|
گڕکانه
که‌لله‌قه‌ندییه‌کان،
وه‌ک له
وێنه‌گه‌لی
مارس ئیکسپرێسی
ئوڕووپایی
ده‌بیندرێن،
هیچ ئاسیبێکیان
به زارک و چاڵه
وێکهاتووه‌کان
نه‌گه‌یاندووه.
ئه‌وه
به‌و مانایه‌یه
که گڕکانه‌کان
زۆر دواتر ته‌قیونه‌وه
و شوێنه‌که‌ش
حاڵه‌تی په‌یتاپه‌یتای
ئاگرپژێنیی
هه‌بووه.
«جێرارد
نێیوکوم» زانای
به‌رپرسی مارس
ئیکسپرێس،
ئاکامه‌کانی
له کۆفرانسێکی
کامبریج(بریتانیا)دا
پێشکێش کرد.
دوکتور
نێیوکوم، له
زانستگه‌ی
ئازادی بێرلین(ئاڵمان)
ئاوای گوت:
«مێڕیخ
یه‌ک له‌و هه‌سارانه‌یه
که زۆر دره‌نگتر
ــ له‌وانه‌یه
یه‌ک، یا دوو،
یان سێ میلیارد
ساڵ پێشتر ــ چالاک بووه.
وه له زۆر
پانتایی(شوێن)ان،
ئه‌من گومانم
هه‌یه چالاکییه‌کان
له حاڵی پێشڕه‌فتی
واقیعیدا بووبن».
ته‌قینه‌وه‌کانی
داهاتوو
ئه‌و،
هه‌روه‌ها
گوتی به‌ڵام
ناکرێ شوێنه‌که‌ی
دیاریکراو
بێ، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا،
، زۆربه‌ی ئه‌و
گڕکانانه
ڕه‌نگه دووباره
بته‌قێنه‌وه:
«ئه‌وه ده‌توانێ
میلیۆنێک ساڵ
بێ هه‌ر ئێسته،
ده‌شتوانێ
سبه‌ینێ بێ».
دوکتور
نێیوکوم وه‌ک
به‌ڕێوه‌به‌ری
لێکۆڵینه‌وه‌ی
ئامانجی به‌رزی
کامێڕا ئیستریۆ(HRSC)ی مارس
ئیکسپرێس،
که وێنه‌کانی
سه‌باره‌ت
به گڕکانه
که‌لله‌قه‌ندییه
دۆزراوه‌کان
هه‌ڵگرتبۆوه
کارده‌کا.
دوکتور
نێیوکوم ده‌ڵێ:
له وێنده‌رێ
ڕه‌نگه 50 تا
100 گڕکانی که‌لله
قه‌ندیی لایه‌کی
قوتبی باکووری
به پانتایی
میلیۆنێک کیلۆمیتری
چوارگۆشه
داپۆشیبێ. به‌رزایی
ئه‌و گڕکانانه
له کاتی هه‌ڵتۆقیندا
ده‌گه‌نه
300 تا 600 میتر.
سه‌ره‌ڕای
قوتبی باکوور، شوێنه تازه
چالاکبووه‌کان
و ــ بگره په‌یتاپه‌یتاکانی
دیکه له مێڕیخدا،
به‌شه‌کانی
«تارسیس» ــ شارگه‌ی گڕکانی ئۆلیمپوس(مانگ)
ــ و ئێلیسیوم
و ئه‌و شوێنه‌ی
سنووری زه‌ویی
نزم ـ
به‌رزی پێده‌گوترێ
ده‌گرێته‌وه.
به
هه‌ڵسه‌نگاندنی
ژماره‌یه‌ک
له زارکه
داقڵیشاوه‌کانی
ڕووبه‌ری قه‌واره‌گه‌لی
کۆره‌گه‌ی
هه‌تاوی، زانایان
ده‌توانن ته‌مه‌ن
و مێژووی ئه‌و
زارک و توێژ(ڕووبه‌ر)انه
بقه‌بڵێنن.
ئه‌گه‌ر
ئه‌وان به
شێوه‌یه‌کی
ناقۆڵا داقڵیشابن، ئه‌وا کۆنترن،
له حاڵێکدا
توێژه سافه‌کان
تازه‌تر دێنه‌به‌رچاو.
ئه‌وه‌ش شێوه
داقڵیشانێکی
جێگیر له بۆمبارانێکی
چڕ ده‌گه‌یێنێ
که هه‌ساره‌ی
خاکیی له ماوه‌ی
4 میلیارد ساڵ
له‌وه‌پێش
به خۆیه‌وه‌دیوه.
گڕكانه تازه‌كان
ئاگرپژێنه
که‌لله‌قه‌ندییه‌کان
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا
خاوه‌نی هیچ
به‌ڵگه‌یه‌کی
سه‌لماو له
هه‌ڵتۆقین و
داقڵیشان
نین، به‌ڵام
واده‌رده‌که‌ون
که تازه بن. دوکتور
نێیوکوم ده‌ڵێ
له‌وانه‌یه
سیمایه‌کی له‌مێژینه‌یان
هه‌بووبێ که
به هۆی
باوبۆران
سووابن، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی به
دوور زانی.
دوکتور
نێیوکوم ئاوا
بۆ سایتی بی
بی سی دوا: «ئه‌من
ناتوانم هیچ
سیمایه‌کی سه‌لمێندراوی
با له ناوچه‌دا
ببینم. ئێمه
له‌وانه‌یه
بیبینین و له‌وانه‌شه
پاشماوه‌ی
داقڵیشاوه‌کان
له هه‌رشوێنێک
ببنین. به‌ڵام
ئێمه
ناتوانین».
دوکتور
نێیوکوم له
درێژه‌ی قسه‌کانیدا
گوتی: «ده‌ورانی
ئاگرپژێنیی
که به‌ره‌وڕووی
مێڕیخ
بووبێته‌وه
نزیکه‌ی 1.5
میلیارد ساڵ له‌وه‌پێش
بووه. مێڕیخ
چالاکییه‌کی
ئارامی هه‌بووه
که به‌م
دواییانه ته‌واوبووه،
به‌ڵام ئه‌و
ئارامییه نه‌مردووه».
دوکتور
نێیوکوم
پێیوایه که
چالاکیی
ئاگرپژان به
شێوه‌یه‌کی
کاریگه‌ر له
سه‌ر چالاکیی
سه‌هۆڵبه‌ندانی
مێڕیخ ته‌ئسیری
داناوه. ده‌لیله‌که‌شی
له سه‌ر ئه‌و
هه‌ساره
سووره ئه‌وه‌یه،
ته‌قینه‌وه‌کان
و ده‌ردراوه‌کان
ئاخرسه‌ر ئاو
ده‌ده‌ڵێننه‌وه.
دوکتور
نێیوکوم ده‌ڵێ
له زۆر حاڵه‌تاندا، ئاوه‌کان
ده‌یبه‌ستن و
ده‌بنه ته‌خته سه‌هۆڵ.
به‌ڵام
زانایانی
دیکه
پێیانوایه
ده‌ورانی سه‌هۆڵبه‌ندانی
هه‌ساره‌که
به شێوه‌یه‌کی
کاریگه‌رتر
پێوه‌ندی به
سرشتی مێڕیخ و
سووڕانی به
ده‌وری خۆره‌وه
هه‌یه.
ئاکامی
ئه‌م
لێکۆڵینه‌وانه
له کۆبوونه‌وه‌ی
به‌شی زانستی
نجوومیی بنکه‌ی
ئه‌مریکایی
ئه‌ستێره‌ناسیی
له کامبریج ـ
ئینگلستان
پێشکێش کران.
وه‌گێڕانه‌وه:
س. چ. هێرش 06-09-2005
• • •
news.bbc.co.uk
|