|
ئاکامی
شۆڕشه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان
گۆڕانکارییه‌کانی
کۆتایی سه‌ده‌ی
بیسته‌م و به‌رایی
هه‌زاره‌ی
سێهه‌می زایینی،
هۆی گه‌ڵاڵه‌بوونی
چه‌مکه‌یلێکیان
وه‌ک «کۆتایی
مێژوو» (نه‌زه‌رییه‌ی
فۆکۆیاما)،
«کۆتایی کۆمه‌ڵگه»
و «کۆتایی شۆڕش»
پێکهێناوه.
بۆیه پێویسته،
به شێوه‌ی
سه‌رپێییش
بێ، هۆی هه‌بوونی
گه‌ڵاڵه‌ی
چه‌مکه گۆرینه‌کان
باسبکه‌ین.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا
چار نییه مه‌گین
ئه‌وه‌یکه
چه‌مکی جیهانیسازی
و جیهانیبوون
(Globalization) شیبکه‌ینه‌وه.
به ڕاستی چ
شتێک ڕوویداوه؟
له‌به‌رچی
ڕوویداوه؟
وه ئاکام و
شوێنه‌واریان
کامانه‌ن؟
دستبه‌جێ ده‌بێ
لێی زیاد بکرێ
که جیهانیبوون
و جیهانیسازی
(ئه‌و چه‌مکه‌ی
دووهه‌م تاڕاده‌یه‌کی
زۆر له سه‌ر
ئیراده‌خوازیی
چه‌مکه‌که
پێداده‌گرێ)
دیارده‌یه‌کی
تازه نییه.
دینه گه‌وره‌کان
هه‌میشه سه‌ودای
جیهانیبوونیان
له‌سه‌ردا
هه‌بووه. ئه‌زقه‌زا
تا کۆتایی سه‌ده‌ی
بیسته‌م، دین
ته‌نیا وێژیاگێک
بووه که تاڕاده‌یه‌کی
زۆر له جیهانیبووندا،
سه‌رکه‌توو
هاتووه‌ته‌به‌رچاو.
هه‌ر به‌و هۆیه‌شه
چه‌ند دینی
گرینگ، جیهانیان
له ده‌ستدایه.
دینی
ئیسلام یه‌کێک
له‌وانه‌یه
که ئه‌وڕۆ
په‌ره‌سه‌ندووترین
دین له کۆمه‌ڵگه
ئینسانییه‌کان
به حیساب دێ.
سه‌ره‌ڕای
دینه‌کان،
کۆنه ئیمپراتۆرییه‌کانیش
سه‌ودای جیهانیبوونیان
له‌سه‌ردا
هه‌بووه. له
بیری نه‌که‌ین
زه‌مانێک ئیمپراتۆرییه‌کانی
ئێران و ڕۆمی
کۆن، به‌شێکی
گه‌وره له
جیهانی ناسراوی
ڕۆژگاری خۆیان
داگیرکردبوو.
دواتر مه‌غۆل
و تورکه‌کانیش
ئه‌و ڕێگه‌یان
درێژه‌پێدا.
له زه‌مانی
به‌دیهاتنی
بازرگانی له
ڕێگادووره‌کان
که چاخی ده‌سه‌ڵاتدارێتی
ئه‌شکانییه‌کان
ده‌گرێته‌وه،
مه‌سه‌له‌ی
جیهانیبوون
یا داگیرکردنی
جیهانیش هه‌میشه
له ئارادابووه.
له‌لایه‌کی
دیکه‌وه، ئه‌شێ سه‌رنج
بدرێ که جیهانیبوون
له زاتی سه‌رمایه‌داریی
ئه‌وڕۆییدا
حه‌شاردراوه
و له سه‌ده‌ی
شانزده‌هه‌مه‌وه
که سه‌رمایه‌داریی
بازرگانی سه‌ریهه‌ڵداوه،
چرکه‌یه‌ک
له هه‌وڵی
داگیرکردنی
جیهان و جیهانیسازیی
مۆدێله‌کانی
خۆی ڕانه‌وه‌ستاوه.
ئه‌و مه‌یله
دێرینه له
مه‌نتیقی هه‌ناویی
سه‌رمایه‌داریدا
هه‌ڵقوڵاوه که شتێک
بێژگه له
که‌ڵه‌که‌بوونی
هه‌رده‌م له
زێده‌بوونی
ده‌ستمایه‌ی
سه‌رله‌نوێ
نییه.
ئاکام
و به‌رهاتێک
که هه‌رگیز
سه‌ری ڕاوه‌ستانی
نییه. ئه‌و
مه‌نتیقه
هه‌ناوییه
ده‌گه‌ڵ وزه‌یه‌کی
پاڵپێوه‌نه‌ر(Mover prime)ی به‌توانا
تێکه‌ڵاوه
که هه‌مان
سوود و قازانجه. به‌و پێیه
سه‌رمایه‌داری
له پێناو به‌دیهاتنی
مه‌نتیقی هه‌ناویی
خۆی، به‌رهه‌مهێنانی
کارگه‌یی یا
مانۆفاکتۆری
به‌رته‌سکی
وه‌لاناوه
و ڕووی له به‌رهه‌مهێنانی
کارخانه‌یی
کردووه. چونکه
به‌رهه‌مهێنانی
کارخانه‌یی
بواری به‌رهه‌مهێنانی
کۆگایی پێکهێناوه
که به پێداویستخوازیی
کۆمه‌ڵگه‌کان
و پێداویستیی
به‌ربڵاو و
که‌ڵه‌که‌بوونی
هه‌رده‌م له
زێده‌بوونی
سه‌رمایه
بۆ ده‌ستمایه‌دانانی
سه‌رله‌نوێ
یانی به‌رهاتێکی
بێ بنه‌تا و
له ته‌واویه‌تی
خۆیدا ناعه‌قڵانی
دێنێته‌ئاراوه.
به‌ڵام
هه‌ر ئه‌م مه‌نتیقه
هه‌ناوییه،
سیستمی سه‌رمایه‌داری
ده‌کاته سیستمێکی
قه‌یراناوی
و، به شێوه‌یه‌کی
مامناونجی
تا ده‌یه‌ی
1970 هه‌ر حه‌وت،
هه‌شت ساڵێک،
جارێک قه‌یرانێکی
خورتی به‌سه‌رداتێپه‌ڕیوه
که قه‌یرانی
زێده‌به‌رهه‌م،
یه‌که‌مین
و گرینگ‌ترینیان
بووه. مه‌نتیقی
هه‌ناویی سه‌رمایه‌داری،
په‌ره‌گرتنی
دایمی به پێویست
ده‌زانێ. له‌م
ڕووه‌وه له
کاتی سه‌رهه‌ڵدانی
سه‌رمایه‌دارییه‌وه
ئاره‌زووی
جیهانیبوون،
ئاره‌زوویه‌کی
هه‌میشه‌یی
بووه. ده‌غده‌غه‌ی
چاره‌سه‌ریی
قه‌یرانه‌کان
و قوتاربوونیشیان
چرکه‌یه‌ک
سه‌رمایه‌داری
ڕه‌هانه‌کردووه.
هه‌ڵبه‌ت
چاره‌سه‌ریی
قه‌یران، هه‌میشه
ده‌گه‌ڵ پێشفه‌ڕزێک
هاوڕێ بووه
و ئه‌ویش، پێش‌گرتن
له داوه‌شانی
سه‌رمایه‌داری
و ده‌سته‌به‌رکردنی
درێژه‌ی ژیانی
بووه. ئه‌و
بارودۆخه
تا ده‌یه‌ی
1970 وێڕای هه‌ڵچوون
و داچوونێکی
فره، درێژه‌ی
هه‌بووه. له
کۆتایی ده‌یه‌ی
1970، هه‌لومه‌رجێکی
تازه هاته‌گۆڕێ. له‌لایه‌ک
قه‌یرانی سه‌رمایه‌داری
هه‌رواماو
ده‌هاته به‌رچاو
و، ده‌وره‌گه‌لی
بره‌و و که‌ساد
له شکڵی کلاسیکی
خۆیان هاتنه‌ده‌ر.
له‌لایه‌کی
دیکه‌وه نیشانه‌گه‌لی
نوێ له بازاڕ
به‌رچاوده‌که‌وتن
که ده‌رخه‌ری
ناتوانایی
میکانیسمه
کلاسیکییه‌کانی
بازاڕ بوون.
بۆ نموونه، هه‌رکات
که‌سادیی ئابووری
ده‌هاته‌ڕوو،
ئاوسان له
که‌میده‌دا.
به‌ڵام هاتنی
سه‌رمایه‌داری
بۆ ده‌ورانی
پاوانخوازیی
خۆی، نیشانی‌دا
که به‌هۆی
ده‌سه‌ڵاتداریی
پاوانخوازییه‌کان
و ده‌سه‌ڵاتدارێتی
شه‌ریکه ئه‌وپه‌ڕنه‌ته‌وه‌ییه‌کان
و تێکه‌ڵکردنی
هه‌میشه‌ییان
ده چه‌ند ئیمپراتۆریی
سه‌نعه‌تی
و بازرگانیی
هه‌ره‌قه‌ببه‌دا،
ئیدی میکانیسمه
کلاسیکییه‌کانی
بازاڕ بابه‌تیبوونی
خۆیان لانیکه‌م
له ئابووری
مه‌زندا له
ده‌ست داوه.
که‌سادی
ده‌گه‌ڵ ئاوسان
تێکه‌ڵاوببوو،
هه‌ر به‌و پێیه‌ش
واژه‌گه‌لێکی
تازه وه‌ک
که‌سادی ئاوسان،
ڕێگای که‌وته
ناو قامووسه
ئابوورییه‌کان.
چاره‌ی کار
ده‌یتوانی
چ بووبا؟ ڕێکخراوه
ئابوورییه
جیهانییه‌کان
له پاڵ ده‌وڵه‌ته
سه‌رمایه‌داره
ناوه‌ندییه‌کان
ده فکری چاره‌سه‌ریدا
بوون. سندوقی
نێونه‌ته‌وه‌یی
پووڵ(پاره)
یا IMF زیاتر
له هه‌مووان
ده فکری خۆبواردن
له قه‌یرانی
هه‌رواماو
و ده‌ستبه‌ئێخه‌بوون
ده‌گه‌ڵ نبیشانه‌گه‌لی
نوێی بازاڕ
بوو. حاسڵی کار،
چه‌مکی جیهانیسازی
و جیهانبوون
بوو. جیهانیبوون
ده‌گه‌ڵ پێشمه‌رجگه‌لێک
هاوڕێ کرا.
ده‌وڵه‌تی
تێروته‌بایی
ده‌بوو کۆتایی
پێبێ و کۆمه‌ڵگه‌ی
تێروته‌بایی
(welfare society) باروبنه‌ی
ببه‌ستێ و بڕوا.
ده‌وڵه‌ته‌کان
چکۆڵه و چکۆڵه‌تر
ببنه‌وه و
له ده‌ستێوه‌ردانی
ئابووری دووره‌په‌رێزببن.
به‌رهاتی قانوون
و ڕێساسڕینه‌وه
ده‌ستپێبکرێ
و ته‌واوی یاساوڕیساگه‌لێک
که له وه‌رێخستنی
سه‌رمایه
به‌هه‌ر شکڵێک
پێشیان گرتبا،
له‌ناوبچن.
پێدراوه
گومرگییه‌کان،
ماڵیاته دووقاته‌کان
و شتی له‌م چه‌شنه،
بوارگه‌لێکی
ئه‌وها بوون.
سنووره‌کان
بابه‌تیبوونی
خۆیان له ده‌ست
بده‌ن و یه‌کێتییه
ئابوورییه‌کان
شکڵ بگرن و،
به کورتی بازاڕی
یه‌که‌ی جیهانی
یانی ئاره‌زووی
دێرینی سه‌رمایه‌داریی
به‌هێز وه‌دیبێ.
یارمه‌تییه‌دانه‌کان
بقرتێن و بنکه
ئابوورییه‌کان
هاوکات
پێکه‌وه و ده‌گه‌ڵ
بازاڕی جیهانی
ده پێوه‌ندیدا
بن و هه‌میشه‌خۆیان
ده‌گه‌ڵ یه‌کتربگونجێنن.
به‌رهه‌م به
پێی زێده‌خوازیی
ڕێژه‌یی ناوچه‌کانی
جیهان ئه‌نجام
بگرێ. ته‌واوی
ئه‌و قسه و
باسانه له
قاڵبی چه‌مکگه‌لێک
وه‌ک گونجانی
سازواره‌یی(Structural adjutment)، سیاسه‌تی
ڕێکڕاگرتنی
ئابووری و شتی
له‌و چه‌شنه
فۆرمۆله کران.
به‌ڵام
وه‌دیهاتنی
ئه‌و کارانه
ده‌گه‌ڵ دوو
کۆسپ، یه‌کیان
له‌مپه‌ری
تێکنیکی و ئه‌ویتر
له‌مپه‌ری
سیاسی هاوڕێ
بوون. له‌مپه‌ری
تێکنیکی، نه‌بوونی
بواری پێوه‌ندیی
هاوکاتانه‌ی
بنکه ئابوورییه‌کان
پێکه‌وه و
هه‌روه‌ها
ده‌گه‌ڵ بازاڕی
جیهانی بوو.
له‌مپه‌ری
سیاسی، هه‌بوونی
بوونه‌وه‌رێک
به نێوی یه‌کێتی
سۆڤیه‌تی سۆسیالیستی
و بلۆکی سه‌ر
به وی به حیساب
ده‌هات. چاره‌سه‌ریی
له‌مپه‌ری
یه‌که‌م ده
گرێوی شۆڕشی
ئه‌لیکترۆنیکدا
وێڕای دوو ته‌وه‌ره
بوو: یه‌کیان
شۆڕشی پێوه‌ندییه‌کان
به ڕێگای سه‌نه‌عه‌تی
مانگۆکه‌یی(ساته‌لایت)
و دووهه‌میان
دۆزینه‌وه‌ی
دیارده ورده‌ڵه‌کان(میکرۆپرێسسۆر).
شۆڕشی ئه‌لیکترۆنیک
هاته‌دی و کامپیۆتێره
که‌سه‌ییه‌کانی
خاوه‌ن پێوه‌ندی
ده‌گه‌ڵ ناوه‌نده
ئابوورییه
جیهانییه‌کان
به ڕێگای پێوه‌ندیی
مانگۆکه‌ییه‌وه
که‌وتنه بازاڕ
و، هه‌ر بنکه‌یه‌کی
گچکه‌ی ئابووری
ده‌یتوانی
به داگرتی
دوگمه‌یه‌ک
ده چه‌ند چرکه‌دا
له زانیاریگه‌لێکی
هه‌راوی هه‌بووگ
که‌ڵک وه‌ربگرێ
و له سه‌ر ئه‌و
ئه‌ساسه پلان
دابڕێژێ.
داوه‌شانی
سۆڤیه‌تیش
ده ده‌ستووردا
جێی گرت که
ئه‌ویش به
هۆی گه‌نده‌ڵیی
سیستم له ناخه‌وه
و حکوومه‌تی
بێ حزوری خه‌ڵک،
کارێک که هه‌میشه
خاوه‌نده‌سه‌ڵاتان
هه‌ڵده‌فریوێنێ،
زۆر چه‌توون
نه‌بوو. دابه‌زینی
نرخی نه‌وت
و بێبه‌ریبوونی
سۆڤیه‌ت له
گرینگ‌ترین
سه‌رچاوه‌ی
داهاتی ئه‌رز(دراو)یی
زه‌ربه‌ی ئاخری
وه‌شاند. پیاوه‌ده‌وڵه‌تییه‌کانی
سۆڤیه‌ت، به
ده‌ستپێکرانی
باسگه‌لێک
وه‌ک شه‌ڕی
ئه‌ستێران
له لایه‌ن
ڕێگان، سه‌رۆک
کۆماری ئه‌وکاتی
ئه‌مریکاوه،
به‌باشی بۆیان
ده‌رکه‌وت
که ڕقه‌به‌رێتی
سوننه‌تی و
باو، ده‌گه‌ڵ
ڕۆژئاوا ئیمکانی
نییه. خه‌رجی
ڕاگرتنی بلۆکی
ڕۆژهه‌ڵاتیش
گورچووته‌زێن
ببوو. ڕێگاچاره
ئاواڵه‌هێشتنه‌وه‌ی
سیستم و ئازادکردنی
سیاسی و ئابووری
بوو. چه‌مکه‌یلی
وه‌ک پرۆسترۆیکا
و گلاسنۆست،
ئاکامی ئه‌و
کاره بوو. به‌ڵام
چکۆڵه‌ترین
دابه‌زین له
سیستمێکی ته‌واو
داخراو و تۆتالیتێر
بووبه هۆی
درزێک له ناخی
سیستمه‌وه
که داوه‌شانی
لێکه‌وته‌وه.
له‌مپه‌ری
دووهه‌میش
له سه‌ر ڕێگای
جیهانیسازی
هه‌ڵگیرا و
ئابووری لیبراڵیی
نوێ باڵی به
سه‌ر ئابووری
جیهانیدا کێشا.
گۆڕانکارییه
تێکنیکییه‌کانی
حاسڵی جیهانیسازی،
نه‌خشی چینی
کرێکاری وه‌ک
هه‌ڵگری ئاڵای
ڕزگاریکه‌ر
که‌م کردووه‌ته‌وه.
کارخانه‌کان
شکڵ و شێوه‌یه‌کی
تازه‌یان به
خۆوه گرتووه
و تێیاندا له
چینێک به نێوی
چینی کرێکار
که‌متر نیشانه‌یه‌ک
به‌دیده‌کرێ.
به
شێوه‌یه‌کی
کورت:
1_ به‌رهه‌مهێنانی
سه‌نعه‌تی
وه‌ک ده‌سه‌ریه‌ککردنه‌وه‌ی
کوت و پارچه‌گه‌لێک
که هه‌رکام
له گۆشه‌یه‌ک
له جیهان و
به پێی زێده‌خوازیی
ڕێژه‌یی هه‌ر
شوێن و جیگایه‌ک
به‌رهه‌م هاتووه
و به گوێره‌ی
ستاندارد و
پێوانه جیهانییه‌کان
سازکراون،
2_ که‌ڵکوه‌رگرتن
له داوه‌ڵه
ده‌ستکرد(ڕۆبۆت)ه‌کان
له به‌رهاتی
به‌رهه‌مهێنانی
سه‌نعه‌تیدا
ئه‌ویش له
سه‌ر بناغه‌ی
زانیارییه
زۆر ئاڵۆز و
پله به‌رزه‌کان
که په‌یتاپه‌یتا
نوێ ده‌کرێنه‌وه،
3_ گۆڕانی
خێرای شێوه‌گه‌لی
گه‌ڵاڵه‌کراوی
کاڵا(که‌لوپل)
به هۆی به‌هره‌وه‌رگرتن
له ڕۆبۆته‌کان
و زانیارییه
ئاڵۆزه نوێکراوه‌کان،
4_ ئاڵوگۆڕیی
دایمی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی
یه‌که‌کانی
سه‌نعه‌تی
و شکڵ‌گرتنی
به‌ڕێوه‌به‌ریی
هابه‌شێتی
و ڕایه‌ڵه‌یی
به جێگای مۆدێله
داسه‌پاوه‌کانی
ڕابردووه،
5_ به‌دیهاتنی
گۆڕانکاری
له پسپۆڕییه
پێویستیه‌کانی
هێزی ئینسانی
و ئاڵوگۆڕه
قووڵه‌کانی
سازواره‌یی
کارکردن،
6_ گۆڕانکاری
له ئه‌ندازه
و شوێنی یه‌که
سه‌نعه‌تییه‌کان،
7_ ڕاگوێزانی
خێرای سه‌رمایه
و،
8_ نه‌بوونی
ئیمکانی کۆنترۆڵی
سه‌رمایه
به شێوه‌گه‌لی
باو؛ ئاکامی
ڕووداوگه‌لێکی
ئه‌وها، گۆڕانکاریی
بنه‌ڕه‌تی
مۆدێلی به‌رهه‌می
سه‌نعه‌تی
و که‌مبوونه‌وه‌ی
به‌رچاوی نه‌خشی
چینی کرێکار
و ده‌رچوونی
له گۆره‌پانی
به‌رهه‌مهێنانه.
جێی سه‌رنجه
که به کۆتاییهاتنی
نه‌خشی مێژوویی
چینی کرێکار
به عینوانی
پێشاهه‌نگی
شۆڕشه کرێکارییه‌کان
و به داوه‌شانی
یه‌کێتی سۆڤیه‌ت
قسه له شکستی
مۆدێلی کۆمه‌ڵایه‌تی
_ دێمۆکراتیک
هاته‌گۆڕێ،
له‌لایه‌کی
دیکه‌وه،
جیهانیسازی
یا جیهانیبوون
قه‌ڵه‌مڕه‌وه
نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی
ده‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی
جیهانیدا تێککرده‌وه
و ده حاڵی ته‌واوکردنی
ئه‌و ڕه‌وت
و به‌رهاته‌یه.
که‌وابوو شۆڕش
له قه‌ڵه‌مڕه‌وی
نه‌ته‌وه‌ییشدا
ڕۆژبه‌ڕۆژ
بێ مانا ده‌بێ.
له سه‌ر ئه‌و
ئه‌ساسه،
خه‌باته دژبه‌ری(به‌رهه‌ڵسته‌کاری)یه‌کان
حاڵه‌تی چه‌ند
چینی به خۆیه‌وه
گرتووه که
ده ناخی خۆیدا،
چه‌مکی شۆڕش
به ڕێبه‌رایه‌تی
چینێکی تایبه‌ت
وێڕای شازێتی
و ڕوانناسی
تایبه‌ت به
خۆی ڕه‌تده‌کاته‌وه.
خه‌باته دژبه‌رییه‌کان
له به‌ر ڕۆشنایی
گۆڕانکارییه
ئاماژه‌پێکراوه‌کان،
گیانی وه‌به‌ر
چه‌مکی جووڵانه‌وه
کۆمه‌ڵایه‌تییه
نوێیه‌کان،
له داهێنانی
«ئالێن تورین»
کۆمه‌ڵناسی
ناسراوی هاوچه‌رخ،
هێنا.
بزووتنه‌وه‌ی
ڕزگاریخوازیی
و یه‌کسانیی
ژنان، جووڵانه‌وه‌ی
شێوه‌ی ژیان،
بزووتنه‌وه‌ی
پاراستنی ژینگه،
جووڵانه‌وه‌ی
پاراستنی هه‌وێتی
له‌وانه هه‌وێتی
مه‌کانی و خۆماڵی،
بزووتنه‌وه‌ی
پێوه‌ندیدار
به مافی هاووڵاتیی،
سه‌رهه‌ڵدانی
هه‌ر شه‌ش جۆره‌کانی
هاووڵاتیی
(هاووڵاتیی
کۆمه‌ڵایه‌تی،
ئابووری _ سیاسی،
قه‌ومی و فه‌رهه‌نگی،
هاووڵاتیی
جنسی و ئاخرسه‌ر
هاووڵاتیی
جیهانی) له
ڕیزی وه‌ها
بزووتنه‌وه‌یه‌ک
به حیساب دێن.
بزووتنه‌وه
ئاماژه‌پێکراوه‌کان،
له قۆناخه
جۆراوجۆره‌کانی
په‌رسه‌ندندا،
خۆچاککه‌ر
و ناسازواره‌شکێنانه‌ن
و له ناخی سیستمگه‌لی
ئێسته‌دا به‌ره‌وپێش
ده‌چن و، له
هه‌بوونی سازواره‌ی
ده‌رفه‌ته
سیاسییه‌کان
به‌هره‌وه‌رده‌گرن.
له
لایه‌کی دیکه‌وه،
له ئاست جیهانیسازی
له سه‌ره‌وه
یا له ده‌ربیجه‌ی
ئابووره‌وه،
جهانیسازی
له خواره‌وه
یا له ده‌لاقه‌ی
فه‌رهه‌نگه‌وه
وه‌رێکه‌وتووه
که توندوتیژیی
به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک
ڕه‌تده‌کاته‌وه.
وه‌ها بزووتنه‌وه‌گه‌لێک
کاردانه‌وه‌یین
و به قه‌ولی
«یورگێن هابرماس»
له گفتوگۆی
ئه‌نجامدراو
ده‌گه‌ڵ به‌نده{مه‌به‌ست
د. پیران خۆیه‌تی}،
ته‌نیا زه‌مانێک
سه‌رکه‌وتوو
ده‌بن که ببنه
جیهانی. له‌م
ده‌ربیجه‌یه‌شڕا
چه‌مکی شۆڕش
که به بوواڵه‌ت
سازواره‌شکێنه،
به ڕه‌تکراو
له قه‌ڵه‌م
ده‌درێ. به‌و
پێیه، ده‌گه‌ڵ
شکستی مۆدێلی
کۆمه‌ڵایه‌تی
_ دێمۆکراتیک
و جێگۆڕکێی
جۆغڕافیای
دژبه‌ر، چه‌ند
چینیبوونی
خه‌بات و چاککاریی(رێفۆرم)ه‌که‌ی،
مه‌سه‌له‌ی
کۆتاییهاتنی
شۆڕش هاته‌گۆڕێ.
هه‌رچه‌ند
باوه‌ڕی ڕاشکاوم
ئه‌وه‌یه
که له به‌ر
ڕۆشنایی سه‌رمایه‌داریی
قومار و کازینۆیی،
جه‌مسه‌ربوونی
خێرای کۆمه‌ڵگاکان،
توانه‌وه‌ی
چینی مامناونجی
که به‌رهه‌می
کۆمه‌ڵگه
و ده‌وڵه‌تی
تێروته‌بایی
بوو، بۆ یه‌که‌مین
جار گیروگرفته
ئینسانییه‌کانی
ئه‌وپه‌ڕی
سنووری نه‌ته‌وه‌یی
یه‌کانگیر
کردووه. ئیدی
پشتیوانی ڕۆشنبیرانی
ڕۆژئاوایی
له خه‌باتی
هه‌ژارانی
جیهانی سێهه‌م،
پشتیوانییه‌کی
له سایه‌ی
شعوور یا به
ده‌لیلی ده‌ستبه‌ئێخه‌بوونی
ڕۆژانه ده‌گه‌ڵ
گیر وگرفته‌کان
و له سه‌ر بناغه‌ی
هه‌ستی یه‌کگرتوویی
نییه. ئێسته
بابه‌تگه‌لێک
وه‌ک هه‌ژاری،
بێ‌کاری، له‌به‌ینچوونی
هه‌وێتی، ڕه‌واجی
ده‌ردوپه‌ژاره‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی
و سه‌رهه‌ڵدانی
کۆمه‌ڵگا زۆر
ده‌رده‌داره‌کان،
یه‌کسانیسازی،
وه‌لانان و
بێگانه‌دژێتی،
بابه‌تگه‌لی
زۆربه‌ی خه‌ڵکی
جیهانن.
ئه‌وڕۆ،
پیاو و ژنی ته‌مه‌ن
ده‌نێوه‌چووی
نیۆیۆرکی،
پاریسی، له‌نده‌نی،
ڕۆمی به ئه‌ندازه‌ی
پیاو و ژنی ده‌نێوه‌چووی
ئێرانی، بێنگڵادێشی،
هیندی، برێزیلی،
غه‌نایی له
بێ‌کاری منداڵانی
خۆیان ڕه‌نج
ده‌کێشن، نیگه‌رانی خه‌وتن له سه‌ر
شه‌قامه‌کانن
و له جیهانیبوون
هه‌ست به مه‌ترسی
ده‌که‌ن. جا
ئه‌گه‌ر چه‌مکی
شۆڕش له قه‌ڵه‌مڕه‌وی
نه‌ته‌وه‌ییدا
ڕه‌نگی بزرکاوه،
به ڕای من،
شاهیدی سه‌رهه‌ڵدانی
چه‌مکی شۆڕشی
دژی سه‌رمایه‌داری
کازینۆیی له
سه‌رانسه‌ری
جیهادا ده‌بین.
کۆبوونه‌وه‌کانی
دژی جیهانیسازی
له‌سه‌ره‌وه‌ڕا
له هیند
_ که ماه‌وه‌یه‌ک
له‌وه پێش
به‌ڕێوه‌چوو
_ ته‌نیا سه‌ره‌تای
ڕووداوه‌که‌یه.
به‌کورتی
ئه‌وه‌یکه
چه‌مکی شۆڕشی
نه‌ته‌وه‌یی
که له سه‌ره‌تاوه‌ش
جێگه‌ی ڕه‌خنه
بوو، ئیدی بێ
مانا دێته‌به‌رچاو
و، قسه له
سه‌ر بزووتنه‌وه
چاکخوازییه‌کان
وموهه‌ندیسیی
کۆمه‌ڵایه‌تی
قسه‌ی ڕۆژه.
به‌دیهاتنی
ڕایه‌ڵه‌ی
دابینکردن
له بری یارمه‌تییه‌کان،
شکڵ‌گرتنی ڕێکخراوه
ناده‌وڵه‌تییه‌کان
بۆ خه‌بات له
دژی شوێنه‌وار
و ئاکامی گه‌وره
و تێکده‌ری
سه‌رمایه‌داری
کازینۆیی،
ته‌نیا دوو
نموونه له
هه‌وڵه‌کانی
چاکخوازی و
موهه‌ندیسی
کۆمه‌ڵایه‌تین
به‌ڵام تا چ
ڕاده‌یه‌ک
ئه‌و جۆره
کرگارانه
ده‌توانن له
به‌رانبه‌ر
سه‌رمایه‌داری
کازینۆیی و
دابه‌شکردنی
جیهان به سێ
یه‌که(وڵاتانی
به‌رهه‌مهێنه‌ری
فکر، وڵاتانی
به‌رهه‌مهێنه‌ری
کاڵا ئه‌ویش
به ڕاده‌یه‌کی
باوه‌ڕنه‌کراو
به هۆی وێرانکردنی
گۆی زه‌وی _ ئه‌و
ته‌نیا ماڵه
هاوبه‌شه‌ی
بنیاده‌مه‌کان
و، ئاخرسه‌ر
کۆمه‌ڵگه
پێداویستخوازه
لێوارییه‌کان)
ڕابوه‌ستێ،
جێگه‌ی گومان
و دڕدۆنگییه‌کی
زۆره. که‌وابوو
بۆ یه‌که‌مین
جار، ده‌گه‌ڵ
کۆتاییهاتنی
بزووتنه‌وه
کۆمه‌ڵایه‌تییه
نوێیه‌کان
و ئاوڕدانه‌وه
بۆ سه‌ر گیروگرفته
کۆنه به‌رچاوه‌کان،
هه‌ژاری و بێ‌کاری،
بێ هه‌وێتی
ڕه‌وانپه‌شێویی
تێکڕایی، ئیسکیزۆفێڕنیی
گشتی ڕووبه‌ڕووین
و، ڕوودانی
ئه‌و مه‌سه‌لانه
له ڕاده‌ی
جیهانیدا به‌شخوراوانی
جیهان بۆ یه‌کگرتوویی
به‌کرده‌وه
بانگهێشت ده‌کا.
که‌وابوو داهاتوویه‌کی
زۆر خێرا و وێنه‌چوو
ده‌گه‌ڵ ڕابردوو
له ڕووبه‌ڕووماندایه.
• • •
سه‌رنج: ئه‌و وتاره،
کاتی خۆی که
له زمانی فارسیڕا
وه‌رگێڕدراوه‌ته
سه‌ر زمانی
کوردی، به‌داخه‌وه
نووسینی سه‌رچاوه‌که‌ی
فه‌رامۆش کراوه
و، هه‌روه‌ها
شیاوی گوتنیشه
که نیزیكه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌ک
له ئه‌سڵی
نووسراوه‌که،
به هۆی گرینگ
نه‌بوون، به پێویست
نه‌زاندرا
بڵاوبکرێته‌وه
ــ س. چ. هێرش.
|