه
و لێڕهواروانیی
توركیا به
پێی ده‌ركردنی
ئاگادارییه‌ك،
نێوی سێ جۆر
له ئاژه‌ڵه‌كانی
ئه‌و وڵاته‌ی
گۆڕیوه كه
له ده‌قگه‌لی
سه‌رچاوه
زانستییه‌كاندا
نێوی لاتینییان
هه‌بووه.
ئه‌و سێ جۆره
ئاژه‌ڵه كه
جۆرگهلێك
له ڕێویی سوور،
به‌رانه كێوی
و گهوهزنن
له ده‌قه
زانستییه‌كاندا
به‌ڕیز به
نێوهیلی لاتینیی
ڤۆڵپس كوردستانیكا
و ئۆویس
ئارمێنیانا
و كاپرئولۆس
ئارمێنوس
نێودێركراون.
ئه‌و وه‌زاڕه‌تخانه‌یه
دهستهواژهیلی
كوردستانیكا
و ئارمێنیانا و ئارمێنوسی
له سه‌ر نێوهیلی
لاتینیی ئه‌و
ئاژه‌ڵانه
لابردووه
كه زانایانی
ئاژه‌ڵناس
كاتی خۆی ئه‌و
نێوانه‌یان
له سه‌ر داناون.
دوابه‌دوای
ڕاگه‌یاندن
و بڵاوبوونه‌وه‌ی
ئه‌و هه‌واڵه
سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه،
ده‌وڵه‌تی
هه‌رمه‌نستان
له به‌رانبه‌ر
ئه‌و كاره‌ی
ده‌وڵه‌تی
توركیادا ناڕه‌زایه‌تی
ده‌ربڕیوه
و، هه‌واڵنێری
هه‌رمه‌نیی
ئارمێنفو
به نه‌قڵ له«وارتان
عیوهزیان»،
وه‌زیری ئێكۆلۆژیی
هه‌رمه‌نستان
ڕایگه‌یاندووه
كه ئه‌و كاره‌ی
ده‌وڵه‌تی
توركیا بۆ گۆڕینی
ئه‌و نێوگهله
«گه‌مه‌یه‌كی
سیاسی» یه و،
«توركه‌كان
به درێژایی
پێنج سه‌ده‌ی
ڕابردوو ئه‌و
گه‌مه سهیروسهمهرانهیان
كردووه».
ده‌پێوه‌ندی
ده‌گه‌ڵ ئه‌و
هه‌واڵه‌دا،
وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی
ئه‌و كاره
خوێڕیلكهییانه، به پێویستی
ده‌زانم ئه‌و
چه‌ند خاڵه‌ی
خواره‌وه
بخه‌مه ڕوو:
ــ جێگه‌ی خۆیه‌تی،
ته‌واوی بنكه
و كۆڕوكۆمهڵه
كوردییه‌كان
چ له كوردستان
و چ له هه‌نده‌ران
كه له بواری
ئاژه‌ڵناسی
و ئێكۆلۆژی
و ئاقارناسییهوه كار و لێكۆڵینه‌وه
ده‌كه‌ن، ده‌نگی
ناڕه‌زایه‌تی
خۆیان له به‌رانبه‌ر
ئه‌و كاره
نازانستییهدا
به‌رزبكه‌نه‌وه
و، نه‌هێڵن
پاشماوه‌ی
بیر و كرده‌وه‌ی
كهماڵیستی
باڵ بكێشێته
سه‌ر گۆڕه‌پانی
زانستیش.
ــ كاربه‌ده‌ستانی
ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه
و هه‌ر كاربه‌ده‌ستێكی
دیكه‌ی ده‌وڵه‌تیی
توركیا، ده‌بێ
بزانن كه مێژووی
ژیانی ئه‌و
ئاژه‌ڵانه
ده‌گه‌ڵ مێژووی
ژیانی توركه‌كان
كه له ناوچه‌یه‌كی
دیكه‌ڕا هاتوون
و له كوردستان
و ئاسیای بچو‌وكدا
جتگیربوون،
نه ته‌نیا
شیاوی به‌راوردكردن
نییه، به‌ڵكه
ته‌نانه‌ت
مێژووی نێولێنانی
ئه‌و ئاژه‌ڵانه،
له مێژووی
پێكهاتنی ده‌وڵه‌تی
توركیا كۆنتر
و دێرینتره.
گه‌مژه‌یی
و په‌خمه‌یی
ئه‌و جۆره
كاربه‌ده‌ستانه
زیاتر به‌وه
ده‌رده‌كه‌وێ
گریمان توانیان
یهكدوو نێوی
له‌م چه‌شنه‌ش
بگۆڕن یان بسڕنه‌وه،
ئه‌دی له باری
سیاسییه‌وه
سه‌باره‌ت
به نێوی كورد
و كوردستان
چ فكرێك ده‌كه‌نه‌وه
و، چ
فێڵ و فهرهجێكی
كهماڵیستییان
ده هه‌گبه
دایه؟!
ــ له هه‌مووی
سه‌یرتر ئه‌وه‌یه
ده‌وڵه‌تی
توركیا به
ئه‌نجامدان
و نیشاندانی
ئه‌و كرده‌وه
گهمهژهییانه
چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك
ده‌یه‌وێ له
یه‌كێتی ئوڕووپادا
وه‌ربگیرێ؟!
ــ هه‌روه‌ك
هه‌مووان ئاگادارن، ده‌وڵه‌تی
توركیا له
ساڵی ڕابردوودا،
چه‌ند پرۆژه‌ی
له‌پێناو بایخدان
به كۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی وه‌ك
كردنه‌وه‌ی
فێرگه‌ی خوێندن
و ئیزگه‌ی ڕادیۆ
و ته‌له‌ڤیزیۆن
به زمانی كوردی،
به شێوه‌ی
ڕه‌سمی ڕاگه‌یاند
كه ئه‌گه‌ر
ته‌نانه‌ت
لایه‌نی كرده‌وه‌ش
به خۆوه نه‌گرن،
دیسانیش ده‌گه‌ڵ
ئه‌و جۆره
هه‌ڵوێستانه
یه‌ك ناگرنه‌وه
و، پرسیار ئه‌وه‌یه
كه ئه‌میانت
چی بووه و ئه‌وه‌یانت
له چی یه؟!
ــ له هه‌مووی
ئه‌وانه‌ش
سه‌رنجڕاكێشتر
ئه‌وه‌یه:
وڵاتێك كه
پۆزی ئوڕووپاییبوون
لێده‌دا و،
بۆ ئه‌ندامبوون
له یه‌كێتی
ئوڕووپادا
په‌له‌یه‌تی؛
هه‌موومان
چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش
له سه‌ر شاشه‌ی
ته‌له‌ڤیزیۆنه‌كان
بینیمان كه
پۆلیس و ئاژانه
وهحشییهكانی
ئه‌و وڵاته،
چ شه‌قشه‌قێن
و شهپشهپێنێكیان
به خۆپێشانده‌ران
و له‌وانه
به ژنێكی بێچاره‌ی
شه‌كه‌تی له
سه‌ر شه‌قام
كه‌وتوو كرد؟!
كه ئه‌گه‌ر
به من بایه،
هه‌ر بۆ ئه‌و
كاره نائیسانییه،
ده‌وڵه‌تی
توركیام بۆماوه‌ی
20 ساڵ له پشت
ده‌روازه‌ی
یه‌كێتی ئوڕووپا
ده‌وه‌ستاند
تا له جیاتی
تێهه‌ڵدان
و شهپلێدان،
خۆی بۆ مه‌شقی
دێمۆكراسی
ڕاهێنابایه
و، مافی مرۆڤیی
هاووڵاتی خۆی
لهبهرچاوگرتبایه!
س. چ. هێرش،
09-03-2005
• • •