|
ساڵ ڕه‌شپۆشه
• س.
چ. هێرش
ساڵ
ڕه‌شپۆشه
بۆ
چوار وه‌رزی
لێک وه‌ڕه‌زبووی
په‌رێز
په‌رێز زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاو،
مانگ
دڵته‌نگه
بۆ
ئاسمانی
نیشتمانی
ئاسۆ
ئاسۆ ڕۆژ
لێدزراو،
شه‌و
سه‌رخۆشه
بۆ
ڕێبازی لێک
جیاوازی
ڕه‌وه‌ز
ڕه‌وه‌ز زۆڵ
تێخزاو،
ژوان
بێده‌نگه
بۆ
گوڵدانی سه‌ر
هه‌یوانی
گه‌ڵا
گه‌ڵا چاو له
ڕێ ما‌و،
زێد
په‌رۆشه
بۆ
دایکۆڵه‌ی سه‌رلانکۆڵه‌ی
دڵۆپ
دڵۆپ خوێن تێ
تکاو،
ژیان
بێڕه‌نگه
بۆ
شاعیری سه‌رهه‌ڵگری
ده‌ریا
ده‌ریا وشه
خینکاو،
کوا په‌ریه‌کی
ئینساننه‌واز؟
بۆی
به‌یان که‌م
ڕازی دڵم
نوخته
به نوخته،
خه‌ت به خه‌ت...
کوا ئیکسیرێکی
چاره‌ساز؟
بسڕێته‌وه
په‌ڵه‌ی شه‌رم
له
سه‌ر گۆنای
ئینسانییه‌ت.
ئووتی
1994
• • •
|