مام
جه‌لال له
باره‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ی
دوو حکوومه‌ته‌که‌ی
کوردستان، له
کۆنفرانسه
رۆژنامه‌وانییه‌که‌ی
دوکان30-09-200، فه‌رمووی
حه‌فته‌ی
داهاتوو یه‌کدی
ده‌گرینه‌وه..
کاک مه‌سعوودیش
له پێشترێدا
فه‌رمووی چی
وای نه‌ماوه،
له‌و پێنج شه‌ش
رۆژه‌ی
داهاتوودا ته‌واو
ده‌بێت و
ئیعلانی ده‌که‌ین..
دواتریش فه‌رمووی
ده‌مانه‌وێت
به جۆرێک یه‌کدی
بگرینه‌وه،
که‌مترین خه‌له‌ل
له ئارادا نه‌بێت..!
هه‌ڵبه‌ت
وه‌ک دابونه‌ریتێکی
سیاسیی کورده‌واری،
نه حیزبی
سێیه‌م و نه هی چواره‌م
و نه هی دیکه‌ش
به‌شدار نه‌بوون،
نازانم بۆ که‌س
گوێیان لێ رانادێرێت، لۆش په‌راوێز
کراون..؟ به‌ڵام
زاڵمای خه‌لیل
زادی به‌ربووک،
که وه‌ختێ
ده‌یبینم وا
له کوردستانه،
ده‌ڵێم : خوایه
هاوار له ده‌ست
ته‌ون و به‌سته‌ی
وی! ته‌شریفی
له‌وێ بوو.
هه‌ڵبه‌ت
هه‌موو که‌س
ده‌زانێت ئه‌و
به‌ڵێنانه
یه‌که‌مجار
نییه ده‌درێن،
وه‌لێ که‌سیش
نازانێت ئاخۆ
دواجاره یان
دیسان قسه‌ی
سه‌رزاره..!
ئه‌گه‌ر پیاو
هه‌ڵچوونه‌که‌ی
مام جه‌لال له‌کاتی
وه‌رامی ئه‌و
پرسیاره‌دا
بخوێنێته‌وه
و بیتۆژێته‌وه،
به‌وه‌ی یه‌کگرتنه‌وه
کارێکی ئاسان
نییه، چونکه
زۆر شت ده‌بێ
بێنه گۆڕین،
بۆیه ده‌بێ
سه‌بر بگرین و
به حه‌وسه‌له و سه‌لیقه
بین... ئه‌وا یه‌کسه‌ر
زه‌ینی بۆ ئه‌وه
ده‌چێ که ئه‌و
به‌ڵێنانه ده‌سپێکی
قۆناغێکی
دیکه‌ی یه‌کنه‌گرتنه‌وه‌ن (
ئیشاڵڵا هه‌ڵه‌م).
به
هه‌موو قه‌ناعه‌تێکه‌وه
ده‌ڵێم، هۆی
سه‌ره‌کی و
ماکه‌ی ئه‌سڵیی
ئه‌و
دواخستنه،
نه ته‌کنیکی یه،
نه به‌و مه‌به‌سته‌شه
تاکوو حکوومه‌تێکی
تۆکمه و ته‌کوزی
له‌به‌ریه‌کهه‌ڵنه‌وه‌شاو
له
دوارۆژدا،
بنیات بنرێت..! بگره
کێشه و گرفت
و گرێپووچکه‌ی
ده‌سه‌ڵات
و(هی خۆم بۆ
خۆم و هی تۆش
ده‌خۆم )ه و
چیتر. هه‌تا
ئه‌گه‌ر بۆ
ماوه‌ی دووسێ
مانگیش بێت.!
شاهپوور به‌ختیاری
دوا سه‌ره‌کوه‌زیرانی
شای ئێران،
سوور ده‌یزانی
حوکمه‌که‌ی
هه‌ر بۆ چه‌ند
حه‌فته‌یه‌که
و نه‌مانی
مسۆگه‌ره و
ده‌سه‌ڵات له
ئاوابوون
دایه، به‌ڵام
دیسان هه‌ر وه‌ریگرت
و ده‌ستی پێوه
گرت، چونکه
نه‌یویست
بزانێ (ئیقباڵ و زه‌واڵ هه‌ر
نه‌فه‌سێکه).
هه‌ڵبه‌ت،
ململانێ و شه‌ڕه‌ده‌سه‌ڵات
مافێکی ڕه‌وایه،
زاته‌ن دنیا
هه‌میشه خه‌ریکی
ئه‌وه بووه
و مێژوویش ئه‌وها
چه‌رخاوه، ئێستێكه‌ش سه‌رقاڵی
ئه‌وه‌یه و
له
داهاتووشدا
ئاگردانه‌که
به کڵپه‌تر
ده‌بێ نه‌ک
دابمرکێته‌وه،
چونکه له
خوێنی به‌شه‌ر
دایه ... وه‌لێ
ئه‌گه‌ر ئه‌و كێبه‌ركێیه له
کاتێکدا
بکرێت که
وڵات له رووی
سیاسییه‌وه
سه‌قامگیر و
ئارام بێ و
بتوانێ له‌سه‌ر
پێ بوه‌ستێت،
ئه‌وا که‌م تا
کورتێک به قازانجی
گه‌له‌که ته‌واو
ده‌بێت.
ده‌کرێ
بگوترێ،
قۆناغی ئێسته‌ی
ئێمه خه‌ریکه
وه‌ک داری
ئاوکزی لێ دێ
و ئه‌و کۆشکه‌ی
به خوێن
بنیاتمان نا،
به دایه‌ره
و ده‌ستوور و
فه‌رمانی تیرۆرپه‌روه‌ر
و جڕوجانه‌وه‌ره‌کانی
به‌عس، به‌ده‌ست
و ئیمزای
خۆمان ده‌یڕمێنین..
بۆیشی هه‌یه،
ئه‌و بڕه
هیوایه‌ی ئه‌مڕۆ
هه‌مانه، به‌یانی
به فه‌توایه‌ک،
یان له بن
فشاری زۆرینه‌ی
ده‌نگی پایته‌ختی
خوێن و زووخاو
و خۆڵه‌مێش و، له‌ژێر
سێبه‌ری داری
بێبه‌ری ده‌ستووردا
که هه‌ر رۆژێ
به ئیمزای
کوردان لکێکی
لێ هه‌ڵده‌پاچن
و نارنجۆکێکی
وه‌پاڵ ده‌هاوێژن،
بپووکێته‌وه..
هه‌روه‌ک
ئێسته سه‌ره‌تاکانی
ئه‌و پیلان و
ته‌پکه‌وداوه،
خه‌ریکن و به
ئاشکرا سه‌ره‌تاتکێمان
له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن
و، هه‌رجاره
سه‌ره‌ڕێیه‌کمان
پێ ده‌گرن.. له
كاتێكدا
کورد ـ ده‌کرێ
بگوترێ ـ
هێشتا له
رووی یاساییه‌وه تا راده‌یه‌ک
به‌هێزه‌و ده‌توانێ
بغه‌زرێ و به
یه‌ک ڤیتۆ
هاوکێشه‌کان
بگۆڕیت..
بڕواش
ناکرێ جارێکی
دیکه، هه‌رگیزاوهه‌رگیز
وه‌ک ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی
ئێستا بۆ کورد
ره‌خساوه،
هه‌ڵکه‌وێته‌وه
و بتوانێ وه‌ک
ئه‌مجاره‌یان
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
خۆی بیقۆزته‌وه، مه‌گه‌ر
خوا..!
هه‌ر
هه‌ره‌سێکی
سیاسیش، ئێسته
و له داهاتووی
نزیکدا، زه‌برێکی
پڕزه‌بری به
دواوه‌یه.. زێتر و
کاریگه‌ریگه‌رتریش
ده‌بێ له‌وه‌ی
پێشوو، چونکه
ئه‌گه‌ر له
به‌رێدا له
ده‌شت و بناری
حوکمداریدا
لێمان قه‌ومابێت،
ئه‌مجاره‌یان
له تۆقه‌ڵه‌ی
کێوی
حوکمداری و ده‌سه‌ڵاته‌وه،
گلۆری دۆڵی
بنده‌ستی و سه‌رکزی
و زه‌لیلی
ده‌بینه‌وه، ئه‌مه‌یان
خاڵێکی هه‌ره
گرنگه.
ئه‌گه‌ر
ئه‌مساڵ و پار
و پێرار، جاک
سترۆ و دۆناڵد
رامسفیلد و کۆندالیزا
رایس، به
سوپاسه‌وه
سه‌ردانی
ئێمه‌یان
کردبێت .. ترسێ
ده‌که‌م ساڵی
داهاتوو، به
تکاوه
بتوانین هه‌تا
سه‌ردانی
زاڵمای خه‌لیل
زاد له به‌غدا
بکه‌ین!
{له
فڕۆکه‌خانه‌ی
شام دابه‌زیبووم،
ترکوخوا (به‌قه‌زاوقه‌ده‌ر)
دیم ئه‌حمه‌د
بنبێللای سه‌رۆکی
هه‌ره‌پێشووی
جه‌زائیر به ته‌نیا
له ژوورێک له‌گه‌ڵ
فه‌رمانبه‌رێک
دانیشتبوو و
ده‌ستی
نابووه ژێر
چه‌نه‌گه‌ی و هه‌ر
ده‌تگووت ده‌ستی
حه‌سره‌تی مێژوو
له ئه‌ژنۆ ده‌دا،
چاوه‌ڕێی
کاتی فڕینی
فڕۆکه‌ی ده‌کرد..
به‌منه‌وه
بووینه سێ و
دوایی زێترر، هه‌ڵه‌بجه‌م
وه‌بیر
هێنایه‌وه و
وێنه‌یه‌کیشمان
به یه‌که‌وه
گرت }.. رۆژان
رۆژی له
دوایه و په‌ند
و عیبره‌ت
خراپ نین.
ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ
و پار و پێرار
و پێشترێ عه‌بدولعه‌زیز
ئه‌لحه‌کیم و
جه‌عفه‌ری و
عه‌للاوی یان
شه‌علان، مه‌منوون
بوایه‌ن له
کوردستان
پێشوازییان
لێ بکرایه
یاخود داڵده‌یان
بدرایه.. ترسێ
ده‌که‌م ساڵی
داهاتوو، به
تکاوه بتوانین
بۆ شین‌گێڕی
(له که‌رکوک!)
به خزمه‌ت
موقته‌دای سه‌در
و له به‌غداش
به خزمه‌ت عه‌ممار
ئه‌لحه‌کیم
بگه‌ین!
ئه‌گه‌ر
ئه‌مساڵ و پار
و پێرار،
داوای نیمچه
ده‌وڵه‌تێکمان
کردبێ.. ترسێ
ده‌که‌م ساڵێکی
دیکه ئه‌و
محه‌لانه،
یاسای پارێزگه‌کانی
(برێمه‌ر)مان
ده قه‌به‌ڵ
بكرێت، چونکه
به کرده‌وه
سه‌لماندمان
که له به‌ڕێوه‌بردنی
شار و گوندان
سه‌رکه‌وتووتر
بووین تا هه‌رێم،
باسی ده‌وڵه‌تیش
هه‌ر مه‌که!
ده
بڵێن وا نییه..!
mohsinjwamir@hotmail.com
•••