ژن
هه‌ر له ڕۆژی
له
دایکبوونیه‌وه
ده‌بێته
بناغه و کۆڵه‌که‌ی
پته‌وی ژیان و
خێزان. ژن
گوڵێکه به
درێژایی هه‌موو
زه‌مه‌نه‌کان
ڕه‌نگ و بۆنی
بزر نه‌کردووه
و هه‌ڵناوه‌رێت.
ژن
جوانترین
سروودی خۆشه‌ویستی
یه و، هێنده‌ی
پانتایی
ئاسمان دڵی
فراوانه و
هێنده‌ی به‌رینایی
و قووڵایی ده‌ریاکان
سۆز ده‌به‌خشێت.
ژن دایکێکی
مێهره‌بانه
که سه‌دان شه‌و
به‌بێ
ماندووبوون
شه‌ونخوونی
ده‌کێشێت هه‌تا
تۆی پیاو گه‌وره
ده‌بیت!
ژن
خوشکێکی
دلۆڤان و به‌سۆز
و شیرینه. ژن
کچێکی ناسکی
ژیکه‌ڵه‌یه
وه‌ک مۆم ده‌سووتێت
تا ڕێت بۆ
ڕووناک بکات.
ژن
ئه‌و مانگه‌یه
ئاسمانی تۆ
ڕۆشن ده‌کاته‌وه.
هاوسه‌رێکی
به‌وه‌فا و
خۆشه‌ویستێکی
به‌ئه‌مه‌گ و
ئه‌ویندارێکی
ئه‌به‌دی یه.
بناغه‌ی
خێزانێکه
تۆی تێدا په‌روه‌رده
ده‌کرێت. ژن
ئه‌و خانمه‌یه
كه ته‌مه‌نی
گه‌نجێتی خۆی
له پێناو
خۆشبه‌ختی و
به‌خشینی
ژیان به تۆ
به‌خت ده‌کات.
ئه‌گه‌ر ئه‌و
خانمه مێهره‌بانه
نه‌بێت تۆش
نابیت. هێنده
نه‌فه‌س قووڵ
و نه‌فس به‌رز
و خۆڕاگره به‌رگه‌ی
هه‌موو سه‌ختییه‌کانی
ژیان و نه‌هامه‌تی
ڕۆژگار و قه‌یرانه‌کانی
کۆمه‌ڵ ده‌گرێت.
ئه‌گه‌ر تۆ له
بری ئه‌و بیت
به‌رگه‌ی ته‌نها
ساتێک له
ئاسته‌نگی و
ئاڵۆزییه‌کانی
ژیان ناگریت.
به‌ڵێ
ژن خه‌مڕه‌وێنی
ژیانه، هه‌موو
وشه‌یه‌کی جه‌وانه،
هه‌موو
ئاوازێکی
ناسک و هه‌موو
ده‌نگێکی د؛گیر
و نه‌رمونیانه.
ژن سه‌رچاوه‌ی
ئیلهامی هه‌موو
شێعرێکی پڕ له
ئه‌وینه. ژن
ژێی هه‌موو
ئامێرێکی
مۆسیقایه و
خۆشئاهه‌نگترین
سه‌مفۆنیای
دونیایه.
گه‌ر
تۆی پیاو، ته‌نها
جارێک چاو به
لاپه‌ڕه‌کانی
مێژوودا
بخشێنی ناوی
خانمه قاره‌مان
و گه‌وره‌کانی
گه‌له‌که‌ت
به‌رچاو ده‌که‌وێت
که چۆن زۆر
ئازا و
بوێرانه به‌ره‌نگاری
نه‌هامه‌تیی
و کێشه‌کانی
ڕۆژگار بوونه‌ته‌وه، ئه‌وسا
ده‌زانی چه‌ند
ژن، به‌هێز و
له‌خۆبووردوانه
شانبه‌شانی پیاو
ده‌وڵه‌تیان
به‌ڕێوه‌بردووه
و سه‌رکرده‌ی
نه‌ته‌وه‌یه‌ک
بوون.. یان چۆن
شاعیره‌کان
ئیلهامی شێعر
و نووسینیان
له جوانی و
سۆز و ئه‌وینی
ژن وه‌رگرتووه
و، چۆن باسی
به‌رزیی و به‌زه‌یی
و دڵاوایی ژن
ده‌که‌ن.
به‌و
هیوایه‌م که
تۆی پیاو،
ڕۆژێک له
ڕۆژان چاوت به‌م
دێڕه بکه‌وێت
که نووسراوه:
«به‌هه‌شتی تۆ
له ژێر پێی
ئه‌ودایه».
ژن هه‌موو
جوانییه‌که
ئــــــــــــه‌ی
ژن، چه‌نده
شیرینی تۆ
کانگه‌ی
ژین و ئـــــــــــــــــه‌وینی
تۆ
گـــــــــــــــــــــــه‌ر
نازانی
بیزانه تۆ
چــــــــــــــه‌ند
ئازیزی لام
گیانه تۆ
تۆ ده‌روازه‌ی
حه‌ز و خـــــــــــــوازی
تــــــــــــــــــــــۆ
ئامێزی ناز و
نیازی
تـــــــــــــــــــــۆ
دایکێکی
مێهره‌بانی
خۆشه‌ویستی
هـــــــــــــه‌موومانی
تۆ
په‌پووله‌ی،
گوڵی، پــــــــــــه‌ری
جێی
شانازی و تاجی
ســــــــه‌ری
ده‌نگی
شه‌مشاڵ،
قاسپه‌ی که‌وی
هه‌رچی
چاك و جوان بێ،
هه‌وی
ژن،
کانگه‌ی عـــــــه‌شق و
وه‌فایه
به‌هه‌شت
له ژێر پێی ئه‌و
دایه
• • •
هۆله‌ندا
ــ دینهاخ 2005