|
|
(2000
- 1978) سۆران چیره
|
دووکه‌س
به‌دڵێک
له یادی
شه‌هیدی نه‌مر "هه‌ڤاڵ زانا"
(سۆران چیره) که له
ئه‌یلولی 2000دا،
له ناوچه‌ی
قه‌ره‌داغ
به‌قاره‌مانێتی
گیانی پیرۆزی
به‌خت کرد.
• ئاواره
وڵات
|
|
تۆ وه‌ک به‌فر
له زستانا
سڕت کردین و
له‌هاوینا
به‌جێت هێشتین
«هۆنراوه‌ی
شاعیرێکی کورد»
چه‌ند رۆژیک
بوو دڵم له مستێ دابوو،
ده‌تگوت چۆله‌که‌یه‌کی
ته‌زیوی به‌ر ڕه‌هێڵه‌ی
سه‌رماوه‌زه
و له هێلانه‌ی
له‌پی مندا
هه‌ڵکورماوه
و هه‌ڵده‌له‌رزێ،
جاری وابوو
ته‌زووی ساردوسۆڵی
هه‌ناسه‌م
په‌ڕوپۆی که‌سیره‌بووی
داده‌هێنا
و ژیانێکی نوێی
تێده‌سره‌واند.
له‌ناکاو کزه‌بای
هه‌واڵێک ئه‌و
چۆله‌که له‌رزۆک
و سڵۆکه‌ی
له په‌ل‌وپۆ
خست، ئه‌وهه‌واڵه‌ش
هه‌واڵی کوچی
ناواده‌ی تۆبوو،
هۆ په‌ره‌سێلکه‌ی
هه‌ڵوه‌دا.
وه‌ک هه‌ڵوه‌شانی
تان و پۆی دڵی
دایکێک، چه‌شنی
ژاکانی گوڵی
زه‌ردی زارۆڵه‌یه‌ک،
مینا تۆران
و هه‌ڵفڕینی
گیانی کیژۆڵه‌یه‌ک
دڵم شێوا، زمانم
سیس بوو، نیگام
فڕی و هه‌ر نه‌مزانی
له‌سه‌رگوێسوانه
و پاساری کامه‌خه‌یاڵ
نیشته‌وه،
کامه‌خه‌یاڵ.
هێشتا ئاسمانی
چاومان به زریوه‌ت
تێر نه‌ببوو،
ئه‌دی بۆچ وا
زوو ڕاخوشی،
هه‌نوکه‌ش
له‌و ئه‌نگوسته‌چاوه‌دا
چاوه‌کانمان
به‌شه‌واره‌ی
ئه‌و ئه‌ستێرانه
ده‌که‌و‌ن
که زێڕوه‌شانی
که‌ژاوه‌ی
مانگ ده‌که‌ن.
تۆش ئه‌ستێر‌یه‌کی
ورشه‌داربووی،
ئه‌ستێره‌یه‌ک
که له‌تاریکی
یاخی ببوو،
ئه‌ستێره‌یه‌کی
مکوڕ، داڕژای..
به‌لام بزرنه‌بووی.
ئه‌مجاره‌یان
بوویه خۆر
و گزینگی زێڕینت
ده‌مه‌وبه‌یان
ئاونگی گوڵی
چاومان ده‌خواته‌وه
و گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی
ڕوخسارمان
ده‌لاوێنێ.
ده‌ڵێن ماسییه‌کی
زه‌ردی بچکۆله
نه‌یده‌زانی
ئاو چییه،
ئه‌رێ، له‌نێو
ئاوێ داده‌ژیا
لێ، به‌ڵێ تێنه‌ده‌گه‌یشت
و ده‌یپرسی
ئاوچییه؟
که‌س وه‌ڵامی
ئه‌وپرسیاره‌ی
بۆ نه‌ده‌دراوه.
ڕۆژێک ماسی
زه‌ردی بچکۆله
له کاتی کایه‌کردن
دا چه‌ن جار
خۆ ده‌هاوێته
ده‌ره‌وه‌ی
ڕووباره‌که
به‌ڵام له‌ناکاو
خۆی له‌سه‌ر
خیزو ڕۆخی چه‌مه‌که
ده‌بینێته‌وه،
ده‌س ده‌کابه
هه‌ڵبه‌زدابه‌زکردن
و بێ ویستی خۆی
هاوار ده‌کا
ئاو! ئاو! ئێستا
منیش ماسییه‌کی
زه‌ردی بچکۆله‌م
و له ڕووباره‌که‌م
دابڕاوم، تۆش
لاوێچێک له‌و
ڕووباره پاک
و خوڕێنه‌بووی،
له‌وما هاوارده‌که‌م
هه‌واڵ! هه‌واڵ!
تۆ بڵێی ده‌رزییه‌ک
هه‌بێ نیگای
چاومان پێکه‌وه
بدورێنێ. داخۆ
پردێک هه‌یه
مه‌ودای نێوان
دڵی ئێمه پڕکاته‌وه.
ئه‌دی کام شیبا
بسکی ده‌نگمان
ئاوێته‌ی یه‌کترده‌کا.
مه‌لی گه‌لێک
پرسیارم هه‌ڵفڕاندووه
لێ مه‌خابن
بۆ هێلانه‌ی
به‌رسڤێک! به
له‌مێکی سه‌رگه‌ردانی
زه‌ریای غه‌مم،
لێ مه‌خابن
بۆ باوشی که‌نارێک!
ئاخ له‌و ده‌وره
سامناکه! نه
هێلانه‌یه‌ک
بۆ مه‌له
لانه‌وازه‌کان
و، نه که‌نارێ
بۆ به‌له‌مێکی
سه‌رگه‌ردان،
ده‌س ناکه‌و‌ن.
مه‌گین هه‌ر
به ئه‌سرین
ئاوپڕژێنی
سارای تینووی
دڵم بکه‌م. من
ڕاهاتووم له‌به‌ر
چۆڕاوگه‌ی
چاوانم تینوێتی
دڵم بشکێنم.
زۆرله‌مێژ
بوو ئه‌و دوو
هه‌وره ئه‌ستێوره‌ی
چاوم هیچ دێراوێکیان
په‌نگاو نه‌کردبوو،
تینوێتی هیچ
به‌یارێکیان
نه‌شکاندبوو،
کاکۆڵی تۆزاوی
هیچ په‌ژاره‌یه‌کیان
نه‌شۆردبوو،
تا ئه‌و کاته‌ی
به بروسکی
کۆچت هه‌وره‌تریشقه‌ت
خسته چاوم
و، دڵۆپ دڵۆپ
بارانی یادت
به‌سه‌ر سارای
تینووی دڵم
لوزه‌وی به‌ست.
یاد و بیره‌وه‌ری
ئه‌و ڕۆژانه‌ی
پێكه‌وه‌بووین
دیسان له مێشک
و هه‌ناومدا
ڕه‌گاژۆ ده‌کا
و لاپه‌ڕه‌ی
ئه‌وروژه
که‌سکانه
هه‌ڵده‌داته‌وه،
لاپه‌ڕه‌کانی
یاد و ژیانی
تۆ به‌ره‌و
دواوه هه‌ڵده‌درێنه‌وه،
په‌ڕ به په‌ڕ
تا ده‌گه‌نه
ڕۆژانی ئاوسی
1978، ئه‌و ڕۆژانه‌ی
به ژانی له‌دایکبوونی
شۆڕشێک تێده‌په‌ڕی.
هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه
ئه‌سته‌مه‌دا
دایکت به ژانی
پشکووتنی چاوه‌گه‌شه‌کانی
تۆوه ده‌تلاوه،
له‌پڕ شنه‌بای
شادی هه‌ڵیکرده
ماڵی ئێوه،
ده‌ر و دراوسێ
له‌حه‌وشه‌ی
ماڵه‌که‌تان
ئاپۆره‌یان
به‌ست. کیژۆڵه
و کوڕیژگه‌وردیله‌کان
له ده‌وروبه‌ری
تۆ کۆزیلکه‌یان
به‌ست و تامه‌زرۆیانه
چۆله‌که‌ی
نیگایان هه‌ڵده‌فڕی
و، د‌ندووکیان
له‌و چاوانه‌ده‌دا
که هێشتا به
ته‌واوی گوڵیان
نه‌دابوو.
یه‌که‌م په‌یڤی
تۆ گریان بوو،
هه‌موو مناڵێک
په‌یڤی یه‌که‌می
گریان و زیقه‌زیقه،
پاشان گریان
ده‌بێته بزه،
که‌نین، شادی،
ئاواز و گۆرانی.
وه‌لێ چاره‌نووسی
کۆرپه‌کانی
کورده‌واری
هه‌ر به گریان
و زریکه نووسراوه‌ته‌وه،
زریکه‌یه‌ک
که له گریانی
ساتی له دایکبوونێ
ڕا هه‌تا وه‌کوو ئاویلکه‌دان
درێژده‌بێته‌وه.
چه‌ن ڕۆژ دواتر
بانگیان به
گوێی ڕاسته‌ت
دادا و گوێزه‌بانه‌یان
بۆ گرتی، ناوێکی
دڵگریان لێنای
"سۆران".
فرچکت به شیری
پاک و خاوێنی
دایکت گرت،
ده‌گه‌ڵ کوژه‌که
و مورووی لانکه‌که‌ت
گوڕوگاڵت کرد.
به گاگۆڵکه
به‌ره‌و پیری
باوکت چووی
و، به زه‌رده‌و
قاقای شیرین
و دڵبزوێنت
گه‌رای شادیت
له دڵی ئه‌وداچاند.
وه‌بیرم دێ
ئه‌وێ ده‌مێ
منیش وه‌ک تو
کۆرپه‌یه‌کی
تازه‌زاوی
ئه‌و خاکه‌بووم.
ئه‌رێ زانا!
ئێمه به بۆنی
سوێسن و به‌یبوون
و شه‌وبۆ سییه‌کانمان
نه‌کرایه‌وه؟!
به چریکه
و جریوه‌ی باڵنده‌کان
و به تووڕه‌تووڕی
بلوێری کاکی
شوان گوێمان
ڕانه‌هات؟!
چاومان به ساماڵ
و خۆره‌تاو
هه‌ڵنه‌هات
و، شان به‌شانی
لاولاوه و
تووله نه‌مامی
حه‌وشه‌که‌مان
پێ نه‌گه‌یشتین؟!
ئه‌وێ ده‌مێ
بۆن هه‌ر بۆسۆ
و بۆکڕووزی
جه‌رگی هه‌ڵقرچاوی
دایکان بوو،
ده‌نگ هه‌ر
ته‌قه و گرمه
گرم و لرفه‌ی
ئاگر بوو.
شاری پێشه‌وای
نه‌مرمان،
مه‌هاباد له
نێو چڵکه
هه‌ورێکی بۆگه‌ندا
باوێشکی ده‌دا!
کوانێ ئاسمان،
کوانێ هه‌تاو؛
ئه‌وشتانه‌م
وه‌بیرنایه.
ئه‌وێ چاخێ
هه‌رلاولاوه‌ی
به‌ژنی لاوان
ده‌بڕایه‌وه،
پرچی خوشکه
شه‌هیده‌کانمان
ده‌سکه‌نه
ده‌کران، نه‌مام
و گوڵاڵه‌کانی
ئیندرقاش و
قاڕنێ و قه‌ڵاتان
پێخوست و خاشه‌بڕ
ده‌کران. ئه‌رێ"
زانا" ، ئێمه
ئاوا ڕاهاتین،
ئێمه وه‌سا
گه‌وره بووین.
وه‌بیرت نایه
له نێو تۆز
و خۆڵی کۆڵانه‌کانی
خڕێ، ڕه‌زگه‌یان،
ئه‌رمه‌نیان،
باغی سیسه،
سێ ئاشان و چوارچرا
غارغارێنمان
ده‌کرد؟ یه‌کترمان
نه‌ده‌ناسی،
یه‌کترمان
نه‌بینیبوو
به‌ڵام هه‌موشتێکمان
وه‌یه‌ک ده‌چوو،
وشه‌ی سه‌رزارمان
چه‌ک و شاخ بوون،
چوارچرابوو،
کوردستان بوو
کوردستان!!
به خه‌یاڵێکی
پاک و ساده
گه‌وره بووی،
گه‌وره بووین،
ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی
هیوامان پێوه
شه‌ته‌ک دابوون
یه‌ک به‌یه‌ک
ڕاخوشین. ئه‌و
ڕۆژانه ئاوابوون،
ئه‌ستێره‌ی
نوێ ده‌رکه‌وتن،
ڕۆژی نوێ هه‌ڵهاتن،
له‌و ساماڵه
نوێیه‌دا تۆش
بوویه په‌پووله‌یه‌ک
و ئیتر یه‌کترمان
ناسی و به‌فڕکه‌ی
باڵه‌کانمان
ده‌رد و ئازاره‌کانی
دایکمان باوه‌شێن
کرد. دایکی ئه‌مجاره‌مان
گه‌وره‌تربوو،
که‌زییه‌ی
سپی تر بوو،
غه‌مه‌کانی
قووڵتر بوون،
برینه‌کانی
به‌سوێ تر بوون.
ئێمه‌ش ڕۆڵه‌ی
به ئه‌مه‌گی
ئه‌و دایکه
بووین، بۆیه
هاتین بسکی
ئازاری داهێنین،
چاوی برینی
بستڕین، ئه‌و
دایکه‌مان
نیشتمان بوو،
نیشتمان.
ئێمه ڕۆڵه‌ی
دایکێک بووین،
ئێمه دووانه‌ی
ئه‌و دایکه
بووین، له
مه‌مکی کانیاوه
سارد و زوڵاڵه‌کانی
قه‌ندیلمان
خوارده‌وه،
سییه‌کانمان
بۆ هه‌وای فێنک
و پاکی
ئه‌و که‌ژ و
به‌نده‌نانه
کرده‌وه. له
زه‌رد و ما داره‌داره‌ی
شۆڕشگێڕییمان
کرد، له سه‌ر
زنار و ڕه‌وه‌زه
به‌رده‌کان
دانیشتین و،
به ئه‌نگوسته
پۆرگاوییه‌کانمان
ئاماژه‌مان
به ئاسۆگه
کرد.
تۆ ده‌تگوت"له‌و
ئاسۆگه سووره‌دا
هیوا و ئاواته‌کانمان
به‌دی ده‌که‌ین".
هۆ هه‌تاوی
به‌تین و تاوی
ژیانم!
ئه‌وێستا تۆ
له پێناوی
ئه‌و ئاوات
و هیوایه‌دا
ئاوا بووی و،
ئاسۆگه‌ی دڵی
ئێمه‌ت به‌ڕه‌نگی
ئاڵی خوێنینت
نه‌خشاند.
گیانه‌که‌م
"زانا"
ڕێگام بده با
ساته‌وه‌ختێك
گوێ له ترپه‌ی
دڵم بگرم. با
له نێو گۆمی
چاوکانما مه‌له
بکه‌م. با له
به‌ر زایه‌ڵه‌ی
ده‌نگی خۆم
وچانێک بده‌م.
ئاخ چه‌نده‌ساویلکه‌م،
خۆ ئه‌وه دڵی
تۆیه لێده‌دا،
ئه‌وانه چاوه‌کانی
تۆن شه‌پۆل
ده‌ده‌ن، ئه‌وه
زایه‌ڵه‌ی
تۆیه ده‌نگ
ده‌داته‌وه...
ئاخ "زانا
گیان" ئه‌وه
ڕۆحی تۆیه
ئاوێته‌ی گیانم
بووه، ده‌سا
لێم گه‌ڕێ،
ڕێگه‌م بده
با بۆ چرکه‌یه‌کیش
بێ ڕۆحی شیرینم
هه‌مبێز بکه‌م،
ڕێگام بده
هه‌ڤاڵه‌که‌م.
|
|
|