|
نێو: نێوی من
محه‌مه‌ده
و هه‌روه‌ک
له کتێبی بیره‌وه‌رییه‌کانمدا
باسم کردووه
باوکم ئیمام
جومعه‌ی شاری
مهاباد بوو
زۆری حه‌ز له‌وه‌بوو
کوڕێکی به‌نێوی
«محه‌مه‌د» هه‌بێ.
به‌ر له‌من
دوو کوڕی به
نێوی محه‌مه‌د
هاورده دونیا
که هه‌ردووکیان
به منداڵیی
مردن و ئه‌من
محه‌مه‌دی
سێهه‌مم. باوکم
وێڕای دژایه‌تییه‌کانی
دایکم که پێی
وابوو محه‌مه‌دمان
پێوه‌نایه
و تا ئێسته
دوو محه‌مه‌د
مردوون، بابم
له سه‌ر قسه‌ی
خۆی ڕاوه‌ستا
و نێوی منیشی
محه‌مه‌د دانا.
وه ئێسته
که 81 ساڵ له
ته‌مه‌نی من
تێده‌په‌ڕێ
هێشتا نه‌مردووم
و به‌م زووانه‌ش
خه‌یاڵی مردنم
له سه‌ردانییه.
شۆره‌ت(نێوبانگ): مه‌به‌ست
له شۆره‌ت
نێوی بنه‌ماڵه‌یی
یه. له‌و جێیه‌ڕا
که بنه‌ماڵه‌ی
قازییه‌کانی
مهاباد بنه‌ماڵه‌یه‌کی
زۆر هه‌راو
و پڕ وه‌چه‌ن،
نه‌ده‌کرا
هه‌موویان
نێوی بنه‌ماڵه‌یی
قازی له سه‌ر
خۆ دابنێن و
به گوێره‌ی
وه‌چه جۆراوجۆره‌کان
هه‌رکام به
پێی نێوی باوک
یان باپیریان
وشه‌یه‌کیان
ده‌خسته‌سه‌ر
قازییه‌وه،
وه‌ک: «سه‌یفی
قازی»، «هومامی
قازی»، «فه‌تاحی
قازی و ئیدیکه؛
منیش چونکه
باوکم ئیمام
جومعه بوو،
نێوی بنه‌ماڵه‌یی«ئیمامی
قازی»م هه‌ڵبژارد.
به‌ڵام پاشان
که دیتم نێوی
بنه‌ماڵه‌یی
هه‌رچی کورت‌تر
بێ باشتره،
له ئیداره‌ی
سجیلی ئه‌حواڵم
داواکرد که
«ئیمامی قازی»
بکه‌ن به «قازی»
و، ئێسته زیاتر
له سی ساڵه،
نێوی بنه‌ماڵه‌یی
یا شۆره‌تی
من هه‌مان
قازی یه.
باوک: نێوی باوکم
خوالێخۆشبوو
عه‌بدولخاله‌قه
که کوڕه گه‌وره‌ی
مه‌رحووم ئاغا
شێخ جه‌لال
قازی مهاباد
بوو. ئه‌و دوای
تێپه‌ڕکردنی
ده‌وره‌ی خوێندنی
قه‌دیم له
مزگه‌وتی شاده‌روێشی
مهاباد، زانایه‌کی
لێهاتووی له
فیق و
سه‌رف و نه‌حو
و مه‌نتیقی
لێ ده‌رهات
و به پله‌ی
ئیمام جومعه‌یی
مهآباد گه‌یشت.
دایک: نێوی دایکم
ئامینه و کچی
ئاغا میرزا
خه‌لیل له
هه‌مان بنه‌ماڵه‌ی
قازییه‌کانی
مهاباد بوو.
ئه‌و له باوکم،
پاش مردنی دوو
کوڕ و کچێک،
ته‌نیا من و
خوشکێکی بۆ
مایه‌وه و،
له دوای مه‌رگی
باوکم، مێردی
به یه‌کێک
له ئاغاکانی
فه‌یزوڵڵابه‌گی
به نێوی مه‌حموود
به‌گ کرد که
له‌ویش شه‌ش
کوڕ و کچێکی
هه‌بوو. له‌م
منداڵانه
ته‌نیا کچێک
و دوو کوڕ واته
ڕه‌شیدخان
و حه‌مه‌ده‌مین
خان له ژیاندا
ماون و هیوادارم
زیاتر له سه‌د
ساڵ ته‌مه‌ن
بکه‌ن.
له
دایکبوون: باوکم
له ڕۆژی له
دایکبوونی
مندا به پێی
نامه‌یه‌ک
که بۆ مامم
میرزا جه‌وادی
قازی له ئاڵمانی
نوسیبوو، هاتنه‌دونیای
منی مزگێنی
دابوو. مێژووه‌که‌ی
قه‌مه‌ر(مانگ)ی
بوو و من ئێسته
له بیرم کردووه.
به‌ڵام له
ده‌ورانی گه‌نجێتیدا
که ماوه‌یه‌ک
له وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه
کارم ده‌کرد،
مێژووه مانگییه‌که‌م
له ڕووی نامیلکیه‌ک
بۆ ده‌رکه‌وت
که مێژووی
مانگی و هه‌تاوی
له به‌رانبه‌ر
یه‌کدا دانابوو.
ڕێکه‌وتی دروستی
له‌دایکبوونی
من ڕۆژی 12ی گه‌لاوێژی
1292(1913ز) بووه؛ وه
به‌مجۆره
ڕۆژی 12ی گه‌لاوێژی
1373 که چه‌ند
ڕۆژی دیکه‌یه،
81 ساڵی ته‌واو
پڕ ده‌که‌مه‌وه.
شوێنی
له دایکبوون: شوێنی
له دایکبوونی
من، شاری مهاباده.

محه‌مه‌دی قازی
(مهاباد، هاوینی
1375: ئارشیوی گزینگ)
چوونی مه‌دره‌سه:
ده‌ورانی منداڵیم
له گوندی (چاغرلوو)
له لای دایکم
گوزه‌راند،
به‌ڵام له
حه‌وت ساڵی
به دواوه
هاتمه مهاباد
و له ژێر سه‌رپه‌رستی
خوالێخۆشبووقازی
عه‌لی باوکی
قازی محه‌مه‌دی
مه‌زن، چوومه
مه‌دره‌سه‌ی
«سه‌عاده‌ت»ی مهاباد.
به‌ڵام چونکه
مهاباد مه‌ده‌رسه‌ی
ناوه‌ندی نه‌بوو،
بێکار مامه‌وه
و په‌یتا په‌یتا
بۆ مه‌رحوومی
مامم میرزا
جه‌وادی قازی
که دۆکتۆرای
حقوقی وه‌رگرتبوو
و له ئاڵمان
ڕا گه‌ڕابۆوه
تاران، نامه‌م
ده‌نووسی که
بمباته تاران
لای خۆی تا درێژه
به خوێندنه‌که‌م
بده‌م.
چوونی
تاران: سه‌ره‌نجام
مامم منی بۆ
تاران خواست
و له مانگی
گه‌لاوێژی
1307 ڕۆیشتمه
لای مامۆم له
تاران و چوومه
ده‌بیرستانی
دارولفنوون.
له‌و زه‌مانه‌دا
که ده‌وره‌ی
ده‌بیرستان
شه‌ش ساڵ بوو،
سێ ساڵی یه‌که‌م
هاوبه‌ش بوو
و سێ ساڵه‌که‌ی
تریش به دوو
ڕشته‌ی ئه‌ده‌بی
و عیلمی دابه‌ش
ده‌بوو. من که
خوازه‌ری خوێندن
له ڕشته‌ی
ئه‌ده‌بیدا
بووم، له سه‌ر
ئیسڕاڕی مامم
چوومه ڕشته‌ی
عیلمی. وه چونکه
سه‌رکه‌توو
نه‌بووم گه‌ڕامه‌وه
ڕشته‌ی ئه‌ده‌بی
و ساڵێک عومرم
به خۆڕایی
ته‌له‌ف بوو.
له ساڵی 1315 توانیم
له ڕشته‌ی
ئه‌ده‌بیدا
دیپڵۆمی دواناوه‌ندی
وه‌ربگرم. ئه‌و
ماجه‌رایه
حیکایه‌تێکی
دوورودرێژی
هه‌یه که
له کتێبی بیره‌وه‌رییه‌کانمدا
هێناومه‌ته‌وه.
کۆتایی
ده‌وره‌ی دوا ناوه‌ندی
و چوونی دانیشگا: وه‌ک له
سه‌ره‌وه
گوتم له جۆزه‌ردانی
1315 دیپڵۆمم وه‌رگرت
و له مانگی
ڕه‌زبه‌ری
هه‌ر ئه‌و ساڵه
چوومه زانکۆی
حقووق ــ ڕشته
قه‌زایی(دادوه‌ریی).
کۆتایی
ده‌وره‌ی دانیشگا: له ساڵی
1318دا توانیم
لیسانس له
ڕشته‌ی حقوق
وه‌ربگرم و
یه‌کدابه‌دوو
بچمه خزمه‌تی
سه‌ربازی(ئیجباری).
ساڵی یه‌که‌می
خزمه‌تی سه‌ربازیم
له زانکۆی
ئه‌فسه‌ریدا
تێپه‌ڕکرد.
ساڵی دووهه‌میشی
چونکه لیسانسی
حقووق بووم
به ئه‌فسه‌ری
و پله‌ی سیتوان
دووهه‌می له
دادڕێسی (دادستێنی)ی
ئه‌رته‌ش خه‌ریکی
خزمه‌ت بووم.
له ساڵی 1320 خزمه‌تی
ئیجباریم کۆتایی
پێهات و له
وه‌زاڕه‌تی
دارایی دامه‌زرام.
ساڵی
زه‌ماوه‌ند: له ساڵی
1322 که کاربه‌ده‌ستی
وه‌زاڕه‌تی
دارایی بووم
له گه‌ڵ کچه‌خاتوونێکی
ڕه‌شتیی به
نێوی فاتمه‌ی
دیزانی زه‌ماوه‌ندم
کرد. ده‌گه‌ڵ
ئه‌و خانمه
25 ساڵ واته تا
ساڵی 1347 ژیانمان
ڕابوارد و له‌وی
خاوه‌نی پێنج
منداڵ بووم
که دوو کوڕ
و کچێکم به
نێوی حه‌مید
و فه‌رزاد و
ستاره له
منداڵییدا
مردن و،
کوڕێک و کچێکیشم
ــ فه‌رهاد
و مرێم ــ زیندوون.
فه‌رهاد له
ده‌ره‌وه‌ی
ئێران واته
له ئاڵمان
ده‌ژی و ئێسته
کچێک و کوڕێکی
هه‌یه. کچه‌که‌شم
مرێم له تاران
شووی کردووه
و خاوه‌نی کوڕ
و کچێکه.

ڕێوڕه‌سمی
ناشتنی محه‌مه‌دی
قازی (گۆڕه‌پانی
چوارچرا ـ28-10-1376:
ئارشیوی گزینگ)
مۆچه‌خۆریی
له وه‌زاڕه‌تی
دارایی: له سه‌ره‌وه
ئاماژه‌م پێ‌کرد
که له مانگی
ڕه‌زبه‌ڕی
1320 له وه‌زاڕه‌تی
دارایی ده‌ست
به کار بووم
و زۆرتر له
ڕشته‌گه‌لی
حقوقیی ئه‌و
وه‌زاڕه‌ته‌دا
وه‌ک ئیداره‌ی
حقووقی و دادگای
ئیداری کارم
ده‌کرد. شه‌رحی
خزمه‌ته‌کانی
خۆم به درێژی
له کتێبی بیره‌وه‌رییه‌کانمدا
باس کردووه.
له ساڵی 1345 که
تووشی نه‌خۆشی
سه‌ره‌تانی
گه‌روو بووم
و زۆر دره‌نگ
بۆ چاره‌کردن
ڕۆیشتمه ده‌ره‌وه
ده‌زووله‌کانی
ده‌نگم له
ده‌ست دا و له
سۆنگه‌ی ئه‌و
ناڕه‌حه‌تییه
له ساڵی 1355دا
داوای خانه‌نشینیم
کرد و خانه‌نشین
بووم.
له
کانوونی په‌روه‌ریشی
فکریی کوده‌کان{بنکه‌ی
په‌روه‌رده‌ی
فکریی منداڵان}: له وه‌زاڕه‌تی
دارایی که
خانه‌نشین
بووم له بنکه‌ی
په‌روه‌رده‌ی
فکریی منداڵان
و لاوان خه‌ریکی
خزمه‌ت بووم.
وه له‌وێ ئه‌رکم
وه‌رگێڕانه‌وه‌ی
کتێب بۆ منداڵان
و لاوان بوو،
که کتێبگه‌لی:
«باخانمان(با
خانوومان)»،
«ماجراجوی جوان(مه‌جه‌راجوویێ
جه‌وان)»، «پنج
قڵه از آندرسن
(په‌نج قیسسه
ئه‌ز ئاندرسن)»
یادگاری خزمه‌ت
له‌و دامه‌زراوه‌یه‌یه.

ته‌رمی محه‌مه‌دی
قازی له سه‌ر
شانی گه‌نج
و لاوانی کورد(بوداغ
سوڵتان: ئارشیوی
گزینگ)
یه‌که‌مین
وه‌ڕگێڕانه‌وه: یه‌که‌مین
کتێبێک که
من له فه‌ڕانسه‌یی
ڕا وه‌رمگێڕایه‌وه‌سه‌ر
فارسی و له
واقیعدا هه‌وه‌ڵین
هه‌نگاوێک
بوو که له‌و
ڕێگه درێژه‌دا
هه‌ڵمگرت «کلود
ولگرد(کلوودی
وێلگه‌رد)» نووسراوه‌ی
ڤیکتۆر هۆگۆ
بوو. وه له
دوای ئه‌وه
که له ساڵی
1317ه‌وه بۆ ئه‌م
لایه‌وه‌یه
تائێسته خه‌ریکی
ئه‌و کاره‌م
و خۆی له حه‌فتا
به‌رهه‌م داوه.
شه‌رحی ئه‌و
ماجه‌رایه‌م
له کتێبی «سرگذشت ترجمة
هاي من»
باس کردووه
که هیوادارم
به زوویی چاپ
بکرێ{چاپ کراوه}•.
به
ده‌ستووری
ئاغای جه‌ننه‌تی
ئه‌و شه‌رحه‌م
سه‌باره‌ت
به خۆم نووسیوه.
محه‌مه‌دی
قازی، 27 ـ 3 ـ 1373
* * *
• سه‌رنج:
ئه‌سڵی ئه‌و
نامه‌یه‌ی
نه‌مر «محه‌مه‌دی
قازی1913-1997» (وه‌رگێڕی
به‌ناوبانگی
فارسنووسی
کورد)، که لێره‌دا
له لایه‌ن
منه‌وه وه‌رگێڕدراوه‌ته‌وه
سه‌ر زمانی
کوردی و بڵاوبووه‌ته‌وه،
کاتی خۆی له
ساڵی 1373(1994) بۆ به‌ڕێز
کاک «حه‌سه‌نی
قازی» نووسراوه
و، ئه‌ویش وه‌ک
هاواڵ و هاوکار،
نامه‌که‌ی
به ئارشیوی
گۆڤاری «گزینگ»
سپاردبوو. شیاوی گوتنه
که ئه‌سڵی
ئه‌و نامه‌یه،
له کتێبی
(دمي با قاضي و
ترجمة، تدوين:
عرفان قانعي
فرد)دا، به
یه‌کدوو جیاوازیی
سووکه‌ڵه
چاپ و بڵاوکراوه‌ته‌وه
(بڕوانه: ل88
تا 90ی کتێبی نێوبراو).


ده‌ستخه‌تی
محه‌مه‌دی
قازی(ئارشیوی
گزینگ)
جیاوازیی
یه‌که‌م: له کتێبه‌که‌دا
ئاوا هاتووه:
«جا من که له
12 گه‌لاوێژی
1292 هاتوومه‌ته
دونیاوه تا
چه‌ند ڕۆژی
تر که 12ی گه‌لاوێژی
1376 ده‌ست پێده‌کا،
هه‌شتاو چوارساڵی
ته‌واو پڕ ده‌که‌مه‌وه».
جیاوازیی
دووهه‌م: له به‌شی
کۆتایی نامه‌که‌شدا، دوو ڕسته،
یه‌که‌میان:
(که هیوادارم
به زوویی چاپ
بکرێ) و، دووهه‌میان:
(به ده‌ستووری
ئاغای جه‌ننه‌تی
ئه‌و شه‌رحه‌م
سه‌باره‌ت
به خۆم نووسیوه)
له نامه‌ی
چاپکراوی کتێبه‌که‌دا
نه‌هاتوون.
|