زێدی
ماد، باشی
سه‌لماند
که
گه‌وره‌ی کورد
گه‌لێک
پیتۆڵ و له‌باره...
نه‌ک
هه‌ر بۆ خۆی،
ته‌نانه‌ت
بۆ ئه‌وانیکه‌ش...
گه‌ر
بیه‌وێت،
ژیر
و به زیبک و
ته‌یاره...
بۆیه‌ده‌شێ
کوردیش
تاجی بکرێته
سه‌ر،
له
هه‌ولێر بێ یا
له به‌غدا،
به
به‌هره‌ی خۆی، بێ ده‌ردی
سه‌ر
توانای
کوردان نیشان
بدا...
باوه
و ده‌ڵین:
گفت
و نوکته و
راوێژی مام ،
دڵی مات و
تازیه‌باران،
دڵخۆش و پڕ خه‌نده
ده‌که‌ن
خه‌مڕه‌وێن و به‌هارهێنن،
پیر
و کاڵان خه‌نی
ده‌که‌ن،
کۆڕی
دۆستان ده‌خه‌مڵێنن.
بیستوومانه،
بۆ
ئه‌مریکا
ئۆغر ده‌که‌ن...
ئۆغرتان
خێر..!
به‌ڵام
سه‌رمان به‌رز
بکه‌ن
«کوردستان» تان
به ناوهێنان
فه‌رز
بکه‌ن..!
نه‌که‌ن
له که‌س حه‌زه‌ر
بکه‌ن،
یان
به حه‌زی
ناحه‌ز بکه‌ن..!
ده‌ڵێن مام جه‌لال
و شاندی،
ده‌چنه
(ی‌و ئێن)...
پاش
چه‌ند رۆژێک،
گشتیان
له وێن...
مایه‌ی
سه‌رفرازیی
کورده،
بۆ
یه‌که‌م جار،
میوانی
وان کوردێکی
زیت و نه‌به‌رده..!
ئێمه‌ی
کوردیش،
راسپارده
و داوامان هه‌یه...
گه‌ر
بیانکه‌یت،
به
چه‌ند عومره
و حه‌جان هه‌یه،
ده‌نا
کوردان ده‌تكه‌ن
لۆمه،
گه‌ر
ئه‌و خێره نه‌که‌یت
لۆمه..!
کاتێ
له‌سه‌ر سه‌کۆی
قسه،
هاتیه
قسه...
هه‌م
به کوردی، هه‌م
عاره‌بی
بۆیان
بدوێ...
با
بزانن کوردیش
هه‌سه
بیکه
بڕیار ئه‌م هه‌ڵوێسه
گوێ
مه‌ده که‌س،
کوردت
به‌سه..!
با
نه‌یاران
دانێن پرسه..!
تاخه‌ڵكو خوا
گشت بزانن،
ئه‌و
زمانه‌ی تۆ
پێی ده‌دوێی،
ناوی
له ده‌ستوور
هاتووه،
ریککه‌وت
نییه،
به
رێککه‌وتن
پێک هاتووه...
خێریش
نییه،
به‌ڵام
به خوێن سه‌رکه‌تووه...
زمانمان
ناو‌کی بڕاوه،
شۆخ
و شه‌نگه،
زۆر
پاراوه...
به
راستیمه
نه‌وه‌ک
فشه‌ی بنه‌سڵاوه..!
پێیان
بێژه:
ده‌ستوور،
سه‌رزاره‌کی
نییه
قسه‌ی
دڵه‌بۆ
ژینی کورد
بۆنی
گوڵه،
کێیه
ئه‌وه‌ی که‌وا
ده‌ڵێ:
بۆ
بنگڵه..!
ئه‌گه‌ر
وابێت من
خواحافیز
چش
له‌و ده‌ستووره
بێبنه
که
وه‌سیه‌تنامه‌ی
مردنــه..!
بۆیه...
که
فه‌رمووده‌تان
فه‌رموو
کوردان
گشتیان
چاویان لێیه...
سه‌رله‌به‌ریان
زه‌ین
و هۆشیان هه‌ر
له وێیه...
تا
بزانن
مام
جه‌لالی سه‌رۆکی
وان
که
دوا له بۆ
کۆفی عه‌نان
چ
مۆری و مه‌رجانی
پێیه...
ئه‌گه‌ر
ئه‌وه‌ی عه‌رزم
کردیت
جێبه‌جێت
کرد
په‌یامی
مه‌ت بۆ ئه‌وان
برد
ئه‌وسا
کورد دڵنێا ده‌بن
له‌و
مژده‌یه‌ی وا
له ڕێیه...
گوایه
بۆ کورد
واده‌ی
چاک و به‌رزی
پێیه...
ده‌نا
کوردگه‌ل
قوتار نابن
له‌و
به‌زم و دڵه‌ڕاوكێیه...
هه‌موو
ده‌مێ ده‌بێ و
نابێ
له‌و
ژیانه کێ به
کێیه..!
هه‌موو
که‌س بۆ خۆی
ئازاده
هه‌ر
کورده سه‌ربه‌هه‌وێیه..!
چونکه
گه‌وره تا چكۆڵه
لایان
وایه
ئه‌و
ره‌شنووسه
ته‌نیا
قسه‌ی گه‌وره
و لووسه
ئی
عه‌مامه‌ی ره‌ش
وبرشه
نرخی
که‌متر له‌یه‌ک
قرشه
«کڵاوێکه
له‌سه‌ر کوردان رۆ نراوه»...
«لۆزان»ێکه
و
ناوی
ده‌ستووریان
لێناوه..!
ئه‌ی
مام جه‌لال..!
ئه‌گه‌ر
هاتوو ئه‌و
کاره‌ت کرد،
به
زمانی مه‌ش
پێت
گه‌یاندن سڵاوی کورد...
له
ئه‌مریکا که
هاتیه‌وه
هیچ دیاریمان
له تۆ
ناوێ
ماندوو
مه‌به بۆ مه
تاوێ...
ئه‌وسا
ته‌نیا هه‌رخۆت
دیاریی،
هه‌م
بۆ غه‌یره‌و
هه‌م
بۆ زێدی کورده‌واری..!
موحسین
جوامێر
mohsinjwamir@hotmail.com
سه‌رنج..!
من
شاعیر نیم... بۆ
که‌یفی خۆشم
ئه‌و برووسکه‌شیعرهم نه‌نووسیوه،
ئی ناخی دڵمه.
به
په‌خشانم
نووسیبوو، وای
لێ به‌سه‌رهات... به
تایبه‌تیش بۆ
هێژا سه‌رۆک
مام جه‌لالم
نووسیوه...
ناشزانم چۆنی
بگه‌یه‌نمێ. جا
گه‌ردنی ئه‌و
خوشک و برا
خوێنه‌ره‌ی
ئه‌م برووسکه‌یه
ده‌خوێنێته‌وه‌و
له مام جه‌لالیش
نزیکه و
پێیشی راناگه‌یه‌نێت،
ئازاد نه‌بێت...
• • •