ئێواره‌یه‌ک
دێت
ئه‌و دێت
پانتۆڵێکی ڕه‌ش
قاپوتێکی ڕه‌ش
کراسێکی
ڕه‌ش و
دوو چاوی ڕه‌ش،
له
دووره‌وه خه‌مبار
دیاره
له
دووره‌وه ته‌ڕایی
چاوی بریسکه‌ی
دێ،
سه‌رو
قژی شێواوه و
وه‌ک سه‌رخۆشێک
هه‌نگاو ده‌نێ.
به‌ر
له‌یه‌که‌مین
ماچ، یه‌که‌مین
باوه‌ش و یه‌که‌مین
ده‌ستگرتن،
له‌به‌رده‌مما
له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ
داده‌نیشێ،
ده‌ڵێ خانمه‌که
من پرسیارم هه‌یه،
تۆ شوو
به من ده‌که‌یت
یان به شیعر؟
شوو به من ده‌که‌یت
یان به
باران؟
شوو به
من ده‌که‌یت
یان به تریفه؟
ئه‌و
هه‌ر د ه د و ێ
ێ ێ ێ ێ
ئێواره‌یه‌ک
ئه‌و له‌گه‌ڵ
بارینی یه‌که‌مین
به‌فر،
له‌گه‌ڵ
هه‌ڵکردنی یه‌که‌مین
تووڕه‌بوون و
داکردنی یه‌که‌مین
بێهیوابووندا
دێت.
ده‌ڵێ: خانمه‌که
ته‌ڕایی
لێوتم پێ
بفرۆشه
ڕووناکی ناو
چاوانتم بده‌رێ،
تاڵێ له
برژانگتم بۆ بکه
موفه‌ڕک،
ئێواره‌یه‌ک
ئه‌و دێت و خه‌نجه‌ره‌کانی
ده‌ردێنێ،
دێت و
برینه‌کانیم
نیشان ده‌دات،
سنگی پڕه له
تووڕه بوون و
جگه‌ره‌که‌ی
به‌دان ده‌گرێ،
عه‌ینه‌که‌که‌ی
ته‌ڕ ته‌ڕ
بووه و
گریانی لێ ده‌تکێ،
ئه‌بێژێ
ژنه شاعیره‌که:
ته‌نها
یه‌ک شه‌وم
بده‌رێ،
ته‌نها یه‌ک
ڕووتبوونه‌وه‌تم
نیشانده،
ستیانه
ڕه‌نگ ئه‌رخه‌وانییه‌که‌تم
بکه دیاری،
ده‌ڵێ
کچێ:
ماچه‌کانت
تامی هه‌رمێ
ده‌ده‌ن،
پێکه‌نینه‌کانت
ده‌مرفێنن،
گریانیشت
له‌ولاوه
بوه‌ستێ.
پانتۆڵێکی
ڕه‌ش
قاپوتێکی
ڕه‌ش
کراسێکی ڕه‌ش
و
دوو چاوی سوور
دوور ده‌که‌ونه‌وه،
کاڵ ده‌بنه‌وه
و له هه‌ڵمی
بارانه‌که‌دا
وون ده‌بن،
شه‌وێک
دێت
ئه‌و
دێت،
بزه‌یه‌ک له‌سه‌ر
لێوێتی
گریانێک
له گه‌روویدایه،
چون هه‌ناسه‌یه‌کی
هێمن،
خۆی ده‌کات به
ژووره‌که‌مدا
و
که‌نتۆره‌که‌م
ده‌کاته‌وه،
له‌به‌ر
خۆیه‌وه ده‌بۆڵێنێ
و ده‌ڵێ:
به شوێن ئه‌رخه‌وانیترین
ستیانی
دنیادا وێڵم،
ئاخر،
ده‌سته‌کانمی
بۆ هه‌ڵگرتووم،
ماچه‌کانمی
لێ شاردوومه‌وه،
منیش
بێده‌نگ
بلوسه‌که‌م
داده‌که‌نم،
ده‌یکێشم به
ده‌موچاویدا
و ده‌ڵێم:
لێره‌دایه
عاشقترین
پیاو،
بزه‌یه‌ک
ده‌یگرێ و ده‌ڵێ:
خۆم
زانیم،
خۆم زانیم لێت
شاردوومه‌وه،
بێنه کچێ
بمانده‌وه،
ده‌سته‌کانم
بده‌وه،
گازه‌کانم
بده‌وه،
یه‌که‌مین،
دووه‌مین و
دواهه‌مین
ته‌ڕبوونم
بده‌وه،
دیسان
بێده‌نگ،
ده‌ڕژێمه
سه‌ر جێگاکه‌م
و
به‌ده‌نگی
کچێک
بارگاوی به
ته‌نیایی،
ده‌ڵێم:
وه‌ره،
خۆت وه‌ره،
هه‌موویان به‌ره‌وه،
هه‌موویانم
لێ سه‌نه‌ره‌وه،
هه‌موویانم
لێ داگیرکه و
مه‌مده‌ره‌وه،
ئه‌و
هه‌ر د ه د و ێ ێ
ێ ێ