|
|
|
2005-08-14
|
|
ئایا«تیرۆریزمی
ده‌وڵه‌تیی»
کلک و گوێی هه‌یه؟
|
 |
به
یادی شه‌هیدی
جوانه‌مه‌رگ«شوانه‌ی
سه‌ید قادری»
سیمبۆلی ڕاپه‌ڕینه
خوێناوییه‌کانی
کوردستانی
ڕۆژهه‌ڵات
|
|
به‌ر
له هه‌ر شت،
پێویسته بزانین
«تیرۆریزمی
ده‌وڵه‌تیی»
چییه و چ تایبه‌تمه‌ندییه‌کی
هه‌یه؟
|
|
«تیرۆریزمی
ده‌وڵه‌تیی»
بریتی یه له ته‌واوی
ئه‌و سیاسه‌ت
و ئامراز و کرده‌وه
ناقانوونییانه‌ی
که به شێوه‌ی
زه‌بروزه‌نگ
له لایه‌ن
ڕێژیم یا ده‌وڵه‌تێکی
ناسیۆناڵ(ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌ی
سه‌رده‌ست)ه‌وه،
به مه‌به‌ستی
پاکتاوکردنی
ڕه‌گه‌زیی،
نه‌ته‌وه‌یی،
مه‌زهه‌بی
و..، هه‌روه‌ها
گۆڕانکاریی
دیمۆگرافیک،
له به‌رانبه‌ر
خه‌ڵکی مه‌ده‌نی
و ئاسایی، یان
له ئاست ئه‌ندامانی
حیزب و ئۆپۆزیسیۆنه
سیاسییه‌کان،
به نێوی پاراستنی
«به‌رژه‌وه‌ندیی
نیشتمانیی»
و «ته‌واویه‌تی
جوغرافیایی»
لێره‌وله‌وێ
پێڕه‌وده‌کرێن.
دیاره،
ئه‌و ڕاستییه‌ش
نابێ بخرێته
لاوه که ڕیشه‌ی
سه‌رهه‌ڵدان
و په‌ره‌گرتنی
ته‌واوی جۆره‌کانی
دیکه‌ی تیرۆریزم(وه‌ک:
تیرۆریزمی
کوێری سنوورنه‌ناسی
گروپه توندڕه‌وه
ئیسلامییه‌کان،
تیرۆریزمی
به‌ره‌نگاریی
یان کارده‌ره‌وه‌ی
به‌رهه‌ڵستکاره
سیاسییه‌کان
و..) ده‌بێ ده
ناخی «تیرۆریزمی
ده‌وڵه‌تیی»دا
بدۆزرێنه‌وه. به واتایه‌کی
تر، ئه‌وه هه‌بوون
و له‌ئارادابوونی
«تیرۆریزمی
ده‌وڵه‌تیی»یه
که بارودۆخی
له‌بار و به‌ستێنی
گونجاو بۆ «تیرۆریزمی
کوێری نێونه‌ته‌وه‌یی»
گروپه چه‌په‌ڵه
ئینسانکۆژه‌کان
و تاقمه ته‌قێنه‌ر
و خۆته‌قێنه‌ره‌وه‌کان،
یان تیرۆریزمی
به‌ره‌نگاریی
گروپه قه‌ومی
و مه‌زهه‌بی
و سیاسییه
دژبه‌ره‌کان
پێکدێنێ. بۆ
وێنه، ڕێکخراوی
«ئه‌لقاعیده»
به هه‌موو
لک و پۆپه‌کانیه‌وه
که هه‌ڕه‌شه
له سه‌رجه‌می
کۆمه‌ڵگه‌ی
مرۆڤایه‌تی
ده‌کا، له
ئه‌ساسدا،
خۆی ده‌ستکرد
و هه‌ڵقوڵاوی
«تیرۆریزمی
ده‌وڵه‌تیی»یه
و، سه‌د ئه‌وه‌نده‌ش
سه‌نگه‌ری
ڕاپه‌ڕاندنی
ئه‌رکه‌کانی
بگۆڕێ، دیسانیش
هه‌ر له خزمه‌ت
ئه‌و دیارده‌یه
دایه، واته
ئه‌گه‌ر له
قۆناخێکی دیاریکراوی
مێژوویی‌دا،
له خزمه‌ت
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
ده‌وڵه‌تی
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی
ئه‌مریکادابوو،
ئێسته ڕاسته‌وخۆ
له خزمه‌ت
ئیده‌ئۆلۆژیی
وڵاتانی ئیسلامی
دایه.
جا
بۆیه، ئه‌گه‌ر
له چه‌شنی«تیرۆریزمی
ده‌وڵه‌تیی»
وڵاتانی په‌ره‌گرتووی
سه‌نعه‌تی
یان ده‌وڵه‌ته
ئه‌وپه‌ڕ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی
ڕۆژئاوا، که زۆر
جار به شێوه‌ی
ده‌سترێژیی
سه‌ربازی سیاسه‌تی
خۆیان به سه‌ر
ئه‌م یان ئه‌و
وڵات‌دا داده‌سه‌پێنن
چاوبپۆشین،
ئه‌وا ئه‌م
دیارده‌یه
زیاتر له وڵاتگه‌لێک
پێڕه‌و ده‌کرێ
که گرژترین
کێشه‌ی ئێتنیکی
و نه‌ته‌وه‌ییان
تێدا هه‌یه؛
واته له زۆربه‌ی
ئه‌و وڵاتانه‌دا، نه‌ته‌وه‌ی
سه‌رده‌ستی
خاوه‌نده‌سه‌ڵات
له‌بری گرتنه‌به‌ری
ڕێگاچاره‌یه‌کی
هێمنانه و
ئاشتیخوازانه،
سیاسه‌تی زه‌بروزه‌نگ
و ڕێگاچاره‌ی
سه‌ربازی و
سه‌رکوتکردن
به‌کاردێنێ
و، بۆ پێشێلکردنی
مافی ڕه‌وای
(ئه‌وانی دیکه)،
له ته‌واوی
ئامرازی ناقانوونی
و نائینسانی
وه‌ک گوندسووتاندن
و ڕاگوێزانی
خه‌ڵک، کوشتن
و ڕاونانی به
کۆمه‌ڵ، ئه‌شکه‌نجه
و زیندان که‌ڵک
وه‌رده‌گرێ.
هه‌ربۆیه
له زۆربه‌ی
ئه‌و وڵاتانه‌دا،
دیارده‌ی «تیرۆریزمی
ده‌وڵه‌تیی»
زۆرجار ده‌گاته
ڕاده‌ی «ژینۆسایدی
قه‌ومی و نه‌ته‌وه‌یی».
هه‌ڵبه‌تا، زۆربه‌ی
ڕێژیمه سه‌ره‌ڕۆیه‌کانی
جیهان و به‌تایبه‌ت
ڕێژیمه دواکه‌تووه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاست،
هه‌رکام به
گوێره‌ی بارودۆخی
ناوخۆیی و ناوچه‌یی
و، به قازانجی
مانه‌وه و
درێژه‌دانی
ژیانی سیاسی
خۆیان، که‌م
تا زۆر که‌ڵکیان
له‌م دیارده‌یه
وه‌رگرتووه
و وه‌رده‌گرن.
ڕێژیمی
ئیسلامیی ئێران
یه‌کێک له‌و
ڕێژیمانه‌یه که هه‌ر له
سه‌ره‌تای
دامه‌زرانی
خۆیه‌وه،
نه‌ته‌نیا
دیارده‌ی «تیرۆریزمی
ده‌وڵه‌تیی»
وه‌ک سیاسه‌ت
و ئامرازێک
له به‌رانبه‌ر
دژبه‌ران و
به‌رهه‌ڵستکارانی
سیاسی و به‌تایبه‌ت
له ئاست نه‌ته‌وه‌ی
کورد و گه‌لی
کوردستان به‌کارهێناوه؛
به‌ڵکه هانده‌ر
و به‌دیهێنه‌ر
و په‌ره‌پێده‌ری
گه‌لێک تۆڕگه‌لی
تیرۆریستی
ئیسلامیی ئه‌وپه‌ڕسنووره‌کانیش
بووه.
ده‌وه‌دا
شک نییه که
سیاسه‌تی«تیرۆریزمی
ده‌وڵه‌تیی»
ڕێژیمی ئیسلامیی
ئێران هه‌رله
سه‌ره‌تاوه
له ئاست دژبه‌رانی
سیاسی و ته‌نانه‌ت
گروپه‌یلی
میللی ــ مه‌زهه‌بی
به‌وپه‌ڕی
گرژی و ڕژدییه‌وه
له ژێر په‌رده‌ی
«پاراستنی ئیسلام»
به‌ڕێوه چووه،
به‌ڵام دوای
ئه‌وه‌یکه
باڵی ڕاستئاژۆ
و بنه‌ڕه‌تخوازه‌کان
به ڕێبه‌رایه‌تی
«عه‌لی خامنه‌یی» توانیان
ته‌واوی بنکه
و پێگه سه‌ره‌کییه‌کانی
ده‌وڵه‌تیی
و، یه‌ک له‌وانه
پۆستی سه‌رۆککۆماریی
بێننه ژێر
ده‌سه‌ڵاتی
خۆیانه‌وه
و قه‌مه‌کێشێکی
تیرۆریست بکه‌نه
سه‌رکۆمار؛
ئه‌م دیارده‌یه
شێوازێکی توندوتیژتری
به خۆیه‌وه
گرتووه. نموونه‌ی
به‌رچاوی ئه‌و
دیارده‌یه،
ده‌کرێ له
سه‌رکوتکردنی
دڕندانه‌ی
خۆپێشاندانه
هێمنانه‌کانی
خه‌ڵکی شاره‌کانی
کوردستانی
ڕۆژهه‌ڵات،
له‌م مانگه‌ی
دواییدا زه‌ق
بکرێته‌وه.
هه‌رچه‌ند
سیاسه‌تی «تیرۆریزمی
ده‌وڵه‌تیی»،
چ له ڕێژیمی
پاشایه‌تی
په‌هله‌وی(باوک
و کوڕ) و، چ له ڕێژیمی
ئیسلامی(ئاخوندایه‌تی)
دا هه‌میشه
و بێ به‌زه‌ییانه
له کوردستانی
ڕۆژهه‌ڵات
پێڕه‌وکراوه
و پێڕه‌ویش
ده‌کرێ، به‌ڵام
هه‌ر له ڕوانگه‌ی
گه‌لانی دیکه‌ی
ئێرانه‌وه که خۆشیان
که‌توونه‌ته
به‌ر ته‌وژمی
ئه‌و زه‌بروزه‌نگه
ئیسلامییه،
بۆ ڕێژێمێکی
به قسه‌ی ڕێبه‌ره‌که‌یان،
پشت به خودابه‌ستووی
هه‌ق په‌ره‌پێده‌ری
کافر له‌ناوبه‌ری
جیهان ڕزگارکه‌ر،
جێگه‌ی ئه‌وپه‌ڕی
شه‌رم و شووره‌یی
و داوه‌شانه
که‌وا حازر
بێ، لاوێکی
کوردی بێ‌دیفاع
بگرێ و له ژێر
ئه‌شکه‌نجه‌دا
بیکوژێ و پاشان
ته‌رمه‌که‌ی
به ناوشار
و بازاڕدا بگێڕێ
و سووکایه‌تی
به نه‌ته‌وه‌یه‌کی
چه‌ند میلیۆنی
بکا و؛ له‌وه‌ش
خراپتر و بێ
شه‌رمانه‌تر،
خۆپێشاندانی
ناڕه‌زایه‌تیی
خه‌ڵکی کوردستان
که به شێوه‌ی
ئارام و هێمنانه
به‌ڕێوه‌بچێ،
به زه‌بری
هێزی سه‌رباز
و پاسدار و گروپه‌یلی
تیرۆریستی
ماتۆڕسوار‌ی
هاورده‌ی هه‌نده‌ریی
سه‌رکوت بکا!
ئایا «تیرۆریزمی
ده‌وڵه‌تیی»
کلک و گوێی هه‌یه؟!
لایه‌نگران
و پارێزه‌رانی
ماڤی مرۆڤ و،
بیروڕای گشتی
جیهانی زۆر
چاک ئاگادارن
هه‌رچی کار
و کرده‌وه‌ی
بیلعه‌تی تیرۆریستی
یه، یه‌که‌م
جار له کۆماری
ئیسلامی ئێران
تاقی کراوه‌ته‌وه
و دواتر گروپه‌یلی
تیرۆریستیی
دیکه له شوێنه‌کانیتر
کردوویانه‌ته
سه‌رمه‌شقی
خۆیان.
ئه‌و
خاڵانه‌ی خواره‌وه
نموونه‌گه‌لێکی
به‌رچاون که
ڕێژیمی ئیسلامی
ئێران نه‌ته‌نیا
حاشایان لێ
ناکا، به‌ڵکه
وه‌ک ئاکارێکی
شاز و شیاو و
داهێنراو شانازیشیان
پێوه‌ده‌کا:
ــ دیارده‌ی
«سه‌ربڕین» که
ماوه‌یه‌ک
دوای ڕووخانی
ڕێژیمی به‌عسیی
له عێراق کرده‌وه‌یه‌کی
باو و ئاسایی
بوو، یه‌که‌م
جار چه‌قۆکێش
و قه‌مه‌کێشه‌کانی
سه‌ر به کۆماری
ئیسلامیی ئێران
له گونده‌کانی
«قارنێ» و«قه‌ڵاتان»
و زۆر شوێنی
دیکه‌ی کوردستان
له سه‌ر خه‌ڵکی
بێ‌تاوان و بێدیفاعی
کورد به تاقیان
کرده‌وه.
ــ
کوشتن و ئیعدامکردنی
به کۆمه‌ڵی
لاوانی کوردی
شاره‌کانی
کوردستان له
بن په‌سیو و
دیواران به‌بێ
دادگایی‌کردن
و موحاکه‌مه،
له‌لایه‌ن
خه‌ڵخاڵی و
ئاخونده‌کانی
دیکه‌وه،
له کاتی شه‌ڕی
سێ مانگه‌دا(1358هـ|1979).
ــ ده‌ستبه‌سه‌رکردن
و بێسه‌روشوێنکردنی
ژنان و پیاوانی
کورد له زۆربه‌ی
شاره‌کانی
کوردستان(نموونه:
کوشتنی 59 که‌س
له خه‌ڵکی
مه‌هاباد- 1363/1984).
ــ
ڕاپه‌ڕاندنی
ئه‌رک و
کرده‌وه‌ی
تیرۆریستی
له ده‌ره‌وه
و ناوه‌وه‌ی
وڵات، به‌که‌ڵک
وه‌رگرتن له
چه‌کی سارد
وه‌ک: چه‌قۆ،
ته‌ور، بیور
و.. (نموونه:
د. شاپووری به‌ختیار
و زۆر که‌سایه‌تی
دیکه).
ــ تیرۆرکردنی
ڕێبه‌رانی
حیزبی دیمۆکراتی
کوردستان(د.
قاسملوو...، د.
شه‌ڕه‌فکه‌ندی
و..) و که‌سایه‌تییه
سیاسییه‌کانی
دیکه به ده‌کارهێنانی
چه‌کی گه‌رم
( به هاوکاری
تیرۆریسته‌کانی
حیزبوڵڵا و..)
ــ
بۆمبدانانه‌وه
و ناردنی بۆمبی
پۆستی بۆ که‌سایه‌تییه
سیاسییه‌کان
له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات(نموونه:
کوژرانی عیفه‌تی
قازی کچی پێشه‌واقازی
و..)
ــ
سووتاندن وداپلۆخاندنی
ڕوومه‌تی کچان
و ژنان و پیاوان،
به پێداکردنی
تیژاو(ئه‌سید|تیزاب)
له‌لایه‌ن
گروپه‌یلی
حیزبوڵڵا و
خاهه‌رانی
زه‌ینه‌ب،
به تاوانی
ده‌به‌رکردنی
جلوبه‌رگی
نائیسلامیی(لیباسی
ته‌نک و سوور،
کراسی بێ قۆڵ،
ده‌رکه‌وتنی
موو له ژێر
له‌چکه‌وه..).
ــ
داهێنانی شێوه‌یه‌کی
مۆدێرنی ئیعدامکردن
به ماشێنی
جه‌ڕی سه‌قیل(جه‌کدار)
له زۆربه‌ی
شاره‌کانی
ئێران، یه‌که‌مجار
له شاری کرماشان
وێڕای ته‌کبیرکێشانی
پاسدار و حیزبوڵڵا..
ــ
سه‌نگه‌سارکردن
و ڕه‌جمکردنی
کچان و ژنان
له شوێنه
گشتییه‌کان،
وێڕای ئه‌ڵاهوئه‌کبه‌رگوتنی
حیزبوڵڵا و
پاسدار.
ــ
شه‌للاق و قامچی
لێدانی تاوانباران
له شه‌قام
و گۆڕه‌پانی
شاره‌کان به
به‌ر چاوی خه‌ڵکه‌وه،
به تاوانی
هه‌بوونی کاسێتی
مۆسیقا له
ناو ماشێن(له
ساڵه‌کانی
به‌رایی)دا
و، هه‌روه‌ها
خواردنه‌وه‌ی
شه‌ڕاب و ئاره‌ق
و شتی له‌م چه‌شنه.
ــ تیرۆرکردن
و سه‌ربه‌نیستکردنی
نووسه‌ران
و دژبه‌رانی
سیاسی به شێوه‌ی
زۆر نهێنی و
نه‌زانراو
که له مێژووی
کۆماری ئیسلامیی
ئێران به (قه‌تڵه
زنجیره‌ییه‌کان)
نێودێرکراوه.
ــ پیلاننانه‌وه
و به ئانقه‌ست
وه‌رگه‌ڕانی
ئوتوبووس،
به نیازی کوشتن
و له‌ناوبردنی
کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر
و شاعیر و هونه‌رمه‌ندی
سه‌ر به یه‌کێتی
نووسه‌رانی
ئێران که بۆ
شاری باکۆی
ئازه‌ربایجان
بانگهێشت کرابوون.
شیاوی سه‌رنجه
که ئه‌و پیلانه
به هۆی یه‌ک
یان دوو نه‌فه‌ر
له به‌شداران
پووچه‌ڵ کرایه‌وه
و، که‌س گیانی
له ده‌ست نه‌دا.
ــ
ڕه‌واج و بره‌وپێدانه‌وه‌ی
سیغه(ژن کڕین)
به‌تایبه‌ت
له دوای شه‌ڕی
ئێران و عێراق.
شیاوی گوتنه
ئه‌و کرده‌وه
دزێوه نائینسانییه
له ده‌ورانی
پاشایه‌تیدا
هه‌ڵگیرابوو،
که‌چی له ڕێژیمی
ئاخونده‌کاندا
سه‌رله‌نوێ
داکه‌وته‌وه!
ــ
بریندارکردن
و هورووژاندنی
هه‌ستی مه‌زهه‌بیی
میلیۆنان خه‌ڵکی
سوننی(کورد،
عه‌ره‌ب، تورکمه‌ن،
به‌لووچ) و،
وه‌ڕێخستنی
شانۆی «عومه‌رسووتان»
و زیندووکردنه‌وه‌ی
شه‌ڕی قه‌ومی
و مه‌زهه‌بی.
ــ
وه‌ڕێخستنی
گه‌لێک شانۆی
ده‌ستکرد و
ئانقه‌ست بۆ
خۆدزینه‌وه
و خۆبواردن
له قه‌یرانی
کۆمه‌ڵایه‌تی
و ئابووری و
سیاسی(نموونه:
فتوای قه‌تڵی
سه‌لمان روشدی
نووسه‌ری کتێبی
«ئایه‌ته شه‌یتانییه‌کان»).
له‌م دواییانه‌شدا
ڕاکێشانی سه‌رنجی
گه‌لانی دیکه‌ی
ئێران بۆ هاوده‌نگی
ده‌گه‌ڵ سیاسه‌تی
تیرۆریستییانه‌ی
ڕێژیم له کوردستانی
ڕۆژهه‌ڵات،
به‌م نێوه
که گۆیا ئه‌مریکا
ده‌یه‌وێ ته‌جره‌به‌ی
کوردستانی
باشوور له
به‌شه کوردییه‌کانی
ئێران دووپاتبکاته‌وه!
ــ
ڕه‌وانه‌کردنی
هێزی حیزبوڵڵا
بۆ ده‌ره‌وه‌ی
وڵات و به‌شداری
له شه‌ڕ و ڕووداوه
خوێناوییه‌کان(نموونه:
لوبنان، بوسنی
و هه‌رزه‌گۆیین
و، له‌م دواییانه‌ش
وڵاتی عێراق).
ــ
ناردنی چه‌ک
و ته‌قه‌مه‌نی
و ڕه‌وانه‌کردنی
هێزی حیزبوڵڵای
داوته‌ڵه‌ب
بۆ ناوه‌وه‌ی
عێراق، به
مه‌به‌ستی
خراپکاریی
و ئاژاوه‌نانه‌وه.
ــ
هێنانی هێزی
بێگانه و بیانی(ئه‌فغانی،
ئه‌نسارسوننه‌ی
کوردستانی
عێراق، حیزبوڵڵای
لوبنان) به
مه‌به‌ستی
سه‌رکوتکردنی
خه‌ڵکی کوردستانی
ڕۆژهه‌ڵات،
به‌تایبه‌ت
له کاتی ڕاپه‌ڕینه‌کانی
ئه‌م مانگه‌ی
دوایی.
دوای
ئه‌وه‌یکه
سه‌لمێندرا
که ڕژیمی ئیسلامی
ئێران ڕێژیمێکیی
ته‌واو تیرۆریسته،
پێویسته بۆ
کۆتاییهێنان
به‌م باسه
ئه‌م نوکته‌یه
جه‌خت بکرێته‌وه
که ڕێبه‌ر
و سه‌رانی ڕێژیم
له‌وه ئاگادار
بن که چاره‌نووسی
ئه‌وان و ڕێژیمه‌که‌یان
له ئی حه‌مه‌ڕه‌زاشای
په‌هله‌وی
نه ته‌نیا
باشتر نابێ
که به چاوی
گریانه‌وه
وڵاتی به‌جێهێشت،
به‌ڵکه به‌م
سیاسه‌ته
تیرۆریستییه‌ی
کردوویانه‌ته
دوکتوره‌ینی
خۆیان خراپتریش
ده‌بێ و، هاکا
له داهاتوویه‌کی
زۆر نزیکدا،
هه‌ر به‌م مه‌ندیله‌ی
خۆیان له شه‌قام
و خیابانان
بخینکێندرێن
و که‌سیش فاتیحایه‌کیان
بۆ دانه‌دا.
س. چ.
هێرش، 12-08-2005
• • •
|
|
|