|
|
هارۆلد
پینتێر وه‌رگری
خه‌ڵاتی نۆبێلی ئه‌ده‌بیی(2005)
|
 |
بی
بی سی(13ی ئۆكتۆبر): ئاکادێمی
سوێدیی نۆبێل،
هارۆلد پینتێر
شانۆنووسی
نێوداری ئینگلیسیی
بۆ وه‌رگرتنی
خه‌ڵاتی ئه‌وساڵ
له ڕشته‌ی
ئه‌ده‌بیاتدا
ناساند.
|
|
ڕاگه‌یاندنی
ئه‌و بڕیاره
نه‌ختێک ناخافڵ
بوو، چونکه
نێوی پینتێر
له ناو نێودێرانی
سه‌ره‌کیی
نۆبێلی ئه‌وساڵ
نه‌هاتبوو.
هارۆلد
پینتێر، له
ته‌واوی جیهاندا
ده‌نگوڕه‌نگێکی
هه‌راوی هه‌یه.
ئه‌و، نزیکه‌ی
په‌نجا ساڵ
له‌وه‌پێش،
به عینوانی
کایه‌وان(ئاکته‌ر)،
ده‌رهێنه‌ر
و شانۆنووس
له تیاتری
بریتانیا حزووری
هه‌بووه.
بایه‌خی
خه‌ڵاتی نه‌غدینه‌ی
نۆبێل نزیکه‌ی
1.3 میلیۆن دۆڵاره.
پینتێر
شانۆنووسێکه
خاوه‌ن شێواز
که ده‌ربڕینی
چڕ و دڵگری وی،
ده‌گه‌ڵ وه‌ستان
و بێده‌نگییه
قووڵ و کاربڕه‌کان
نێوبانگی هه‌یه. به‌رهه‌مه‌کانی
وی به‌تایبه‌ت
له سه‌ر شانۆدایه
که گیانیان
وه‌به‌ردێ.

به‌رهه‌مه‌کانی
پینتێر له
سه‌ر شانۆ گیانیان
وه‌به‌ردێ
به‌رهه‌مه
سه‌ره‌تاییه‌کانی
پینتێر، له
ژێر عینوانی
(تیاتری پووچ)
دابه‌ش ده‌کران،
به‌ڵام به‌بوونی
دره‌وشاوه‌ترین
ماکه‌گه‌لی
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
ئه‌مه‌گدار
له کاره‌کانیدا،
به‌رهه‌مه‌کانی
وی زیاتر له
به‌شی (تیاتری
به‌ره‌نگاری)دا
جێده‌گرن. به‌شێک
له شانۆنامه‌کانی
وی، ڕاسته‌وخۆ
خه‌فه‌قان
و دیکتاتۆریی
ده‌خه‌نه
ژێر پرسیاره‌وه.
پینتێر،
له پێناو پارێزگاریی
له ماڤی مرۆڤدا
هه‌میشه هاوارێکی
ڕاگه‌یێنه‌ری
هه‌بووه. له
هه‌ر ده‌رفه‌تێکدا
ڕه‌خنه‌ی له
زۆرداران و
شه‌ڕهه‌ڵائیسێنه‌ران
گرتووه و،
پشتیوانیی
خۆی له هه‌ژاران
و زۆڵملێکراون
ده‌ربڕیوه.
پینتێر
له کاردانه‌وه
بۆ وه‌رگرتنی
خه‌ڵاتدا گوتی:
«من نزیکه‌ی
په‌نجا ساڵه
که شانۆنامه
ده‌نووسم. له
هه‌مان کاتیش‌دا
له باری سیاسییه‌وه
خۆم به ئه‌مه‌گدار
ده‌زانم، به‌لام
نازانم ئایا
ئه‌و بابه‌ته‌ش
له وه‌رگرتنی
خه‌ڵاتدا کارتێکه‌ری
هه‌بووه یان
نا؟»
هارۆلد
پینتێر، زۆربه‌ی
جاران، سه‌باره‌ت
به هه‌ڵوێسته
ڕه‌سمییه‌کانی
بریتانیا هه‌ڵوێستی
ڕه‌خنه‌گرانه‌ی
هه‌بووه. نموونه‌ی
تازه‌ی ئه‌وه‌ش
په‌لاماردانی
عێراق بوو که
ئه‌و، به ئاشکرایی
له دژیدا ڕاوه‌ستا.
هارۆلد
پینتێر، له
نووسینی فیلمنامه‌شدا
چالاک بووه.
به‌تایبه‌ت
دوو له فیلنامه‌کانی
وه‌ک «پێشخزمه‌ت»
و «ڕووداو» که
له ساڵه‌کانی
1960 بۆ «جۆزێف لۆزی»
ده‌رهێنه‌ری
ئامریکایی
نیشه‌جێی ئینگلستانی
نووسی، خاوه‌نی
نێوبانگێکی
زیاترن.
واوێده‌چێ
که به‌خشینی
خه‌ڵاتی نۆبێل
به نووسه‌رانی
مه‌زنی تیاتر،
بۆ ئاکادێمیی
سوێد وه‌ک نه‌ریتێکی
تازه‌ی لێهاتووه.
له
ساڵانی ڕابردوو،
«داریۆ فۆ»ی ئیتالیایی
و «ئێلفریده
یێلینێک»ی
ئوتریشی(نه‌مساوی)ی
ئه‌و خه‌ڵاته‌یان
بردبووه‌وه،
که هه‌ردووک
له بنه‌ڕه‌تدا
شانۆنووس بوون.
هارۆلد
پینتێریش چیرۆک
و وتارگه‌لێکی
زۆری نووسیوه،
به‌ڵام نێوبانگ
و گرینگیی وی
به خاتری به‌رهه‌مه
تیاترییه‌کانێتی.
هارۆڵد
پینتێر 75 ساڵی
ته‌مه‌نه
و له شاری له‌نده‌ن
ژیان ڕاده‌بوێرێ.
• • •
|
|
|