|
|
 |
گۆڕینی ڕێژیم
به‌بێ شه‌ڕ
و به ڕێگای
گۆڕانکاریی
شێنه‌ییدا
عه‌بدی
که‌ڵانته‌ری
_ نیۆیۆرک •
|
یه‌کێک
له کارناسه
گرینگه‌کانی
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه
له
ئه‌مریکا که
سه‌رۆکایه‌تی
بنکه‌ی فکری
«شۆڕای پێوه‌ندییه‌کانی
ده‌ره‌وه»ی
به ئه‌ستۆوه‌یه،
له ئاخرین
ژماره‌ی بڵاوکراوه‌ی
Foreign Affairs
ئامۆژگاریی
کردووه که
ئه‌مریکا ده‌بێ
له ئاست ئێران
و کۆریای باکووری
هه‌رئه‌و سیاسه‌ته
بگرته‌پێش
که له ئاست
سۆڤیه‌تی پێشوو
گرتبوویه‌به‌ر.
|
|
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
سه‌ربازیی
ده‌گه‌ڵ ئه‌و
دوو وڵاته
هه‌رچه‌ند
ڕێگاچاره‌یه‌کی
خێرا و له‌ناکاوه،
به‌ڵام داگیرکردن
و پاشان جێگیرکردنی
ڕێژیم و دامه‌زرانی
ده‌وڵه‌تێکی
تازه له شێوه‌ی
عێراق، بۆ ئه‌مریکا
زۆر گران ته‌واو
ده‌بێ و، ڕوونیش
نییه که نه‌تیجه‌ی
دڵخوازی لێ
بکه‌وێته‌وه.
ئه‌و کارناسه
پێیوایه سیاسه‌تی
شێنه‌یی «بده
بستێنه‌ی سیاسی»
و فشارگه‌لی
دیپڵۆماتیک،
ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر چه‌ند
ده‌یه‌ش درێژه‌بکێشێ،
سه‌ره‌نجام
به ڕێگای گۆڕانکاریی
شێنه‌ییه‌وه،
هۆی زه‌واڵ
یان تێداچوونی
ئه‌و دوو دوژمنه‌ی
ئه‌مریکا دێنێته‌دی.
«شۆڕای پێوه‌ندییه‌کانی
ده‌ره‌وه»،
یه‌کێک له
گرینگ‌ترین
بنکه‌گه‌لی
فکریی کۆنپارێزانی
ئه‌مریکایی
یه. سه‌رۆکی
ئێسته‌ی شۆڕا،
ئاغای ریچارد
هاس(Richard Haass) له ئاخرین
بڵاوکراوه‌ی
ئه‌م شۆڕایه‌دا،
سه‌باره‌ت
به که‌موکووڕییه‌کانی
سیاسه‌تی «گۆڕانی
ڕێژیم» له ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست
بابه‌تێکی
نووسیوه که
تێیدا وردیده‌کاته‌وه
بۆ پاشه‌کشه‌پێکردن
و سه‌ره‌نجام
شکستی ده‌وڵه‌ته
دوژمنکاره‌کان،
ئه‌مریکا تائێسته
دوو ڕێگای درێژه
پێداوه: یه‌کێک
سیاسه‌تی کابینه‌ی
ڕۆزڤێڵت که
له ئاڵمان
و ژاپۆن(یابان)
ڕه‌چاوکرا.
واته نه‌ته‌نیا
پاشه‌کشه‌پێکردنی
ئه‌وان له
گۆڕه‌پانی
شه‌ڕدا، به‌ڵکه
درێژه‌پێدانی
شه‌ڕ تا داگیرکردن
و وه‌ده‌رنانی
ده‌وڵه‌ته‌کانیان
و دواتر دامه‌زراندنه‌وه‌ی
ڕێژیم و وڵات.
ئه‌وه سیاسه‌تێک
بوو به تێچوونێکی
زۆر و ده‌ستبه‌ئێخه‌بوونێکی
ته‌واو له
کاروباری ناوه‌وه‌ی
وڵاتانی تێکشکاوه‌وه.
ده‌وڵه‌تی
بووش له عێراقدا
سیاسه‌تێکی
وه‌های گرته‌به‌ر.
ڕێگای دووهه‌م
ئه‌وه‌یه
که له ساڵه‌کانی
شه‌ڕی سارددا
له ئاست سۆڤیه‌ت
پێڕه‌وکرا.
ئه‌وه سیاسه‌تێکه
که له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
ڕووبه‌ڕوو
خۆده‌بوێرێ
و، له ڕێگای
«بده بستێنه»
و چه‌نه‌لێدان
له دانیشتنه
ئاڵۆز و به‌ئه‌نجامنه‌گه‌یشتووه‌کان،
دوژمن له دواوه
دێڵێته‌وه
تا سه‌ره‌نجام
له بارودۆخێکی
گونجاو و ڕه‌نگه
دوای چه‌ندین
ده‌یه مانۆڕگه‌لی
دیپڵۆماتیک
و ئابووری ئه‌و
ده‌وڵه‌ته
دوژمنکارانه
خۆیان له ناخه‌وه
تێکبقرمێن.
ئاغای
هاس ئامۆژگاریی
ده‌کا که ده‌گه‌ڵ
ئێران و کۆریای
باکووری، که
زۆری ڕێتێده‌چێ
له ساڵه‌کانی
داهاتوودا
به مانه‌وه‌ی
ڕێژیمی ئێستایان
ببنه خاوه‌نده‌سه‌ڵاتانی
ناوکیی، ده‌بێ
به ڕێگای شه‌ڕی
سارده‌وه
هه‌ڵسوکه‌وت
بکرێ. له‌بری
«گۆڕانی ڕێژیم»
ئه‌شێ له «گۆڕانکاریی
شێه‌یی ڕێژیم»
قسه‌بکرێ که
له‌وانه‌شه
چه‌ند ده‌یه
درێژه‌بکێشێ.
ده‌بێ له رادیۆ،
ته‌له‌ڤیزیۆن
و ئینترنێت
که‌ڵکی ستراتێژیک
وه‌ربگیرێ
و، ئێران به
ئه‌ندامه‌تیی
(ڕێکخراوی توجاڕه‌تی
جیهانی»(WTO) قه‌بوڵ
بکرێ و ڕه‌چاوکردنی
رێفۆڕمی ئابووری
به‌سه‌ردا
بسه‌پێندرێ، ئه‌وان ڕێفۆڕمانه‌ی
که له ڕاستیدا
سیاسین. کۆمه‌گی
ڕاسته‌وخۆ
به بنکه ناده‌وڵه‌تییه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی و
دانی پشک به
ده‌وڵه‌ت له
ئاست ئازادییه
مه‌ده‌نی و
ئابوورییه‌کان
و که‌مکردنه‌وه‌ی
هه‌ڕه‌شه
هه‌نده‌رییه‌کانیش
ڕوویه‌کی ئه‌و
سیاسه‌ته‌ن.
[له
به‌رانبه‌ر]
ئه‌و که‌سانه‌ی
که هێشتا له
ڕێگاچاره‌ی
سه‌ربازی دیفاع
ده‌که‌ن له‌وانه
هه‌ڵمه‌ته
حه‌واییه‌کانی
پێشگیرانه
بۆ سه‌ر ناوچه
سه‌ربازی و
ستراتێژیکه‌کان،
ئاغای هاس ده‌نووسێ
بۆمبارانه
ده‌قیقه حه‌واییه‌کان
هه‌میشه پشت
به زانیارییه
ئاسایشییه‌کانی
زه‌وینیی ده‌به‌ستن
و، به سه‌رنجدانی
ئه‌وه‌یکه
به‌رنامه
ناوکییه‌کان
زۆر نهێنی و
ژێرزه‌وینیین،
به‌ده‌ستهێنانی
زانیاریی وردی
جاسوسیی کارێکی
نامومکینه.
پاراستنی
پارسه‌نگێکی
ئاوا و قه‌بوڵکردنی
ئێران و کۆریای
باکووری وه‌ک
خاوه‌نده‌سه‌ڵاتانی
ناوکیی، دیاره
دوور له مه‌ترسی
نییه. به باوه‌ڕی
سه‌رۆکی شۆڕای
پێوه‌ندییه‌کانی
ده‌ره‌وه،
ده کاردانه‌وه‌ی
پارسه‌نگێکی
وه‌ها مه‌ترسیداردا،
به گریمانه‌یه‌کی
زۆر کۆریای
باکووری و ژاپۆنیش
به‌ره‌و لایه‌نی
ناوکیی چوون
هه‌نگاوده‌نێن.
له ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستیش
هاکا میسر،
عه‌ڕه‌بستانی
سعودی، سووریا
و ته‌نانه‌ت
عێراقیش له
ده‌یه‌کانی
داهاتوودا
هه‌ر ئه‌و ڕێگایه
درێژه‌بده‌ن.
ئه‌و هه‌لومه‌رجه،
هه‌رچییه‌ک
بهێنێ ئه‌مریکا
ده‌بێ بیدا،
به‌ڵام نرخه‌که‌ی
زۆر له داگیرکردنی
سه‌ربازی و
دامه‌زراندنه‌وه‌ی
پڕ خه‌رج که‌متره.
هه‌ڕه‌شه
و گوڕه‌شه‌ی
سه‌ربازیش
جارجار ده‌توانێ
بۆ پێشگری له
سیاسه‌تی فرۆش
یان بڵاوبوونه‌وه‌ی
تیرۆریستییانه‌ی
چه‌که‌کۆمه‌ڵکوژییه‌کان
پێڕه‌وبکرێ
به‌ڵام له
پاڵ سیاسه‌تێک
که دڵه‌که‌ی
له دیپڵۆماسی
پێکبێ.
ڕوانگه‌گه‌لی
ئاغای ریچارد
هاس، که له
ساڵی 2001 تا 2003 به‌ڕێوه‌به‌ری
ده‌فته‌ری
پلاندانانی
سیاسی له وه‌زاڕه‌تی
ده‌ره‌وه‌ی
ده‌وڵه‌تی
بووش بوو، وا
نیشان ده‌دا
که کۆنپارێزانی
نزیک به کابینه‌ی
جۆرج بووش له
ئاست ئێران‌دا
ڕوانگه‌یه‌کی
یه‌کگرتوویان
نییه.
• • •
• سه‌رچاوه: http://www2.dwworld.de
(وه‌رگێڕانه‌وه
له زمانی فارسی:
س. چ هێرش)
|
|
|