|
• ئاغای یۆنسی
له «زستانی
بێ به‌هار»،
ڕیوایه‌تی
زیندانی دوای
کوده‌تای28ی
گه‌لاوێژی
خۆی له قاڵبی
چیرۆکێکی سه‌رنجڕاکێشدا
نووسی. شۆڕشی
1357 (1978) سه‌رکه‌وت
و به مه‌ودایه‌کی
که‌م دوای ئه‌مه،
نووسه‌ری نێوداری
کورد و ئه‌ندامی
پێشووی ڕێکخراوی
نیزامی حیزبی
توده، له
کابینه‌ی بارزرگان
دا بوو به پارێزگاری
کوردستان{سنه}.
چیت کرد له
یه‌که‌مین
ڕۆژه‌کاندا؟
ـ ئه‌من پاش تێپه‌ڕکردنی
8 ساڵ زیندان
له دوای کوده‌تای
28ی گه‌لاوێژ،
ئیدی ده‌گه‌ڵ
حیزبی توده‌ی
ئێران ڕابیته‌یه‌کم
نه‌بوو. ئێوه
ده‌زانن که
قسه له‌و باره‌یه‌وه
زۆره.. له «زستانی
بێ به‌هار»دا
به‌شێک له‌وانه‌م
گوتووه. دوای
ئه‌م ساڵانه،
ئه‌من ده‌گه‌ڵ
حیزب پێوه‌ندیم
نه‌بوو. ڕۆژێک
که نێوی من
له کوردستان
وه‌ک پارێزگار
مه‌تڕه‌ح بوو
و قه‌بوڵم کرد،
پێوه‌ندیم
هه‌روا ده‌گه‌ڵ
هاوبه‌ندییه‌کانی
پێشووم به‌رقه‌رار
بوو. چوومه
ده‌فته‌ری
حیزبی توده
و هاوڕێکانم
بینی. گوتیان
ده‌ته‌وێ ئاغای
کیانووری ببینیی؟
گوتم نا، نامه‌وێ
مولاقاتی بکه‌م.
• شێوه‌ی
بارهێنان و ڕه‌وتی
په‌روه‌رده
له کوردستان
چۆن بوو؟
ـ ئاخوندیی،
مه‌لایه‌کیان
ده‌گرت،
گوڵستان و
بوستانی به
منداڵه‌کان
ده‌رس داده‌دا.
زیاتر به‌دوای
فێربوون(ته‌حسیل)ی
ئیلاهیدا
بوون. فه‌قێ(ته‌له‌به)یه‌ک
هه‌بووه که
شتومه‌کی خۆی
هه‌ڵگرتووه
و شار به شار
گه‌ڕاوه،
گوند به گوند.
به واته‌ی
خۆیان
زانستگه‌لی
دوانزه‌وانه‌یان
ده‌خوێند. ئه‌وانه
دیسان ده‌گه‌ڕانه‌وه
گوندی خۆیان. نێودارانی
کورد هه‌موو
به‌م جۆره
بوون. له ناو
ئه‌وانه‌دا
به ده‌گمه‌ن
که‌سێکی وه‌ک
شێخ ڕه‌زای که‌رکووکی{تاڵه‌بانی}
ده‌بیندرێ که
بێ به دوو سێ
زمان شێعر بڵێ.
شێعری ئه‌وان
زیاتر به
زمانی فارسی
بووه. ئه‌سڵه‌ن
به زمانی
تورکی
شێعریان نه‌گوتووه.
به‌ڵام
بۆوێنه شێخ ڕه‌زای
که‌رکووکی به
سێ زمانی
تورکی و کوردی
و فارسی شێعری
گوتووه. زاراوه‌گه‌لێکیش
له فارسی‌دا
ده‌کار ده‌کا
که ئه‌تۆ
پێتوایه ئه‌و
له تاران
ژیاوه و ده‌گه‌ڵ
خه‌ڵکی
خوارووی شار
پێوه‌ندی هه‌بووه.
مه‌وله‌وی
کورد،
شاعیرێکی
دیکه‌یه که
به زمانی
فارسیی ساسانی
شێعری گوتووه،
زمانی هه‌ورامی.
• فارسی
و کوردی تێکه‌ڵاویی
واژه‌ییان
زۆر پێکه‌وه
هه‌یه؟
ـ به‌ڵێ،
هاوبه‌شییان
گه‌لێک زۆره.
به جۆرێک که
به نه‌زه‌ری
من، کورده‌کان
کاتێک واژه‌یه‌ک
یان زاراوه‌یه‌ک
که‌م بێنن ده‌بێ
بابده‌نه‌وه
سه‌ر فارسییه‌که.
چونکه هه‌رچییه‌ک
بێ زمانی ئێمه‌ش
زمانی فارسی
یه. ئێوه ده‌ڵێن
شه‌ب، ئێمه
ده‌ڵێین شه‌و.
• گه‌شه‌ی
ئه‌ده‌بیات
له مه‌ودای
ڕۆژگاردا به
چ شێوه‌یه‌ک
بووه؟
ـ ئه‌ده‌بیات
به‌م شێوه‌یه‌ی
که له به‌شی
فارسنشیندا
گه‌شه‌ی
کردووه، له
کوردستان
وانه‌بووه. به‌م
ده‌لیله که
خه‌ڵکی کورد
هه‌میشه ده‌گه‌ڵ
قه‌ومێکی
بیانی دراوسێ
بووه و، ئه‌و
قه‌ومه
بیگانه‌یه
گوشاری
خستووه‌ته‌سه‌ر.
ئه‌وان هه‌میشه
ده پێکهه‌ڵپڕژاندا
بوون. وه‌ختێکی
وایان بۆ ئه‌ده‌بیات
و شێعرگوتن نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ
زنجیره‌یه‌ک
شێعرگه‌لی
کوردی له
گۆڕێ‌دا هه‌یه
که له
ڕاستیدا
شێعری ئازادی
کوردی یه، به
نێوی «حه‌یران».
حه‌یران به
ئاواز ده‌خوێندرێ،
به‌ڵام ئه‌م
ئاوازه (ڕیوایه‌ت)ێکه.
گێڕانه‌وه‌ی
شه‌ڕ، ئه‌وین
و... شاعیر هه‌وڵده‌دا
ئاخری شێعره‌که‌ی
که خۆئاسایی
چوار نیودێڕه
وه‌ک یه‌ک
ڕێکبخا. ئه‌ده‌بیاتی
ڕه‌زمی و به‌زمی(ئاشقانه)ی
کوردستان، ئه‌مڕۆ
به‌م شکڵه ده‌قی
گرتووه. به
شێوه‌ی
ڕیوایه‌ت.
• له
سه‌رزارترین
شاعیری ئه‌مڕۆی
کوردستان به
نه‌زه‌ری
ئێوه چ که‌سێکه؟
ـ باشترین
شاعیری ئه‌مڕۆی
کوردستان، به
نه‌زه‌ری من،
شاعیری کوردی
باشووری
کوردستان، «شێرکۆ
بێکه‌س»ه. ئه‌و
خه‌یاڵێکی
تابڵێی عه‌جایبی
هه‌یه. ئه‌و،
ئه‌مڕۆ له
ئیتالیا وه‌ک
هاووڵاتییه‌کی
شانازیی وه‌رگیراوه.
یه‌کێک له ئه‌دیبانی
عه‌ڕه‌ب به
نێوی جواهیری
له شوێنێک
شێعرێکی هه‌یه
ده‌ڵێ ئێمه
به عینوانی
موسوڵمان(چون
کوردان به
موسوڵمان
دانانێن) ده‌زانین
که کتێبی
شێرکۆ وه‌ک
قورئان وایه
بۆ کورده‌کان.
• ئاغای
یۆنسی، بۆچی
بارودۆخی
سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی
کوردستان به
درێژایی
مێژوو، هه‌میشه
ئه‌وها ئاڵۆز
بووه؟
ـ یه‌که‌م ئه‌وه‌یکه
کوردستان
ڕێگه‌ی به ده‌ریاوه
نییه. دووهه‌م،
له ناو پێنج
وڵات دابه‌شبووه.
ئێران، تورکیا،
عێراق،
سووریا
و یه‌کێتی
سۆڤیه‌تی
پێشوو له هه‌رمه‌نستان.
کوردستان هه‌میشه
له قه‌راغی
ئیمپڕاتۆرییه‌کاندا
بووه. عه‌شایر
و خێڵاتی ئه‌وێ
هه‌میشه ده‌گه‌ڵ
یه‌کێک له‌و
ئیمپڕاتۆرییانه
سه‌روکاری هه‌بووه.
به هۆی
گۆڕانکاریی
ناوه‌وه‌ی
ئیمپڕاتۆرییه‌کان
کوردستانیش
ئاڵۆز ده‌بوو.
کاتێک
ئیمپڕاتۆریی
عوسمانی
بڕبڕده‌بێ. ده‌سته‌یه‌ک،
به‌شێک له
کوردستان له چنگ
تورکیادا ده‌هێڵنه‌وه.
به‌شێکی دیکه‌ش
وه‌ک ویلایه‌تی
موسڵ که
کوردستانی
عێراقی ئه‌مڕۆیه،
ئینگلیسییه‌کان
ده‌ستی به سه‌ردا
ده‌گرن.
له‌وێ چرچیل
که له‌و زه‌مانه‌دا
وه‌زیری
موسته‌عمه‌راتی
ئینگلیس بوو،
ده‌ڵێ که
باشتره ئێمه
هه‌رئێسته
به کوردستان
سه‌ربه‌خۆییه‌ک
ببه‌خشین، که
ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه
کورده‌کانی
دیکه‌ش
ڕابکێشێ. سبه‌ی
که
ناسیۆنالیسته‌کانی
عه‌ڕه‌ب ده‌بوژێنه‌وه
که
ناسیۆنالیزمێکی
دڕیشه،
ناهێڵن خه‌ڵکانێک که له
ئه‌سڵیان
جودابوونه‌وه
کاری خۆیان
جێبه‌جێ که‌ن.
ده‌بنه خاوه‌نی
نه‌وتی ئه‌وان
و... به‌ڵام ئه‌وان
نه‌زه‌ری
چرچیلیان به‌هێند
نه‌گرت. سیاسه‌تداڕێژه‌رانی
زله‌ی
ڕۆژئاوا،
بایه‌خیان به
ناسیۆنالیزمی
عه‌ڕه‌ب دا. پشتیوانیان
لێ کرد و
ویستیان که
ئه‌م ناسیۆنالیزمه
له داهاتووی
ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا
نه‌خشێکی
پڕڕه‌نگتر
کایه بکا.
به‌شێکی
زۆر له‌م قه‌یران
و ئاڵۆزییانه‌ی
ئاماژه‌یان
پێده‌که‌ی،
پێوه‌ندی به
سیاسه‌تگه‌لی
زله
ئیمپڕیالیزم
و مه‌سه‌له‌ی
نه‌وت له
ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاسته‌وه
هه‌یه. ئیمپڕیالیزم
که بۆ ڕه‌زای
خودا نایا! به
دوای نه‌وته‌وه‌یه...
• له
کێشمه‌کێشمی
ئه‌و
ئاڵۆزییانه‌دا،
نوخته وه‌رسووڕانی
مه‌تڕه‌ح،
پێکهاتنی «کۆماری
مهاباد(کوردستان)»
به پێشه‌نگایه‌تی
قازی محه‌مه‌د
بوو. ئێوه که
چاو به‌م
ڕووداوانه‌دا
ده‌خشێننه‌وه،
به‌رهاتی
کرده‌وه چۆن
هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
ـ له باری
سیمبۆلییه‌وه،
کرده‌وه‌ی
قازی، کرده‌وه‌یه‌کی
گرینگ بووه. ته‌نیا
له باری
سیمبۆلیکییه‌وه.
به‌م ده‌لیله
که ناوچه‌یه‌کی
وه‌ک مهاباد،
له ئاست ده‌وڵه‌تی
ئێران، به‌م
پانتاییه ده‌یتوانی
چ ئه‌نجام
بدا؟ به‌ڵام
ئه‌و بزاوته
گرینگ بووه. به‌و
ده‌لیله که
نه‌ته‌وه‌یه‌کی
گچکه به
فیداکردنی
خۆی، ڕێگه‌یه‌کی
بۆ خه‌بات
کرده‌وه. له‌م
دواییانه‌دا
مه‌تڵه‌بێکم
سه‌باره‌ت به
دادگایی
قازییه‌کان
له قه‌ولی
لێپرسه‌ره‌کانیان
خوێنده‌وه. چ
ئازایه‌تی و
بوێرییه‌کیان
نیشانداوه.
به‌ڵام خۆبه‌ختکردن
ده‌گه‌ڵ
ئاکامی مه‌سه‌له‌که،
کرده‌وه‌یه‌کی
سیاسیی
جیاوازه. ئه‌وان
نه‌یانده‌توانی
ئاکامێکی باش
له بزاوتی
خۆیان وه‌ربگرن.
ئینگلیس دژ
بوو. ڕووسه‌کان
کۆمه‌گیان نه‌کرد.
بڕبڕه‌ی
پشتیان له شه‌ڕ
ده‌گه‌ڵ
ئاڵمان‌دا
شکابوو. ئه‌مریکاش
به ته‌واوی
دیفاعی له
ڕێژیمی شا ده‌کرد.
ئه‌وان ده‌یانویست
چی بکه‌ن؟
قازی محه‌مه‌د،
بوو به مه‌شخه‌ڵی
خه‌ڵکێک که
ده‌یانه‌وێ
خه‌بات بکه‌ن...
پاڵپشتی خه‌ڵکی
کورد له‌وان
ساڵاندا یه‌کێتی
سۆڤیه‌ت بوو. له‌و
خه‌یاڵه‌دا
بوون که یه‌کێتی
سۆڤیه‌ت
یارمه‌تی نه‌ته‌وه
زۆرلێکراوه‌کان
ده‌دا! له ته‌واوی
ئه‌و ساڵانه‌دا،
ده‌وڵه‌ته
ناوه‌ندییه‌کانی
ئێران و عێراق
سیاسه‌تی سه‌رکوتیان
هه‌ڵبژاردبوو.
• خه‌ڵکی
کوردستان، چ
نه‌خشێکی به‌رچاویان
له سه‌رکه‌وتنی
شۆڕشی ڕێبه‌ندان(1978)دا
هه‌بوو؟
ـ ئه‌من نه‌خشێکی
ئه‌وهام نه‌دی!
واته ئه‌و گه‌رموگوڕییه
نه‌بوو. بێژگه
له
موجاهیدینی
خه‌ڵق، چریکه
فیداییه‌کانی
خه‌ڵق و...
گه‌رموگوڕییه‌کی
دیکه نه‌بوو.
فیداییه
ئیسلامییه‌کانیش
ته‌ئسیریان
نه‌بوو. ئه‌و
ڕه‌وته‌ی که
له باری
ناڕازی
داتاشین و په‌روه‌نده‌سازکردن
بۆ ڕێژیمی شا،
به‌ڕاستی
کارتێکه‌ری
هه‌بوو،
حیزبی توده
بوو. زیندانییه‌کان
هه‌موو توده‌یی
بوون. ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
بوو که په‌روه‌نده‌ی
بۆ شا دروست
کرد. سه‌رنجی
کۆڕوکۆمه‌ڵی
مافی مرۆڤی بۆ
لای ئێران
ڕاکێشا و.. خۆی
ئیبراهیمی یه‌زدی
یش گوتوویه،
مه‌گه‌ر چه‌ند
که‌س مه‌ندیل
به‌سه‌ر له
زیندانی شادا
هه‌بوو؟... له
کوردستانیش
وه‌زع هه‌روا
بوو. دوکتور
قاسملوو له
ئوڕووپا بوو و
له ئێرانیش
به‌ڕاستی
نازانم،
حیزبی
دێمۆکراتی
کوردستان چه‌نده‌ی
نفوز هه‌بووه.
له ڕۆژانی
دوایی تا سه‌رکه‌وتن،
ئاغای خومه‌ینی
دڕدۆنگ بوو که
کوردستان
هاوکاری نه‌کا،
به‌ڵام
کوردستان له
ڕۆژه‌کانی
ئاخر هات،
هاوکاری کرد و
کوشته‌شی دا.
• زه‌مزه‌مه‌ی
سه‌رهه‌ڵدانی
قه‌یران له
دوای شۆڕش که‌ی
ده‌ستی
پێ‌کرد؟
ـ له ڕه‌شه‌مه‌ی
ساڵی 1357 دا. به
ده‌وڵه‌تی
ئاغای
بازرگانیان
گوتبوو
که کورده‌کان
چالاکیگه‌لێکیان
ده‌ستپێکردووه.
گرژییه‌ک هه‌ست
پێده‌کرێ! ئه‌وان
هه‌یئه‌تێکیان
به سه‌رۆکایه‌تی
داریوشی
فروهێر نارده
کوردستان. منیش
ئه‌ندامێک له‌و
هه‌یئه‌ته
بووم. هه‌یئه‌ته‌کیان
«دۆزه‌ره‌وه‌ی
حه‌قیقه‌ت» نێونابوو.
دوکتور
ئیسماعیلی ئه‌رده‌ڵان
و دوکتور محه‌مه‌دی
موکری یش
تێدابوون. ئێمه
چووینه
مهاباد
بزانین چ ده‌بێژن؟
شێخ جه‌لال،
برای شێخ عه‌زه‌ددینی
حوسێنی لێی
پرسیم چیت هه‌یه؟
گوتم مه‌گه‌ر
قه‌راره
شتێکم پێ بێ؟
ده‌یانگوت چ مافێکتان
بۆ ئێمه
هێناوه؟
گوتمان قسه‌ی
ئێوه چییه؟
چووینه لای
یه‌کێک له فه‌رمانده‌رانی
ئه‌وێنده‌رێ
سه‌رتیپ
ئیحسانی
پزیشکپوور که
ئاواڵزاوای
داریوشی
فروهێر بوو.
ڕۆژێکیان به‌یانی
پادگانی
مهاباد شێوا. گوتیان
پزیشکپوور ده‌سڕێژیی
لێکراوه،
بریندار بووه.
مه‌ڕحووم
فروهێر به
منی گوت نه‌ده‌با
پۆستی
پزیشکپوورم
گۆڕیبا، ده‌بوایه
ڕامگرتبایه. گوتمان
ئیدی تێپه‌ڕیوه.
له لایه‌ن
حیزبی
دێمۆکراتی
کوردستانه‌وه
هاتن به ئێمه‌یان
گوت، باوه‌ڕبکه‌ن
ئێمه ئه‌م
کاره‌مان نه‌کردووه.
به‌ڵام که‌س
باوه‌ڕی نه‌کرد.
دوایه کاتێک پزیشکپوور
وه‌هۆش هاته‌وه
زانیمان
حیزبی
دێمۆکرات
ڕاستی گوتووه و
گروهبانێک ده‌سڕێژیی
به
پزیشکپوور
کردووه.
• له
هه‌یئه‌تی
نێردراو بۆ
کوردستان،
ڕووحانیگه‌لیش
حوزوریان هه‌بوو؟
ـ به‌ڵێ، دوو
ئاخوندیش ده‌گه‌ڵ
ئێمه بوون. له‌وانه‌ی
که زه‌مانی
شا بۆ
مهابادیان
دوورخستبوونه‌وه.
ئه‌وانه ئه‌سڵه‌ن
ناوچه‌یان نه‌ده‌ناسی.
دیتم یه‌کێکیان
هاتووه و ده‌ڵێ،
ئاغا، دێن هه‌ڕه‌شه‌مان
لێده‌که‌ن،
ده‌ڵێن ئه‌وانه
بکوژن! گوتم چ
که‌سێک؟ گوتی
جه‌لال برای
شێخ عه‌زه‌ددین.
گوتم ئه‌و
کابرایه خه‌ریکه
به خه‌ڵک ده‌ڵێ
خه‌ڵکینه،
سه‌رمان
شۆڕنه‌که‌ن. به‌مه‌تان
گوت ئێوه
ڕیشسپین. ئێمه
به‌و مه‌به‌سته
چووین ده‌گه‌ڵ
ئاغاگه‌ل قسه‌مان
کرد. به‌ڵێ ئه‌و
ئاغای
پزیشکپووره
له ده‌سڕێژییه‌کدا
سێ که‌سی
کوشتووه به‌ڵام
ئه‌وانه
ئێسته ده‌یانه‌وێ
بگه‌ڕێنه‌وه
تاران. ئێوه
ناتوانن پێش
به‌وان بگرن... هه‌ر
دووک لا هاتن
و له مزگه‌وتێک
قسه‌یان کرد. له
یادمه
داریوشی
فروهێر گوتی،
هه‌رچی ئه‌ملا
گوتی ته‌حا
بوو، هه‌رچی
ئه‌ولاش گوتی
په‌حا بوو...!!
• چۆن
بوو که پۆستی
پارێزگاریی
کوردستانیان
به ئێوه
پێشنیارکرد؟
ـ ئاغای سه‌دری
حاجی سه‌ید جه‌وادی
که وه‌زیری
ناوخۆ بوو
پێشنیاری
پێکردم. گوتم
سه‌ره‌تا
بپرسن، بزانن
کسێک به‌نده‌ی
گه‌ره‌که؟
ئاغای قه‌ره‌نی
به منی گوت
داوات لێده‌که‌م
بڕۆ. هه‌ر ئه‌مشه‌و
بفڕه. گوتم
ئه‌وه دروست
نییه که له
ناکاو له مه‌رکه‌زه‌وه
حوکمێک بده‌نه
من و منیش
بڕۆمه ئه‌وێنده‌رێ.
هه‌لومه‌رج
ده‌بێ ئاوابێ.
من نه‌چووم.
من نه‌مزانی
که ڕاپۆرتی
سه‌فه‌ری
ئێمه به هۆی
ئاغای فروهێر
گه‌شته ده‌ست
ئاغای
بازرگان یان
نا... شه‌ڕ بوو. پادگانی
سنه‌یان گه‌مارۆ
دابوو. ئاغای
سه‌دری حاجی
سه‌ید جه‌وادی
ته‌له‌فۆنی
بۆ من کرد،
گوتی وه‌ره
حوکمه‌که وه‌رگره
و بڕۆ. که‌لله‌ڕه‌قیی
مه‌که. دیسان
گوتم بڕۆن
بپرسن. ناڕه‌حه‌ت
بوو. ته‌له‌فۆنه‌که‌ی
به قه‌ڵسی
دانا.
ئاغای یه‌حیای
سادق وه‌زیری،
ته‌له‌فۆنی
کرد که ئاغا،
هاوشارییه‌کانت
خه‌ریکن ده‌کوژرێن.
وه‌ره ئه‌و
پۆسته قه‌بوڵ
بکه... نیو سه‌عات
به وه‌ختی
ساڵ تازه‌بوونه‌وه
نه‌مابوو که
دیتم له به‌رانبه‌ر
ده‌رگای ماڵی
ئێمه، مه‌رحووم
تاڵه‌قانی،
به‌هیشتی و.. ڕاوه‌ستاون.
ئێمه‌یان وه‌ڕێخست
ده‌گه‌ڵ
ئاغای سادق وه‌زیری،
سه‌ید جه‌وادی
و که‌ینه‌ژاد
که دواتر
ئیعدامیان
کرد، سواری
فڕۆکه بووین.
فڕۆکه ویستی
بنیشێ،
دیتمان ئێره
که سنه نییه،
کرماشانه. گوتم
بۆچی هاتوونه
ئێره؟
گوتیان سه‌ربزێوان
هاتوون فرۆکه‌خانه‌ی
سنه‌یان
داگیرکردووه.
ڕۆیشینه ئه‌وێنده‌رێ
بینیمان،
ئاغاگه‌ل له
ده‌وری ئاغای
تاڵه‌قانی
کوزیلکه‌یان
به‌ستووه. گوتمان
ئێمه ده‌رۆین
و خۆمان ده
خه‌ته‌ر
داوێین. جیپێکمان
گرت و وه‌ڕێکه‌وتین.
چووینه ئه‌وێ
دیمان هیچ خه‌به‌رێک
نییه! ته‌له‌فۆنمان
بۆ ئاغای تاڵه‌قانی
کرد و گوتمان
ئێوه‌ش وه‌رن.
هه‌موویان
درۆده‌کرد. ده‌یانویست
زه‌مینه بۆ
تێکهه‌ڵچوون
پێک‌بێنن.
له حاڵی
گفتوگۆدا
بووین که
دیتمان ده‌نگێکی
تۆقێنه‌ر دێ. ده‌هاتن
به مه‌ودایه‌کی
که‌م له سه‌ر
شاره‌کانی
کوردستاندا
ده‌فڕین و
دیواری ده‌نگییان
ده‌شکاند. به
فرۆکه جێته‌کان
له سه‌ر شار
سه‌رمه‌قولات
ده‌ڕۆیشتن! خه‌ڵک
ده‌یانگوت ئه‌وه
چ وه‌زعێکه؟
ئێمه‌ش به
ناچاری شتێکی
دیکه‌مان پێ
ده‌گوتن. درۆمان
ده‌کرد که
ئارام ببنه‌وه.
ده‌مانگوت ئه‌وانه
خه‌ریکن به فڕینی
فڕۆکه
سڵاوتان بۆ ده‌نێرن!
ده‌یانگوت،
ئێمه نامانه‌وێ
سڵاومان بۆ
بنێرن! بنیاده‌م
زه‌نده‌قی ده‌چوو.
نه‌مانده‌توانی
له
بارودۆخێکی
وادا کاربکه‌ین.
• به
چ داهاتێک له
پارێزگای
کوردستان،
کاره‌که‌تان
ده‌ست پێ‌کرد؟
ـ به هه‌زار
و دووسه‌د تمه‌ن!
سه‌ره‌تا ته‌له‌فۆنم
کرد، ژماره‌یه‌ک
له خزموکه‌سه‌کانم
به چه‌که‌وه
بۆ پاراستنی
من هاتن. شاره‌وانیی
نه‌بوو. ژاندارمه‌ری
چه‌ک کرابوو. پادگانیش
که... دوای
ماوه‌یه‌ک به
هه‌وڵی ئاغای
سه‌در، دوو
میلیۆن تمه‌نیان
له وه‌زاڕه‌تی
ناوخۆ بۆ
ناردین. ئه‌و،
پاشان پێنج
میلیۆن ته‌مه‌نی
دیکه‌شی له
دوکتور مه‌ده‌نی
که
پارێزگاری
خوزستان بوو
وه‌رگرت. بۆ
داهاتی
پارێزگا له
سندوقی هێزی
ده‌ریایی قه‌رزی
وه‌رگرت. ئێمه
زیانی هێندێک
که‌سمان قه‌ره‌بووکرده‌وه
که دوکانیان
سووتابوو. چه‌ند
چاوه ئاره‌قفرۆشیی
موسایی و
عیساییه‌کان
بوو. نێوی ئه‌وانه‌یان
ده پێڕستدا
دانه‌نابوو. گوتم
نێوی ئه‌وانه
کوان؟
گوتیان، نا،
ئه‌وانه
جووله‌که‌ن! گوتم
موسوڵمانان
زه‌ره‌یان نه‌کردووه،
ده‌تانه‌وێ
هه‌قی ئه‌وانه‌ش
بخۆن؟ گوتم،
نێوی ئه‌وانه‌ی
تێدا نه‌بێ،
پاره به که‌س
ناده‌م... له‌وێ
نزیکه‌ی دوو
میلیۆن و نیوم
خه‌رج کرد.
دواتر که له
پاریس بووم
بیستم، ده‌یانگوت
یۆنسی، سێسه‌د
میلیۆن تمه‌ن
داهاتی
پارێزگای
کوردستانی
داوه به
حیزبی
دێمۆکراتی
کوردستان که
له عێراق چه‌کی
پێ بکڕن. نامه‌یه‌کم
بۆ بازرگان
نووسی، گوتم
ئێوه که ده‌زانن
چه‌ندیان
پاره به من
داوه، بۆچی
ئێسته مته‌قت
نایه؟
• ئێسته
ڕاستییه‌که‌ی
بێژن ئاغای
یۆنسی،
دابووتنێ یان
نا؟
ـ (پێده‌که‌نێ)
ئه‌زقه‌زا
قاسملووش هه‌روای
ده‌گوت. ده‌یگوت
ئه‌وانه که
وا ده‌ڵێن ڕه‌نگه
شتێک له
گۆڕێدابێ، به‌شی
ئێمه‌ش بده
ئیدی...
• جه‌نابی
یۆنسی، له
دیدارگه‌لێکی
کورت که ده‌گه‌ڵ
دوکتور
قاسملوو هه‌تانبوو،
چۆنتان هاته‌به‌رچاو؟
ـ قاسملوو بنیاده‌مێکی
پڕ بوو، ئاغای
سوهه‌یل. کۆمایه‌کی
هه‌راو له
دۆستان و
هاوڕێیان له
ده‌وری وی
کۆببوونه‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی
فه‌ڕانسه،
سه‌رۆک خاوه‌نشکۆی
ئاڵمان و... ئه‌و
زۆر باشی زمان
ده‌زانی. فه‌ڕانسه‌یی
به باشی قسه
ده‌کرد. زاڵ
بوو. چێکی،
ئینگلیسی، ئاڵمانی،
ئاسۆری،
تورکی، کوردی
و ڕووسیی ده‌زانی.
دوکتور
قاسملوو زۆر
له سه‌ر دڵان
بوو. زۆر سه‌مپاتیک
بوو، هه‌موو
خۆشیان ده‌ویست...
دوکتور
قاسملوو هه‌ر
ئه‌و زه‌مانه
به منی گوت
به‌وانه
بڵێ، تورکان،
پارێزگارانی «ئاگری» و «دیاربه‌کر»
هاتوون به
منیان گوتووه:
ئاغا ئه‌و
ڕێژیمه درێژه‌ی
هه‌مان شێعه‌گه‌ریی
شا ئیسماعیله
و... گوشارتان
ده‌خه‌نه سه‌ر.
ئێمه چه‌کتان
ده‌ده‌ینێ. پاره‌تان
ده‌ده‌ینێ. ئێوه
ده‌گه‌ڵ ئه‌وانه
خه‌ریکی شه‌ڕ
بن.
قاسملوو به
منی گوت، به
ئاغای خومه‌ینی
بڵێ، ئێمه سه‌گی
ئاغای خومه‌ینی
به تورکان (حکوومه‌تی
تورکیا)و.. ناده‌ین.
ئێمه به ده‌ستی
تۆبزیی خۆتان
بۆ لای وان به‌ڕێ
مه‌که‌ن. ئه‌وه
عه‌ینی قسه‌ی
قاسملوو بوو. گوتی،
ئاغای خومه‌ینی
جوێنیشمان
پێ‌بدا،
زوڵاڵتره له
خۆشه‌ویستیی
ئه‌وانه. ئێمه
له خۆتان مه‌که‌ن!
ته‌واوی
کۆششی من له
پارێزگای کوردستان
ئه‌وه‌بوو که
که‌س نه‌کوژرێ.
کارێکی سه‌خت
بوو. کاتێک
له به‌رانبه‌ر
سه‌دری حاجی
سه‌ید جه‌وادی
که وه‌زیری
ناوخۆ بوو
ناڕه‌زایه‌تیم
ده‌ربڕی، بۆ
منی نووسی،
ئیدی کار له
کار ترازاوه.
ئێسته هه‌موو
ڕۆژێ جه‌نازه
دێننه‌وه. تێپه‌ڕی
ئه‌و زه‌مانه.
ئێستاکێ زۆر
ڕاحه‌ت
خه‌ڵک ده‌کوژن...
• ئێوه
چ زه‌مانێک له
پارێزگاریی
کوردستان
وازتان هێنا؟
ـ کاتێک
کابینه
ئاڵوگۆڕ
کرایه‌وه. ئاغای
سه‌دری حاجی
سه‌ید جه‌وادی
که وه‌زیری
ناوخۆبوو،
کرا به وه‌زیری
دادگوسته‌ری. ئه‌مه‌گداریی
من سه‌باره‌ت
به‌وی ته‌واو
بوو. سه‌بباغیان
جێگه‌ی ئه‌وی
گرته‌وه. ئه‌سڵه‌ن
بنیاده‌مێکی
شیاو بۆ
هاوکاریی نه‌بوو.
ته‌له‌فۆنم
بۆ لێدا و
گوتم
پیرۆزباییت
لێده‌که‌م و
وازیش ده‌هێنم.
گوتی نا، ئێوه
بمێننه‌وه. گوتم،
نا، ده‌گه‌ڵ
ئێوه
ناتوانم کار
بکه‌م. وازم
هێنا و هاتمه‌وه
تاران.
• • •
سه‌رچاوه:
ماڵپه‌ڕی
شه‌هروه‌ند(شماره
۱۰۱۵).
شیاوی گوتنه
که ئه‌و گفتوگۆیه
به‌شێکه له
هه‌ڤپه‌یڤینێکی
درێژ که سوهه‌یلی
ئاسفی، ده‌گه‌ڵ
چه‌ند که‌سایه‌تی
دیکه‌ی کوردیش
ئه‌نجامی داوه
و یه‌کجێ له
شه‌هروه‌نددا
بڵاوکراوه‌ته‌وه.
لێره‌دا ته‌نیا
گفتوگۆی نێوبراو
ده‌گه‌ل ئیبراهیمی
یۆنسی وه‌رگێڕدراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش بڵێم
که سه‌ردێڕی
بابه‌ته‌که
له لایه‌ن
منه‌وه داندراوه
ـ س. چ. هێرش. |