جاران
که وه‌رزی
سارد ئه‌هات
له
ده‌وری چرایه‌ک
خه‌ممان ئه‌ڕشت
بۆ
چه‌ند تاوێکیش
گه‌مه‌ی
له‌یادچوونه‌وه‌مان
سازئه‌دا
شه‌وه‌کانی
پێش کۆتایی
ساڵ
هه‌رکه
وه‌رزی به‌فر
ئه‌هات
پێکه‌وه
خۆمان سازئه‌کرد
بۆ
ئاهه‌نگێکی
ساده
ئای..
گوڵه گه‌نمیلییه‌که‌م!
ئێستا،
ئه‌وه منم..
من
له
داهاتنی وه‌رزی
سارد ئه‌ترسم
دوا
شه‌وه‌کانی
سه‌ری ساڵ
جه‌سته‌م
وه‌ک
له په‌ڵه
هه‌ورێکی زستان
به‌ربووبێته‌وه
دێته
له‌رزین..
ڕه‌نگم
سیایی..
سیایی
ده‌ڵێی
له‌و شه‌وه
تاریکه هه‌ڵکێشراوه
که
بۆ دواجار له
باوه‌شم گرتی
کچێ
گوڵم!
من
له بارینی
به‌فر و
هه‌ڵوه‌رینی
چه‌مه باران
دڵم
سیخناخی خه‌مێکی
گه‌وره بووه
ئێستا..
چۆن بتوانم
له‌گه‌ڵ
ئه‌و ده‌نکه
ته‌رزه ڕه‌قانه‌دا
گه‌مه
بکه‌م
که
تۆیه‌کی نه‌رم
و گه‌رمم هه‌بێ؟
پێیان
وایه..!
وه‌ک
شه‌وه سارده‌کانی
جاران
چرپه‌یان
به گوێدا ئه‌که‌م.
کچێ..!
ئه‌ی
کچی گوڵ و شێعر
و به‌فر
ساڵانێکه
گوڵدانه‌که‌م
بێ گوڵی گۆنای
تۆ
بێ
گوڵه و
ده‌روونیشم
هه‌روه‌ک دڵم
سیخناخه
له شێعرێکی
یاخی..
به‌فریش
بۆنی په‌نجه‌کانم
ناکات
ئاخر
په‌ریزاده!
دسته‌کانم
چۆن گه‌رم ببنه‌وه؟
دوور
له‌و ده‌سته
نه‌رمانه‌ی
له
وه‌رزی ساردا
دوو
چۆله‌که‌ی
گه‌رمه‌سێر
بوون
هێشتا
بۆن و ڕه‌نگی
ماچه ته‌ڕه‌کانت
له
سه‌ر لێوم ڕاکشاون
ئیدی
به ماچێکی
وشک و بێتامی
بووکه‌ڵه‌یه‌ک
له‌و
که‌روێشکه‌خه‌وه
چۆن
ڕایان بچڵه‌کێنم؟!
بۆنی
عه‌تری قژه
خاوه‌که‌ت
که
به سه‌ر شه‌وی
سه‌فه‌رما
ئه‌بارێن
سینه‌می
پڕ کردووه
و
سه‌ریشت
هێشتا وا له
سه‌ر هه‌نسکم.
گوڵم
هێشتا..
ئه‌سرینه‌کانی
دوا ساتی ماڵئاوییمان
له
سه‌ر گۆناکانم
وشکیان
نه‌کردووه
ئیدی
چۆن بتوانم
به
قاقای پێکه‌نینێ
خۆم
هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنم؟
ئه‌ی
بۆ ئه‌م وه‌رزه
سارده
چۆن
خۆم ساز بده‌م
یا..
له هاتنی
وه‌رزه
سارده‌کان
نه‌ترسم؟!
• • •
هۆله‌ندا
ــ دینهاخ، 20-12-2005