|
|
 |
قسه
یا له شێت ببیسه
یان له
منداڵ
(مشعان
جبووری وه‌ک
نموونه‌یه‌ک)
موحسین
جوامێر •
|
|
له
سایتی "یه‌کگرتوو"
دا هه‌واڵی
سیمینارێکم
خوێنده‌وه،
تیایدا پوخته‌ی
نێوه‌ڕۆکی
بۆچوونه‌کانی
مشعان جبووری
له‌مه‌ڕ رۆڵ
و ده‌ستێوه‌ردانی
زاڵمای خه‌لیل
زاد له ده‌ستووری
ئیتتیحادی
و به‌ناوی سوننه‌وه،
بڵاو کردۆته‌وه‌و
ده‌ڵێ: ئه‌و پێشنیارانه
داواکاریی
وڵاتی ئیقلیمین،
به تایبه‌تی
تورکیا.. به‌ڵام
به‌ناوی عه‌ره‌بی
سوننه‌وه
به‌رزی کردوونه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت
به رۆڵی عه‌ره‌بی
سوننه‌ش له‌مه‌ڕ
نووسینه‌وه‌ی
ده‌ستووردا،
مشعان ده‌ڵێ:
له‌ناو نوێنه‌ره‌کاندا
سه‌ددام، زه‌رقاوی، نیشتمانی
و خه‌ڵکی
تریش هه‌ن.
له‌راستیدا،
ئه‌و قسانه‌ی
مشعان، ئه‌گه‌رچی
یه‌که‌م جاره
له ئه‌وه‌وه
بیسترابن،
بۆ هێندێكیش قسه‌ی
بن دۆشه‌ک
بن و تازه ئاشکرا
بووبن و خرابێتنه
سه‌ر دۆشه‌ک،
وه‌لێ بۆ ئه‌وانه‌ی
تۆزقاڵێک له
مێژوو و مامه‌ڵه‌ی
تورک له گه‌ڵ
مه‌سه‌له‌ی
کوردا، ئاگادار
بن، بڕوا ناكرێ ئه‌و ڕاستییه
نه‌زانن و، له‌و
فێڵ و فه‌ره‌جه‌ی
که‌مالیستان
نامۆ بن. جیاوازییه‌که
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه
که مشعان هه‌ر
که له که‌لله‌ی
دا، به تایبه‌تی
له کوردستان،
هه‌رچی له
بن به‌ڕێیه
ده‌یهێنێته
سه‌ر به‌ڕێ..!
ره‌نگبێ
قسه‌ی مشعان
بۆ عه‌ره‌به‌کان
نوێ بێت، وه‌لێ
بۆ کورد قه‌وانێکی
سواوه‌یه،
چونکه له‌مێژه
له نێو دۆزه‌خی
تورک و پیلانه‌کانیدا
خولده‌خۆنه‌وه
و له مه‌رگه‌سات
و خوێن و بۆنی
باڕووت و ده‌رده‌سه‌ری
به‌ولاوه،
هیچی دیکه‌یان
له‌و سیسته‌مه
نه‌دیوه. ئه‌گه‌ر
ورده ده‌سکارییه‌کیشی
له جۆری سیاسه‌تی
خۆی له حاند
هه‌ندێ مافی
زۆر بچکۆلانه‌ی
نێو وڵاتی خۆیدا
کردبێت، له
بن زه‌بری شه‌ق
و پێله‌قه
و مه‌تره‌قی
ئه‌وڕوپا بووه.
تورکیا
هه‌میشه له‌سه‌ر
هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری
خۆی بووه له
دژی کورد و کوردستاندا
و هه‌رگیز هه‌دای
نه‌داوه. وه‌ک
زلهێزێکی ناوچه‌ش،
سه‌باره‌ت
به کێشه‌ی
کورد، توانیویه‌تی
کار له‌سیاسه‌تی
وڵاتانی دیکه‌ش
بکات، چ وڵاتانی
گه‌وره‌ی دنیا
و چ وڵاتانی
ناوچه وه‌کوو سووریا
و ئێران.. بۆ ته‌فروتونا
کردنی بزاڤی
کورد و له به‌ینبردنی
ئاواته‌کانیشی،
هه‌میشه کاریویه‌تی
به قازانجی
خۆی ده‌سکه‌وتان
هه‌ڵکڕێنێت.
ئه‌گه‌ر
له بیرمان
بێ، له سه‌ره‌تا
و گه‌رمه‌ی
نووسینی ده‌ستووردا،
شاند له دوای
شاند بانگهێشتی
تورکیا ده‌کران،
هه‌ر له گه‌وره
به‌رپرسانڕا
بگره تا حیزب
و هه‌یئه و
کۆمه‌ڵه و
عه‌شایه‌ر
و که‌سایه‌تییه‌کان..
ئه‌گه‌ر
جه‌عفه‌ری
و عه‌مماری
ئه‌لحه‌کیم
به ئاشکرا
ده‌دوان و به
دڵی تورک و له
دژی داخوازییه‌کانی
کورد شه‌کریان
ده‌شکاند،
ئه‌وا کۆبوونه‌وه‌ی
به‌دزی و ئاشکرای
سه‌یرانگه‌ی
( بۆلو ) ی که‌مێک
نزیکی ئه‌نقه‌ره،
که شاندی هاوپه‌یمانییه‌تی
شیعه و مه‌جلیسی
ئه‌علا و ته‌وژمی
سه‌دری و پارته
تورکمانییه‌کان
و که‌سایه‌تییه
عیراقییه‌کان
و، به
سه‌رپه‌رشتیی
گه‌وره سیاسه‌توانانی
تورک وه‌ک عوسمان
کورا تورک و
حوسێن عه‌ونی،
بۆ تۆژینه‌وه
له باره‌ی
ره‌وتی به‌ڕێوه‌چوونی
نووسینه‌وه‌ی
ده‌ستوور،
نموونه‌ی هه‌ره
زه‌قن له‌سه‌ر
ئه‌و سیاسه‌ته‌ی
تورک شێلگیرانه
له دژی کورد
پێڕه‌وی کردووه
و ده‌شیکا و
هه‌رگیزیش
چۆکی شل نابێت.
گرفته‌که‌ی
ئێمه ته‌نیا
له‌وه‌دا نییه
گوایه تورک
کاریگه‌ریی
له‌سه‌ر غه‌یره
کوردیش که
خۆیان به دۆستی
کورد داناوه
و داده‌نێن
و پێکه‌وه
تاڵی و سوێرییان
چه‌شتووه
هه‌یه، بگره
به‌ڵایه‌که
له‌وه دایه
کورده‌که‌یش
که‌وته به‌ر
شاڵاوی پیلانه‌کانی
تورک، له کاتێکدا
ده‌یتوانی
به هه‌ڵوێستی
(نا) زۆر پرۆسه‌ی (نا) ی نه‌یاران
هه‌ر چه‌نده
زلیش بووبن،
بیانوه‌ستێنێت،
به هێزی یاساش!
ئه‌و
نه‌رمینواندنه‌ی
کورد به‌رامبه‌ر
چه‌ند خاڵێکی
ده‌ستوور،
هه‌ره‌سێکی
گه‌وره بوو
و، بێئومێدییه‌کی له ده‌روونی
کورد هه‌تا
به‌رانبه‌ر
به‌و چه‌ند
به‌نده‌یش
که مایه‌ی
نیمچه فه‌رامۆشییه‌ک
بوون، دروست
کرد و متمانه‌ی
له‌لاکه‌م
کرده‌وه.. بگره
هه‌تا بووه
هۆی بێزه‌وه‌رکردنی
قودسییه‌تی
ده‌ستووریش
له‌به‌ر چاوی
غه‌یره کورد،
بۆ ئه‌وه‌ی
سڵ له پیاده‌کردن
و جێبه‌جێکردنی
به‌نده‌کانی
بکرێته‌وه.
زاته‌ن زیانه‌که‌ش
هه‌ر کورد ده‌یکات
و شه‌قه‌که‌ش
هه‌ر ئه‌و ده‌یخوات.
گوتنی
(ده‌ستوور خۆ
قوڕئان نییه،
نه‌گۆڕێت!) که
له‌سه‌ر زاری
هێندێک له
لێپرسراوانی
کوردمان ژنه‌فت،
هه‌م قسه‌یه‌کی
ناشارستانی یه و، هه‌میش
له‌گه‌ڵ رۆحی
قوڕئانا ته‌با
نییه، بگره
سه‌رپێچییه‌کی
گه‌وره‌شه.
ده‌ستوور،
بۆ وڵاتانی
ئه‌وڕوپی ـ
بۆ وێنه ـ له
جێگه‌ی کتێبی
پیرۆزی ئێمه
دایه، به موو
لێلادانی وه‌ک تاوانێک
دێته ئه‌ژماردن
و به زاراوه‌ی
ئێمه (کوفر)ه.
به بۆچوونی
ئیسلامیش گرێبه‌ستێکی
کۆمه‌ڵایه‌تی یه له كۆڕ(ئیجماع)ه‌وه
سه‌رچاوه‌ی
گرتووه، که
له دوای قورئان
و سوننه‌وه
دێ و به
هه‌ندهه‌ڵگرتن
و پێڕه‌وکردنی
فه‌رزه، نه‌ک
هه‌ر یه‌کێ
بێ و، ده‌ستێکی
تێوه‌ردا و
لایه‌کی لێ
بقرتێنێت و
ده‌سکارییه‌که‌ش
له ژێرناوی(هه‌موارکردن)
بفه‌لسه‌فێنێت.
ده‌ڵێن
قسه یا له
شێت ببیسه
یان له منداڵ! چونکه
ئه‌وانه له
هیچ شتێک ناپرینگێنه‌وه و په‌ناوپێچییان نییه. ناڵیم
کاک مشعان ـ حاشایه‌کی وی ـ
شێته، به‌ڵام
گریمان، شێتۆکه‌یه‌کی
هه‌قگۆیه.. ئه‌گه‌ر
تورک ده‌ست
له کاری کورد
وه‌رنه‌دا
و ته‌پكه و داوی
بۆ نه‌نێته‌وه،
ئه‌ی غه‌یری
ئه‌و کێ یه؟ ئه‌گه‌ر ره‌وشه‌که
ـ تا راده‌یه‌ک
ـ به دڵی تورک
نه‌بایه،
ئه‌وها مته‌قی
له خۆی ده‌بڕی؟!
ماڵم
هه‌قه، وه‌ختێک
مشعان ده‌یگوت کورد ده‌بێت
خودان ده‌وڵه‌ت
بێت، زۆر
عه‌ره‌ب سوژده‌ی
بۆ دێوه‌که‌ی
به‌غدا ده‌برد!
خۆزگه‌م
کوردیش ناوناوه
سیاسه‌توانێکی
شێتۆکه‌ی ئه‌وهای
هه‌بایه،
ده‌وجا با خه‌لیل
زاد ده‌ڕۆستی
بهاتایه و
پێی بوێرابایه!
mohsinjwamir@hotmail.com
• • •
|
|
|