هه‌موو
ساڵێ
ڕۆژی
له دایکبوونم
ده‌چم
بۆ دیوه‌خانی
ڕۆحی خۆم
تا
شه‌رته‌که‌م
نوێکه‌مه‌وه
ده‌گه‌ڵ
ئه‌و باخه‌ی
خوێنی
داره‌سێوه‌کانی
ده‌گه‌ڵ
ئه‌و شاخه‌ی
ده‌نگی
سووتاوی که‌وه‌کانی
ده‌گه‌ڵ
ئه‌و ده‌شته‌ی
سه‌ری
قرتاوی گوڵه‌کانی
له
منداڵدانی
دایکمدا منیان پاراست!
که‌س
له یادیشی
نه‌بوو
بچکۆله
خه‌مێکی چاوڕه‌ش
تێ
گووراوه و
به‌م زووانه
له‌و
دنیایه فێڵاوییه
سه‌رده‌ردێنێ.
کانی
هه‌روا ئاواره
بوو
چۆم
هه‌روا شه‌هید
ده‌کرا
که
ئه‌و خه‌مه
هه‌وه‌ڵ هه‌ناسه‌ی
له
هه‌وای پڕ له
درۆی دنیا هه‌ڵمشت.
ئه‌و
هه‌وایه‌ی
لێی له دایک
بووم
شاری
هاڕه و دوکه‌ڵ
و قیله‌تاو
بوو.
دوور
له بۆنی بسکی
گیا
دوور
له چاوی ڕوونی
ئاونگ
دوور
له نازی به‌فری
کوێستان
گاگۆڵه‌م
کرد، په‌روه‌رده‌بووم.
ماڵه‌که‌مان
بۆ من هه‌ر وه‌ک
مه‌عبه‌دێك بوو
داره
سێوێکی «شاروێران»
به‌و
عوودانه‌ی
له دیاربه‌کر
ده‌یهێنان
و ده‌یسووتاندن
بۆنی
ژین و هه‌وای
عیشقی پێ ده‌به‌خشی.
له‌و
مه‌عبه‌ده
که‌وایه‌ک
بوو
له
که‌وڵی مه‌ڕ
به
جه‌وهه‌ری
«شارباژێر» و
به‌و قه‌ڵه‌مه‌ی
له
هه‌ورامان
هێنابوویان
فێری
کردم چۆن بخوێنم،
چۆن بنووسم:
خۆشه‌ویسته
خودای مه‌زن.
ئه‌و
مه‌عبه‌ده
وه‌ک
هه‌ڵۆی شاخی
حه‌کاری
وه‌ک
پڕمه‌ی ئه‌سپی
جاف
هه‌رگیز
ده‌گه‌ڵ تاریکایی
و
گه‌واهیری
پووچ و جڵفی
ده‌وروبه‌ری
ده‌گه‌ڵ
نوێژی ڕیاکاران
تێکه‌ڵ نه‌بوو.
له‌و
مه‌عبه‌ده
هه‌میشه بۆ
په‌رستش
به‌رماڵی
خه‌م ڕاخرا
و
به
ده‌نگێکی گریاناویش
ئایاتی
پیرۆز ده‌خوێندرا.
له‌و کاته‌ی
من له دایک
بووم
ڕێگره‌کانی
تێڕۆڕچی
له
تۆفانی ده‌ریای
خوێندا
له
باتی گه‌نج
كاسه‌سه‌ر و
لوولاکیان
به بارده‌برد.
هه‌ر
گه‌مییه‌ک
له ترسان
له
به‌نده‌ری
به‌هه‌شتی
خۆی
ڕایده‌کرده
جه‌رگی خه‌ته‌ر
جا
یان له گێژاوی
مه‌رگدا بێده‌نگ
ده‌بوو
یان
به له‌شی شکاوه‌وه
له
به‌ستێنێکی
نامۆدا له
قوڕ ده‌نیشت.
بێ که‌م
و زیاد پێنج
مانگانه بووم
کاتێ
شه‌ڕێکی کوێر
و باڵابه‌رز
له
نێوان دوو
گه‌لی
دڵ تووکن* و
نوستوو
له نێو گوێی
مێژوودا
سه‌ری
هه‌ڵدا.
ته‌له‌ڤزیۆن
و ڕادیۆ و کۆڵان
سینه‌ما
و شێعر و گۆرانی
هه‌ر
هه‌واڵی گولله
و بۆنی باڕووتی
بۆ دێناین.
ئیتر
بیری منداڵیی
من
بێزی
هه‌ستا له
هه‌رچی ئینسانکوشتنه
بێزێک
تێکه‌ڵ به
گۆشت و خوێن
بێزم
هه‌ستا...
بێز...
بێز...!
ورده‌ورده
تێگه‌یشتم
ئه‌من
حه‌ڕفێکم جودا
له‌و
حه‌ڕفانه‌ی
که
مامۆستا
له
سه‌ر ته‌خته
ده‌یاننووسێ
و ده‌یانڵێ
تێگه‌یشتم
نێوم وه‌کوو
داغێکه
که‌س
ماناکه‌ی نازانێ.
ئه‌و
ئایینه‌ی خۆشمده‌ویست
لای
مناڵانی مه‌دره‌سه
جادوویه‌کی
سه‌یر و کۆن
بوو
که
زۆر جاران هه‌روهک
تۆپێک
له
نێو ئاڵقه‌ی
گاڵته‌که‌یان
دوای
ده‌که‌وتم
ئه‌م ده‌ست
ئه‌وده‌ست.
هه‌ر له
منداڵییه‌وه
گه‌رما
و بۆنی هۆڵه‌کانی
لادێم
له
بۆگه‌نی ئاوه‌ڕۆی
شار پێ خۆشتر
بوو.
ئاسمانی
پڕ ئه‌ستێره‌م
پێ جوانتر بوو
له
چاو ترووکان
و سه‌مای چرای
شاران.
ڕاونانی
قاز و مراوی
هه‌ڵاتهه‌ڵاتی
نێو باخان
به‌هه‌شتی
ئه‌و ده‌می من بوو.
لادێم
هه‌ست کرد،
فێربووم
که چۆن دۆستایه‌تی
گه‌نم بکه‌م
له
کوڵمه‌ی گوڵ
ماچ بستێنم
نێوقه‌دی
دار ده ئامێز
که‌م.
پازده
ساڵان کڕ دامابووم
چاوم
بوو به دیافراگم
و
دڵم
بوو به تاریکخانه
هه‌رچی
دیبام له سه‌ر
وێنه چاپم
ده‌کرد.
سینگم
بوو به تۆمارگه
هه‌رچی
بیستبام وه‌ک
شریتێک ڕام
ده‌گرت.
پازده‌ساڵان
من لاڵ بووم
و
بۆ
گه‌وره‌بوون
له زستانی
ئه‌م هه‌زاره
هه‌ر
زه‌مهه‌ڕی هه‌ستم
داخست.
کاتێک
وه‌زمان هاتم
حه‌وته‌مین
ساڵی سووتانی
«هه‌ڵه‌بجه»
بوو،
ئیتر
بووم به گه‌رووی
ته‌واوی ئه‌و
شاخانه‌ی
به
به‌فره‌وه
خه‌ونیان فێری
من کرد.
بووم
به ده‌نگی
ئه‌و ئاسمانه‌ی
به
سورمه‌ی شه‌و
چاوی
شێعری منی ڕشت.
بووم
به پرسیار،
بووم به ئاگر
و خه‌ڵووز،
بووم
به سه‌دا
بۆ
هه‌ناسه‌ی
ئه‌و چۆمانه‌ی
هه‌ستی
منیان ته‌ڕ
ده‌کرد و
نه‌یانده‌هێشت
ئیشکارۆی ئه‌م
غوربه‌ته
ژه‌نگی
به سه‌ردا
هه‌ڵێنێ.
ئیتر
ئه‌من نۆکه‌رێکم
بێ خه‌ڵات،
بێ به‌رات
هه‌موو ساڵێ
ده‌بێ شه‌رتم
نوێکه‌مه‌وه
ده‌گه‌ڵ
ئه‌و وڵاته‌ی
شکارته‌یه‌ک**
له گیانی خۆی
به من به‌خشی
تا
تۆوی خه‌م داچێنم
و
خه‌رمانی
شێعر بدروومه‌وه.
تاران
2000
• دڵ تووکن:
ته‌عبیره
شێعرێکی «پوشکین»ه.
••
شکارته: زه‌وییه‌ک
که وه‌ك خێر
بۆ هه‌ژارانی
ده‌چێنن.
• • •