که‌ناری ئه‌مشه‌و
به
سۆزه‌وه
له
سه‌ر شانی شه‌پۆله‌کان
پشوو ئه‌دات و
بڵاوئه‌بێته‌وه..
هه‌ر
شه‌پۆله‌و
باوه‌ش به
لما ئه‌کات،
به‌رده‌کان
به په‌نجه
ئه‌گرێت و
یاریی له‌گه‌ڵ
پێمان‌دا ئه‌کات،
به
ئه‌سپایی به‌ره‌و
ده‌ریا ئه‌گه‌ڕێته‌وه
له
خۆشیی ئه‌و
سۆز ئه‌پچڕێن.
ئێمه
هاوڕێی ده‌ریاین
ئێوارانی
مانگه شه‌وه
نه‌رمه‌کانی
ــ
کاتێ سێبه‌رمان
ڕوو له
ونبوون ئه‌کات،
ڕووخسارمان
دیار نامێنێ
ده‌ریا
له ناخماندا
جێگیر بووه
شه‌پۆله‌کانی
چیرۆکێکی
تازه‌ن..!!
له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا
پێویسته
بڕۆین،
کۆچ بکه‌ین
و
له
سینه‌ماندا
یاده‌وه‌ریی
ئه‌و ساته هه‌لگرین.
ئه‌و
ده‌ریا شینه..
وه‌ک
ئه‌وینی ئێمه
دڵی نه‌رمه
هه‌میشه
چاوه‌ڕێمانه،
حه‌ز
له بینینمان
ئه‌کات
به
سه‌ر شه‌پۆله‌کانیدا
بفڕین
به‌ره‌و
ئاسۆی بێ
کۆتایی..!
هۆله‌ندا
25-06-2005
• • •